سیگنال فارکس   سایت بتکارت   Betcart   بتکارت   لایسنس رایگان نود 32   یوزر پسورد نود 32   سئو سایت   سفارش رپورتاژ آگهی   خرید دستگاه لیزر مو   لایسنس نود32   آپدیت نود 32   بک لینک   
 تفريحي سرگرمي تفريحي سرگرمي .

تفريحي سرگرمي

سەرلەبەياني رۆژي رابردوو٦/٥/٢٠١٢، دەوڵەتي ئێران ٩ كەسي ديكەي لە شاري كەرەج ئيعدام كرد.

9كەسي ديكە لە ئيران ئيعدام كران
سەرلەبەياني رۆژي رابردوو٦/٥/٢٠١٢، دەوڵەتي ئێران ٩ كەسي ديكەي لە شاري كەرەج ئي
عدام كرد.
ماڵپەڕي جەهان نيوز كە سەر بە حكومەتي ئێرانە رايگەياند كە ٩ كەس بە تاواني قاچاخي مادەهۆشبە
ر لە سێدارە دراون كە لە دوو كەيسي جياوازن. شاياني باسە چەند سەرچاوەيەك ئاماژە بەوەدەكەن كە بەند كراوەكان لە بەنديخانەي قەزەل حەساري كەرەج بوون و ٣ كەسيان برا بوون و تەمني ئەو نۆ كەسە لە نێوان ٢٦ تا ٣١ساڵدا بوو و تاوانەكەيان قاچاخ كردني مادە هۆشبەرە بووە.
شاياني باسە قورسايي گەمارۆكاني و گوێنەداني رێژم بە ژيان گوزەراني خەڵكي هەژار و كەم دەرامەت و گراني لە رادەبەدەري خورد و خۆراك و نەبووني كار واي كردووە كە زۆربەي گەنجان و و لاوان و پياون بۆ دەستختني بژێوي ژياني خۆيان دەس بدەنە قاچاخي پێكردني مادە هۆشبەر.
 

برچسب: ،
ادامه مطلب
امتیاز:
 
بازدید:
+ نوشته شده: ۳ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت: ۰۱:۰۸:۵۷ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب ميباشد. موضوع:

بە تۆمەتي سيخوڕي هەواڵنێرێكي ئێراني لە ئەفغانستان قۆڵبەست كرا

بە تۆمەتي سيخوڕي هەواڵنێرێكي ئێراني لە ئەفغانستان قۆڵبەست كرا
 لە وتووێژێكدا لەگەڵ بەشي ئەفغانيي راديۆ يوروپاي ئازاد، كاربەدەستێكي باڵاي ئەفغانستان رايگەياندووە كە هەواڵنێرێكي ئێراني كە بۆ هەواڵنێريي فارس كاري كردووە، بەتۆمەتي سيخوڕي قۆڵبەستكراوە.

ئەم كاربەدەستە ئەمنييەي ئەفغانستان بە مەرجي ئەوەي هيچ ناونيشانێكي بڵاونەكردێتەوە رايگەياندووە كە هەواڵنێرە ئێرانييەكە هێندێك بەڵگەنامەي نهێنيي رادەستي باڵوێزخانەي ئێران لە كابول كردووە.

لە هەمانكاتدا هەواڵنێريي فارس بڵاويكردەوە كە هەواڵنێر و سەرپەرستياري ئۆفيسەكەي لە كابول، رۆژي شەممە لە لايان ئيدارەي ئاسايشي نەتەوەيي ئەفغانستانەوە قۆڵبەستكراوە.

بەپێي ئەم هەواڵە، عەبدولواحيد حەكيمي سەر لەبەياني رۆژي شەممە بە مەبەستي سازكردني راپۆرتێك سەبارەت موزەي كابول جێي كارەكەي جێهێشتووە و نەگەڕاوەتەوە .

تاوەكوو ئێستا هيچ زانيارييەك سەبارەت بە شوێني راگرتني ئەم هەواڵنێرە لەبەردەستدا نييە.



برچسب: ،
ادامه مطلب
امتیاز:
 
بازدید:
+ نوشته شده: ۳ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت: ۰۱:۰۸:۵۵ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب ميباشد. موضوع:

سەرۆك وەزيري ئيسرائيل بنيامين نتانياهوو

 سەرۆك وەزيري ئيسرائيل له‌راگەياندني كاتي بەڕێوە چووني هەڵبژاردني پاڕلەماني : پێويستە بايەخي زياتر بە دۆسييەي ئەتۆميي ئێران بدرێت.
"بنيامين نتانياهوو" وتيشي: بەرنامەي ناوكيي حكوومەتي ئيسلاميي ئێران جێگاي مەترسييە و هەتا ئەو جێگايەي پێي بكرێت زەخت و گوشاري زياتر دەخاتە سەر ئێران.

سەرۆك وەزيري ئيسرائيل ئەوەشي خستە روو، حكوومەتي ئيسلاميي تاران سەرقاڵي كوشتني كاتە.

 

هەڕەشەكان لە پێوەنديي هێرشي نيزاميي بۆ سەر ئێران رووي لە زياد بوون كردووە.

چەند رۆژ لەمەوبەر لێپرسراوێك لە وەزارەتي بەرگريي ئەمريكا رايگەياندبوو، لە ماوەي سێ‌حەفتەدا بە كەڵك وەرگرتن لە هێرشي هەوايي دەتوانين هێزە نيزامييەكاني حكوومەتي ئێران تێك بشكێنين.




برچسب: ،
ادامه مطلب
امتیاز:
 
بازدید:
+ نوشته شده: ۳ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت: ۰۱:۰۸:۵۴ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب ميباشد. موضوع:

وه‌زێركي رێژيم.ئازاديي چور پايانه‌

وەزيريێكي حوكومەتي ئێران لە پساو هێنانەوە و بۆ جيا كردنەوەي رەگەزيي 

خوێندكاران لە زانكۆكاني ئێراندا دەڵێ، رۆژئاوا بە زانستي مرۆيي و رواڵەتي دەيانەوێ لە زانكۆكانماندا لاسايي بكرێتەوە و بير و باوەڕي ئاييني گەنجانيان كردووەتە ئامانج.

كامران دانشجوو دەڵێ: هاوكاريي و هاوبەشي كچان و كوڕان لەگەڵ ژوان دوو شتي جياواز لەيەكدين و ئازاديي ئەو ئازاديي شاياني چوارپايانە.

برچسب: ،
ادامه مطلب
امتیاز:
 
بازدید:
+ نوشته شده: ۳ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت: ۰۱:۰۸:۵۴ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب ميباشد. موضوع:

بەياننامەيەخوێندكاراني زانكۆكاني رۆژهه‌لاتي كوردستان

خوێندكاراني زانكۆكاني رۆژهه‌ڵاتي كوردستان  لە بەياننامەيەكدا داوايان لە سەرجەم خەڵكي هەر چوار بەشي كوردستان كرد كەلە رۆژي 19ي بانەمەڕدا رێز لە ئيرادە و ويستي مافخوازيي نەتەوەي كورد بگرن و لە هەمبەر لە سێدارەداني فەرزاد كەمانگەر، شيرين عەلەم هوولي ، فەرهاد وەكێڵي، مەهدي ئيسلاميان و عەلي حەيدەريان كلە رۆژي 19ي بانەمەڕي ساڵي 1389ي هەتاوي، بێدەنگ نەبن.
نوسخەيەك لە بەياننامەي خوێندكاراني كوردستاني ئێران بە ئاژانسي هەواڵدەريي كوردپا گەيشتووە.
دەقي بەياننامەكە:
خەڵكي بە شەرەفي كوردستان، بير ڕاي گشتي و رێكخراوە مەدەني و سياسيەكاني كوردستان و ئێران، وەك هەمووان ئاگادارين 19ي گوڵاني 1389ي هەتاوي وەبيرهێنەرەوەي دڕندەيي و ديكتاتۆريەتي كۆماري ئيسلامي ئيران بەرانبەر بە مرۆڤ و مێژووي مرۆڤايەتي و بەتايبەت خەڵكي كوردستانە، ئەمڕۆ دواي تێپەڕ بووني 2ساڵ لە سێدارەداني فەرزاد كەمانگەر و 4 هاوڕێي ديكەي بە ناوەكاني شيرين عەلەم هوولي ، فەرهاد وەكێڵي، مەهدي ئيسلاميان و عەلي حەيدەريان، هەنووكەش ئەو كارەساتە دڵتەزێنە و ئەو زامە لەسەر هزر و جەستەي دانيشتواني كوردستان و ئێران ماوە، با خەڵكي كوردستاني بندەستي ئێران ئەوە باش بزانن كە مێژووي مرۆڤايەتي و خەباتي ئازاديخوازانە ئەو كارەساتە قەد لەبير ناكات.

19ي گوڵان درێژەي پرۆسەي ديكتاتۆريي كۆماري ئيسلامي بۆ سەركوت، چەوسانەوە و ئيعدامي رۆڵەكاني يەكساني و ئازاديخواز بوو، پڕۆسەيەك بە درێژايي بە دەسەڵات گەيشتني كۆماري ئيسلامي لە ساڵي 1357وە هەتا ئەمڕۆ بەردەوام بووە، بە كوشتاري ساڵەكاني 57 و 58، ئيعدامە بەربڵاوەكاني جيابيراني ئەم رێژيمە لە ساڵي 1367، خولقاندني گۆڕستاني خاوەران وەك بەڵگەيەكي مێژوويي كوشتني بەكۆمەڵي ئينسانە بەرابەري و ئازاديخوازەكان و 19ي گوڵان وەك كارەسات هەستي پێكراوە و خۆي دەرخستووە و ئەوەشي بە كۆمەڵگاي مرۆڤايەتي ئێران و جيهان سەلماندووە كە ئەم رێژيمە لەگەڵ هيچ گۆڕانكارييەك و داني مافي گەلاني ئێران و بەتايبەتي گەلي كورد ناتەبايە و تا ئەو جێگايە دەستي بگات پێشێلكەري ئەو ئامانجانە و ئەو هەوڵانەيە كە دەيانەوێت دژايەتي بكەن و بيانەوێت دەسەڵاتێكي شاياني خۆيان هەڵبژێرن، ئەم دەسەڵاتە تۆتاليتێرە ئەوەشي سەلماندووە كە گوێ بيستي داخوازييەكاني خەڵكي نيە و رەتكەرەوەي پێشمەرج، قسە و پلاني وڵاتاني نێونەتەوەييەو بە ڕێكخراوە جيهانيەكاني مافي مرۆڤ بێڕێزي دەكات و خۆي بە دەسەڵاتێكي زلهێز دەزانێ، كاەرساتي 19ي گوڵان ئەوەي بەرچاو خست، راستە كە دوا بەدواي ئەو هەموو هەوڵ و هاوارەي كۆماڵاني خەڵك و ڕێكخراوە نێودەوڵەتييەكان بۆ پێشگرتن لە سێدارەداني ئەم هەڤاڵانەنەيتواني پێش لەم كارەساتە بگرێت، بەڵام وەك خاڵێكي رەش بە نێوچاواني دەسەڵاتداراني كۆماري ئيسلامي ئێرانەوەيە و مێژووي مرۆڤايەتي قەت لەبيري ناكات .

خەڵكي هەميشە لە مەيداني كوردستان، ئەگەر بمانەوێت تيشك بخەينە سەر هەوڵەكاني كۆماري ئيسلامي ئێران لەمەڕ دژايەتي كردني ئازادي و ئازاديخوازان بە درێژايەتي مێژووي سەر كارهاتني، لاپەڕە بەخۆوە دەگرێت. بەڵام 19ي گوڵان بۆ هەر مرۆڤ دۆستێك دەتوانێت ببێت بەو باوەڕەي كە كۆماري ئيسلامي دژ بە مرۆڤ و مافەكانيە.

ئێمە خوێندكاراني رۆژهەڵاتي وڵاتەكەمان كوردستان، وێڕاي مەحكووم كردني كارەساتي 19ي گوڵاني ساڵي 1389ي هەتاوي روو لە خەڵكي كوردستان، مامۆستايان و خوێندكاراني بە هەڵوێستي كوردستان دەكەين و داواكارين لەو رۆژەدا بە بەشداري نەكردنيان لە كلاسي دەرس و مەدرەسە و زانكۆكان بەتەواوي جيهان بەتايبەت بە كۆماي سێدارەي ئيسلامي بسەلمێنين كە مرۆڤ شياوي رێزگرتن و ژيانێكي ئينساني و ئازادە، نەك لە سێدارە بدرێت. ئێمە خوێندكاران وەك ئەركێكي نەتەوەيي و ئينسانيي خۆمان داوا لە خەڵكي چوارپارچەي كوردستان دەكەين بەپيري ئەم بانگەوازەوە بێن و ئەم خاڵانەي خوارەوە لەبەرچاو بگرن و هەوڵي بۆ بدەين:
ـ ناساندني رۆژي 19ي گوڵان وەك رۆژي مامۆستا لە رۆژمێري كوردستان
ـ ئامادە نەبووني مامۆستايان و خوێندكاراني كوردستان لەسەر كلاسي دەرس وەك ناڕەزايەتي بەم ئيعدامە 
ـ ناساندني مامۆستا فەرزاد كەمانگەر وەك هێماي مامۆستاي بەرخودان و لەخۆبردوويي
ـ كوژاندنەوەي گڵۆپي ماڵان لە شەوي 19ي گوڵان كاتژمێر 10 بۆ ماوەي 5 خولەك
ـ داواي پشتيواني نێونەتەوەيي ڕێكخراوەكاني مافي مرۆڤ بۆ ناساندني ئەم رۆژە وەك رۆژي مامۆستا
ـ پەيوەندي گرتن بە يەكەوە و كەڵك وەرگرتن لە sms و internet بۆ لەبير نەكردني ئەم كارەساتە و جێبەجێ بووني خاڵەكاني سەرەوە



برچسب: ،
ادامه مطلب
امتیاز:
 
بازدید:
+ نوشته شده: ۳ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت: ۰۱:۰۸:۵۳ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب ميباشد. موضوع:

رەتكردنەوەي پێشنياري كەمكردنەوەي گەمارۆكان لە لايەن بەرپرساني ئەمريكاوە

رەتكردنەوەي پێشنياري كەمكردنەوەي گەمارۆكان لە لايەن بەرپرساني ئەمريكاوە

PAZADIK:بەرپرساني ئەمريكايي پێشنياري رێژيمي ئێران سەبارەت بە كەمكردنەوەي گەمارۆكاني سەر ئەو وڵاتەيان رەتكردەوە.

بەپێي هەواڵي ئاسوشيتێد پرێس، بەرپرساني ئەمريكايي دووپاتيانكردووەتەوە كە كاتێك ئەو گەمارۆانە كەم دەكەنەوە كە رێژيمي تاران نيگەرانييەكاني كۆمەڵگاي نێودەوڵەتي سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆميەكەي بڕەوێنێتەوە و نەيهێڵێ و پيتاندني ئۆرانيۆم رابگرێ



برچسب: ،
ادامه مطلب
امتیاز:
 
بازدید:
+ نوشته شده: ۳ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت: ۰۱:۰۸:۵۲ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب ميباشد. موضوع:

پرسي به‌دەوڵەتبووني كوردستان ... حسەين يەزدانپەنا

پرسي به‌دەوڵەتبووني كوردستان ... حسەين يەزدانپەنا

PAZADIK: له‌و كاته‌وه‌ به‌ڕێز مه‌سعود بارزاني، له‌ كۆنگره‌ي 13ي حيزبه‌كه‌يدا رايگه‌ياند كه‌ له‌وه‌ به‌ دوا "مافي چاره‌ي خۆنووسين ده‌بێته‌ ئه‌جنداي كاري" ، بۆ من قابيلي پێشبيني بوو كه‌ كۆنسێپت و گوتاري كورد ده‌چێته‌ ئاستێكي ديكه‌وه‌.

فستيڤاڵي 66 ساڵه‌ي دامه‌زراني ده‌وڵه‌تي جمهووري كوردستان به‌به‌شداري حيزب و لايه‌نه‌كاني هه‌ر چوارپارچه‌ي كوردستان و وته‌كاني سه‌رۆكي هه‌رێمي كوردستان له‌و فستيڤاڵه‌دا، گوڕ و تينێكي تازه‌ي به‌خشي به‌و گوتاره‌. بارزاني له‌ زنجيره‌ بۆنه‌يه‌كي ديكه‌ي وه‌ك كۆنفرانسي لاواني چوارپارچه‌ي كوردستان و نه‌ورۆز، پێي له‌ سه‌ر پرسي به‌ ده‌وڵه‌تبوون و ته‌نانه‌ت يه‌كگرتنه‌وه‌ي كوردستان داگرت. هاوكات، لايه‌ني هاوپه‌يماني، واته‌ يه‌كێتي نيشتماني كوردستان هه‌ر چه‌ند سكرتێري يه‌كێتي سه‌ركۆماري عێراقه‌ و ئه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك ده‌ربه‌ستيي سياسي لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌ بۆي، به‌ده‌ر نه‌بوو له‌و كه‌ش و هه‌وا تازه‌يه‌. وته‌كاني به‌رێز. د‌. به‌رهه‌م ساڵح له‌ فستيڤاڵي 66 ساڵه‌ي كۆمار له‌ ئاماژه‌ به‌ " ئازادي سه‌رتاسه‌ري و هه‌تاسه‌ري وڵاته‌كه‌مان" ، هاوكات بڵاو كردنه‌وه‌ي " ديدارێك بۆ مێژوو" له‌ ته‌له‌فزيۆني گه‌لي كوردستان كه‌ به‌ڕێز مام جه‌لال كاتي خۆي پێي له‌ سه‌ر مافي چاره‌ي خۆ نووسيني كورد داگرتبوو و هه‌روه‌ها په‌يامه‌ نه‌ورۆزييه‌كه‌ي كه‌ باسي له‌ مافي چارەي خۆنوسين وه‌ك پرێنسيپێك كرد، ئه‌مانه‌ هه‌مووي بوونه‌ هۆي ئه‌وه‌ي پرسي دامه‌زراندني ده‌وڵه‌تي كوردستان، ببێته‌ پرسي رۆژ و له‌ ئاكامدا له‌ مانه‌وه‌ له‌ حاستي سه‌ركرده‌كان و نوخبه‌ي سياسي بترازێ و شۆر بێته‌وه‌ بۆ ناو هه‌موو چين و تۆێژه‌كاني كورده‌واري له‌ هه‌موو پارچه‌كاني كوردستان و ره‌وه‌ندي كوردي له‌ ده‌ره‌وه‌ي وڵات. هه‌روه‌ها سه‌رنجي ده‌وڵه‌تان و ناوه‌نده‌ سياسييه‌كاني ناوچه‌كه‌ و جيهان جارێكي ديكه‌ بۆ لاي كورد رابكێشرێ.
من لە سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌م سه‌رۆكي هه‌رێمي كوردستان له‌م گوتار و ئه‌جندايه‌ي دا، واته‌ به‌ده‌وڵه‌تكردني كوردستان، پشتي به‌ كۆمه‌ڵێك فاكته‌ري گشتي و تايبه‌تي پۆزه‌تيڤ و نێگه‌تيڤ به‌ستووه‌. به‌ كورتي ئاماژه‌ به‌گرينگتريني ئه‌و فاكته‌رانه‌ ده‌كه‌م:
1- له‌ جيهاني ئه‌مڕۆدا، ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه‌ ده‌سكرده‌كان تووشي قه‌يران بوون. بۆيه‌ له‌ لايه‌ك ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌ چيديكه‌‌ تواناي مانه‌وه‌يان نييه‌ و له‌ لايه‌كي ديكه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك ده‌وڵه‌تي نوێ داده‌مه‌زرێن و به‌ ژماره‌ي ده‌وڵه‌تاني ديكه‌ زياد ده‌بن. له‌ 1991ه‌وه‌ ره‌وتي هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ي ئه‌م جۆره‌ ده‌وڵه‌تانه‌ به‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ي يه‌كێتي سۆڤيه‌ت ده‌ستي پێكرد. پاشان گه‌يشته‌ چێكۆسڵۆواكيا و يوگوسڵاويا و ئه‌ندۆنێزيا و سوودان و... هتد . عێڕاق و ئێران و سوريا و تركيا ده‌چنه‌ خانه‌ي دەوڵەت- نەتەوە دەسكردەكان.
له‌ جيهاني ئه‌مڕۆدا سنووره‌ سياسييه‌كان ئه‌و پيرۆزييه‌ ڤێستڤالياييه‌يان نه‌ماوه‌‌ و له‌ به‌ر ده‌م ناسنامه‌ و ئيراده‌ي نه‌ته‌وه‌يي نه‌ته‌وه‌كاندا هه‌ڵده‌ته‌كێن. ئاڵمانيا بۆ 4 ده‌يه‌ ، نه‌ته‌وه‌كه‌ي دوو كه‌رت كرا و ديوارييان له‌ نێواندا هه‌ڵچنرا، به‌ ئيراده‌ي نه‌ته‌وه‌كه‌ي هه‌ڵگيرا و ئه‌و نه‌ته‌وه‌يه‌ يه‌كي گرته‌وه‌. نه‌ته‌وه‌كاني ناو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ي ناوم هێنان بۆ چه‌ندين ده‌ ساڵ به‌ زۆري له‌ چوارچێوه‌ي سنوورێكي سياسيدا پێكه‌وه‌ لێكێندرا بوون، كه‌ چي به‌ ئيراده‌ي نه‌ته‌وه‌كانيان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ و هه‌ر كاميان ده‌وڵه‌تي نه‌ته‌وه‌يي خۆيان چێ كرد. كه‌ واته‌، له‌م سه‌رده‌مه‌دا، نه‌ته‌وه‌ بێده‌وڵه‌ته‌كان ده‌رفه‌تي ئه‌وه‌يان بۆ ره‌خساوه ئه‌گه‌ر خۆيان ئيراده‌يان هه‌بێ، خۆ رزگار بكه‌ن و ببنه‌ خاوه‌ني ده‌وڵه‌ت. ئه‌وانه‌ش كه‌ دابه‌‌شكراون يه‌كبگرنه‌وه‌. 
بۆيه‌ ديسكۆرسي به‌ده‌وڵه‌تبووني كورد له‌ گه‌ڵ پارادايمي جيهاني ئه‌مرۆ گونجاو و ته‌بايه‌.
2- كورد هه‌موو مه‌رجه‌ ياساييه‌كاني به‌ ده‌وڵه‌تبووني تێدايه‌. هه‌ر ده‌وڵه‌تێك له‌ سەر سێ بنه‌ماي سه‌ره‌كيي پێدێ كه‌ بريتين له‌ : هه‌ڕێمێك، واته‌ خاك و نيشتمان، خه‌ڵكێك واته‌ دانيشتوان و ده‌سه‌ڵاتێكي سياسي. هه‌موو ئه‌م مه‌رجانه‌ ئه‌مڕۆ له‌ باشووري كوردستان هه‌ن.
3- ئه‌زمووني پێكه‌وه‌ ژياني سياسي كورد لە گەڵ عه‌ره‌ب و فارس و ترك، له‌ ناو يه‌ك سيسته‌مي سياسيدا، نه‌ك هه‌ر ئه‌زموونێكي سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌ ونييه‌، به‌ڵكوو بۆ كورد كاره‌سات و ماوڵوێراني بووه‌. ئێستا له‌ 2003 بەوڵاوە‌، جۆرە سيستەمێكي هاوبەشي ديكەش لە عێڕاق تاقي دەكرێتەوە. لەو كاتەوە كورد و عه‌ره‌ب له‌ عێراقي به‌ ناو فيدڕاڵدا پێكه‌وه‌ له‌ سيسته‌مێكي سياسيدا ده‌ژين. له‌ ته‌واوي ئه‌و ماوه‌يه‌دا، ده‌سه‌ڵاتداراني عه‌ره‌بي ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌، خۆيان له‌ جێبه‌جێ كردني ئه‌و ماده‌ دستووري و رێككه‌وتنانه‌ي پێوه‌ندييان به‌كورده‌وه‌ هه‌يه‌ بواردووە‌. هه‌روه‌ها پلان بۆ ئه‌وه‌ داده‌نێن كه‌ له‌ سه‌ڵاحييه‌ته‌كاني" هه‌رێمي كوردستان" كه‌م بكه‌نه‌وه‌ و ده‌سه‌ڵاتي ناوه‌نديي به‌ سه‌ردا بسه‌پێنن. ده‌شبيستين كه‌ به‌ ته‌ماي هاتني فرۆكه‌ي شه‌ڕكه‌رن كه‌ جارێكي ديكه‌ كوردستاني پێ بۆردومان بكه‌نه‌وه‌.
له‌ وه‌ها هه‌لومه‌رجێكدا، تێپه‌ڕيني كات ناتوانێ له‌ قازانجي كورد بێ. كورد تا دوو ده‌يه‌ له‌مه‌وبه‌ر گيرۆده‌ي ده‌ستي سياسه‌تي جيهاني و رێككه‌وتنامه‌ نێوده‌وڵه‌تييه‌كان بوو. دۆخي كورد به‌ جۆرێك ناسكه‌ كه‌ گۆڕانكارييه‌كي جيهاني ده‌توانێ به‌ چاك يان خراپ زوو كاري تێبكا. هيچ زه‌مانه‌تێك له‌ گۆڕێدا نييه‌كه‌ هه‌لومه‌رجي جيهاني هه‌تا سه‌ر ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ي تيا بمێنێته‌وه‌‌ كه‌ كورد تێيدا هه‌ناسه‌ بدا و ئه‌م قه‌واره‌يه‌ي باشوري كوردستان به‌مجۆره‌ بمێنێته‌وه‌. بۆيه‌ زۆر به‌ جێ و دروسته‌ كه‌ سه‌رۆكي هه‌رێمي كوردستان نه‌هێڵێ كوردستان و قه‌واره‌ سياسييه‌كه‌ي بكه‌ونه‌ حاڵه‌تي بنبه‌ست و ديفاعيه‌وه. حاڵه‌تي ئه‌وتۆ مه‌رگي قه‌واره‌كه‌يه‌. بۆيه‌ رێگاي رزگار بوون لە به‌ره‌و ده‌وڵه‌ت چووندايە‌. ئه‌مڕۆ هێشتا ده‌رفه‌تي ئه‌وه‌ بۆ كورد ماوه‌ كه‌ به‌ره‌و پێش هه‌نگاو بهاوێ. جيهان، ناوچه‌كه‌ و ناوخۆ، كۆمه‌ڵێك ده‌رفه‌تي گه‌وره‌ي بۆ كورد تێدان. به‌ڵام كه‌ ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ نه‌مان، كورد و قه‌واره‌ سياسيه‌كه‌ي ده‌كه‌ونه‌ به‌ر هه‌ڕه‌شه‌.
زۆر جێگاي داخ بوو كه‌ ئه‌وانه‌ي تا دوێنێ ره‌خنه‌يان له‌ سه‌ركردايه‌تي كورد ده‌گرت كه‌ عێراقچێتي ده‌كه‌ن و سه‌ربه‌خۆيي راناگه‌يه‌نن، پاش ئه‌وه‌ي سه‌رۆكي هه‌رێمي كوردستان، پرسي به‌ ده‌وڵه‌تكردني كوردستاني ورووژاند، هاوسه‌نگي خۆيان له‌ ده‌ست دا و به‌ دژي گوتاري به‌ ده‌وڵه‌تبوون قۆڵيان لێهەڵماڵي و هه‌موو تواناي خۆيان خسته‌ گه‌ڕ. ئه‌وانه‌ي ئه‌م رێگايه‌يان گرتووه‌ته‌ به‌ر يه‌كده‌ست نيين و ده‌كرێ دابه‌شي چوار ده‌سته‌يان بكه‌ين كه‌ به‌ هه‌مووشيانه‌وه‌ كه‌مايه‌تيه‌كي پچووكي دانيشتواني باشوري كوردستان له‌ سه‌ر ئه‌م پرسه‌ پێكده‌هێنن:
1- ئه‌وانه‌ي كه‌ باوه‌ڕيان به‌ دێموكڕاسي عێڕاقي و ژيان له‌ ناو ئه‌م سيسته‌مه‌ دێموكراتييه‌دا؟! كردوه‌ و پێێانوايه‌ هه‌ر به‌ راست ئه‌م وڵاته‌ له‌ سه‌ر بنه‌ماكاني دێموكڕاسي رێكخراوه‌. ئه‌م ده‌سته‌يه‌ له‌ بيري ده‌كه‌ن، كه‌ هه‌م ده‌ستووري عێڕاق و هه‌م دۆخي ئێستاي ئه‌م وڵاته‌ به‌رهه‌مي پارسه‌نگي هێزه‌ له‌ نێوان كورد و ئه‌واني ديكه‌دا، نه‌ك باوه‌ڕ و قه‌ناعه‌تي سه‌ركرده‌ سياسييه‌كاني عه‌ره‌ب به‌ دێموكڕاسي و پێكه‌وه‌ ژيان. ماليكي تۆزێكي ديكه‌ هێز له‌ خۆيدا شك ببا، ده‌ستووري ئێستا هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌ و گوێ به‌ هيچ رێسا و ياسايه‌كيش نادا.
2- ئه‌وانه‌ي كه‌ بۆ مڵملانێ له‌ گه‌ڵ بارزاني ئاماده‌ن سنووره‌ نه‌ته‌وه‌ييه‌كانيش ببه‌زێنن و به‌ مردني خۆيان رازيين، به‌ مه‌رجێ زيان به‌و بگه‌يه‌نن.
3- ئه‌وانه‌ي پێيانوايه‌، كورد كاتێ ده‌توانێ ده‌وڵه‌ت رابگه‌يه‌نێ كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ وه‌ك دياريي پێشكه‌شي بكه‌ن و له‌ ناوخۆشدا، هيچ كێشه‌ و كه‌مووكوڕييه‌ك نه‌بێ و هه‌موو مه‌رجه‌كان سه‌ت له‌سه‌ت حازر كرا بێ. ئه‌م ڕوانگه‌يه‌ هيچ حيسابێك بۆ مه‌ترسيه‌كاني ئێستا و ئه‌گه‌ره‌ مه‌ترسيداره‌كاني داهاتوو و ئيراده‌ي نه‌ته‌وه‌يي كورد ناكا. ئه‌مه‌ روانگه‌يه‌كي ئايدياليستيه‌ و شتي وا هه‌رگيز مومكين نابێ. بۆيه‌ ده‌رنجامي ئه‌م تێگه‌يشتنه‌ ئه‌وه‌يه‌ كه‌ كوردستان هه‌تا هه‌تايه‌، نابێ ده‌وڵه‌تي خۆي هه‌بێ.
4- ئه‌وانه‌ي كه‌ فه‌رماني تاران و دوژمناني ديكه‌ي كورد بۆ دژايه‌تي كردني سه‌ربه‌خۆيي و به‌ ده‌وڵه‌تبووني كوردستان به‌ جێ ده‌گه‌يه‌نن و ئه‌م به‌رفه‌رمانيه‌ش به‌ تيۆري و بيانووي جۆراوجۆره‌وه‌ داده‌پۆشن.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕاي هه‌بووني ئه‌م ده‌نگانه‌ به‌ دژي گوتاري به‌ ده‌وڵه‌تبوون، ئه‌و گوتاره‌، له‌ لايان زۆربه‌ي زۆري دانيشتواني باشوري كوردستانه‌وه‌ پشتگيري ده‌كرێ، هه‌روه‌ها نه‌ته‌وه‌ي كورد له‌ پارچه‌كاني ديكه‌ي كوردستانيش پشتگيري لێده‌كه‌ن و هيوايان پێبەستووە.

* ئەم بابەتە لە فەيسبووكي تايبەتي بەڕێز حسەين يەزدانپەنا، وەرگيراوە.



برچسب: ،
ادامه مطلب
امتیاز:
 
بازدید:
+ نوشته شده: ۳ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت: ۰۱:۰۸:۵۱ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب ميباشد. موضوع:

ئێران لە ريزي پێشەوەي پێشێلكەراني ئازاديي چاپەمەنييە

ئێران لە ريزي پێشەوەي پێشێلكەراني ئازاديي چاپەمەنييە

 

 لە بەرەبەري رێورەسمي رێزگرتن لە رۆژي جيهاني ئازاديي چاپەمەني كە رۆژي پێنجشەممە 14 گوڵان بەڕێوەدەچێ، ئێران، سووريە و كۆرياي باكوور لە ريزي پێشەوەي پێشێلكەراني ئەم ئازادييەدان.

كۆميتەي پشتيواني لە رۆژنامەوانان CPJ كە بنكەي سەرەكيي لە نيۆيۆركە، لە راپۆرتەكەي خۆيدا، ئێران، سووريە و كۆرايي باكووري بە هۆكاري نائاراميي ژيۆپۆلۆتيك و ناوكي ناوچە ناساندووە.

هەروەها لە ليستي ئەم كۆميتەيەدا ناوي وڵاتاني وەك، ئەريترە، گێنەي ئيستوايي، ئۆزبەكستان، ميانمار، عەرەبستاني سعودي، كوبا و بيلارووس/يش دەبينرێن.



برچسب: ،
ادامه مطلب
امتیاز:
 
بازدید:
+ نوشته شده: ۳ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت: ۰۱:۰۸:۴۹ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب ميباشد. موضوع:

بەندكراوێكي كوردي ورمێ لە بەنديخانەي شاهروود ئيعدام كرا

بەندكراوێكي كوردي ورمێ لە بەنديخانەي شاهروود ئيعدام كرا

 

سەرلە بەياني رۆژي دووشەممە چەنگيز  كوڕي حاجي محەممەد مەجيدي خەڵكي ئاوايي "گلانيك" ي سەربەر ناوچەي ئەنزال لە ورمێ لە بەنديخانەي شاهروود لە شاري سمنان ئيعدام كرا.

بەپێ هەواڵي كۆردپا، كەسێكي نێزيك لە بنەماڵەي ناوبراو ئاگادار كراوەتەوە بۆ وەرگرتانەوەي تەرمي چەنگيز.
شاياني باسە هەواڵگري ئيرنا رايگەياند كە ئەمڕۆ چوار كەس بە تاواني جۆراوجۆر لە بەنديخانەي شاهروود ئيعدام كراون.



برچسب: ،
ادامه مطلب
امتیاز:
 
بازدید:
+ نوشته شده: ۳ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت: ۰۱:۰۸:۴۹ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب ميباشد. موضوع:

فڕۆكه‌ جه‌نگيه‌كاني ئه‌مريكا له‌نزيك سنووره‌كاني ئێران جێگير كران

فڕۆكه‌ جه‌نگيه‌كاني ئه‌مريكا له‌نزيك سنووره‌كاني ئێران جێگير كران

 

كه‌ناڵي فۆكس نيوزي ئه‌مريكي له‌ راپۆرتێكدا ئاماژه‌ي به‌وه‌كرد هێزي ئاسماني ئه‌مريكا چه‌ندين فڕۆكه‌ي جۆري ئێف 22 ي يه‌كێك له‌ بنكه‌ سه‌ربازيه‌كاني خۆي له‌ ئيمارات جێگير كردوه‌ كه‌ 320 كيلۆمه‌تر مه‌وداي له‌گه‌ڵ ئێران هه‌يه‌.

 رۆژنامه‌ي واشنتۆن پۆستيش له‌ زاري چه‌ند به‌رپرسێكي هێزي ئاسماني ئه‌مريكاوه‌ ئاشكراي كردوه‌ چه‌ندين جۆر فڕۆكه‌ي پێشكه‌وتووي ئه‌و وڵاته‌ له‌ ناوچه‌ي باشوري رۆژئاواي ئاسيا جێگير كراون.
"فيل ڤينچۆرا" وته‌بێژي هێزي ئاسماني ئه‌مريكا به‌ بێ ئه‌وه‌ي ئاماژه‌ به‌ ژماره‌ي فڕۆكه‌ جه‌نگيه‌كاني جۆري ئێف 22 بدا رايگه‌ياندوه‌ ئه‌و جمووجۆڵه‌ له‌ چوارچێوه‌ي هاوكاري سه‌ربازي وڵاته‌كه‌ي و هێزي سه‌ربازي وڵاتاني ناوچه‌كه‌ و به‌رزكردنه‌وه‌ ئاستي رێوشوێنه‌ ئه‌منيه‌كانه‌.
ڕه‌وانه‌ كردني ئه‌و فڕۆكه‌ جه‌نگيانه‌ بۆ نزيك سنوري ئێران له‌ كاتێكدايه‌ له‌ بڕياره‌ له‌ 23 ي مانگي ئايار خولي دووه‌مي دانوساني ئێران و وڵاتاني گروپي 6 له‌ عێراق به‌ڕێوه‌بچێ كه‌ تايبه‌ته‌ به‌دۆزينه‌وه‌ي رێگه‌ چاره‌يه‌ك بۆ به‌رنامه‌ ئه‌تۆميه‌كه‌ي ئێران.



برچسب: ،
ادامه مطلب
امتیاز:
 
بازدید:
+ نوشته شده: ۳ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت: ۰۱:۰۸:۴۸ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب ميباشد. موضوع: