دروستكردني فايلي ئەمنيەتي بۆ كچێكي ١٤ ساڵەي كرماشاني
كچێكي ١٤ ساڵەي خەڵكي كرماشان لە رۆژهەڵاتي كوردستان پاش ئەوەي لە لايەن پۆليسي ئينترنێتي كۆماري ئيسلاميەوە دەناسرێتەوە، فايلي ئەمنيەتي بۆ دروستكراوە.
پەريا.ع.١٤ ساڵە كە لە وێبلاگەكەيدا رخنەي لە بارودۆخي ئێستاي كۆمەڵگا گرتووە چەند جارێك لە لايەن پۆليسي ئينترنێتەوە بانگ كراوە و لێپرسينەوەي لێ كراوە و لە دوايين لێپرسينەوەدا پێ راگەيانراوە كە ئەگەر درێژە بەو كارانە بدا ئەوە لە خوێندن بێبەش دەكرێ.
ئەوە يەكەمجار نييە كە كۆماري ئيسلامي بە دروستكردني فايلي ئەمنيەتي بۆ منداڵان پێش بەوە دەگرێ كە بيركردنەوەكان رابگرێ و كەس بير نەكاتەوە.
شاياني باسە ماوەيەك لەمەوپێش كچە ١٢ ساڵەكەي نەسرين ستوودە بە حوكمي دادگا چوونە دەرەوە لە ئێراني لێ قەدەغە كرا.
لە لايەكي ديكەوە دروستكردني فايلي ئەمنيەتي بۆ منداڵان كارێكي ياسايي نييە و دژي ياساكاني خودي رێژيمي ئاخونديە.
برچسب: ،