بڕيارنامه‌ي 598ي شووڕاي ئه‌منييه‌ت و راگرتني شه‌ڕي ئێران–عێراق

عومه‌ر باڵه‌كي
شه‌ڕي ئێران-عێراق له 31ي خه‌رماناني 1359ي هه‌تاوي دواي چه‌ندين تێكهه‌ڵچووني سه‌ر سنوور، به هێرشي به‌ربه‌ريني عێراق بۆ سەر خاكي ئێران له‌و رۆژه‌دا ده‌ستي پێكرد و ماوه‌ي 8 ساڵي خاياند و له ئاكام‌دا به قبووڵي بڕيارنامه‌ي 598ي شووڕاي ئه‌منييه‌تي نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان ئاوربه‌سي راگرتني شه‌ڕ له نێوان سپاي ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته راگه‌يه‌ندرا و به‌كرده‌وه شه‌ڕ كۆتايي پێ‌هات به‌ڵام قه‌ت رێككه‌وتننامه‌ي ئاشتي له نێوان ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته‌دا كه سه‌دام حوسێن له لايه‌ك و خومه‌يني له لايه‌كي ديكه‌ي هه‌ڵكه‌وتبوون، ئيمزا نه‌كرا و هه‌تا ئێستاي له‌گه‌ڵ بێ، بڕيارنامه‌ي شووڕاي ئه‌منييه‌ت ته‌نيا به‌ڵگه‌يكي نيودەوڵەتي‌يە كه شه‌ڕي 8 ساڵه‌ي له نێوان ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته‌ي پێ‌راگيرابێ وهيچ بەڵگەيكي ديكە چ لە سەردەمي سەدام حوسێن‌دا و چ لە دواي رووخاني حكوومەتەكەي ناوبراو‌دا لە پێوەندي شەڕي هەشت ساڵە‌دا لەگەڵ كۆماري ئيسلامي لە گۆڕێ‌دا نييە.
شه‌ڕي ئێران و عێراق له روانگه‌ي ستراتيژي‌يه‌وه يه‌كێك له گرينگترين شه‌ڕه‌كاني مێژووي هاوچه‌رخه كه به‌رژه‌وه‌نديي هه‌موو وڵاتاني دونياي به جۆرێك له جۆره‌كان خستبۆوه مه‌ترسي‌يه‌وه، چونكە ئه‌و شه‌ڕه له ناوچه‌يه‌ك رووي دا كه زۆرترين پاشه‌كه‌وتي نه‌وتي لێ‌هه‌ڵكه‌وتووه و ئه‌گه‌ر چاو له مێژووي شه‌ڕي 8 ساڵه‌ي ئێران-عێراق بكه‌ين و تێڕوانين و بۆچووني هێندێك له خاوه‌ن‌ڕايان له سه‌ر ئه‌و بابه‌ته له ته‌نيشت يه‌كتر دابنێين، ده‌رده‌كه‌وێ وڵاتاني زلهێز و ته‌نانه‌ت وڵاتاني ناوچه‌كه‌ش هه‌وڵيان نه‌داوه هيچ كام له‌و دوو ده‌وڵه‌ته(ئێران-عێراق) له‌و شه‌ڕه‌دا سه‌ربكه‌ون. چونكه پێيان وابوو سه‌ركه‌وتني هه‌ر لايه‌ك به سه‌ر لايه‌كه‌ي ديكه‌دا هاوسه‌نگي هێز له ناوچه‌كه تێك ده‌دا بۆيه ده‌بينين له ماوه‌ي 8ساڵه‌ي شه‌ڕدا هيچ كام له‌و دوو ده‌وڵه‌ته له مه‌يداني شه‌ڕدا نه‌يانتواني يه‌كتر بشكێنن. به‌ڵام هه‌ر ئه‌و زڵهێزانه و وڵاتاني ناوچه‌كه هه‌وڵيان ده‌دا شه‌ڕه‌كه كۆتايي پێ بێنن بێ ئه‌وه‌ي سه‌ركه‌وتووي شه‌ڕ دياري كرابێ و له راستي‌دا هيچ كام له‌و دوو ده‌وڵه‌ته سه‌ركه‌وتووي شه‌ڕه‌كه نه‌بوون و هه‌ر دوو ده‌وڵه‌ت له دواي شه‌ڕ به‌ده‌ست ئاسه‌واره‌كاني به‌جێ‌ماوه له شه‌ڕ و، ئه‌و برينه قووڵه‌ي له جه‌سته‌ي كومه‌ڵگاي هه‌ر دوو لا ببوو، ده‌ناڵێنن.
بڕيارنامه‌ي 598ي شووڕاي ئه‌منييه‌ت له 29ي پووشپه‌ڕي ساڵي 1366ي هه‌تاوي به مه‌به‌ستي كوتايي‌هێنان به شه‌ڕي ئێران-عێراق له لايه‌ن ئه‌و شووڕايه‌وه په‌سند كرا. هه‌ر ئه‌و كات له لايه‌ن ده‌وڵه‌تي عێراقه‌وه قبووڵ كرا به‌ڵام له لايه‌ن ئێران دواي ساڵێك له رێكه‌وتي ده‌رچووني بڕيارنامه‌كه واته 27ي پووشپه‌ڕي 1367 نێوه‌رۆكي بڕيارنامه‌كه‌ي قبووڵ كرد و خومه‌يني له رۆژي 29ي پووشپه‌ڕي هه‌مان ساڵ‌دا په‌يامێكي ئاراسته‌ي خه‌ڵكي ئێران و هێزي نيزامي ئه‌و وڵاته كرد و داني به شكاني خويان‌دا هێنا كه له مێژوو‌دا به “خواردنه‌وه‌ي جامي ژه‌هر” له لايه‌ن خومه‌يني‌يه‌وه نێوبانگي ده‌ركرد. به قبووڵ كردني بڕيارنامه‌ي 598ي شووڕاي ئه‌منييه‌ت له لايه‌ن ئێرانه‌وه به‌كرده‌وه شه‌ڕي 8 ساڵه‌ي نێوان ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته كۆتايي پێ‌هات.
هه‌ر وه‌كي پيشتر باس كرا له‌و شه‌ڕه‌دا هيچ كام له‌و دوو ده‌وڵه‌ته تێيدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و نه‌يانتواني ئامانجه‌كاني خۆيان وه‌ده‌ست بێنن كه ئامانجي هه‌ر‌كام له‌و دوو ده‌وڵه‌ته(ئێران و عێراق) له يه‌ك خاڵ‌دا كۆ نابێته‌وه و به واتايه‌كي ديكه ئامانجه‌كان كه هه‌مان هۆكاري ده‌سپێكي شه‌ڕه‌كه بوون، خۆ له چه‌ندين هۆكار‌دا دبينێته‌وه كه هيچ كام له‌و دوو ده‌وڵه‌ته له كۆتايي شه‌ڕدا نه‌يانتواني ئه‌و ئامانجانه‌ي خۆيان بپێكن و يا ته‌نانه‌ت لێيان نزيك ببنه‌وه. ئه‌و هۆكارانه ده‌توانن به شێوه‌ي خواره‌وه و به كورتي ده‌ست‌نيشانيان بكه‌ين:
– شه‌ڕي ئێران و عێراق ته‌نيا كێشه‌ي خاك نه‌بوو، به‌ڵكو زياتر خۆسه‌پاندني هێز بوو له ناوچه‌كه‌دا و له هه‌مان كات‌دا په‌ره‌پێداني بير و باوڕ و ئه‌نديشه‌ي لايه‌نه‌كان بوو به سه‌ر يه‌كتري‌دا.
– سه‌دام حوسێن و خومه‌يني وه‌ك رێبه‌راني عێراق و ئێران هه‌تا سنووري يه‌كتر فه‌وتاندن وهه‌ڵايساني شه‌ڕ يه‌كتريان ناخۆش ده‌ويست.
– كۆماري ئيسلامي تازه‌دامه‌زراوي دواي رووخاني نيزامي پاشايه‌تي به رێبه‌ري خومه‌يني درووشمي هه‌نارده‌كردني شۆڕشي ئيسلامي بۆ ده‌ره‌وه‌ي سنووره‌كاني ئێراني هه‌ڵگرتبوو و ته‌نانه‌ت له نێوه‌رۆكي قانووني بنه‌ره‌تيي ئێرانيش‌دا چەسپاندبووي.
– سه‌راني حيزبي به‌عس و شه‌خسي سه‌دام حوسێن كاتێك ده‌سه‌ڵاتي عێراقيان به‌ده‌سته‌وه گرت ئاره‌زوو و بيرۆكه‌ي ئه‌وه‌يان هه‌بوو كه رێبه‌ري جيهاني عه‌ره‌ب به‌ده‌سته‌وه بگرن.
– سه‌دام حوسێن پێي وابوو كه له رێكه‌وتننامه‌ي “الجزاير”دا، غه‌در له عێراق كراوه و ده‌بێ ئه‌و غه‌دره نه‌مێني و مافي عێراق بێته‌وه سه‌ر جێ خۆي، هه‌ر بۆيه له‌به‌ر چاوي راگه‌يه‌نه گشتي‌يه‌كان‌دا رێككه‌وتننامه‌ي “الجزاير”ي دڕاند و گوتي: له‌وه به دواوه عێراق پابه‌ندي ئه‌و رێككه‌وتنامه‌يه نابێ.
– خومه‌يني له دوو نوتقي خۆي له 19 و 28ي خاكه‌لێوه‌ي 1359 له دوو بۆنه‌ي جياواز‌دا هێرش ده‌كاته سه‌ر سه‌دام حوسێن و به پياوي ئه‌مريكاي داده‌نێ و له كردار و رەفتاردا به مه‌غوولي ده‌شوبهێنێ و خه‌ڵكي عێراق و سپاي ئه‌و وڵاته هان ده‌دا كه به دژي رێژيمي به‌عس راپه‌ڕن و كوديتا به‌دژي سه‌دام حوسێن بكەن.
هه‌موو ئه‌وانه‌و ده‌يان ره‌فتاري ديكه له لايه‌ن هه‌ردوو ده‌سه‌لاته‌وه(تاران و به‌غداد) بوونه هۆكاري سه‌ره‌كيي هه‌ڵايساني شه‌ڕێك كه ماوه‌ي 8 ساڵ درێژه‌ي كێشا و خوێني هه‌زاران لاوي هه‌ردوو وڵات به‌بێ سوود و قازانج و ته‌نيا له‌به‌ر هه‌وا‌و‌هه‌وه‌سي چه‌ند كه‌سێك له هه‌ر دوو لا رژايه سه‌ر زه‌وي و دنيايه‌ك ماڵوێراني و كاولكاري بۆ گه‌لاني ئێران و عێراق له دواي خۆي به‌جێ‌هێشت.
به پێ ئامارێك كه “ايرانا” له ساڵي 1393 بڵاوي كردۆته‌وه باس له راده‌ي به‌شداريي هێزه‌كانيان و كوژراو و بريندار و نقوستان و بەديلگيراوي ئێران ده‌كا له ماوه‌ي 8 ساڵ‌دا؛ “ايرانا” له راپورته‌كه‌دا ده‌ڵێ: 217 هه‌زار ئه‌رته‌شي و دوو ميليۆن و 130 هه‌زار به‌سيجي و 200 هه‌زار سپا و شاره‌باني و ژاندارمري به‌شداريي شه‌ڕيان كردوه له‌و راده‌يه 190 هه‌زار كه‌س له هێزه‌كاني ئێران كوژراون و 673 هه‌زار كه‌س نوقستان و 42 هه‌زار كه‌س لە لايه‌ن عێراقەوە بە ديل گيراون و به پێي هه‌ڵسه‌نگاندني كارناساني رێكخراوي نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان زيان و زه‌ره‌ري ماددي ئێران به 97 ميليارد دوڵار خەمڵێندراوه، كه ئه‌و ئامارانه له هێندێك له راگه‌يه‌نه‌كاني ديكه راده‌ي كوژراو و بريندار زۆر له‌وه زياتر باس ده‌كه‌ن كه ئه‌وه زۆر له مه‌سه‌له‌كه ناگۆڕێ چونكە ده‌سه‌ڵاتداراني ئێران به‌ستێني شه‌ڕه‌كه‌يان خۆش كرد ودرێژيان پێدا ته‌نيا به مه‌به‌ستي مانه‌وه‌ي ده‌سه‌ڵاتي خويان كه ئاسه‌واري ئه‌و شه‌ڕه ئێستاش به جه‌سته‌ي برينداري ئێرانەوە دياره و ئێستاش خه‌ڵكي بێ تاواني ئه‌و وڵاته باجه‌كه‌ي ده‌ده‌ن.
شه‌ڕي 8 ساڵه‌ي ئێران- عێراق ئه‌گه‌ر بۆ گه‌لاني ئێران بوو به مايه‌ي ماڵوێراني و ئاواره‌يي و چێشتني تامي گازي شيميايي و نوقستاني و هه‌ژاري و بێكاري، به پێچه‌وانه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتداراني كۆماري ئيسلامي نيعمه‌تێكي گه‌وره بوو چونكه له رێگه‌ي شه‌ڕ توانيان زۆر به ئاساني لە نێوخۆ به‌سه‌ر دژبه‌راني خۆيان‌دا زاڵ بن و له ژێر سێبه‌ري شه‌ڕدا سيستمي ويلايه‌تي فه‌قيه جێ‌گير بكه‌ن و به بيانووي شه‌ڕ سپاي پاسداران رۆژ‌به‌رۆژ به‌هێزتر بكه‌ن و له رێگاي ئه‌و سپايه‌وه ده‌سه‌ڵاتي خۆێان زياتر بسه‌پێنن و دەرگاي بازاري تداروكات و دابين كردني كه‌ره‌سه‌ي شه‌ڕيان، بۆ فه‌رمانده‌راني سپاي پاسداران و ده‌سه‌ڵاتداراني كۆماري ئيسلامي ئاوه‌ڵا كرد كه ببنه ميلياردێر و خاوه‌ن سه‌رمايه‌ي نجومي. شه‌ڕي 8 ساڵه‌ي ئێران-عێراق رێگاي بۆ سپاي پاسداران خۆش كرد له هێزێكي نيزامي‌يه‌وه ببێته داموده‌زگايه‌كي ئابووري، كه ده‌ست به سه‌ر به‌شي زۆري ئابووريي ئێران‌دا بگرێ.
له كۆتايي‌دا ده‌توانين بڵين راسته ماوه‌ي 28 ساڵه شه‌ڕي ئێران – عێراق راوه‌ستاوه به‌ڵام كۆمه‌ڵگاي ئێران ئێستاش به ده‌ست ئاسه‌واره‌كاني ئه‌و شه‌ڕه‌وه ده‌ناڵێنێ. سه‌رده‌شت به هه‌زاران برينداري شيميايي كه نيازيان به ئاگا لێ‌بوون و تيمار‌كردن هه‌يه، خوره‌مشار بەدەست وێراني و كاولكاري سەردەمي شەڕدا دەناڵێني، له سه‌رانسه‌ري ئێران به هه‌زاران بريندار و نوقستاني شه‌ر پێويستيان به ده‌رمان و په‌ره‌ستاري هه‌يه، به هه‌زاران كه‌س كه له مه‌يداني شه‌ڕدا به‌شداريان كردوه و تووشي نه‌خۆشي روحي بوون و پێويستيان به دوكتور و ده‌رمان و دابين كردني سه‌ره‌تايي‌ترين كه‌ره‌سه‌ي ژيان هه‌يه كه به هۆي كه‌مته‌رخه‌ميي كاربه‌ده‌ستاني كۆماري ئيسلامي و به‌فيڕۆداني ساماني ئێران بۆ قه‌يران‌خۆڵقاندن له ناوچه‌كه‌دا، نه‌توانراوه بە هيچ كام لەوانە رابگەن و چارەسەريان بۆ بدۆزنەوە و هەتا رادەيك ئاسه‌واري شه‌ڕيان لە سەر لابچێ و بە دۆخه نالەبارە ئابووري و سياسي و ئەمنييەتي‌يه‌ي كە دەسەڵاتداراني كۆماري ئيسلامي خولقێنەرين، ده‌توانين بڵێين له كۆمه‌ڵگاي ئێران‌دا شه‌ڕ هه‌ر به‌رده‌وامه و گه‌لاني ئێران ده‌سته‌چيله‌ي ئه‌و شه‌ڕه‌ن و ده‌سه‌ڵاتداران له‌به‌ر سێبه‌ري ئه‌و شه‌ڕه‌دا زياتر هەوڵ ده‌ده‌ن بۆ ئەوەي جێ پێي خۆيان قايمتر بكه‌ن.
برچسب: ،

امتیاز:
بازدید:
+ نوشته شده: ۳ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت: ۰۱:۱۰:۳۴ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب مي‌باشد. موضوع: