من هەرگيز شێعر بۆ پادشا و بۆ سوڵتان و
بۆ سەرۆك و بۆ رابەر ناڵێم
من هەرگيز شێعر لە بەرۆكي پياوكۆژ نادەم
شێعر ناكەم بە گۆچاني گەدايي و
سەر بە دەرگاي هيچ گەورە ماڵێكا ناكەم
بەڵام بۆ گوڵ،
بۆ پەپوولە و بۆ ئەستێره
تا بتوانم ئەچريكێنم
شەهيد گوڵە
شەهيد ئەستێرەي ئاسماني نيشتمانە
شەهيد پەپوولەي رەنگيني باڵي
باغي گەلە و ...
رۆحي هەڵۆي بەرزەفڕي...
شاخەكاني كوردستانە.
***
ئەي پەپوولەي ئەوينداري –
- شيلەي گوڵزاري سەربەستي
ئەي ئەستێرەي ئاسماني تەمتوماني وڵاتەكەم
ئەي نەو گوڵي باغي ئاوات
ناوت ئەكەم بە ملوانكە
بۆ گەردني كام شاخ بەرزە
ناوت ئەكەم بە تووي ئوميد
بۆ نێو دڵي چەوساوەكان
ئەي پەڵەنگي كۆڵنەدەري "سەقزلوو"
ئەي شەهيد سەعيد.
تۆ نەمردووي...
ها . زايەڵەي تفەنگەكەت
هەر شاخ بە شاخ دەچيت و هەر نابڕيتەوە.
وشە وشەي ناوە پيرۆزەكەت دەڵێي
كەوە مووروي ملوانكەيەكي زێڕينە و
لە گەردني چياي شاهۆ، پيرەمەگروون، قەنديل و ئاگري ئاڵاوە
خوێنت چۆمێكي بە خوڕە...
لە دەماري يەك بە يەكي پێشمەرگەكانا دەجمێت .
كوڕي ڕەشي كوردستاني گەورەو مەزن
تۆ تووي شۆڕشت بۆ گەيشتن بە ئاواتي مێژينەي كوردان چاندووە
ئەو تفەنگە بەزيوانەي
لە هەوراز بۆ نشێو دەچن
ئەو لووتكانەي
سەريان بەرەو بنارەكان شۆڕ كردووە
قەت نازانن
ئەم دايكە نەزۆك نييە
ئەم ئاسمانە بە بێ هەڵۆ قەت هەڵ ناكا
بووي بە تانە و كەوتيتە سەر گلێنەي چاويان
بووي بە دڕك و رۆچويتە ناو دڵ و دەروون و هەناويان
هەموو چوون و
نيشتمانيان بە جێهێشت و
لە ژێر تيشكي چلچراي نێو مەيخانەكاني لەندەن و بۆن و پاريس و ئۆپساڵا
كوردايەتي رشايەوە
بەڵام تۆ توند باوەشت كرد بەم دايكە خەمبارەدا و ...
وەك مەولانا ئەنبەر خاتووني دڵبەرت جێنەهێشت و
وەك دێوانە
لە ناو گڕي عەشقي شەمدا توايتەوە
دارەبەنێكي عەشقێكي پاك نەبێ چلۆن
سيامەندێ ئەچێ بە گژ كوێستانێكا؟
ئەي خەزاڵێ نەبێ چلۆن كاكە لاسێ
بۆهێناني گوڵي مەبەست
هەڵدەزني بە هەڵاڵانێ سەر كەشا
تۆ لە خاكي دڵي شەيداي ئەوينداراني كوردستان
تۆ لە تۆرمەي كەڵە پياواني ئوستورە و
تۆ لە زنجيرەي قەقنەس و
تۆ لە سرتەي باڵي پەپوولە خولقابووي.
چۆن دڵيان هات
چراي دڵي تۆ خامۆش كەن
چۆن دڵيان هات
رۆحي پەپوولە بكوژن و
خوناو لە گوڵ بسڕنەوە.
چۆن دڵيان هات
مەولانا لە عەنبەر خاتوون دوور خەنەوە.
ئەيان زاني، پەريخاني كوردستاني بە تۆ نەبێ
لە قەڵاچەي دێوي داگيركەري بەدخوو رزگار نابێ .
مامۆستا جهلال مهلهكشا
برچسب:
،
ادامه مطلب
بازدید:
+ نوشته شده:
۳ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت:
۰۱:۱۳:۴۳ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب ميباشد. موضوع:
دروستكردني فايلي ئەمنيەتي بۆ كچێكي ١٤ ساڵەي كرماشاني
كچێكي ١٤ ساڵەي خەڵكي كرماشان لە رۆژهەڵاتي كوردستان پاش ئەوەي لە لايەن پۆليسي ئينترنێتي كۆماري ئيسلاميەوە دەناسرێتەوە، فايلي ئەمنيەتي بۆ دروستكراوە.
پەريا.ع.١٤ ساڵە كە لە وێبلاگەكەيدا رخنەي لە بارودۆخي ئێستاي كۆمەڵگا گرتووە چەند جارێك لە لايەن پۆليسي ئينترنێتەوە بانگ كراوە و لێپرسينەوەي لێ كراوە و لە دوايين لێپرسينەوەدا پێ راگەيانراوە كە ئەگەر درێژە بەو كارانە بدا ئەوە لە خوێندن بێبەش دەكرێ.
ئەوە يەكەمجار نييە كە كۆماري ئيسلامي بە دروستكردني فايلي ئەمنيەتي بۆ منداڵان پێش بەوە دەگرێ كە بيركردنەوەكان رابگرێ و كەس بير نەكاتەوە.
شاياني باسە ماوەيەك لەمەوپێش كچە ١٢ ساڵەكەي نەسرين ستوودە بە حوكمي دادگا چوونە دەرەوە لە ئێراني لێ قەدەغە كرا.
لە لايەكي ديكەوە دروستكردني فايلي ئەمنيەتي بۆ منداڵان كارێكي ياسايي نييە و دژي ياساكاني خودي رێژيمي ئاخونديە.
برچسب:
،
ادامه مطلب
بازدید:
+ نوشته شده:
۳ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت:
۰۱:۱۳:۴۰ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب ميباشد. موضوع:
نرخي گۆشتي سوور گەيشتە ٤٤ هەزار تمەن
سەرچاەكاني هەواڵ لە ناوخۆي ئێران بڵاويانكردەوە كە نرخي گۆشتي سوور لە زۆربەي ناوچەكاني تاراندا گەيشتووەتە ٤٤ هەزار تمەن.
ماڵپەڕي عەسري ئێران بەڵاويكردەوە كە هەر نيو كيلۆ گۆشت ٢٢ هەزار تمەنە، واتە هەر كيلۆيەك ٤٤ هەزار تمەنە.
شاياني باسە نرخي گۆشت لە تەڕەباري شاري تاراندا ٣٨ هەزار تمەنە و بەرەبەرە هەڵدەكشێ. بەرزبوونەوەي نرخي گۆشت لە دەست بەرپرسان و ناوەندەكاني كۆنتڕۆڵي نرخدا نەماوە و شەپۆلي گراني بە توندي بەروەپێش دەڕوا.
برچسب:
،
ادامه مطلب
بازدید:
+ نوشته شده:
۳ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت:
۰۱:۱۳:۳۹ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب ميباشد. موضوع:
مێرمنداڵێكي تەمەن 14 ساڵ بەدەستي هێزە نيزامييەكاني ئێران كوژرا :هێزە نيزامييەكاني حكوومەتي ئيسلاميي ئێران لە ناوچەي چالدوران 2 مێرمنداڵي كورديان دايە بەر دەستڕێي گولە كە بەو هۆيەوە يەكيان كوژرا و ئەوەي ديكەش بريندار بوو.بەپێي راپۆرتي ئاژانسي هەواڵدەريي كوردپا، رێكەوتي 19ي پووشپەڕ دوو مێرمنداڵي كورد بەناوەكاني "جەعفەر و ئەمين عەلەم هوولي" لە ناوچەي "ئاواجخ"ي سەر بە شاري چالدوران دواي كەوتنە كەمين، لەلايەن هێزە نيزامييەكاني ئێرانەوە دراونەتە بەر دەستڕێژي گولە.
هەواڵنێري كوردپا رووني كردۆتەوە لە ئەنجامي ئەو دەستڕێژەدا جەعفە عەلەم هوولي مێرمنداڵي تەمەن 14 ساڵ كوژراوە و "ئەمين عەلەم هوولي"ش بە توندي بريندار بووە.
سەرچاوەيەكي نزيك لە بنەماڵەي ئەمين عەلەم هوولي وتوويانە، كە ناوبراو پاش پێكران گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەيەكي شاري تەورێز، بەڵام بەهۆي قووڵيي برينەكەي ئەگەري مەرگي ئەويش دوور لە چاوەڕواني نيە.
ئەم دوو مێرمنداڵە لە رێزي گرووپێك لە كۆڵبەراني كورددا لە كاتي پەڕێنەوە لە ناوچەي سنووريي چالدوران "كوێستاني قەنديل ـ مرگاميان" كەوتوونەتە بەر دەستڕێژي گوللەي هێزە نيزامييەكان.
برچسب:
،
ادامه مطلب
بازدید:
+ نوشته شده:
۳ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت:
۰۱:۱۳:۳۷ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب ميباشد. موضوع:
:ماڵپەڕي جێگري دادستاني گشتي شۆڕش لە ئەهواز بڵاويكردەوە كە بەپێ ياسا ئەو ژنانەي جلو بەرگي نەشياو و نارێك لەبەر بكەن لە ١٠ رۆژەوە تا ٢ مانگ بەند دەكرێن و لە ٥٠ ەوە تا ٥٠٠ هەزار تمەن جەريمەي نەقدي دەكرێن.وەلي ئەڵڵا فەتاحيجێگري دادستاني گشتي شۆڕش لە ئەهواز دەڵێ : ئەو ژنانەي خۆيان داناپۆشن نابێ لە شوێنە گشتيەكاندا دەركەون.
برچسب:
،
ادامه مطلب
بازدید:
+ نوشته شده:
۳ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت:
۰۱:۱۳:۳۶ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب ميباشد. موضوع:
هێرشي كاربەدستێكي رێژيم بۆ سەر عەرەبستان سەرۆكي فراكسيۆني رۆحانييەكاني مەجليسي هەشتەم بەرانبەر بە عەرەبستاني سعودي رايگەياندووە: بەداخەوە هەڵسوكەوتي عەرەبستاني سعودي زۆر دوژمنكارانە و دڕندانەيە و ئێمەش نابێ پشت بە هەڵوێست وەرگرتني زارەكي ببەستين.
محەمەد تەقي رەهبەر، رايگەياندووە: 18 زيارەتكەر مادەي هۆشبەريان پێبووە، ئەڵبەتە بڵاوكەرەوە نەبوو و بۆ بەكارهێناني شەخسي خۆيان بووە، هەرچەندە كارێكي ناپەسنديان ئەنجام داوە بەڵام ئايا دەوڵەتي ئەل سعود لە نەريتي نێودەوڵەتيدا مەجاز بووە ئەم كارە (ئێعدام) ئەنجام بدا؟ وەزارەتي دەرەوە دەبێ لە كۆمەڵگاي جيهاني رايبگەيەنێ كە تاوان كراوە و لە پاي ئەم مەسەلەيەشدا بووەستێ.
هەروەها رەهبەر، گوتي: ئێمە باوەڕێكي زۆرمان بە زيارەت و عومرە هەيە بەڵام ئەگەر بڕياربێ ئەم مەسەليە بۆ سووك كردني ئێرانييەكان بێ ديار نييە خودا رازييە دەبێ كە ميللەتي گەورەي ئێمە لەو ولاتەدا سووكايەتييان پێ بكرێ.
لە درێژەدا ناوبراو، رايگەياند: لە كاتي حەزرەتي ئيمامدا بەهۆي كوشتاري مەكە سێ ساڵ حەج كردن راگيرا چونكە گەورەيي و كەرامەتي ديندار سەرترە لەم قسانە
برچسب:
،
ادامه مطلب
بازدید:
+ نوشته شده:
۳ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت:
۰۱:۱۳:۳۴ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب ميباشد. موضوع:
خوێندكارێكي كارناسي باڵاي زانكۆي ورمێ بەناوي سەيد ئەحمەد حوسێني لە درێژەدان بە خوێندن بێبەش و لە كۆتاييدا دەركرا.
بەپێي هەواڵي هرانا، لە درێژەي گوشارە بەردەوامەكان بۆسەر خوێندكاراني زانكۆي ورمێ، سەيد ئەحمەد حوسێني خوێندكاري كارناسي باڵاي ئەو زانكۆيە پاش تێپەڕيني ساڵێك بەسەر قسەكردني دوو خولەكيي لە باڵەخانەي چەمران زانكۆ، بە بڕياري كۆميتەي ديسيپليني ئەو زانكۆيەوە لە درێژەدان بە خوێندن بێبەش و لە زانكۆش دەركرا.
ناوبراو كە پاش قسەكردنەكەي لە ساڵي 89 لە تريبوني ئازادي ئەو زانكۆيە، رووبەرووي دوو ساڵ هەڵپەساردن بووەوە؛ لە كۆتاييدا لە 12/4/2712 لە زانكۆ كرايە دەرەوە.
برچسب:
،
ادامه مطلب
بازدید:
+ نوشته شده:
۳ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت:
۰۱:۱۳:۳۴ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب ميباشد. موضوع:
سعوديە: ئەمريكا هێرش دەكاتە سەر ئێڕان شازادەيەكي پلە بەرز لە دەوڵەتي عەرەبستاني سعووديە دەڵێ: ئەمريكا هێرش دەكاتە سەر ئێڕان.
بەپێ هەواڵي عەسري ئێران، شازادەيەكي سعوودي لە ئاماژە بە ناوەكەي نەكراوە دەڵێ ئەمريكا هێرش دەكاتە سەر ئيران بەڵام كاتەكەي دياري نەكراوە.ناوبراو وتويەتي نازانم هێرشەكە پاش يا پێش هەڵبژاردني سەركۆماري لە ئەمريكا دەكرێ بەڵام ئەمجارە بڕياري ئەمريكا زۆر جيدديە و تەنها كاتەكەي ناديارە.
ناوبراو دەڵێ: فرۆشتني نەوتي ئێران بەو پارەي جيا لە دۆلار هەمان هەڵە بوو كە سەدام حسەين لە ساڵي ٢٠٠٠دا كردي و ئەمريكا رێگا نادا نەوتي ئێران بێجگە لە دۆلار بە پارەيەكي ديكە بفرۆشرێ.
برچسب:
،
ادامه مطلب
بازدید:
+ نوشته شده:
۳ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت:
۰۱:۱۳:۳۲ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب ميباشد. موضوع:
لاريجاني لە جياتي ئەحمەدي نژاد ياسا دەردەكا وتەبێژي شوڕاي نيگابان ڕايگەياند: تاوتوێكردني ئەسڵي 113 ياساي بنەڕەتي لە شوڕاي نيگابان لە ئێستادا لە قۆناغي جێبەجێكردندايە و ئەم شوڕايە بەزووترين كات ڕاي خۆي بەرانبەر ئەو ياسايە دەردەبڕێ.
بە پێي ڕاپۆرتي ئيدارەي گشتيي پێوەندييە گشتييەكاني شوڕاي نيگابان، دوكتۆر عەلي كەدخودايي لە كۆنفرانسێكي ڕۆژنامەوانيدا، بۆ وەڵامي هەواڵنێرييەكان لەمەڕ پێكهێناني وەڤدي چاودێري بەڕێوەچووني ياساي بنەڕەتي وڵات، بۆ مێژووي ئەم تەوەرە گەڕايەوە و لە وەڵامدا گووتي: لە ساڵەكاني ١٣٥٩ و ١٣٦٥ شوڕاي نيگابان بە خستنەڕووي ڕوانگەكاني خۆي لەسەر ئەسڵي ١١٣ هەر چەشنە پێكهاتەيەكي چاودێر بۆ سەر ياساي بنەڕەتي وڵات ڕەت كردۆتەوە.
ئەوە لە كاتێكدا بوو كە بەر لە پێداچوونەوە بە سەر ياساي بنەڕەتي وڵات لە ساڵي ١٣٦٨،سەركۆمار دەسەڵاتي زياتري بوو و دواي پێداچوونەوەي ياساي بنەڕەتي لە ساڵي ١٣٦٨، بەرپرسيارەتي ڕێكخستني نێوان سێ دەسەڵاتي داد و دەوڵەت و مەجليس گەڕاوەتەوە بۆ ڕێبەري كۆماري ئيسلامي ئێران.
وتەبێژي شۆڕاي نيگابان بە ئاماژە كردن بۆ بڕياراتي پێشووي ئەم شۆڕايە ڕايگەياند: پێكهێناني هەر وەفد و دەستە و ئۆرگانێك بۆ چاودێري ياساي بنەڕەتي قەدەغەكراوە.
كاتێك هەواڵنێرەكان پرسياريان كرد كە بۆچي هيچ ئيجرائاتێكي ياسايي بەرانبەر دەوڵەت نەگيراوەتەبەر لە جوابدا وڵامي داوە: كە ئێمە لەسەرمانە ڕايبگەيەنين كە جوابمان ئەرێني دەبێ يان نا و ئەويتري كاري ئێمە نييە، كە بۆ ئەم بابەتەش جوابي ئێمە نەرێني بوو و بە سەڵاحمان نەزانيوە.
وتەبێژي شۆڕاي نيگابان بە ئاماژە كردن بە سەرقاڵي زۆري ئەم شۆڕايە بەتايبەت بە كاروباري هەڵبژاردن و چاودێري گەڵالەي بودجەي ساڵي ١٣٩١ ئەوەشي گووت كە لە ئێشتادا خەريكي تاوتوێكردني ئەم ئەسڵەين كە بيخەينە سەر ئەركەكاني تري ئەم شۆڕايە كە بێ گوومان لە سەر بنەماي بڕياراتي پێشوومان دەبێ،ئەوەش بە زووترين كات دەخرێتە بەر ڕاي گشتي خەڵك.
لە هەمان كاتدا يەكێك لە هەواڵنێران لەسەر ڕاسپاردني ئەو ئەركە لە لايەن سەرۆك كۆماري ئێران بە سكرتێرەكەي وەك چاودێري ياساي بنەڕەتي پرسياري كرد و ڕاوسرنجي ئەم شۆڕايەي لەسەر ئەم بابەتە پرسي كە لە وڵامدا جوابي داوەتەوە كە : ئەوەش هەر لەگەڵ پێداچوونەوەي ئەسڵي ١١٣ تاوتوێ دەكرێ و بە ئاگاداريتان دەگا.
جێگاي ئاماژەيە كە شۆڕاي نيگابان مافي چاودێري "استصوابي" ياني پەسەند كردن يان رەت كردنەوەي زۆر لە ئيجرائاتي ياسايي وڵاتي پێدراوە وەك : هەڵبژاردن، گەڵاڵە پەسەنكراوەكاني مەجليس و بودجەي گشتيي وڵات و ...هتد كە دەكرێ بە بازووي ڕێبەري كۆماري ئيسلامي بزانين لە ڕێكخستني كاروباري گشتيدا.
يەكێكيتر لەم دەسەڵاتانەي كە دراوەتە شۆڕاي نيگابان ئەوەيە كە لە كاتێكدا گەڵاڵەيەك لە مەجليسي ئێران پەسەند بكرێ ، سەرۆك كۆمار تا ٥ ڕۆژ كاتي ئەوەي هەيە واژووي بكا و ئەگەر دواي ٥ ڕۆژ واژووي نەكردبێ ، ئەوە شۆڕاي نيگابان لە ڕێگەي سەرۆكي مەجليسەوە دەتواني لە ئەگەري پەسەند كراني لە ڕێگەي سەرۆكي مەجليسەوە ڕاستەوخۆ بيخاتە بواري جێبەجێ كردن و لە ڕێگەي ڕاگەياندنەكانەوە بە ئاگاداري ڕاي گشتي بگەيەنێت.
هەر لەم پێوەندييەدا ئەمڕۆ بە پێي ڕاپۆرتي هەواڵنێري "آنا"، عەلي لاريجاني سەرۆكي مەجليسي ئێران بە پشت بەستن بە مادەي ١ ياساي مەدەني وڵات سێ ياساي لە جياتي ئەحمەدينژاد ڕاگەياندووە.
ئەم سێ ياسايە بريتين لە : " ياساي هاتوو چۆ و گواستنەوەي نێودەوڵەتي و مسافير لە نێوان كۆماري ئيسلامي ئێران و كۆماري پاكستان"، " ياساي زيادكردني سەرمايەي كۆماري ئيسلامي لە سندووقي ئۆپێكدا بۆ گەشەي نێودەوڵەتي" و ياساي لابردني گومرگ و پێشگيري لە خۆشاردنەوەي ماڵياتي لەسەر داهات و سەرمايە لە نێوان كۆماري ئيسلامي و كۆماري ئيسلۆني".
بەم شێوەيە جارێكيتر لە نێوان دەوڵەت و شۆڕاي نيگاباني و ڕێبەري كۆماري ئيسلامي كێشەكان زەق بوونەتەوە، جێگاي ئاماژەيە كە هەموو ئەم ياسايانەي باسمان لێوە كردووە پێشتر سەرۆك كۆماري ئێران بڕياري لەسەر دابوو و سەرجەميان لە لايەن شۆڕاي نيگابانەوە پێداچوونەوەي بەسەردا كراوەتەوە.
برچسب:
،
ادامه مطلب
بازدید:
+ نوشته شده:
۳ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت:
۰۱:۱۳:۳۱ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب ميباشد. موضوع:
قەدەخەكردني فرۆشتني خۆراك بە ئەفغانييەكان لە ئێران
چد كە راگەياندنە فەرميەكاني رێژيم باس لەوە دەكەن كە بەپێ بڕيارێكي نوێي رێژيم لەمە بەدواوە پێداني خۆراك و گواستنەوە و هاوكاريكردني ئەفغانييەكان لە ئێران قەدەخە كراوە.
بەرپرساني دەوڵەتي ئێران رايانگەياندووە كە نانوايي و تاكسي و سوپرماركێتەكان لەمە بەدواوە نابێ خزمەتگوزارييان هەبێ بۆ ئەفغانييەكان و نابێ خواردن و نانێان پێ بفرۆشرێ و هەر كەسيش لاساريي لەو بڕيارە بكا ئەوە بەپێ ياسا سزا دەدرێ.
لە بڕياري نوێ دەسەڵاتداراني ئێراندا هاتوو كە تەنانەت نابێ شوێن و جێگاي مانەوە بدرێتە ئەفغانييەكان و لەناو پارێزگا و شارەكاني ئێراندا ئەم چەند شارە بۆ ئەفغانييەكان قەدەخە كراوە: تاران، ئيسفەهان، مەشهەد، مازەندەران، كرمان، فارس، خوراسان، سمنان، قۆم، قەزوين، خووزستان، زەنجان، ئيلام، گيلان و لۆڕستان.
شاياني باسە نێزيكە ٣ مليۆن ئەفغاني بە شێوەي فەرمي و نافەرمي لەئێراندا ژيان بەسەر دەبە
ن
برچسب:
،
ادامه مطلب
بازدید:
+ نوشته شده:
۳ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت:
۰۱:۱۳:۲۸ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب ميباشد. موضوع: