?>
دستگاه سم زدایی      نهال پسته پیوندی      دانلود تراست والت      نگین روز      روز ۱۰۰      -      *      +      -      قیمت خرید بیسیم      -      -      -      بلوک سبک      -      قرص تاخیری      آموزش تعمیرات موبایل      +      -      *      استخر پیش ساخته      ردیاب موتور      *      صرافی تتر      بروکر فارکس      +      خرید کتاب تاپ ناچ      +      *      تحلیل اتریوم      -      فیلم هندی      *      -      -      .      +      -      +      -      /      حواله وسترن یونیون      خرید ماینر      -      دکتر زنان مشهد      خرید لایسنس نود 32      کسب درآمد      خرید رپورتاژ      فروش آنتی ویروس      سیگنال فارکس      لایسنس رایگان نود 32      یوزر پسورد نود 32      سئو سایت      لایسنس نود32      آپدیت نود 32      بهترین بک لینک     
 تفريحي سرگرمي تفريحي سرگرمي .

تفريحي سرگرمي

ئێران لە ريزي پێشەوەي پێشێلكەراني ئازاديي چاپەمەنييە

ئێران لە ريزي پێشەوەي پێشێلكەراني ئازاديي چاپەمەنييە

 

 لە بەرەبەري رێورەسمي رێزگرتن لە رۆژي جيهاني ئازاديي چاپەمەني كە رۆژي پێنجشەممە 14 گوڵان بەڕێوەدەچێ، ئێران، سووريە و كۆرياي باكوور لە ريزي پێشەوەي پێشێلكەراني ئەم ئازادييەدان.

كۆميتەي پشتيواني لە رۆژنامەوانان CPJ كە بنكەي سەرەكيي لە نيۆيۆركە، لە راپۆرتەكەي خۆيدا، ئێران، سووريە و كۆرايي باكووري بە هۆكاري نائاراميي ژيۆپۆلۆتيك و ناوكي ناوچە ناساندووە.

هەروەها لە ليستي ئەم كۆميتەيەدا ناوي وڵاتاني وەك، ئەريترە، گێنەي ئيستوايي، ئۆزبەكستان، ميانمار، عەرەبستاني سعودي، كوبا و بيلارووس/يش دەبينرێن.



برچسب: ،
ادامه مطلب
امتیاز:
 
بازدید:
+ نوشته شده: ۳ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت: ۰۱:۱۲:۵۵ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب ميباشد. موضوع:

بەندكراوێكي كوردي ورمێ لە بەنديخانەي شاهروود ئيعدام كرا

بەندكراوێكي كوردي ورمێ لە بەنديخانەي شاهروود ئيعدام كرا

 

سەرلە بەياني رۆژي دووشەممە چەنگيز  كوڕي حاجي محەممەد مەجيدي خەڵكي ئاوايي "گلانيك" ي سەربەر ناوچەي ئەنزال لە ورمێ لە بەنديخانەي شاهروود لە شاري سمنان ئيعدام كرا.

بەپێ هەواڵي كۆردپا، كەسێكي نێزيك لە بنەماڵەي ناوبراو ئاگادار كراوەتەوە بۆ وەرگرتانەوەي تەرمي چەنگيز.
شاياني باسە هەواڵگري ئيرنا رايگەياند كە ئەمڕۆ چوار كەس بە تاواني جۆراوجۆر لە بەنديخانەي شاهروود ئيعدام كراون.



برچسب: ،
ادامه مطلب
امتیاز:
 
بازدید:
+ نوشته شده: ۳ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت: ۰۱:۱۲:۵۴ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب ميباشد. موضوع:

فڕۆكه‌ جه‌نگيه‌كاني ئه‌مريكا له‌نزيك سنووره‌كاني ئێران جێگير كران

فڕۆكه‌ جه‌نگيه‌كاني ئه‌مريكا له‌نزيك سنووره‌كاني ئێران جێگير كران

 

كه‌ناڵي فۆكس نيوزي ئه‌مريكي له‌ راپۆرتێكدا ئاماژه‌ي به‌وه‌كرد هێزي ئاسماني ئه‌مريكا چه‌ندين فڕۆكه‌ي جۆري ئێف 22 ي يه‌كێك له‌ بنكه‌ سه‌ربازيه‌كاني خۆي له‌ ئيمارات جێگير كردوه‌ كه‌ 320 كيلۆمه‌تر مه‌وداي له‌گه‌ڵ ئێران هه‌يه‌.

 رۆژنامه‌ي واشنتۆن پۆستيش له‌ زاري چه‌ند به‌رپرسێكي هێزي ئاسماني ئه‌مريكاوه‌ ئاشكراي كردوه‌ چه‌ندين جۆر فڕۆكه‌ي پێشكه‌وتووي ئه‌و وڵاته‌ له‌ ناوچه‌ي باشوري رۆژئاواي ئاسيا جێگير كراون.
"فيل ڤينچۆرا" وته‌بێژي هێزي ئاسماني ئه‌مريكا به‌ بێ ئه‌وه‌ي ئاماژه‌ به‌ ژماره‌ي فڕۆكه‌ جه‌نگيه‌كاني جۆري ئێف 22 بدا رايگه‌ياندوه‌ ئه‌و جمووجۆڵه‌ له‌ چوارچێوه‌ي هاوكاري سه‌ربازي وڵاته‌كه‌ي و هێزي سه‌ربازي وڵاتاني ناوچه‌كه‌ و به‌رزكردنه‌وه‌ ئاستي رێوشوێنه‌ ئه‌منيه‌كانه‌.
ڕه‌وانه‌ كردني ئه‌و فڕۆكه‌ جه‌نگيانه‌ بۆ نزيك سنوري ئێران له‌ كاتێكدايه‌ له‌ بڕياره‌ له‌ 23 ي مانگي ئايار خولي دووه‌مي دانوساني ئێران و وڵاتاني گروپي 6 له‌ عێراق به‌ڕێوه‌بچێ كه‌ تايبه‌ته‌ به‌دۆزينه‌وه‌ي رێگه‌ چاره‌يه‌ك بۆ به‌رنامه‌ ئه‌تۆميه‌كه‌ي ئێران.



برچسب: ،
ادامه مطلب
امتیاز:
 
بازدید:
+ نوشته شده: ۳ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت: ۰۱:۱۲:۵۳ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب ميباشد. موضوع:

سەرۆكي تيمي چاودێران، داواي ڕاگرتني توندو تيژييەكان لە سووريە دەكا

سەرۆكي تيمي چاودێران، داواي ڕاگرتني توندو تيژييەكان لە سووريە دەكا 

 

سەرچاوەكاني هەواڵ ڕايانگەياند، سەرۆكي تيمي چاودێراني ڕێكخراوي نەتەوە يەكگرتووەكان لە وڵاتي سوريا تايبەت بە چاودێريكردني پڕۆسەي ئاگربەستي نێوان سوپاي ڕژێمي بەشار ئەسەد و هێزەكاني ئۆپۆزسيۆن جەنەڕاڵ رۆبێرت مود لە فڕۆكەخانەي

ديمەشقەوە داواي لە سەرجەم لايەنەكاني ئەو وڵاتە كرد توندو تيژييەكان ڕابگرن بە مەبەستي سەرخستني پلاني نێردەي هاوبەشي نەتەوە يەكگرتووەكاني و كۆمكاري وڵاتاني عەرەبي بۆ سوريا بۆ ئەوەي بارودۆخي ناوخۆيي سوريا هێور ببێتەوە و سنورێك بۆ كوشتني هاووڵاتيان دابندرێ.
جەنەراڵ رۆبێرت مودي سەرۆكي تيمي چاودێران لە سوريا وتيشي، لە ئێستادا سي چاودێري نێودەوڵەتي لەخاكي سوريا ئەركەكاني تايبەت بە ئاگربەست جێبەجێ دەكەن و لەگەڵ ئەمەشدا ڕەوشي سوريا پێويستي بە چاودێري زياتر هەيە و هيوادارين لە ڕۆژاني داهاتوودا ئەو سێ سەد چاودێرە پێشنيار كراوە بە خێرايي بگەنە سوريا بۆ ئەوەي پلاني ئاگربەستي كۆفي ئەنان لە گوماني شكست خواردن ڕزگاري ببێ.
وێڕاي بڵاوبوونەوەي چاودێراني نێودەوڵەتي و ڕاگەياندني ئاگربەست لە سوريادا كوشتن و بڕين نەوەستاوە و تەنها لە ڕۆژي ڕابردوودا و لە شارە جياجياكاني ئەو وڵاتە نزيكەي بيست و نۆ كەس بونەتە قورباني و ڕێكخراوە نێودەوڵەتييەكانيش ئاشكراي دەكەن كە لە سەرەتاي خۆپێشاندانەكان و ڕووبەڕووبوونەوەي خۆپێشاندەران لەلايەن هێزەكاني بەشار ئەسەدەوە و تاوەكو ئێستا يانزە هەزار كەس گيانيان لەدەست داوە.



برچسب: ،
ادامه مطلب
امتیاز:
 
بازدید:
+ نوشته شده: ۳ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت: ۰۱:۱۲:۵۳ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب ميباشد. موضوع:

سەلاحەدين دەميرتاش: كورد دەيەوێت بۆخۆي خۆي بەڕێوە ببات

سەلاحەدين دەميرتاش: كورد دەيەوێت بۆخۆي خۆي بەڕێوە ببات 

 

  لە سيمينارێكدا كه 26/04/2012بۆ شاندي پارتي ئاشتي و ديموكراسي BDP لە واشنگتن ئامادەكرابوو، هەر يەك لە سەلاحەدين دەميرتاش و گوڵتان كيشاناك هاوسەرۆكاني BDP و ئەحمەد تورك، هاوسەرۆكي كۆنگرەي كۆمەڵگاي ديموكراتيك رونگەي خۆيان بۆ پرسي كورد بۆ بەشداربووان شي كردەوە. 

 سەلاحەدين دەميرتاش لە بەشێكي وتەكاني گوتي "كێشەي كورد تەنها كێشەي توركيا نيه، بەڵكو گرفتێكي گەورەي ناوچەيي و جيهانيه. كێشەي كورد، كێشەي نەتەوەيەكە كه دەيهەوێت بۆخۆي خۆي بەڕێوە ببا".
 دەميرتاش گوتيشي "لەڕوانگەي ئێمه، كێشەي كورد لە توركيا لەنێوان كورد و تورك نيه، بەڵكو كێشەي نەتەوەي كورد و حكومەتي توركيايه".
ناوبراو سەبارەت به پەيوەندي نێوان BDP و PKK، گوتي "ئێمه بڕوامان بەوە نيه لە رێگاي توندوتيژيەوە مافەكانمان بەدەست بهێنين. ئێمە پارتي كرێكاراني كوردستان وەك رێكخراوەيەك دەبينين كه بەرگري لە مافەكاني كورد دەكا. 
 بەشێكي زۆري لايەنگراني پارتي كرێكاراني كوردستان دەنگيان به ئێمە داوە، ئێمە نوێنەري ئەو كەسانەين كه دەنگيان پێداوين و هيچ پەيوەنديەكي رێكخراو لەنێوان ئێمه و پارتي كرێكاراني كوردستاندا نيه و ناكرێ ئێمە وەك باڵي سياسي PKK سەير بكرێين".
 گوڵتان كيشاناك لە بەشێكي قسەكاني رەخنەي لەسياسەتي نكۆڵي كردن لە زماني كوردي گرت و گوتي "بەكار هێناني زماني دايكي لە سەدەي بيست و يەكەم نابێ وەك داخوازيەك سەير بكردرێت، ئەمە مافێكي سروشتيه و نابێ زمانێك كه 40 مليۆن كەس قسەي پيدەكا قەدەغە بكرێ".
 كيشاناك گوتيشي "بەبێ ديموكراسي كێشەكان چارەسەر نابێ. ئێمە لەسەر ئەو باوەڕەين ديموكراسي دەرماني توندوتيژيە و كێشەكان چارەسەر دەكات".
 هاوسەرۆكي BDP سەبارەت به پەيوەندي پارتەكەي به PKKەوە گوتي "ئەو گرفتانەي ئێمه باسي لێوە دەكەين پارتي كرێكاراني كوردستانيش باسي دەكا. بە بڕواي ئێمه هەر كەسێك كار بۆ مرۆڤايەتي بكا و كاري باش بۆ كۆمەڵگايەكي ديموكراتيك ئەنجام بدا، جێگەي رێز و ستايشه.
 ئەحمەد تورك، هاوسەرۆكي كۆنگرەي كۆمەڵگاي ديموكراتيك، پرسياري ئاڕاستەي بەشداربووان كرد و گوتي "ناوەڕۆكي كێشەكە لەوەدايە كە كورد هەلي بۆ نەڕەخساوە بيروڕاي خۆي ئازادانه دەرببڕێت و PKK هەر بۆ ئەوە دامەزراوە. پێويسته لەوە تێ بگەين ئاخۆ كوردە توندوتيژي بەكار دەهێنێ ياخود حكومەتي توركيا كه دان به هيچ مافێكي كورد نانێت و داواكاريە ئاشتيانەكەي به چەك ولام دەداتەوە".
 ئەحمەد تورك راشيگەياند "من لە قوڵايي دڵەوە لەو بروايەدام ئەگەر توركيا دان به زمان و ناسانامەي نەتەوەيي كورد بنێت، كورد و تورك دەتوانن پێكەوە به ئاشتي بژين".
 ماوەي چەند رۆژه، بە مەبەستي ديدار و چاوپێكەوتن لەگەڵ بەرپرساني ئەمريكايي و تاوتوێ كردني پرسي كورد، شاندێكي پارتي ئاشتي و ديموكراسي و كۆنگرەي كۆمەڵگاي ديموكراتيك سەرداني وڵاته يەكگرتووەكاني ئەمريكايان كردووە.
رۆژي سێ شەممه، شاندەكە  له‌گه‌ڵ پيهليپ گۆڕدون، جێگري وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ئەمريكا و به‌رپرسي دۆسيه‌ي ئه‌وروپا و ئه‌ڤڕاسيا كۆبوونەوە.



برچسب: ،
ادامه مطلب
امتیاز:
 
بازدید:
+ نوشته شده: ۳ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت: ۰۱:۱۲:۵۲ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب ميباشد. موضوع:

يەكێتيي، وەك خاوەن پرۆژەي دەوڵەت

يەكێتيي، وەك خاوەن پرۆژەي دەوڵەت عارف قورباني
رۆژانە لێرەو لەوێ‌ بە مەبەست و بە بێ‌ ئاگايي تۆمەتێكي زۆر دەخرێتە پاڵ (يەكێتيي نيشتماني كوردستان) كە گوايا لە پرسە نيشتمانيەكان پاشەكشێي كردووە، لەوەش زياتر تۆمەتبار دەكرێت كە دژي پرۆسەي ريفرانۆدمە بۆ سەربەخۆيي كوردستان. 

ئەمە لە كاتێكدا ئەگەر كەسێك توێژينەوەيەكي زانستي بێ‌ لايەنانە ئەنجام بدات دەربارەي ستراتيجي نەتەوەيي و ئامانجي سياسيي بزوتنەوەي رزگاريخوازي كورد لە باشووري كوردستان، بەرنامە و ستراتيژيي هەريەك لە هێزە سياسييەكان بەراورد بكات، دەگاتە ئەو ئەنجامەي كە يەكێتيي نيشتماني كوردستان خاوەن پرۆژەي دەوڵەت بووە، پێش هەر كەس و لايەنێكي تر.

لاني كەم لە دواي كەمتر لە دە ساڵي تەمەنييەوە لە ناوەڕاستي هەشتاكانەوە دروشمي سەرەكي (مافي چارەي خۆنوسين) بووە، ئەوكات بەشي زۆري هێزەكاني تري سەر گۆڕەپاني سياسي دروشمي ئۆتۆنۆميان بەرزكردبووەوە. لە دواي راپەڕين و يەكەم پرۆسەي هەڵبژاردن لە كوردستان، لە چوارچێوەي ئەو ستراتيژەدا، وەك بژاردەيەكي واقيعي بۆ قۆناغي دواي راپەڕين، (ي،ن،ك) لە كۆنگرەي گشتي، دروشمي (فيدراڵي) پەسەند كرد و كرديە ئامانجي سەرەكي و بەو دروشمەوە چووە هەڵبژاردنەوە، لەكاتێكدا هێزە ركابەرەكەي كە (پ،د،ك) بوو، ئەوكاتيش هەر داواي ئۆتۆنۆمي دەكرد.

لە هەريەك لە كۆنگرەكاني دووەم و سێهەمي يەكێتيي، پرسي دەوڵەتي سەربەخۆ تاوتوێ‌ كراوە وەك ئامانج و مافێكي نەتەوەيي گەلي كورد، بڕيار دراوە يەكێتيي پابەندێتي خۆي بە مافي چارەي خۆنوسين بپارێزێت وەك مافێكي رەواي خەڵكي كوردستان كە لە دەرفەت و هەلومەرجي گونجاودا كار بۆ بەديهێناني بكات. ساڵانەش لە يادي دامەزراندني و بۆنە نەتەوەيي و نيشتمانيەكاني تر، تەئكيدي لەسەر رەوايەتي بڕياردان لە مافي چارەنوسي گەلي كوردستان كردۆتەوە و چەندين جار پرسي دەوڵەتي سەربەخۆي وروژاندووە.

بەدەر لە دروشم و گوتاري ميديايي، بە كردەوەش بە درێژايي ئەو مێژووانە يەكێتيي قورباني زۆري لەو پێناوەدا داوە. لە پرسە نەتەوەيي و نيشتمانيەكاندا ئەگەر لە پێشي هێزە سياسيەكاني تريشەوە نەبووبێت، بواري ئەوەي نەداوە كەس پێشي بكەوێت. لە ئاست دۆزي كەركووك، لە ئاست مامەڵەو هەڵوێستي بەرانبەر بە خەباتي رزگاريخوازانەي پارچەكاني تري كوردستان، لە چەسپاندني فيدراڵي لە عيراق. يەكێتيي نيشتماني كوردستان درێغي نەكردووە. تەنانەت لە دوا بەلاغي سەركردايەتي هاوبەشي نێوان يەكێتيي و گۆڕان، تەئكيد لەسەر پێويستي رەخساندني زەمينەي ئەنجامداني ريفراندۆم بۆ سەربەخۆيي كوردستان كراوەتەوە.

ئەگەر تەماشاي (پارتي ديموكراتي كوردستان)يش بكەين كە ئێستا وەك خاوەني پرۆژەي دەوڵەتي سەربەخۆي كوردستان وێنا دەكرێت، بە درێژايي مێژوويي دروستبووني لە ساڵي 1946 تا كۆنگرەي سيانزە لە ساڵي 2011، دروشمي سەرەكي ئۆتۆنۆمي بووە. لە كۆنگرەي سيانزەوە ئەويش مافي چارەي خۆنوسيني كردە ئامانجي خۆي. واتا لەگەڵ ئەو هێزە ركابەرەي كە مێژوويەكيان لە ململانێ هەيە ماوەي پێنج ساڵە، هەڵگري يەك ئامانجي نەتەوەيين. 

بەڵام لەبەر ئەوەي هەر لە سەرەتاوە ئەم دوو هێزە ياخود ئەم دوو ئاراستەيە لەناو بزووتنەوەي رزگاريخوازي كورد لە باشوور لەسەر بنەماي (كار و كاردانەوە) درێژەيان بە ژياني سياسي خۆيان داوە، بۆيە لە دواي ئەوەي بۆ يەكەمجار پێكەوە دەبنە هەڵگري يەك ستراتيژ و ئامانجي نەتەوەيي، كە دەبوو پێويستي قۆناغەكە بيانكات بە هاوتەريب بۆ گەيشتن بەو ئامانجە، كەچي بە ئەندازەي دوو ستراتيژي دژ بەيەك، لێك دوور دەكەونەوە.

پرسيارەكە لێرەيە بۆچي يەكێتيي كە لە بنەڕەتەوە خاوەن پرۆژەي دەوڵەتي سەربەخۆ بووە بۆ كوردستان، لاني كەم زياتر لە 30 ساڵە دروشمي مافي چارەنوسي هەڵگرتووە، وە پارتي كە تەنها 5 ساڵە ئەو داوايەي هەيە، لە زهني خەڵكي كوردستاندا پارتي وەك خاوەن پرۆژەكە دەركەوتووە. دەبێت يەكێتيي نيشتماني كوردستان بە ووردي بە دواي وەڵامي ئەو پرسيارەدا بگەڕێت. چي و كێ‌ وايكردووە پرۆژەي دەوڵەت ببێتە موڵكي ماڵباتي بارزاني؟

لە رووي واقيعيەوە يەكێتيي و پارتيي پێكەوە دەتوانن ئەم ئامانجە بەدي بێنن، پێكيشەوە ئێستا ئەوە ستراتيژ و ئامانجي خەباتيانە، بەڵام بۆ لێدان لە پرۆژەي سەربەخۆيي كوردستان، ئەجندايەكي مەترسيدار كار لەسەر لێكترازاني پێويستي ئەو هاوخەباتيە دەكات، وە ئەوە بە پلان و بەرنامەيە كە كۆمەڵێك ميديا و ميدياكار دەيانەوێ‌ يەكێتيي لەو بەها نيشتمانيە دابماڵن و هەر سەركردەو كادرێكي يەكێتيش تەئكيد لەسەر ئەوە بكاتەوە كە يەكێتيەكەي خەبات بۆ بەديهێناني مافي چارەنوسي گەلەكەي دەكات، تەخوين دەكرێت. بە دياريكراوي لە سلێماني كەشێكي سياسيي و سايكۆلۆجي ئەو تۆيان دروستكردووە كە هيچ يەكێتيەك جورئەت نەكات بە دەنگێكي دلێرەوە بڵێت ميللەتەكەم شايستەي سەربەخۆييە، يەكسەر تۆمەتي ئەوەي دەخە پاڵ كە ئەوە بووە بە پارتي.

سيحري پيلانەكەش لەسەر يەكێتيي ئەم خاڵەيە، دەيانەوێ‌ رۆحي يەكێتيي لە پرسە نەتەوەيي و نيشتمانيەكان خاڵي بكەنەوەو لە رووي ستراتيژييەوە پارتي بكەن بەخاوەن پرسە نەتەوەييەكان. وەك چۆن ئێستا ئاڵاي كوردستان و پرسي سەربەخۆييان كردووە بە موڵكي پارتي.

لە كاتێكدا ساڵي 2002 حكومەتي هەرێمي كوردستان ئيدارەي سلێماني بڕياريدا ئاڵاي كوردستان لەسەر بينايەي دامەزراوە حكومەيەكان هەڵبكرێت، پارتي لەدژي ئەوە بوون و ئاڵاي عيراقيان بەرزكردبووەوە. بەڵام ئەگەر ئێستا كوڕە شەهيدێكي كادري يەكێتيي وێنەي پرۆفايلي فەيسبوكەكەي بكات بە ئاڵاي كوردستان، مێگەلێك پەلاماري دەدەن و تۆمەتي دەخەنەپاڵ كە بووە بە پارتي. ئەو خەڵكانە ئەگەر خۆشيان وەك نەيار و دوژمن بە پارتي نيشان ئەدەن، بەڵام روونە چي خزمەتێك بە پارتي دەكەن بەوەي كردوويانە بەخاوەن پرسە نەتەوەيي و نيشتمانيەكان. 

لە بنەڕەتدا ئەمە پرۆژەيەكە دژ بە سەربەخۆيي كوردستان و دەيانەوي لەو رێگەيەوە و بە فشار و تەخوينكردن، بە داماڵيني بەها نەتەوەييەكان لە رۆحي يەكێتيي و يەكێتيەكان، رێ‌ لە سەربەخۆيي بگرن. چونكە دەزانن بەبێ‌ يەكێتيي ئەو ئامانجە بەدي نايات. ئەركي يەكێتيي و يەكێتيەكانيشە رێگە لەو شەپۆلي تەخوينكردنەي بگرێت كە دەيانەوێ‌ مێژووەكەي و ئايندەي لەكەدار بكەن. وە پێويستە خۆي بكاتەوە بەخاوەن پرۆژەكەي خۆي كە پرۆژەي دەوڵەتي كوردستانە.

برچسب: ،
ادامه مطلب
امتیاز:
 
بازدید:
+ نوشته شده: ۳ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت: ۰۱:۱۰:۴۲ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب ميباشد. موضوع:

ايران كجاست ايراني كيست ؟

ناصر بليدەي

تصوير متعارف از ايران و ايراني تصويري نهايتا سياسي است، كه در زمان رضاشاه توسط دولت ايران با همكاران روشنفكران و فرهنگياني كه معتقد به يك جامعه يكدست بر مبناي زبان، تاريخ، سرزمين، مذهب و نژاد مشترك بودند و هستند ايجاد شده است.

 اين تفكر در بين مردم فارسي زبان توده اي شده است. و همچنان تقويت ميشود. طبق اين تصوير ايراني كسي است كه فارس و شيعه باشد و اگر شيعه نيست حتما بايد فارس باشد. اين تفكر ايده اي فاشيستي است كه اجراي آن نظامي استبدادي را طلب مي كند.


رژيمهاي حاكم بر ايران ،چه رژيم پهلوي و يا جمهوري اسلامي ايران با همكاري روشنفكران شوونيست در سوء استفاده از احساسات ملي مردم فارس، جنبشهاي ملي ملتهاي تحت ستم كه دائما خواهان حقوق ملي و حق حاكميت خويش در ايران بوده اند را سركوب كرده اند.


رژيم هاي حاكم براي پيشبرد نيات برتري طلبانه خود از رشد فرهنگي، سياسي، اقتصادي و ملي ملتهاي غيرفارس جلوگيري كرده و براي ايجاد جامعه اي يكدست بر اساس هويت ملي ملت فارس همانا بربنياد زبان فارسي و مذهب شيعه و نژاد آريايي عمل نموده اند. اكنون اجراي اين ايده شوونيستي و نژادپرستانه در ايران شكست خورده و توانائي و خواست ملتهاي تحت ستم براي دستيابي به حق حاكميت خويش در ايران فزوني يافته و در حال رشد و گسترش است.


با رشد مبارزات ملي ملتهاي تحت ستم ، رژيم حاكم بر ايران و روشنفكران شوونيست علنا مجبور به قبول اين واقيعت شده اند كه در ايران فرهنگهاي مختلف وجود دارد. اما آنها بخاطر عظمت و قدرت طلبي ، از پذيرش كثيرالمله بودن ايران امتناع مي ورزند و ملتهاي تحت ستم را با تعريفي تحقيرآميز اقوام ايراني و يا گروهاي فرهنگي مي نامند تا از قبول حق حاكميت و حقوق ملي برابر آنها با ملت فارس و حق تعيين سرنوشت مردم ايران سر باز زنند. بر طبق اين تفكر تنها ملت، ملت ايران يعني فارسها هستند، بقيه اقوام هستند با فرهنگهاي رشد نيافته و ابتدايي كه در حاشيه زيست مي كنند. فرهنگ و زبان برتر فارسي به مرور زمان و با رشد جامعه بر آنها تسلط يافته و در نهايت به محو فرهنگ و زبان آنان به انجامد و در فرهنگ و زبان ملت واحد ايران (فارس) ادغام شوند.


سياست شوونيستي اي كه مبتني بر انحصارگري زبان، فرهنگ فارسي و مذهب شيعه مي باشد، سبب شده كه مردم غيرفارس و غير شيعه به شهروندان درجه دوم و سوم تبديل شده و از لحاظ سياسي، اقتصادي و فرهنگي به حاشيه رانده شوند. تداوم اين امر باعث شده كه ملتهاي تحت ستم ايران براي ابراز هويت ملي خويش به مقاومت در مقابل سلطه طلبي حكومت مركزي برآيند و مبارزه اي متحد براي تحقق دموكراسي و حق حاكميت خويش آغاز كنند.


آنها در صدد ارائه آلترناتيوي مدرن و شاملگرا كه بتواند هويت و خواستهاي تمامي ملتهاي ايران را در بر بگيرد هستند. محرز است كه ايران كشوري كثيرالمله است كه در آن بشكل ساختگي فارسها صاحب امتياز و اكثريت قلمداد شده اند. پيشبرد اين سياست سبب شده كه خصومت ملي عليه ملتهاي تحت ستم و تعصبات مذهبي عليه اقليتهاي ديني و مذهبي در نظام خودكامه جا بيفتد. براي رفع اين تبعيضات ساختار سياسي بايد بشكلي سازماندهي شود كه ملتهاي غيرفارس بشكل برابر در قدرت و حاكميت سياسي شريك شوند.
در نتيجه دو تفكر سياسي دو تعريف متفاوت از فرد ايراني و در نتيجه ساختار و نظام سياسي در ايران ارائه ميدهند. يكي ملي گرايي ارتجاعي و شوونيستي است كه مشخه اصلي ان عظمت طلبي ملي است. ملت را بر اساس نژاد، زبان، مذهب، تاريخ و روان مشترك مي شمارد اگر هركدام از آنها در جامعه همه گير نباشد با پيشبرد سياستهاي خودكامه در جهت دستيابي به آنها عمل ميكند. به وجود ملل ديگر اهميتي قائل نيست و در عمل آنها را نفي مي كند.
تعريف مترقي از واژه ملي گرايي توسط ليبرال دمكراتها و از طرف نيروهاي مترقي ملتهاي تحت ستم ارائه ،تدوين و تبليغ ميشود كه براي تحقق آن در ايران مبارزه ميكنند. اين ملي گرايي پيشرو و كثرت گرا و اهل مدارا است. هدف آن دستيابي به يك جامعه مدني و برسميت شناختن حقوق برابر براي تمامي ملتها است.


تجربه جهاني نشان داده است كه كشورهاي كثيرالمله كه حكومتهاي آنها عمدتا بر پايه اصول ليبرال-دموكراتيك و فدرال ملي استوار بوده اند، توانسته اند به خوبي معضلات اجتماعي، فرهنگي و ملي خويش را حل كنند. با توجه به اين كه ملي گرائي مترقي به اراده آزاد انسان و اجتماع آزاد تكيه دارد به احساسات وطن دوستانه نيز توجه دارد و از اتحاد آزادانه ملتها در يك سيستم فدرال دمكراتيك حمايت و دفاع ميكند.


اكثر نيروها و جريانهاي مترقي وابسته به ملتهاي تحت ستم خواهان اتحاد ملتها و شركت برابر در قدرت سياسي و تامين حق حاكميت ملي و حق تعيين سرنوشت مردم بشكلي كه حقوق فرهنگي، ملي-اجتماعي و اقتصادي آنها تامين بشود هستند. اين حُسن نيت و خواست مترقيانه زماني در چهارچوب ايران تحقق مي يابد كه به آن از طرف نيروهاي مترقي ملت حاكم جواب مثبت و مناسب بر اساس حقوق برابر ملي داده شود. مفهوم يك سياست ملي-اجتماعي مترقي اين است كه: جريانهاي مترقي فارس مشخصا حق تعيين سرنوشت و حاكميت ملي تمامي ملتهاي ايران را بر اساس برابر قبل از دستيابي به قدرت سياسي بعنوان يك اصل اساسي در پلاتفرم مبارزاتي خويش بپذيرند تا در ايجاد تفاهم و همزيستي مسالمت آميز بين ملتهاي ساكن ايران بعد از سرنگوني استبداد كمك كنند.



برچسب: ،
ادامه مطلب
امتیاز:
 
بازدید:
+ نوشته شده: ۳ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت: ۰۱:۱۰:۴۱ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب ميباشد. موضوع:

قەڵخاني،گۆران ,يارسان (كاكەيي) و كورتە مێژوێك

قەڵخاني

قەڵخاني ئەشرەتێكي گەورەێە لە پارێزگاي كرماشان و بە زاراوەي گوراني قسە دەكەن كە هەموويان سەر بە ئايني يارين و لە وڵاتي كوردستان ژيان بە سەر ئەبەن و  دابەش بوون بە سەر چەند تيرەێكدا.

.

ناوچەكاني هەورامان و داڵاهۆ پەيرەواني ئايني ياري بە گشتي قەڵخاني دێنە ئەژماردن و ئەتوانين بڵين كە زۆربەي رێبەراني يارسانيش لە لە تايفەي قەڵخانين و بۆێە لە زوربەي شوێنەكان بە كوردە يارسانەكان دەڵێن قەڵخاني.

گوران! لێكوڵەران و خاون برواكان لە  پێوەندي وشەي گوران راي جياوازيان هەێە برێك پێان واێە كە  قەڵخاني و يارسانەكان كە بەشيك بوون لە نەتەوەي كورد و لە پێدەشت و چياكان ژياون هەر بۆێە بە گوران پێناسە كراون بەڵام سەرەراي ئەم بۆچونە گۆران پيناسەيكيتري هەێە كە زۆربەي سەرچاوە باوەر پێكراوەكان ئەڵێن گوران لە راستيدا بە واتاي (گەوەر) يا (گەواران) دێت كە بە ئەو كوردانە دەگوترێت كە لە ژێر دەسڵاتي ئيسلام دا ژياون و باوەريان بە حوكمي ئيسلام نەهێناوە و بۆ دەرباز بوونيش لە دەستي ئيسلامەكان بە نهێني ژياون و راز و نيازەكانيشيان هەر بە نهني بووە بۆێە وشەێكيان هەێە بە ناوي (سري مەگوو) واتە نهنيك قەت بابێ بدركێ .

برێك لە كوردە يارسانەكان بە تايبەت كاكەيەكاني باشوري كوردستان ئێستاش باوەريان واێە و هەمان( سڕي مەگوو) پەيرەو دەكەن و پێان خوش نيە كەساني غيري يارسان يان هەر يارسانيك سمێلي نەبێت  بۆي نيە لە مەراسمي ئايني كوردە يارسانەكان بەشدار بێت.

گۆران زمانەكان بەشيكي گرنگ و رەسەن و مێژوي خاكي كوردانن و لێكوڵەران و پسپوران باوەريان واێە وشەي!(گۆران) بە واتاي ئاگرپەرەستي دێت،لە وڵاتي كوردان بە گورانەكان كەڵاو سپيشيان گوتوە .

گرنگترين شوێني ژياني گورانەكان (قەڵخاني) وەختي خوي بريتين بووە لە درنە و درنە شار لە لاي ئاوي زمكان كە زۆربەيان قەڵخانيەكان گەورەترين ئەشرەتي گۆران زمان و تايفەي باوەجاني بە زاراوەي جافي لە ناوچەكاني دەيشتي هور و دەيشتي ور ناوچەكاني ازگڵە هەتاكوو لێرەواري چياي داڵاهو لە لاێەن ئەشرەتي باوەجانيەوە دەستي بە سەردا گراوە و ئەشرەتي قەڵخاني ناچار كراون پەنا ببنە چياي داڵاهو و بەرگري لە مانەوەيان بكەن.

گۆرانەكان لە سەرەتا لە ناوچەكاني كرماشان،كەركوك،سلێماني و موسڵ ژياون و بە فەلاهەت و ئاژەڵداري ژياني روژانەي خويان تێپەراندوە و زۆربەيان گەرميان و كويەستانيان كردوە بەڵام بە هوي شەر و كێشەي ئايني لە بەيني گورانەكان وەك يارساني و جافەكان وەك ئيسلام زۆربەي گورانەكان ناچار بە كوچ  بوون و ئێستاش داستاني بێ بنەما لە ناو كوردە جافەكان سەبارەت بە گورانەكان و قەڵخاني هەێە سەبارەت بە چونيەتي ژياني ياريەكان و درۆ دەلەسە خستنە پاڵي ئاينەكەيان كە هەمووي دورە لە راستيەوە.

رێزدار باقي محەمەد لە كتێبي مێژوي موسيقي كوردي دەنوسێ كە گۆرانەكان نزيك هەزار ساڵە وەك باوەرداري يارسان ناسراون و لە نێوان ئەو هەزار ساڵەش راز و نيازيان لە جەم خانە جێبەجێ كردوە و پيروزترين ئالەتي موسيقيش كە بە كاري دێنن ئالەتي تەنبورە و ئايەتە پيروزەكاني ئايني يارسانيش بە زماني گۆراني دەنوسرێت كە بەشيكي دەست نەخوراوي زماني كورديە(ماچوو) .

موسيقي شعر و كەڵامەكاني يارسانەكان هەمووي بە زاراوەي گۆرانيە و هەموو راز و نيازێكي يارسانەكان بە زماني كورديە و ياريەكان باوەريان واێە كە خوداي گەورە چۆن بە كورد خەڵكي كردون و زمان و خاكێكيان بۆ دياري كراوە ئەبێ وەك هەموو مروڤەكان يكسان مامەڵەيان لە گەڵ بكرێت و هەموو پيروزيەكانيان بە زماني دايكيان بێت بۆێە ئەوانيش سلتان سەحاك لە هەوراماني سەرسەوز خاكي باب و باپيرانيان وەك قبلەي خويان هەڵبژاردوە.

بە باوەري من ئەم بۆ چوونە زۆر راستە كە دڵێت كوردەكان ئەورۆ بە هەر جۆرە ئاواز و بەزمێك لە گەڵ موسيقي جێبەجێ دەكرێت و لێ دەدرێت ئەڵێن گۆراني و گورانەكانيش لە روانگەي مێژويەوە زۆر لە مێژە لە گەڵ موزيك و گوراني تێكەڵن و ئاڵەتي موزيكيش لايان پيروزە بۆێە ئەتواني بۆچونێكي راست بێت كە كوردەكان وشەي گوراني بەكار دێنن بۆ ئاواز و گوراني.

يارسان                                                      

وشەي يارسان لە دو وشە پێك هاتوە يار+سان و سان لە نێو ميديايەكان (ساتراب) بە واتاي دەسڵاتدار و حاكم هاتوە ئوروپيەكانيش باوەريان واێە كە ساتراب هەمان فەرمانرەوايي مادە و يارسان وشەێكە كە بۆ باوەرداراني و پەيرەواني سولتان سەحاك بە كار دەبرێ و بە واتاي باوەردار(موريد) سان دێتە ئەژماردن و هوي ناوناني سولتان سەحاكيش هەر بە ئەو بۆنەوەێە . سولتان كاتێك لە شوێني لە دايك بووني شارەزور روي كردە پردێوە لە هەورامان جەمخانەێكي دورست كرد و باوەردارێكي زۆري لە دەوري خوي خڕ كردەوە و لە نەتيجەدا بووە ساتراب و فەرمانرەواي هەورامان و واتە بووتە سان و ياراني سانيش بە يارسان ناوبانگيان دەر كردوە.

يارسانەكان بە ئەم ناوانەش بانگ دەكرێن ئەهل حەق،كاكەيي،آيين ياري،هاواري و قەڵخاني زۆر جار زۆر كەس كە شارەزايي باشيان لە يارسانەكان نيە بە علي اڵلهي واتە پەيرەواني علي پێناسەيان دەكەن بەڵام ئەوە بۆچونێكي هەڵەێە و دورە لە راستيەوە.

كاكەيي! ناوي بەشێكيتر لە گۆرانەكانە كە باوەريان بە ئاييني يارسانە و زۆر بە باوەر و نەگۆرن (كاكەيي) لە بەيني كوردەكان و بە تايبەت يارسانەكان وشەي كاكە بە براي گەورەتر لە خويان دەڵێن كاكە، بۆێە هەر كەسێك باوەر بە ئايني ياري دێنێت پێ دەڵێن كاكە ئەوە نيشانەي ئەوەێە كە پێوەندي دوستي و ئايني لە نێو يارسانەكان زۆر قورس و قايمە و پيروزە.

هەر بۆێە كەسێك باوەر بە ئايني ياري دێنێ بە براي گەورە يارسانەكان دێتە ئەژماردن و دەبێ رێزي تايبەتي لي بگيردرێ.

ئايني يارسان وەك هەموو ئاينەكانيتر ئايني خوي وەك حەق و حەقيقەت دەبينێ بۆێە زۆر جار بە ئەهلي حەق پێناسە دەكرێن باوەرداراني و ياراني سان سەهاك يارسان يار و هاورێ سولتان دێنە ئەژماردن بۆێە وشەي ياري ناوێكيتري يارسانەكانە.

هاوار  

                                                           

هاواري ! زۆربەري رێبەراني گەورەي يارسان و باوەرداراني ياري لە ناوچەي هاوارەوە هاتوون و هەر لە هاواريش ژياون بۆێە برێك يارسانەكان بە هاواري بانگ دەكەن.

هاوار گوندێكي خوش و رازاوەێە و ئاوي زوري هەێە و بۆ مانەوەي ياريەكان زۆر جێگاێكي لە بار بووە بۆ شەر كردن دژي نەيارەكانيان.

جێ وە بير هێنانەوەێە كە گۆرانەكان كە هەڵگري بير و باوەريكي كوردين و زۆربەي باوەرداراني ئەو ئاينەش كوردن پێشتر ژمارەيان زۆر زياتر بووە لە ئێستا وەك دەبينين ژمارەێكي زۆر خەڵك هەن لە پارێزگاي موسڵ و پارێزگاي ئيلام كە گۆرانن و لە پێشدا سەر بە ئايني يارسان بوون بەڵام بە هوي فسار و دەسڵاتي ئايني ئيسلام گۆرانەكاني موسڵ ئايني خويان لە يارسانەوە گوريوە بە ئيسلام و شاخەي سوني.

گۆرانەكاني ئيلاميش بە هوي زور و زەختي ئيسلامەكان لە ژێر ئايدولێژياي شيعە مەزهەب ناچار كراون ئايني خويان لە يارسانەوە بگورن و ببن بە ئيسلامي شيعە بەڵام نازناويان وەك گۆران ماوەتەوە و ئيستاش خەڵكێكي زۆريان هەر لە ئەو پارێزگاێە دەژين كە بە گۆران بانگ دەكرێن.

ئەو گۆرانانەي لە سەر ئايني يارسان ماونەتەوە و ئيستاش زۆر سفت و قايم و خۆراگرن لە ناوچەكاني كەركوك هەڵەبجە، خانەقين، مەنەلي و كرماشان ژيان بە سەر ئەبەن و هيوادارين كە لە ئێستا بە دواوە هيچ هێزێك نەتوانێ بە زۆر ناسنامە و بير و باوەري يارسانمان لێ بستێنێتەوە و گەلي كورديش پشتيواني لە ئەو كەلتور و فەرهەنگە بكات كە هي خويەتي و پشت بە ئايني بێگانە نەبەستێ بۆ لە نێو بردني ئايني كوردان. .،

.عەلي فەزڵي كەواڵي



برچسب: ،
ادامه مطلب
امتیاز:
 
بازدید:
+ نوشته شده: ۳ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت: ۰۱:۱۰:۴۰ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب ميباشد. موضوع:

ئێرە رۆژهەڵاتي كوردستانە!

تاها رەحيمي

لە هەر شوێنێك بينيت زۆربەي تاكەكاني كۆڵێكي گەورەتر لە قەڵافەتي خۆيان بە كۆڵەوەيە و، كوێرەڕێ و لاڕێكان بە ئاسپايي دەپێوێن، لە هەر كوێێەك بينيت هێزەكاني ئاسايش و پارێزەري خەڵك، ئەو هێزانەي بڕيارە قانوون بەڕێوە بەرن، خەريكن ئاسايشي خەڵك دەشێوێنن، هەرچي بێ قانووني‌يە دەيكەن، لە هەر شوێنێك نرخي نانێك بۆ ماڵ و منداڵ يەكسان بوو بە ژيان و گيان، ئەو شوێنەيە نان گەيشتۆتە سەر پشتي شێر و، بۆ چنگخستني نان دەبێ بەرەنگاري فيشەك ببێيەوە، ئەوە كوردستانە، رۆژهەڵاتي كوردستانە. رۆژهەڵاتي كوردستان ئەو خاكەيە كە خومەيني رێبەرە بێ ئيحساسەكەي! كۆماري ئيسلامي فتواي كوشتن و قەڵتوبڕي بۆ دانيشتوواني دەكرد، بەني سەدەر فەرماني بە سەربازەكاني دەكرد هەتا كوردستان سووراوي خوێن نەكەن، قەيتاني پۆتينيان نەكەنەوە، رەفسەنجاني دەيوت، با لە هەمەدان بۆ ئەو لاوەمان نەشبێ، مەگەر چ دەبێ و …
هەر شاخ و كێوێكتان بيني سووتاوە و دەسووتێ، هەر شيناورد و دارستانێكتان لەو هەرێمە بيني ژاكاوە، رووتاوە، كوردستانە. چونكي دار لێرە ئەماني گەڵا و بەرگرتني نيه‌. لێرە دەسەڵات خۆي بيابان دروست دەكا، دار نانێژێ، لێرە كانياو باشتر وايە قڕي بێ، لێرە شاخ و دۆڵ و دەرەي دەبێ وەك بەري دەست لووس بێ هەتا ئەوسەر و ئەمسەري نەديو نەبێ. لێرە بەپێي بەرنامە و پيلان ژيان دەخنكێندرێ، نەك بەرنامە و پلان بۆ ژيان و بووژانەوە هەبێ. كانگەكاني ئێرە لەپێناو شارە ناوەندييەكان هەڵكۆڵدراون، كاناڵە ئاوەكاني ئێرە بۆ شوێنەكاني ديكە راكێشراون و …
هەموو شتێك لێرە دەتگەيەنەوە مەرگ، رێگە و بانەكانيش رێگەيەكن بەرەو مەرگ. چونكي هەر جادە و بانێكتان بيني هەڵكۆڵ هەلكۆڵ و پڕ تاسەيە، ناڕێك و قوڵكە قوڵكەيە، كەواتە رۆژهەڵاتە، ئێران نييە. لەڕاستيدا زۆربەي رێگەكان بۆ راگواستني هێز و بەكرێگيراوە، بۆ زوو گەياندني مێگەلي سەربازانە، هەتا هيچ پشوويەك نەكا بەو سنوورە و …
هەر شارێكتان بيني نوقمي خەمساردي و خەمۆكي و بێ خزمەتگوزاري، هەر گوندێكتان بيني لايەكي چۆل و كاول، كوردستانە، چونكي خەڵكەكەي خەڵكێكي نامەحرەم و بێگانەن، بۆيە تا بكرێ لاواني گيرۆدەي دەيان ماددەي بەنگەمەني و سڕكەر بن، يان راكێشرێن بۆ شارە گەورەكاني ديكەي ئێران و كاري ئەوانيان پێ هەڵسووڕێ، باشترە. كێشە و ئارێشەكان ئێرە بنكەيانە، باري سياسي، كۆمەڵايەتي، ئابووري، فەرهەنگي، مرۆيي و … هەرچي پێوەنديي بەژيانەوە هەيە، دەبێ سەرێكي بە نەخۆشييەكەوە گرێ بدرێ، چونكي ئەگەر وانەبێ دەسەڵات دواكەوتوە. دەسەڵات نابێ لە دواخستن و كاولكردن راوەستێ، پێشكەوتني ئێرە كاول‌بووني دەسەڵاتە.

رۆژ نيە لە بازرگانەوە هەتا دێهلۆڕان لەسەر ئەو سنوورە زۆرەملييەي كە نەتەوەيەكيان پێ لێك جياكردۆتەوە، وەجاخي ماڵێك كوێر نەكەنەوە، بەڕاستي لێرە سەدەي چەندەمە، سەردەمي شير و كەوانە، يان سەردەمي مرۆڤە سەرەتاييەكان، يان سەردەمي كۆچي هۆزەكان، رێگەكان تولە مارێكن بە قەد شاخ و دۆڵ و هەڵدێرانەوە، هەڵدەگەڕێن، دادەكشێن، كوێ ئەستەم و رژدە، خۆي پێدادەكەن، كوێ هەڵدێر و شۆڕە رێي تێدەكەن، بەم حاڵەشەوە، گرووپێك كەسي چەك بەدەست، بە چەكي گەرم و مودێرن هەميشە لێرەو لەوێ لە بۆسە دان، بە رەنگ و روو و زمان و خوووخدەشيان را ديارە نامۆ بە ئاو و هەواي ئەو كەوشەنە، هەر بۆيە دەگەڵ دەركەوتني مرۆڤە كۆڵ لە كۆڵەكان زۆر جاران بۆ جەفەنگ و خۆشيي خۆشيان بێ دەيانكەنە سيلە و دەيانئەنگێون، هەر بۆشيان نەكرا، هەرچي زيندەوەري بە دەوريانەوەيە دەكوژن، وەك بڵێي ئەسپ و ئێستري ئەو خاكەش لايان دوژمنە. هەر بەوەش ناوەستن، رۆژانە ئاگري قيني ئەو داگيركەرانە شاخ و چيا و دار و لێڕەواري ئەو نيشتمانە هەڵدەلووشێ، سات و كات نيە بە چەندين هێكتار شينايي ئەو وڵاتە نەسووتێ، وەك بڵێي دەيانەوێ ئازاري ديلێك بدەن، هەر رۆژێ قەمچي بە شوێنێكي لەشي دادێنن، هەر ساتێ ئەندامێكي دەڕووشێنن.
بەڵێ ئێرە كوردستانە، شوێنێكي پڕ دەرد و كەم دەرمان، هەموو بازگە و جادە و باني، هەموو كەلێن و كەلەبەري ميليشاي داگيركەر خستوويەتە ژێر چاوەدێري، هەرێمێكي تەواو ئەمنيەتي و ميليتاريزەكراو، رۆژ نيە كەسانێك بە تۆمەت و تاواني هەڵبەستراو دە قوژبني گرتووخانە نەپەستێوترێن، رۆژ نيە لە ژوورە داخراوەكان پلاني نەزۆككردن و پەسيڤ كردني خاك و خەڵكي نەدرێ، رۆژ نيە، دايك و باوكان چاو لە دەركا، هەناسەي نەگەڕانەوە و تووش هاتني رۆڵەكانيان بە كارەسات، هەڵنەكێشن. هەر بۆيە نەك گرتووخانەكاني ئەو هەرێمە بەڵكو، بەنديخانەكاني سەرانسەري وڵاتيش پڕ لە لاوي ئەو نيشتمانەيە. پەتي سێدارەش ئاشناي ئەو خەڵكەيە، چونكي زۆرداران مەيدانەكاني شارانيان لێكردوون بە پێشانگەي بە دارەوە كردني مرۆڤەكان. رەهێڵەي فيشەك، شريخەي چەك نامۆ نيە بەو خاكە، هەتا هەيە، هەر شەڕگە بووە. تەنيا ئەو كاتانە قسەي خۆش بيستراوە، كە پاوانخوازان بۆ شەڕي دەسەڵاتخوازي خۆيان روويان لێرە كردوە و لە ژێر قسە بريقە و زريقەدارەكانيانەوە، دەيان پيلان و بەرنامەي نگريسيان بۆ كێشاون، تەنيا ئەو كاتانەي شوێنێكي باشيان بۆ درۆكانيان نەدەۆزيوەتەوە هاتوون و باسي مافيان كردوە، ئەو چەمكەي هيچ كات جگە لە دەستەواژەيەك هيچ واتايەكي بەدواي خۆيدا بۆ كوردستان نەهێناوە، ئەگەر كەسێكيش بووبێ باسي كردبێ، دەيان ساڵيان زينداني بۆ بڕيوەتەوە.
بەڕاستي كێشەي حكوومەتە يەك لە دواي يەكەكاني تاران دەگەڵ خەڵكي كورد چييە، نەگبەتي ئەو خەڵكەيە، خاكەكەي گرتوە يان نەگبەتي خاكەكەيە خەڵكەكەي گرتوە، يان نا، ئەو خاكەيە مرۆڤي سەرشۆڕ و خۆرێكخەر و ملكەچي لێ بار نايە. بەڵێ ئەو خاكە، مرۆڤێك بار دێنێ ئازايەتي بەقەد باڵاي شاخەكاني، هەر بۆيە تاكەكاني ئامادەن بۆ نانێك مل بە رێگەكەوە بنێن كە ريگەي چوون و هاتنەوەيان بەدەستە خۆيان نيە، رەنگە لە سەرەتاي بڕيني ئەو رێگەيە بكرێ بە سيلەي سەربازێك، كە لە بنەڕەتدا و لە قانووني وڵاتە بێ‌قانوونەكەيدا، ئەركي پاراستني ئەو خەڵكەيە، يان رەنگە لە رێي گەڕانەوە، بۆ هەتا هەتايە رێگەي ماڵێي لێ ببڕنەوە و چاوي بنەماڵەيەكي چاوەڕواني چاوەنواري دەرگا، بە فرمێسك كەن.
ئێرەيە رۆژهەڵاتي كوردستان ئەو خاكەي خەڵكەكەي دەنگيان بە گشتپرسيي ٥٨ي كۆماري ئيسلامي نەداوە، يان ئەوانە “مفسد في الارض” يان بۆ مەجليسي خێبرێگان هەڵبژاردوە، ئێرە مەكۆي ئەو كەسانەيە هێشتاش لە خەبات نەوێستاون و هەتا گەيشتن بە بنەماكاني ديموكراسي و بايەخە مرۆييەكان هەدا نادەن و …
ئێرە كوردستان بە كاتي وێراني و كاولي و …



برچسب: ،
ادامه مطلب
امتیاز:
 
بازدید:
+ نوشته شده: ۳ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت: ۰۱:۱۰:۳۹ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب ميباشد. موضوع:

داخراني كارخانەكان و رێژەي بێكاري، ئابووريي ئێراني شكست پێ هێناوە!

ئاگري باڵه‌كيچەمكي ئابووري لە حكوومەتي كۆماري ئيسلامي ئێران‌دا، چەمكێكە كە بە دەسەڵات و هێزي نيزامي‌يەوە بەستراوەتەوە، بۆيە كاتێك كە باس لە ئابووري و سەروەري ئابووري دەكرێ لە ئێران‌دا تەواو ماناكەي دەگۆرێ.
حكوومەتي حەسەن روحاني لە ٣ ساڵي رابردوود‌دا، ٢ بەرنامەي ئابووري لە راستاي چوونە دەري ئيران لە راوه‌ستاويي ئابووري جێ‌بەجێ كردوە، بەو شێوەيە كە بەرپرساني ئێران گوتوويانە كە ئەوساڵ نزيك بە ١٧ هەزار ميليارد تمەن بۆ نۆژەنكردنەوەي كارگە و كارخانە داخراو و نيوە‌داخراوەكان ئامادە كراوە.
ئەو بەرنامانەي كە حكوومەتي ئێران دواي گەمارۆ ئابووري‌يەكان جێ‌بەجێ كردوون هيچيان نەيانتوانيوە كە راوه‌ستاويي ئابووريي ئێران لابەرن و بازاري ئێران بەردەوام بەرەو لەنێوچوونە.
داخراني كارخانە و كارگەكان لە ساڵي رابردوو‌دا بەردەوام بوو، بە پێي ئامارەكاني وەزارەتي سەنعەت و مه‌عدەن. نزيك بە ٧ هەزار كارخانەي بچوك و گەورە داخراون. داخراني كارخانە وپرۆژە ئابووري‌يەكان لە ئێران‌دا وايكردووە كە رێژەي بێكاري لە ئێران‌دا زياد بكا. بە پێي ئامارەكان نێونجي بێكاري لە ئێران‌دا لەساڵي ١٣٩٤‌دا له‌‌ 11.5 لە سەده‌وه‌ بۆ 25 له‌سه‌د زيادي كردووه‌.
محەممەد باقري نۆبه‌خت، وتەبێژي حكوومەت لە چاوپێكەوتنێكي‌دا لەگەڵ ئاژانسي “تەسنيم” گوتي كە لە ساڵي ١٣٩٤‌دا ١٠ لە سەدي كارخانەكاني ئێران راوەستاون. لە درێژە‌دا گوتي كە لە ٦٧ هەزار ناوەندي ئابووريي گەورە و بچوك ، ٧ هەزاريان راوەستاون. هەڵبەتە دواي ئەو لێداونەي نۆبه‌خت ، وەزيري سەنعەت و مه‌عدەن گوتي كە تەنها ١٤ هەزار ناوەندي بچوكي ئابووري راوەستاون كە كاريگه‌ر‌ييان لە سەر بازار نابێ. هەرچەندە بەرپرساني حكوومەت دەلێن كە له‌ ساڵي رابردوو‌دا وەزعييەتي ئابووريي ئێران باش بووە بەڵام ئامارە رەسمي‌يەكاني بانكي ناوەنديي ئێران باس لەوە دەكەن كە كەساسي لە ئابووريي ئيران‌دا بەشێوەيەك بووە كە گەشەي ئابووري لە ئيران‌دا ٧/% بووە، كە به‌ بەراورد له‌گه‌ڵ وڵاتاني جيهان، ئێران لە پلەي ١٠٥‌دا جێ دەگرێ.
لە ئەنجامي داخران و سەرنەكەوتني كارخانە و پرۆژە ئابووري‌يەكان لە ئێران‌دا رێژەي بێكاري رۆژ لەگەڵ رۆژ دەچێتە سەرێ، بە پێي دوايين ئامارە رەسمي‌يەكان، نێونجي بێكاري لە ئيران‌دا ٢٠% ، بەلام بەپێي ئامارە نارەسمي‌يەكان نێونجي بێكاري لە ئێران‌دا زياتر لە ٢٥%ه‌ كە دەكاتە يەك لەسەر چواري خەڵكي ئێران. واتە لە هەر بنەماڵەيكي ٤ كەسي يەكيان بێكارە، ئەوە لە حالێك‌دايە كە كۆماري ئێسلامي لە بەرنامەكاني گەشەي خۆيدا لەماوەي 37 ساڵي رابردوو‌دا هەوڵي داوە كە رێژەي هه‌ژاري و بێكاري لە ئێران‌دا بشارێتەوە.
ئەو ئامارانەي سه‌ره‌وه‌ باس له‌ نێونجي بێكاري و رێژه‌ي داخراني كارگه‌كان له‌ ئێران‌دا ده‌كه‌ن؛ بەڵام ئەگەر ئاورێك لە رۆژهەڵاتي كوردستان بدەينەوە دەبينين رۆژهەڵاتي كوردستان لە خراپترين دۆخي ئابووري دايە، كۆماري ئيسلامي ئێران بە بيانووي جۆراوجۆر و به‌‌ئەمنييەتي كردني كوردستان، كەمتر هەوڵي داوە كە پرۆژەي ئابووريي گەورە لەوێ بينات بنێ. لە سەرانسەري رۆژهەلاتي كوردستان‌دا ناتوانرێ كارگەيەك يان كارخانەيەك بدۆزيه‌وه‌ كە ژمارەي كرێكارەكاني له‌ ٢٠٠ كەس زياتر بێ، ئەو بەشەش كە بە كارخانەي بچوك ناسراون كاريگه‌ي‌يه‌كي ئه‌وتۆيان لەسەر بازاري كار و ئابووريي رۆژهەڵاتي كوردستان نييه‌. لە دوايين ئاماري ئەمساڵ كە رێكخراوي پيشەسازي و كانگاكان بلاوي كردۆته‌وه‌، لە پارێزگاي كرماشان لە ٤ مانگي ئەمساڵ‌دا ٢٠٦ ناوەندي بچوكي پيشەسازي داخراون كە بۆتە هۆي ئەوەي كە ٣ هەزار بێكار بە ژمارەي بێكارەكاني پارێزگاي كرماشان زياد بكا.
بەپێي ئامارە رەسمي‌يەكاني حكوومەت نيوەي ناوەندە پيشەسازي‌يه‌كاني ئێران داخراون، نيوەكەي تريش بە توانايي كەمتر لە ٧٠ لەسه‌د درێژه‌ به‌ كاري خۆيان ده‌ده‌ن. هەرەوەها كەمتر لە ١٠ لەسەدي ئەو پرۆژانەي كە بەرنامەيان بۆ دانراوە، تەواو بن، لەمساڵ‌دا تەواو ده‌بن، كە ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كه‌ميي سه‌رچاوه‌ي ماڵي و بايه‌خ نه‌داني حكوومەت بەو پرۆژە و ناوەندانە، كە بەشي زۆري ئەو گوێ‌نەدانەي حكوومەت وەبەر ناوچەكاني وەك كوردستان و بلووچستان دەكەوێ.
ىەڵام ئايا كێشەي داخراني ناوەندە سەنعەتي و كارخانەكان چيە؟ لە ساڵێك‌دا كە ئايەتوڵڵا خامنەيي بە ساڵي ئابووريي خۆڕاگري(اقتصاد مقاومتي) ناودێري كردووە، خەريكە بەشێكي زۆر لە ناوەندە ئابووري‌يەكاني ئێران دادەخرێن. ئەگەر لە هۆكاري سەرەكيي داخراني ناوەندە سەنعەتي و تەواو نەكردني پرۆژەكان بكۆڵينەوە دەبينين كه‌ به‌شێكي بۆ بەرێوەبەرەكان دەگەرێتەوە كە لە سەر بەرنامەيەكي دياري‌كراو و لە پێشدا رێكخراو، كارخانەكانيان بەرەو داخران دەبه‌ن. هێزي كرێكاري و ئۆپۆزيسيۆن بەو ئەندازەيە نييه‌ كە پێش به‌ داخراني كارخانە و ناوەندە پيشەسازي‌يەكان بگرێ. لە لايه‌كي ديكه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ بووني “نرخي سودي بانكي” و ئه‌وه‌ي‌كه‌ كاري به‌رهه‌مهێنان له‌ ئێران‌دا قازانجي له‌چاو كاره‌ غه‌يره‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان‌دا كه‌متره‌، هۆكارێكي سه‌ره‌كيي داخراني يه‌كه‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانه‌.
له‌ سه‌ره‌تاي هاتنه‌ سه‌ركاري‌ كۆماري ئيسلامي‌يه‌وه‌ هه‌ندێك خوێندنه‌وه‌ي سه‌قه‌ت بۆ ئابووري هاتنه‌ئارا. لە لايەكي ديكه‌ به‌ هۆكاري جۆراوجۆر ئێران تا هه‌نووكه‌ش ئه‌منييه‌تي پێويستي بۆ سه‌رمايه‌گوزاري(ي تايبه‌تي) نييه‌. هەرەوەها كۆماري ئيسلامي ئێران بەوە نەوەستا بەڵكوو زۆر جار له‌ پێشكه‌ش كردني ئاماري راست و دروست له‌ مه‌ڕ رێژه‌ي گه‌شه‌ي ئابووري و رێژه‌ي بێكاري خۆي بواردووه‌. حكوومەت بە پێشگرتن لە هێناني تەكنۆلۆژيي نوێ و سەرمايەگوزاريي ده‌ره‌كي، هەوڵي‌ دا كە دەسەڵاتي خۆي لە ئێران‌دا بچەسپێنێ ئەمه‌ش له‌ سێبه‌ري فرۆشتني نه‌وتي خاو‌دا و، داهاتێك كه‌ له‌م رێگه‌وه‌ به‌ ده‌ستي دێنێ. ئابووريي ئێران له‌ قۆناغ‌گه‌لێك‌دا كه‌ نرخي نه‌وت له‌ سه‌رێ بووه‌، تووشي نه‌خۆشيي “هوله‌نديي ئابووري” بووه‌ و به‌م چه‌شنه‌ هه‌م پشتي به‌رهه‌مهێناني نێوخۆيي چه‌ماوه‌ته‌وه‌ و هه‌م بازاري ئێران بۆته‌ شوێني ساغ كردنه‌وه‌ي كاڵاي ده‌ره‌كي.
لە كۆتايي‌دا ئەگەر چاو لە راپۆرتي ناوەندي لۆگاتۆم بكرێ دەبينن كە وەزعييه‌تي ئابووريي ئێران چەندە خراپ و بێ‌توانايە. هەرچەندە دەسەڵاتداراني ئێران دەيانگوت دواي لاچووني گەمارۆكان وەزعييەت باشتر دەبێ بەڵام تا ئێستا ناوه‌نده‌ ماڵي و بانكه‌ گه‌وره‌كاني دنيا له‌به‌ر نه‌بووني متمانه‌ي پێويست، له‌ دروست كردن(ه‌وه‌ي) پێوه‌ندي له‌گه‌ڵ بانكه‌كاني ئێران خۆده‌بوێرن.
به‌ پێي راپۆرتي ناوەندي لۆگاتۆم ئێران لە بواري ئابووري‌دا ساڵي ٢٠١٥، پلەي ١٠٥ي لەنێو ١٤٢ وڵاتي جيهان‌دا بووە، ئەوە لە حالێك‌دايە كە لە ساڵەكاني ٢٠١٣ و ٢٠١٢دا پلەي ٩١ و ٧٠ي هەبووە، بە وردبوونەوەيەك لەو داتايانە دەردەكەوێ كە كۆماري ئيسلامي ئێران ساڵ بە ساڵ لە بواري ئابووري‌دا بێ‌تواناتر بووە و لە كاتێك‌دا ئيران لە ساڵي ٢٠١٢دا پلەي ٧٠ي هەبووە، لە ساڵي ٢٠١٥دا، ٣٥ پلە دابەزيوە و بۆتە ١٠٥، كە ئەمە بۆ وڵاتێك كە تێي‌دا رێژەي بێكاري ٢٥% ە و حەشيمەتەكەي لە ٨٠ ميليۆن كەس نزيك دەبێتەوە گيروگرفتێكي گەورەيە و، كارەساتێكي ئابووري چاوەڕێي دەكا.



برچسب: ،
ادامه مطلب
امتیاز:
 
بازدید:
+ نوشته شده: ۳ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت: ۰۱:۱۰:۳۸ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب ميباشد. موضوع: