?>
دستگاه سم زدایی      نهال پسته پیوندی      دانلود تراست والت      نگین روز      روز ۱۰۰      -      *      +      -      قیمت خرید بیسیم      -      -      -      بلوک سبک      -      قرص تاخیری      آموزش تعمیرات موبایل      +      -      *      استخر پیش ساخته      ردیاب موتور      *      صرافی تتر      بروکر فارکس      +      خرید کتاب تاپ ناچ      +      *      تحلیل اتریوم      -      فیلم هندی      *      -      -      .      +      -      +      -      /      حواله وسترن یونیون      خرید ماینر      -      دکتر زنان مشهد      خرید لایسنس نود 32      کسب درآمد      خرید رپورتاژ      فروش آنتی ویروس      سیگنال فارکس      لایسنس رایگان نود 32      یوزر پسورد نود 32      سئو سایت      لایسنس نود32      آپدیت نود 32      بهترین بک لینک     
 تفريحي سرگرمي تفريحي سرگرمي .

تفريحي سرگرمي

بۆ يادي 27 ساڵه‌ي تێرۆري د. قاسملوو

دو‌كتور قاسملوو ئه‌و مرۆڤه‌ ئازاديخوازه‌و تێكۆشه‌ره‌ي كورد له‌ ته‌مه‌ني لاوەتيه‌وه‌‌ ئاوێتەي سياسه‌ت ده‌بێ و يه‌كه‌م ويستگه‌ي ژياني سياسي له‌ نێو حيزبي توودە ده‌ست پێ‌ده‌كات. ئه‌و ئاوێته‌بوونه‌ي قاسملوو به‌ سياسه‌ت گەر به‌ هۆي بارودۆخي ئه‌و كاتي ئيران بێت (يا) به‌ هۆي پێكهاته‌ي بنه‌ماڵه‌كه‌يه‌وه‌( يا) خود به‌ هۆي خوێندن له‌ قوتابخانه‌ و هاوپيوه‌ندي له‌ گه‌ل هاوپۆله‌ ئازه‌ريه‌كاني بێت، سه‌رچاوه‌ي له‌ ده‌رك و شعوري ئه‌و ئينسانە گرتوو‌ە وەگه‌ڕكه‌وتني ژياني سياسيي ناوبراو تا كاتي شه‌هيدبووني ناوه‌ستێت.

كاك دوكتور باش ئاشنابووني به‌ سياسه‌ته‌كاني حيزبي دێموكراتي كوردستان و به‌ په‌يوه‌ندي‌كردن به‌ تێكوشه‌راني سياسي ئه‌و سه‌رده‌مي حيزب، ويستگه‌ي ژياني سياسي دێنێته‌وه‌ نێو بزاڤي ميللي دێموكراتيكي رۆژهه‌ڵاتي كوردستان به‌ رێبه‌رايه‌تي حيزبي دێموكراتي كوردستان و هه‌ر زۆر زوو به‌ هۆي هه‌ڵسووڕان و تێكۆشاني ده‌بێت به‌ ئه‌ندامي چالاك و هەڵسووڕو ديار له‌ نێو حيزب‌دا.

دوكتور قاسملوو ئينسانێكي بيرتيژ و ستراتيژزانێكي به‌هێز بوو بۆ ئه‌و سه‌رده‌مي كه‌ سه‌رو %90 خه‌ڵك نه‌خۆێنده‌وار بوون، خه‌ڵك به‌ گشتي وه‌رزێر بوو، سيستمي عه‌شيره‌يي هه‌بوو ئاغا و دەرەبه‌گ رۆڵي ئه‌ساسيان ده‌گێڕا، له‌م بارودۆخه‌ سه‌قه‌ته‌دا پرسياري زۆري له‌ مێشكي دا موتوربە ده‌بن كه‌ بێ وه‌ڵامن. بۆيه‌ ده‌ست به‌ خۆيندنەوەي سۆسيۆلۆژي، ئابووري، سياسي كۆمه‌ڵگاكه‌ي ده‌كات و له‌ كۆتايدا به‌و قه‌ناعه‌ته‌ ده‌گات كه‌ هۆكاري هه‌ر هه‌موو ئه‌م نه‌هامه‌تيانه‌ سيستمي به‌رێوبه‌ري وڵاته‌(پاشايەتي).

كاك دوكتور ئيسانێكي زمانزان، سياسه‌تڤان، ديپلۆماتكارێكي باشي سه‌رده‌مي خۆي بوو. به‌ تايبه‌ت له‌ نێو جوڵانه‌وه‌كاني سه‌رده‌مي خۆي به‌ سه‌ركرده‌يەكي خاوه‌ن بڕياري واقعبينانه‌ ده‌ناسرا. پاش گيران و ئاشكرا بووني تێكۆشه‌راني حدك له‌ سه‌رده‌مي پاشايەتي‌داو، هه‌ڵوه‌شا‌ني رێكخسته‌كاني حيزب و به‌ نهيني كاركردني ئه‌و ئه‌ندامانه‌ي مابوونه‌وه،‌ كاك دوكتور له‌سه‌ر بڕياري بنه‌ماڵه‌كه‌ي‌ ده‌نێردرێتە ده‌روه‌ي وڵات بۆ درێژه‌پێدان به‌ خۆێندن، به‌ڵام له‌وێيش له‌ تێكۆشان ناوه‌ستێت؛ كتێبي بيرمه‌نداني وه‌ك لاك، هابز، مۆنتسكيۆ و زۆري‌تر ده‌خوێنێته‌وه و ده‌رسيان لێ وه‌رده‌گرێت تاكو بتوانێ له‌و ئاراسته فكريه‌ي ئه‌وان پێشكه‌شيان كردوە ژيانێكي نۆي بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ي به‌رهه‌م بێنێت. پاش وەرگرتني دوكتۆراكه‌ي، ده‌ست ده‌كات به‌ وانه‌ وتنه‌وه‌‌ي له‌ زانكۆكاني ئورووپاو له‌و سه‌رده‌مەدا‌ كتێبه‌ به‌ناوبانگه‌كه‌ي”كوردستان و كورد” دەنووسێت. مانه‌وه‌و وانه‌گوتنه‌وه‌ي له‌ زانكۆكاني ئورووپاو خۆپێگه‌ياندني له‌ بواري هزري رۆشنبيري‌يه‌وه‌ پۆخته‌تري ده‌كات بۆ بوون به‌ قاره‌مانێكي وه‌ك نێلسۆن ماندێلا و مهاتما گاندي و چێگوارا له‌ پێناو نه‌ته‌وه‌كه‌ي دا.

تا ئه‌و كاته‌ي شۆڕشي گه‌لاني ئيران دژي رێژيمي حه‌مه‌ره‌زا شاه ده‌ست پێ ده‌كا و كاك دوكتور به‌ په‌له‌ خۆي ده‌گه‌يەنێته‌وه‌ ناو بازنه‌ نهێني‌يه‌كاني حيزبي دێموكرات تاكو تاكتيك و ستراتيژيكي باش و واقعبينانە بۆ  بزووتنەوەي خەڵكي كوردستان دابڕێژن و گه‌لي كورديش به‌ مافە رەواكاني بگات. بۆيه‌ هه‌ر زۆر زوو شۆعاري”دێموكراسي بۆ ئێران و خودموختاري بۆ كوردستان” ي هه‌ڵگرت. چوون كاك دوكتور باش ده‌يزاني تاكوو ئيران وڵاتێكي دێموكراتيك نه‌بێ، خود موختاري له‌ كوردستان پياده‌ ناكرێت، بۆيه‌ پاش رووخاني رێژيمي پادشايه‌تي له‌ كاتي دانووستاندن داوا ره‌واكاني گه‌لي كورديان بۆ ده‌خاته‌ روو،به‌ڵام بەڕێوەبەراني رێژيمي تازە بە دەسەڵات گەيشتوو تا ئه‌و كاته‌ي ئاشيان به‌ باشي نه‌ده‌گه‌ڕا، دژايه‌تيان له‌ دژي مافه‌راوه‌كاني گه‌لي كورد ده‌رنه‌بڕي و بۆ كات‌به‌فيڕۆدان و كات‌كڕين هه‌نگاوبه‌هه‌نگاو له‌ گه‌ڵ داخوازييه‌كاني كورد به‌ بێ ئه‌وه‌ي باوه‌ڕيان پێي هه‌بێ ده‌ڕۆشتنه‌ پێش.

كورد و حيزبي ديموكرات باوه‌ڕيان به‌ خه‌باتي ئاشتيخوازانه‌ له‌ نێو خۆي ئيران‌دا هه‌بووه‌ و تا ئێستايش هه‌ێه‌، بۆيه‌ له‌ يه‌كه‌م هه‌لبژاردني مه‌جليسي خوبره‌كان د. قاسملوو خۆي پاڵاوت، ده‌نگي پێويستي هێنا به‌ڵام كاتێك له‌ پيلانگێڕيه‌كه‌ي خومه‌يني و رێژيمه‌كه‌ي تێگه‌يشت و نه‌چوو، خوميني (پياوي ناخ ره‌ش و دڵ پر له‌ قينه‌كه‌ي دژي كورد) سه‌باره‌ت به‌ دوكتور قاسملوو ده‌لێت: “اي كاش مي‌آمد”. ئه‌م وته‌ قيزه‌ونه‌، سه‌رچاوه‌ي گرتوو‌ له‌ ناسيني باشي كاك دوكتور لاي خومه‌يني گه‌ياند، چوون باش ده‌يزاني قاسملوو بير و باوه‌ڕه‌كه‌ي له‌ گه‌ڵ جه‌هل و خورافات و‌ ديكتارويه‌تي خومه‌يني هه‌ڵناكات. به‌و هه‌ره‌شه‌يش گه‌لي كورد حيزبي دێموكرات و رێبه‌ري شه‌هيدمان وازي له‌ خه‌باتي ئاشتيخوازانه ‌نه‌هێنا و سه‌ر له‌ نۆي به‌شداري هه‌لبژاردنه‌كاني مه‌جليسي نوينه‌ران كردو له‌ كوردستان هه‌موو به‌ربژێره‌كاني بزاڤي نه‌ته‌وه‌يي كورد بۆ مجليس له‌ لايه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ ده‌نگي متمانه‌يان پێ درا. به‌ڵام حكومه‌تي كۆماري ئيسلامي له‌ جياتي پياده‌كردني بنه‌ماكاني دێموكراسي له‌ ئێراندا هه‌ر زوو بڕياري شه‌ڕي دژي كورد و به‌تايبه‌تي حيزبي دێموكرات و دوكتور قاسملوو دا. بۆيه‌ حيزبي دێموكرات و دوكتور قاسملوو مه‌جبوور به‌ شه‌ڕ له‌ گه‌ڵ حكومه‌ت بوون،  شه‌ڕێك كه‌ به‌ سه‌ر ميلله‌تي كوردسو حئيزبي دێموكرات دا سه‌پێندرا.

دوكتور قاسملوو پاش كۆنفڕانسي سێهه‌م و له‌ كۆنگره‌ي سێهه‌م دا كه‌ وه‌ك سكرتێري گشتيي حيزبي دێموكراتي كوردستان هه‌ڵبژێردرا، خه‌باتي دژ به‌ رێژيمي پاشايه‌تي و  دواي شۆرشي گه‌لاني ئێرانيش دژ به‌ ده‌سه‌ڵاتي سه‌ررۆي كۆماري ئيسلامي ئێران دريژه‌ پێدا. شه‌هيد دوكتور قاسملوو هاوكات له‌ گه‌ڵ‌ رێبه‌رايه‌تي كردني جووڵانه‌وه‌يه‌كي چه‌كداري ، ديپلۆماتكارێكي به‌توانا و لێزان بوو. ئه‌و كاته‌ي كه‌ له‌ گه‌رمه‌ي شه‌ڕي چه‌كداري دا بوو، ديسانيش پێي وابوو ئاشتي و مافه‌ره‌واكاني خه‌ڵكي كوردستان له‌ لووله‌ي تفه‌نگ‌دا به‌دي نايه‌ت. بۆيه‌ له‌ يه‌كێك له‌ ڤيديۆكاني دا كه‌ بۆ پۆليك له‌ پيشمه‌رگه‌كان قسه‌ ده‌كات ده‌لێت: “ئيمه‌ باش ده‌زانين كۆماري ئيسلامي به‌ هێرشه‌كاني ئێمه‌ ناروخێت، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ي سه‌رئێشه‌ بۆ درووست ده‌كه‌ين تاكوو ده‌ڵێت چيتان ده‌وێت؟ ئه‌وكات ئێمه‌ش له‌ سه‌ر مێزي وتووێژ باسي مافه‌ زه‌وتكراوه‌كاني خۆمانيان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ين.” ليره‌دا جورێك له‌ فه‌لسه‌فه‌ي دانووستاندن دێنێته‌ نێو شێوازه‌كاني خه‌بات.

كاك دوكتور شورشگێڕێكي نه‌ته‌يي و عه‌داڵه‌تخوازێكي واقعي بوو. بۆيه‌ له‌ رێبه‌رايه‌تي حيزبێكي نه‌ته‌وه‌يي وه‌ك حيزبي دێموكراتي ده‌كرد. عه‌داله‌تخواز بوو بۆيه‌ باسي سۆسياليزمي ديمۆكراتيكي هينايه‌ نيو ‌پێره‌و و پرۆگرامي حيزبه‌كه‌يه‌وه‌. ئه‌و كاته‌ي هه‌موو ئۆپۆزيسيوني كوردو ئێراني هه‌ر جاره‌و به‌لايه‌ك‌دا  ده‌يانشكانده‌وه‌: (يا به‌ره‌و ئيمپراليزم يا به‌ره‌و سۆسياليزم) به‌ڵام به‌ بۆچووني من تێكه‌ڵكردني جيهانبيني و خوێندنه‌وه‌و فكري حيزبي دێموكرات و رێبه‌ره‌كه‌ي له‌ گه‌ڵ هه‌ركام له‌م دوو به‌ره‌يه‌ هه‌ڵه‌يه‌. شه‌هيد قاسملوو پێي وا بوو ئه‌و دونيايه‌ي سۆسياليزم داواي ده‌كات (يوتوپايه‌)، يا وه‌ك ئه‌رستوو ده‌ڵێ: (مه‌دينه‌ي فازله‌)يه‌. كاك دوكتور پێي وا بوو ئاويته‌بووني هه‌ر حيزبێك به‌ ئايدۆلوژيه‌كه‌وه‌ ئه‌و حيزبه‌ له‌ قالب ده‌داو تووشي جۆرێك له‌ داخراوي فكريي ده‌كات. بۆيه‌ خۆي له‌ هه‌ر ئايدئۆلۆژييه‌ك بۆ حيزبه‌كه‌ي ده‌پاراست و سياسه‌تي به‌ پێي “ئه‌مري واقيع” ده‌كرد.

كاك دوكتور باوه‌ڕي به‌ جودايي دين له‌ ده‌وڵه‌ت هه‌بوو. بۆيه‌ له‌ حيزبه‌كه‌شي‌دا هه‌م پێشمه‌رگه‌ي سوفي تێدابوو هه‌م خه‌ڵكي لاييه‌ك و باوه‌ڕمه‌ند به‌ ئايين و ئاينزاكاني ديكه‌. هه‌مووشياني له‌ ژێر‌ چه‌تري حيزبي دێموكراتي كوردستان دا پێكه‌وه‌ كۆ كردبۆوه‌. له‌ روانگه‌ي ئازدي تاكي‌شه‌وه(فردي) مرۆڤێكي ليبراڵ بوو، باوه‌ڕي بو ئازادي تاكه‌كان هه‌بوو، تا ئه‌و ئاسته‌ي سنووري ئازاديه‌كاني لايه‌ني به‌رامبه‌ر پيشل نه‌كرێ. بۆيه‌ ده‌توانيين بڵێين له‌ ژياني تايبه‌تي خۆشي‌دا مرۆڤيكي فره‌ره‌هه‌ند بووه‌.

كاك دوكتور قاسملوو له‌ بۆ ده‌سته‌به‌ كردني مافه‌كاني  گه‌لي كورد، درگاي هه‌موو ده‌وڵه‌تان،NGO، رێكخراوه‌ نێو ده‌وڵه‌تييه‌كاني ده‌كوتا. يه‌كێك له‌و رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تيانه‌، ئه‌نترناسيوناڵ سۆسياليست بوو. پێي وابوو ده‌بێ له‌ رێگاي ئه‌و هێزه‌ دێموكرات و پێشكه‌وتنخوازانه‌ي كه له‌ نێو ئه‌م رێكخراوه‌دا فشار بخاته‌ سه‌ر حكومه‌ته‌كانيان بۆ به‌ ره‌سمي ناساندني مافه‌ ره‌واكاني ميلله‌ته‌كه‌ي و هاوكات فشار بخه‌نه‌ سه‌ر حكومه‌تي كۆماري ئيسلامي بۆ به‌ره‌سمي ناسيني مافي كورد.

يه‌كێكي تر له‌ تايبه‌تمه‌ندييه‌ به‌رچاوه‌كاني كه‌سيي و حيزبيي كاك دوكتور”سه‌ربه‌خۆيي سياسي”بوو. نمونه‌ي هه‌ره‌ به‌ر چاو له‌م پێوه‌ندييه‌دا پێوندي حيزبي دێموكرات و كاك دوكتور له‌ گه‌ل رێژيمي به‌عسي عێراق بوو. له‌ سه‌رده‌مي خه‌باتي چه‌كداري حيزبي دێموكراتي كوردستان له‌ گه‌ل كۆماري ئيسلامي كه‌ هاوكات بوون له‌ گه‌ڵ شه‌ڕي نێوان عێراق و ئێران. به‌ڵام حيزب و دوكتور قاسملوو سه‌ره‌راي ئه‌و په‌يوه‌ندييه‌‌ هيچكات نه‌بوونه‌ ئامرازێك بۆ رێژيمي عيراق كه‌ به‌ نيسبه‌ت شه‌ڕ له‌ گه‌ڵ رێژيمي كۆماري ئيسلامي دا له‌ يه‌ك به‌ره‌ دابوون (بووني دوژمني هاوبه‌ش).

له‌ لايه‌كي تريشه‌وه‌ شه‌هيد دوكتور قاسملوو هيچكات باوه‌ڕي به‌ ديكتاتوريه‌تي حيزبي نه‌بووه.‌ بۆيه‌‌ باشترين هه‌وڵه‌كاني بۆ درووست كردني به‌ره‌يه‌ك له‌ گه‌ڵ هێزه‌كاني دژبه‌ري كۆماري ئيسلامي ئێران بوو. كه‌ بۆ جاري يه‌كه‌م تواني به‌ره‌يه‌ك ويران موجاهيدين خه‌لق و چه‌ند هێزيكي تر دژي

رژيمي ئيران درووست بكات، به‌ڵام مه‌خابن به‌رژه‌وندي ته‌سكي حيزبي و هێژموونيخوازيي لايه‌نێكي ديار و، جياوازي له‌ ديد و بۆچوون بۆ خه‌باتي ئيستا و چۆنييه‌تي ئيداره‌كردني داهاتووي ئێران واي كرد(به‌ره‌)له‌به‌ر يه‌ك هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌.

كۆماري تێرۆر و سێداره‌ي ئيسلامي ئێران وايزاني به‌ تيروري كاك دوكتور قاسملوو يادو رێبازه‌كه‌ي فه‌راموش له‌ نێو ده‌چێ و فه‌رامۆش ده‌كرێن و خۆي و حيزبه‌كه‌ي له‌ يادي تێكۆشه‌راني شۆرشگێڕ و قوتابياني بيرو رێبازي ده‌چنه‌وه.‌ به‌ڵام به‌ خۆێندنه‌وه‌ي ئه‌مڕۆي حيزب و گه‌له‌كه‌ي ده‌بێ باش بزانێت كوره‌ي خه‌بات دژي زوڵم و ديكتاتۆريه‌ت له‌ هه‌ر كات به‌ تينتره‌، قه‌لاي جه‌هل و خورافه‌يان له‌ هه‌موو كات زياتر له‌رزۆكتره‌ و هه‌ر دلۆپه‌ خۆێنێكي كاك دوكتور ئێستا مه‌شخه‌ڵي رێگاي تێكۆشانمانه‌.

له‌ كۆتايي‌دا به‌ بير و باوه‌ڕێكي چه‌سپاو و به‌ وه‌ره‌ي پوڵايين به شه‌هيد كاك دوكتور قاسملوو ده‌ڵێين: كاك دوكتور گيان! تا به‌ ده‌ستي پڕ له‌ ئازادي  له‌ سه‌ر گۆڕي تۆي رێبه‌رمان و هه‌موو شه‌هيدان گوڵه‌ شلێره‌ نه‌ڕوێنين، له‌ خه‌بات و تێكۆشان ناوه‌ستين. بڕياريش بێت له‌ سه‌ر وه‌سيه‌تي خۆت: بۆ شه‌هيده‌كانمان نه‌گرين و درێژه‌ به‌ رێگاو رێبازيان بده‌ين. هه‌ور وه‌ك خۆت فه‌رمووت: “باشترين پاداش بۆ شه‌هيدان درێژه‌پێداني رێگايانه‌” و وه‌ك به‌ڕێز مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‌ ده‌فه‌رمووي: ” كاك دوكتور قاسملوو گيان تۆ له‌ وێژدانمان دا زيندووي”.



برچسب: ،
ادامه مطلب
امتیاز:
 
بازدید:
+ نوشته شده: ۳ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت: ۰۱:۱۰:۳۷ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب ميباشد. موضوع:

هەڕەشەي تيرۆر و كوشتار، وێكچوويي لەگەڵ ناوەڕۆكي ڕێژيمي ئێران، جەماڵ ڕەسوڵ دنخه


پێناسەي ڕێژيمي ئيسلاميي ئێران لە چوارچێوەي هيچ چەمك و دەستەواژەيەكي سياسيدا بە واتاي حكوومەت خۆ نابينێتەوە و ئەوە دەكەوێتە دەست و مێشكي هەر كەسێك

كە تەنيا دەسەڵاتێكي تەواو ميليشايي لە جوگرافيايەكي دياريكراودا بە ناوي "ئێران" و ئاڵايەك بە شوناسي "عەرەبي"ييەوە كە ئەويش خۆي لە هەر بوارێكدا قسە و باسي خۆي لەسەرە، خۆ دەردەخات و ئاشكرا دەبێت.

لە ماوەي نزيك بە سێ دەيە لە دەسەڵاتداريي "كۆماري ئيسلاميي ئێران" كە هيچ واتايەكي نيە جگە لە تيرۆر و كوشتن، بەرپرساني ئەو ڕێژيمە يەك لە دواي يەك لە هەموو كۆڕ و كۆبوونەوەيەكي خۆياندا لە هەر ئاستێكي سياسي‌دا، تەنيا باس لە وێران كردن و سڕينەوەي دوژمناني دەرەوە دەكەن كە ئەويش پێناسەي بۆ نەكراوە، كامەيە دوژمن و لەبەرچي دۆژمنايەتي؟. لە دەسەڵاتي ئێستاي ڕێژيمي ئێراندا، ئەوەي كە جڵەوي دەسەڵاتداريي لەدەستە، گرووپێك يان باشتر وايە بگوترێت تاقمێكي دياريكراون كە لە بازنەيەكي تەواو داخراو و ئەمنييەتي‌دا كار دەكەن و لە ڕەوتي كارەكاندا تەنيا مۆرەكاني جێگۆڕكێيان پێ دەكرێت و هيچي‌تر. ئەوگرووپە يا تاقمە لە ئێران گرووپێكي تەواو سەربازي و سەكوتكەرە كە بۆ ڕاگرتني دەسەڵاتەكەي خۆي لە هيچ كارێك ناپرينگێتەوە و ئەوەي لە بەرژەوەندي و قازانجي خۆيدا بێت ئەنجامي دەدات، ئەوەش ناوي "سپاي پاسداراني ئێران"ـە كە لە نێو هەموو وڵاتاني جيهاندا بە ئاژاوەچي، شەڕئەنگێزي، تيرۆزيزمي نێودەوڵەتي و پشتيواني لە گرووپە توندڕەوەكان و دەستێوەردان لە كاروباري وڵاتاني ناوچەكەدا دەناسرێتەوە. سپاي پاسدراني ئێران، هێزێكي نيزامي و خوێنڕێژە كە بە كەڵك وەرگرتن لە هێز و كەرەستەي نيزامي، بە زۆر و كوشت‌وبڕ خۆي لە جوگرافياي ئێراندا بەسەر هەموو نەتەوەكاني ئێراندا سەپاندووە و هيچ جۆرە ئوسوول و ياسايەكي لە بواري ئاسايش و گوزەران و مافي نەتەوەكاني ئێراندا قبووڵ نيە و باسكردن لە ماف و ئازادي بە هاوردەي ئيستكبار و ڕۆژئاوا دەزانێت و كەسانێك يا ئەو نەتەوانەي نێو ئێران باس لە هەر مافێكي ميللي، ئاييني و ڕەگەزي بكەن، بە توندترين شێوە سەركوتيان دەكات.

سپاي پاسداراني ڕێژيمي ئێسلاميي ئێران، ساڵي ١٣٥٩ لەسەر بڕياري خومەيني بەشێوەي "جيهادي" دامەزرا و تا ئێستا خۆي بە نوێنەر و جێبەجێكەري بڕيارەكاني خومەيني دەزانێت و لە كاروباري خۆيدا چەند قسەي خومەيني كردووەتە سەردێڕي كارەكاني و لە ڕوانگەي ئەو هێزە ميليشاييەي سپاي پاسدارانەوە، هەر كەسێك يان لايەنێك ڕووي لە سياسەتەكاني ئێران وەرسووڕێنێت، تيرۆريست و سەهيۆنيستە، تەنانەت ئەگەر ئەو كەس يان لايەنە پێشتر هاوكاري بە ئەمەگي ئەو ڕێژيمە بووبێتن.

سپاي پاسداران ئەگەر زۆر بە ساكاري و ئاساني هەڕەشەي لەناوبردن و كوشت‌وبڕ و شەڕ دەكات، زۆر ئاساييە و ئەوەش بۆ چەند هۆكار دەگەڕێتەوە كە هەر لە سەرەتاوە ئەو ڕێژيمە بەمجۆرە هەڵسوكەوتي كردووە و هيچ بۆي گرينگ نەبووە.

يەكەم هۆكار بۆ لابردني توندتيژي لە ئەدەبياتي خومەيني‌دا دەگەڕێتەوە، خومەيني ئەدەبياتي توندوتيژ، گوتاري پڕ لە شەڕ و هەڕەشە و لەناوبردني هەموو ڕوانگە جياوازەكاني بەكار هێنا و بۆ شەڕ دژي جيابيران و هەموو ئازاديخوازن، خۆي لە ناو ئاييني شيعه و ديني ئيسلامدا وەك نوێنەري خودا لە سەر زەوي دياري كرد و بە كەيفي دڵي خۆي و لە ڕووي ڕوانگەي شەڕئەنگێزي و ئاژاوەچييەتي و جينايەتكارانەدا شرۆڤەي ديني و ياساكاني ديني دەكرد و خەڵك و نەتەوەكاني ئێراني كوشتوبڕ دەكرد.

بەشێكي ديكە كە بەرپرساني ڕێژيمي ئێران لە هەموو دام و دەزگا ئەمنيەتي و نيزامييەكاني خۆيان بە ساكاري و ڕاشكاوانە هەڕەشەي سەربازي لە خەڵكي خۆيان و هەموو وڵاتاني جيهان دەكەن، بۆ پێوەنديي چڕ و پڕي ئەو ڕێژيمە لەگەڵ گرووپە توندڕەوكان وەك "جەماعەتي ئيسلامي لە ميسر، ڕێكخراوي تيرۆريستيي ئەلقاعيدە، داعش و حيزبوڵڵاي لوبنان، حوسييەكاني يەمەن" و هەموو ئەو تاقم و لايەنە توندڕەوانە لە جيهان و بەتايبەت وڵاتاني دراوسێ دەگەڕێتەوە.

ئەوەي كە ڕوونە و ناوەرۆك و فەلسەفەي بووني ڕێژيمي ئيسلاميي ئێران دەردەخات و سەرجەم بەرپرساني ئەو ڕێژيمە بە هەموو هێز و تواناوە درێژە بە سياسەتي كوشتار و تيرۆر لە نێوخۆ و دەرەوەي وڵاتاني ديكەدا دەدەن، سەلمێنەري ئەوەيە كە ئەو ڕێژيمە بە هيچ ياسايەكي نێودەوڵەتي و تەنانەت ياساي داڕێژراوي خۆيان پابەند نين.

ئەو ڕێژيمە تەنيا وڵاتێكە لە جيهاندا كە سيستمێكي كاري و ئيداري بۆ خۆي داڕشتووە و پێڕەوي لێ دەكات كە هێزێكي لە تيرۆريستاني فيرقەگەرا و ميليشايي چەكدار پێكهێناوە و گەورەترين جينايەتەكاني لەژێر ناوي وەك پشتيواني لە هەژاراني جيهان، هەناردەكردني شۆڕش كە بيرۆكەي چەوت و دزێوي خومەينە، ئەنجام دەدات، بەرپرساني ئەو ڕێژيمە لەو باوەڕەدان كە ئەنجام‌داني ئەو كار و ئەو كردەوە جينايەتكارانە لە ئيمامي زەمانيان نزيكتر دەكاتەوە.

لە دوايين هەڕەشەكاني ڕێژيمي ئێران بۆ لە ناوبردني كوردستان و تۆپبارانكردني هەرێمي كوردستان و هەروەها لە نێوبردني وڵاتي ئيسراييل، لێدوانێكي تيرۆريستانە بوو كە هەر كام لە بەرپرساني ئەو ڕێژيمە باسيان لێ دەكرد و لە دواي بەرپەرچدانەوەي يەكدەنگي گەلي كورد لەهەمبەر ئەو لێدوانانەي بەرپرساني ڕێژيمي ئێران، بەرپرساني نيزامي و ئەمنييەتي ئەو ڕێژيمە، ئاسانتر لەوە بە چۆكدا هاتن كە تەنانەت خۆشيان باوڕيان بێت. ئەوەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە گەلي كورد و خەڵكي كورد ئەمڕۆ وشيارتر لە سەردەمي پێشوو لە پيلان و كردەوەكاني ڕێژيمي ئێران ئاگادارە و پرسي كورد لە ئاستي جيهاندا ڕۆژەڤي كۆڕ و كۆبوونەوە سياسييەكاني جيهان.



برچسب: ،
ادامه مطلب
امتیاز:
 
بازدید:
+ نوشته شده: ۳ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت: ۰۱:۱۰:۳۶ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب ميباشد. موضوع:

چۆن هزري قاسملوو بكه‌ينه‌ به‌رنامه‌ي كار؟

چۆن هزري قاسملوو بكه‌ينه‌ به‌رنامه‌ي كار؟

مسته‌فا شه‌ڵماشي
له‌ كه‌سمان شاراوه‌ نييه‌ كه‌ شه‌هيدي رێبه‌ر دوكتور عه‌بدولڕه‌حماني قاسملوو كاريگه‌ري‌يه‌كي گه‌وره‌ي له ‌سه‌ر بزاڤي رزگاريخوازيي كورد له‌ هه‌موو كوردستان به‌گشتي و له‌ رۆژهه‌ڵاتي كوردستان به‌تايبه‌تي هه‌بووه‌ و تائێستاش هه‌يه‌. به‌تايبه‌ت له‌ نێو ريزه‌كاني بنه‌ماڵه‌ي گه‌وره‌ي دێموكرات‌دا ئه‌وكاريگه‌ري‌يه زۆر به‌رچاوه‌ و هزري قاسملوو له‌ راستي‌دا به‌ سه‌ر رێڕه‌وي خه‌باتي دێموكراته‌كاني رۆژهه‌ڵاتي كوردستان‌دا زاڵه‌.
ئه‌وه‌نده‌ي په‌يوه‌ندي هه‌بێ به‌ مه‌سه‌له‌ي كورده‌وه‌ به‌گشتي، له‌ نێو رێڕه‌وي خه‌باتي چه‌ندين ساڵه‌ و شێوه‌ي لێكدانه‌وه‌ و سياسه‌تسازي و رێبه‌ري كردني دوكتور قاسملوو‌دا وانه‌ي زۆر گه‌وره‌ هه‌ن كه‌ ده‌كرێ رێبه‌راني كورد له‌ هه‌موو پارچه‌كاني كوردستان‌دا لێيان فێر بن و بيانكه‌نه‌ چراي رووناك‌كه‌ره‌وه‌ي قۆناغه‌ تاريك و به‌رته‌سكه‌كاني خه‌باتي خۆيان بۆ مامه‌ڵه‌ كردن له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ريان و بۆ زاڵبون به‌سه‌ر پلاني نه‌ياراني كورد‌دا، كه‌ به‌ داخه‌وه‌ هه‌ر چوار ده‌وريان ته‌نيوه‌.
يه‌كێك له‌ ئاسته‌نگه‌كاني به‌رده‌م هه‌موو رێبه‌راني كورد له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ي كوردستان ئه‌وه‌يه‌ كه‌ به‌ هۆي دابه‌شكراني كوردستان به ‌سه‌ر چوار وڵاتي ناوچه‌ي پڕكێشه‌ و ئاڵۆزي رۆژهه‌ڵاتي نێوه‌ڕاست‌دا، به‌داخه‌وه‌ له‌ هه‌ريه‌ك له‌و به‌شانه‌ي كوردستان‌دا له‌ خه‌بات‌دا بي، هه‌ر چوار ده‌ورت دوژمني فكري و هزري مه‌سه‌له‌كه‌ي تۆيه‌. هيچ كام له‌و وڵاتانه‌ي كه‌ به‌شێك له‌ كوردستانيان به ‌سه‌ر‌دا دابه‌ش كراوه‌، له‌ راستي‌دا موافقي چاره‌سه‌ري مه‌سه‌له‌ي كورد له‌ هيچ يه‌ك له‌و وڵاتانه‌دا نين. رێژيمه‌كاني حاكم به‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌دا له‌ باشترين حاڵه‌ت‌دا به‌ هۆي ركه‌به‌ريي ناوچه‌يي ره‌نگه‌ له‌ قۆناغێك له‌ قۆناغه‌كاني خه‌بات‌دا به‌ قازانجيان بێ به‌ هۆي جووڵانه‌وه‌ي كورده‌وه‌ فشارێك بۆ وڵاته‌كه‌ي دراوسێيان بێنن و له‌ كۆتاييش‌دا مامه‌ڵه‌ي پێوه‌ بكه‌ن. هونه‌ري رێبه‌راني كورد له‌وه ‌دايه‌ كه‌ چۆن بتوانن پارسه‌نگێك بدۆزنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ي هه‌م له‌ ناكۆكي نێوان دژبه‌ره‌كانيان كه‌ڵك وه‌رگرن و هه‌م به‌كرده‌وه‌ نه‌چنه‌ ژێر باري داخوازي‌يه‌كاني ئه‌و وڵاتانه‌ كه‌ له‌ كۆتايي‌دا به‌ زياني هه‌موو نه‌ته‌وه‌ي كوردن. دوكتور قاسملوو له‌و په‌يوه‌ندي‌يه‌‌دا فۆرمولێكي زۆر كاري و به‌هێزي ديبۆوه‌. له‌ فۆرمولي دوكتور قاسملوودا فاكته‌ري هێزي كورد بۆخۆي رۆڵێكي گه‌وره‌ي پێدرابوو و له‌ راستي‌دا به‌ده‌ستهێناني ئه‌نجامي هاوكێشه‌ سياسي‌يه‌كه‌ درابوو به‌ هێزي جووڵانه‌وه‌ي كورد. بۆ وێنه‌ سه‌ره‌ڕاي په‌يوه‌ندي حيزبي دێموكرات له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تي عێراق، هيچ كاتێك دوكتور قاسملوو تاي ته‌رازوي دۆستايه‌تي به‌لاي حكوومه‌تي ئه‌و وڵاته‌‌دا نه‌شكانده‌وه، هه‌ميشه‌ دۆستايه‌تي له‌گه‌ڵ جووڵانه‌وه‌ي كورد له‌ باشوور راگرت و ته‌نانه‌ت يارمه‌تي دا‌ و هيچ كات قبووڵي نه‌كرد كه‌ له‌ رێگاي ئه‌و و حيزبه‌كه‌يه‌وه‌ بچوكترين فشار بۆ جووڵانه‌وه‌ي كورد له‌ باشوور بێ. مه‌سه‌له‌ ئه‌وه ‌نه‌بوو كه‌ داواي لێ‌نه‌كرێ، به‌ڵام وه‌ڵامي ئوسوولي هه‌بوو، ئه‌و هێزي جووڵانه‌وه‌ي كوردي ده‌برده‌ ته‌شكي ئاسمان له‌ به‌رامبه‌ر نه‌ياران‌دا. له‌ كاتي فشارهێنان‌دا ئه‌و مه‌رجي بۆ نه‌ياران دياري ده‌كرد و به‌ ئاشكرا پێي راده‌گه‌ياندن كه‌ ئه‌گه‌ر فشار بێنن خه‌باتي رۆژهه‌ڵات و باشوور لێك‌گرێ ده‌ده‌ن. هاوكێشه‌ي قاسملوو ئه‌وه‌ بوو كه‌ به‌رده‌وام داوا بكا كه‌ مه‌سه‌له‌ي كورد به‌ شێوه‌ي سياسي چاره‌سه‌ر بكه‌ن و ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌ نه‌كه‌ن، كێشه‌ي خۆيانه‌ و، كوردي رۆژهه‌ڵات ئاماده‌ نييه‌ دژي خوشك و براكاني بوه‌ستێته‌وه‌. ئه‌و سياسه‌ته‌ نه‌ته‌وه‌ييه‌ي به‌ جۆرێك جێگير كردبوو كه‌ له‌ كۆتايي‌دا واي لێهاتبوو به‌ نێو ريزه‌كاني حيزبي دێموكرات‌دا خه‌باتگێڕاني باشوور ده‌هاتن و زه‌ڕبه‌يان له‌ حكوومه‌تي به‌عسي فاشيست ده‌دا و به‌ نێو بنكه‌ و باره‌گاكاني دێموكرات‌دا ده‌گه‌ڕانه‌وه‌، به‌ڵام ده‌وڵه‌تي عێراق هه‌ر باسيشي نه‌ده‌كرد، چونكه‌ وه‌ڵامه‌كه‌ي ده‌زاني.
ده‌رسێكي گه‌وره‌ي ديكه‌ بۆ هه‌موو كورد كه‌ قاسملوو هێنايه‌ به‌رباس، په‌يوه‌نديي ديپڵۆماسي بوو له‌ سه‌ر بناغه‌ي قازانجي هاوبه‌ش. ئه‌و ده‌رسي داين كه‌ سه‌رده‌مي په‌يوه‌ندي كۆڵۆنيالي، يا به‌زه‌يي مرۆڤايه‌تي، يا برايه‌تي ئيد‌ئۆلۆژيكي به‌سه‌ر چووه‌. كورد نابێ ته‌سليمي په‌يوه‌نديي كۆڵۆنيالي بێ و ته‌نيا بۆ پاراستني گياني ببێته‌ دارده‌ستي هێزي ده‌ره‌كي، يا بچێ وه‌ك قورباني‌يه‌ك بپاڕێته‌وه‌ يارمه‌تي بده‌ن، يا خۆي به‌ ئيد‌ئۆلۆژيه‌كه‌وه‌ ببه‌ستێته‌وه‌ و چاوي داخا و هه‌رچي پێي ديكته‌ كرا بيڵێته‌وه‌. به‌ڵكوو ده‌بێ به‌رژه‌وه‌ندي‌يه‌كاني خۆي هه‌ڵسه‌نگێنێ، له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌نديي لايه‌ني به‌رامبه‌ر تاووتوێي بكا و هاوكێشه‌يه‌ك بدۆزێته‌وه‌ كه‌ به‌رژه‌وه‌نديي هه‌ردووك لا بگرێته‌وه‌ و به‌م جۆره‌ مامه‌ڵه‌ و دۆستايه‌تي بكا.
سێهه‌م هزري گه‌وره‌ي قاسملوو له‌ په‌يوه‌ندي له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ي كورد‌دا ئه‌وه‌ بوو كه‌ هه‌رچه‌ند كوردستاني به‌ يه‌ك وڵات و نه‌ته‌وه‌ي كوردي به‌ يه‌ك نه‌ته‌وه‌ ده‌زاني، به‌ڵام جياوازي‌يه‌كاني هه‌ر چوارپارچه‌ي كوردستاني ده‌خوێنده‌وه‌ و پێي وابوو كه‌ هه‌ر پارچه‌يه‌ي ده‌بێ بۆخۆي به‌ پێي هه‌ل‌و‌مه‌رجي خۆي خه‌بات بكا و قۆناغه‌كاني خه‌باتي خۆي دياري بكا. پێي ره‌وا نه‌بوو هيچ پارچه‌يه‌كي كوردستان له‌ پارچه‌كه‌ي ديكه‌ي كوردستان‌دا ده‌ستێوه‌ردان بكا. نه‌زه‌ري ئه‌وه‌ بوو كه‌ پێويسته‌ دۆست و هاوكاري يه‌كتر بن، به‌ڵام نابێ ده‌ست له‌ كاروباري يه‌كتر وه‌رده‌ن. سه‌رده‌مانێك له‌ ژێر رێبه‌رايه‌تيي ئه‌ودا حيزبي دێموكراتي كوردستان، گه‌وره‌ترين حێزي كوردي و، جووڵانه‌وه‌ي رۆژهه‌ڵاتي كوردستان، گه‌وره‌ترين جووڵانه‌وه‌ي كوردي بوو. به‌ڵام تا ئێستاشي له‌گه‌ڵ بێ نه‌ حيزبي دێموكرات و نه‌ جووڵانه‌وه‌ي كوردي رۆژهه‌ڵات بچوكترين ده‌خاله‌تيان له‌ به‌شه‌كاني ديكه‌ي كوردستان‌دا نه‌كرد. ده‌ستێوه‌رداني هێزي پارچه‌يه‌ك له ‌پارچه‌كاني ديكه‌دا‌ له‌ نێوان پارچه‌كاني كوردستان‌دا كێشه‌ دروست ده‌كا و ئه‌مه‌ش مه‌ترسي‌يه‌كه‌ له‌ سه‌ر پرسي كورد به‌ گشتي.
چواره‌م وانه‌ي گه‌وره‌ي قاسملوو ئيمان به‌ چاره‌سه‌ري ئاشتيخوازانه‌، پێكه‌وه‌ژياني مرۆڤانه‌ي نێوان گه‌لاني ناوچه‌، وه‌لاناني رق و تۆڵه‌ و كاركردن بۆ سه‌قامگيريي دێموكراسي و ئاشتي بوو. كه‌ به‌داخه‌وه‌ گياني خۆشي له ‌سه‌ر دانا. له‌ روانگه‌ي دوكتور قاسملووه‌ چه‌ك ته‌نيا بۆ به‌رگري به‌كار ده‌هات، به‌ توندوتيژي هيچ كێشه‌يه‌ك چاره‌سه‌ر نه‌ده‌كرا و كۆتايي هه‌موو گرفتێك له‌ سه‌ر ميزي وتووێژ ئيمكاني هه‌بوو. كه‌ مخابن له‌ وڵاتاني ديكتاتۆري‌لێدراو و تا سه‌ر ئێسقان پربوغز و غه‌ره‌زي ناوچه‌ي رۆژهه‌ڵاتي نێوه‌ڕاست‌دا، ئه‌و رێڕه‌وه‌ جارێ زه‌مينه‌ي زۆر كه‌مه‌ و به‌داخه‌وه‌ زۆر جار لايه‌نگراني ده‌بنه‌ قوربانيي بيروبۆچوونه‌ ئينساني و دێموكراتيكه‌كاني خۆيان. به‌ڵام گومان له‌وه‌‌دا نييه‌ كه‌ داهاتوو هه‌ر هي ئه‌و بۆچوونه‌ ئينسانيانه‌يه‌.
له‌ رێبازي پڕسه‌روه‌ري قاسملوو‌دا و له‌ هزري ده‌وڵه‌مه‌ند و پڕزانستي ئه‌ودا ده‌كرێ ده‌يان وانه‌ي ديكه‌ش هه‌ڵێنجين، به‌ڵام لێره‌دا به‌و چوار وانه‌ گرنگه‌ به‌سنده‌ ده‌كه‌م و ده‌چمه‌ سه‌ر ئه‌و به‌شه‌ي كه‌ ئێمه‌ي دێموكرات ده‌بێ چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هزر و كه‌له‌پوورێك بكه‌ين كه‌ قاسملوو بۆي هێناوينه‌ نێو گۆڕه‌پاني خه‌بات.
سه‌ره‌ڕاي ئه‌وه‌ي كه‌ ئه‌و چوار وانه‌يه‌ پێويسته‌ بكه‌ينه‌ رێبازمان، ده‌بێ له‌ ژياني سياسيي رۆژانه‌شمان‌دا وريا بين كه ‌له‌ كۆتايي‌دا به‌ جۆرێك هزر و بيره‌كاني قاسملوو به‌كار بێنين كه‌ كاريگه‌ريي ئه‌رێني له‌سه‌ر خه‌باتي ئه‌مڕۆ و داهاتوومان دابنێن. ئه‌وكاته‌يه‌ كه‌ نرخي ته‌واويشمان داوه‌ به‌و كه‌له‌پووره‌ سياسي‌يه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ي كه‌ بۆي به‌جێ‌هێشتووين. ئه‌وه‌ش چه‌ند ميتۆد و ميكانيزمێكي پێويسته‌.
يه‌كه‌م: پێويسته‌ هه‌موومان له‌وه‌ خۆ بپارێزين كه‌ موزايه‌ده‌ي سياسي به‌ هزر و بيروبۆچوونه‌كان و شێوه‌ي رێبه‌ري‌كردني شه‌هيد قاسملووه‌ بكه‌ين. قاسملوو به‌شي هه‌موو كوردي تێدايه‌ وه‌ك ئه‌ندامێكي به‌رهه‌مهێن له‌ نه‌ته‌وه‌يه‌ك. هه‌روه‌ها رێبه‌ري هه‌موو ئه‌ندامێكي دێموكرات بووه‌ وه‌كوو رێبه‌رێكي كاريزماتيك كه‌ تاكوو ئێستاش و دواي شه‌هيد‌بوونيشي له‌ سه‌ر هه‌موان باندۆري هه‌يه‌. كه‌ وابوو له‌ كوردستاني گه‌وره‌‌دا هيچ به‌شێك ناتوانێ قاسملوو ته‌نيا به‌ هي خۆي بزانێ و له‌ نێو بنه‌ماڵه‌ي دێموكراتيش‌دا هيچ كه‌س ناتوانێ ته‌نيا خۆي به‌ درێژه‌ده‌ري رێگاي قاسملوو پێناسه‌ بكا و ئه‌واني دي به‌ دژبه‌ري ئه‌و رێگايه‌. قاسملوو بۆخۆي درێژه‌ده‌ري رێگايه‌ك بووه‌ كه‌ پێش خۆي شه‌هيدي وه‌ك پێشه‌وا قازي محه‌‌ممه‌د و ده‌يان شه‌هيدي پايه‌به‌رزي ديكه‌ي پێشكه‌ش به‌ نه‌ته‌وه‌كه‌ي كردووه‌. هه‌موو ئه‌ندامان، پێشمه‌رگه‌كان و لايه‌نگراني رێبازي دێموكراتيش له‌ رابردوو، له‌ ئێستا و له‌ داهاتوش‌دا هه‌ر رێبواري ئه‌و رێگايه‌ن. بنه‌ماڵه‌ي گه‌وره‌ي دێموكرات ئه‌گه‌ر ببێته‌ سه‌د ماڵيش هه‌مووي هه‌ر رێبواري ئه‌و رێگايه‌ن، كه‌ دياره‌ شه‌هيدي رێبه‌ر قاسملوو باشترين رێ‌نيشانده‌ري ئه‌و بنه‌ماڵه‌يه‌ بووه‌ و وانه‌ي زۆر به‌ نرخي بۆ به‌جێ هێشتووين‌.
دووه‌م: مه‌سه‌له‌ي گرينگ ئه‌وه‌يه‌ كه‌ هيچمان هه‌وڵ نه‌ده‌ين بير و هزره‌كاني شه‌هيدي رێبه‌ر قاسملوو بكه‌ينه‌ جۆرێك مه‌زهه‌ب يا ئيدئۆلۆژي نه‌گۆڕ. كه‌ قابيلي پێداچوونه‌وه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندن نه‌بن، يا نه‌كرێ ئاڵوگۆڕيان به‌ سه‌ردا بێ و له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجي تازه‌ نه‌گونجێندرێن. هه‌رچۆنێك بێ هزر و سياسه‌ت و ته‌نانه‌ت زانستي هه‌موو بليمه‌ته‌كاني دنيا له‌ سه‌ر بناغه‌ي داتاكاني سه‌رده‌مي خۆيان داڕێژراون و ره‌نگه‌ (به‌شێك له‌)ئه‌و زانياري و داتايانه‌ له‌ كاتي ئێمه‌دا گۆڕابن. كه ‌وابوو هيچ تيوري‌يه‌كي سياسي و ته‌نانه‌ت هيچ تيوري‌يه‌كي زانستيش نه‌گۆڕ نييه‌ و ده‌كرێ به‌ پێي هه‌لومه‌رج گۆڕاني به‌سه‌ر‌دا بێ.
سێهه‌م: له‌ هه‌ڵسه‌نگاندني مێژوومان‌دا غه‌دره‌ پارێزراويي بۆ كه‌س دانێين، به‌ رێبه‌راني گه‌وره‌ي وه‌ك، پێشه‌وا قازي محه‌ممه‌د، دوكتور قاسملوو يا دوكتور شه‌ڕه‌فكه‌نديشه‌وه‌. رووداوه‌ ميژووييه‌كان ده‌بێ وه‌ك خۆيان هه‌ڵسه‌نگێنين، بێ له‌به‌رچاوگرتني ئه‌وه‌ي كێ رۆڵي سه‌ره‌كي تێدا هه‌بووه‌. ئه‌گه‌ر له‌و رووداوانه‌دا ته‌نانه‌ت رێبه‌رێكي كاريزماي وه‌ك شه‌هيد دوكتور قاسملووش نه‌خشي سه‌ره‌كي هه‌بووبێ، پێويسته‌ بابه‌تيانه‌ شرۆڤه‌يان بكه‌ين.
چواره‌م: نابێ به‌ دايم دووباره‌ي بكه‌ينه‌وه‌ كه‌ ئيدي قاسملوويه‌كي ديكه‌ ناتوانێ له‌ دايك ببێته‌وه‌. ئه‌گه‌ر ئێمه‌ ئاوا له‌و سيمبۆله‌ به‌نرخه‌ي گه‌له‌كه‌مان بكه‌ين، ئه‌وه‌ بێگومان به‌ باري نه‌رێني‌دا به‌كارمان هێناوه‌. نابێ رێبه‌راني ئێستامان به‌ سه‌روه‌راني پێشوومان بشكێنين. نابێ رێگاي بڕياردان له‌ رێبه‌راني ئێستامان به‌ربه‌ست بكه‌ين و به‌دايم له‌گه‌ڵ رابردوو به‌راورديان بكه‌ين. به‌هه‌رحاڵ ئێمه‌ له‌ سه‌رده‌مێكي جياوازدا ده‌ژين، مه‌جبورين به‌ پێي ئيمكانات و هه‌لومه‌رجي ئه‌مڕۆ سياسه‌ت داڕێژين و هه‌نگاو هه‌ڵێنين.
پێنجه‌م: خه‌يانه‌تێكي گه‌وره‌مان به‌ سيمبۆله‌كاني خه‌باتمان كردووه‌ ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێ وه‌ك ئامرازێك له‌ دژي ئه‌و كه‌سانه‌ به‌كاريان بێنين كه‌ جياوازي بۆچوونيان له‌گه‌ڵ ئێمه‌ هه‌يه‌. يه‌كێك له‌ به‌هاكاني كه‌ دوكتور قاسملوو زۆري هه‌وڵ دا بيهێنێته‌ نێو سياسه‌تي كوردي‌يه‌وه‌، پلۆراليزمي سياسي و قبووڵكردني جياوازي‌يه‌كان بوو. ئێستا زۆر غه‌درێكي گه‌وره‌ ده‌بێ له‌ خودي ئه‌و، ئه‌گه‌ر هه‌وڵ بده‌ين جيابيران بكوتين به‌وه‌ي كه‌ گۆيا له‌ رێبازي قاسملوو لايان داوه‌، دژي بۆچونه‌كاني قاسملوون. سه‌نگه‌ر گرتن له‌ پشت سيمبۆله‌ نه‌ته‌وه‌يي و حيزبي‌يه‌كان له‌ بايه‌خي ئه‌وان كه‌م ده‌كاته‌وه‌. ئه‌وان ده‌بێ به‌ پانتايي نه‌ته‌وه‌ و حيزب و رێكخراوه‌ جۆراوجۆره‌كان و بيروبۆچوونه‌ جۆراوجۆره‌كان، كارتێكه‌ري‌يان بمێنێ. ئه‌وه‌يه‌ رێزلێناني راسته‌قينه‌ له‌وان، به‌رده‌وامي دان به‌ رێبازيان و كه‌ڵكي ئه‌رێني وه‌رگرتن لێيان.
با له‌ وته‌ و تيۆري‌يه‌كانيان بۆ كوتاني جيابيرانمان كه‌ڵك وه‌رنه‌گرين كه‌ له‌ هه‌لومه‌رجێكي جياوازدا له‌ لايه‌ن ئه‌و سيمبۆله‌ نه‌ته‌وه‌ييانه‌وه‌ داڕێژراون. با هه‌ر مه‌سه‌له‌يه‌ك له‌ زه‌مان و مه‌كاني خۆي‌دا هه‌ڵسه‌نگێنين و ئه‌گه‌ر ده‌ليلي قانيعكه‌رمان به‌ ده‌سته‌وه‌ نه‌بوو له‌ پشت رێبه‌راني وه‌ك شه‌هيد قاسملوو سه‌نگه‌ر نه‌گرين.
ئه‌وه‌ي بۆ ئێمه‌ گرينگه‌ ئه‌وه‌يه‌ كه‌ هزر و بيري قاسملووه‌كان به‌ پێي هه‌لومه‌رجي ئه‌مڕۆ هه‌ڵسه‌نگێنين و له‌ تاقيكردنه‌وه‌كانيان كه‌ڵك وه‌رگرين. له‌ هێڵه‌ گشتي‌يه‌كاني رێبازي ئه‌وان‌دا كه‌ له ‌سه‌ره‌وه‌ ئيشاره‌يان پێكرا بمێنينه‌وه‌ و به‌ پێي ويسته‌كانيان، به‌ڵام به‌ ميكانيزمي ئه‌مڕۆيي كه‌ له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجي سه‌رده‌م‌دا يه‌ك بگرنه‌وه‌، به‌رنامه‌ي كارمان داڕێژين.
له‌ 27 ساله‌ي شه‌هيدكراني رێبه‌ري شه‌هيدمان قاسملوو‌دا سڵاو ده‌نێرم بۆ رووحي پاكي و، هيوادارم بتوانين ئامانجه‌كاني وه‌دي بێنين.



برچسب: ،
ادامه مطلب
امتیاز:
 
بازدید:
+ نوشته شده: ۳ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت: ۰۱:۱۰:۳۵ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب ميباشد. موضوع:

بڕيارنامه‌ي 598ي شووڕاي ئه‌منييه‌ت و راگرتني شه‌ڕي ئێران–عێراق

بڕيارنامه‌ي 598ي شووڕاي ئه‌منييه‌ت و راگرتني شه‌ڕي ئێران–عێراق

عومه‌ر باڵه‌كي
شه‌ڕي ئێران-عێراق له‌ 31ي خه‌رماناني 1359ي هه‌تاوي دواي چه‌ندين تێكهه‌ڵچووني سه‌ر سنوور، به‌ هێرشي به‌ربه‌ريني عێراق بۆ سەر خاكي ئێران له‌و رۆژه‌دا ده‌ستي پێكرد و ماوه‌ي 8 ساڵي خاياند و له‌ ئاكام‌دا به‌ قبووڵي بڕيارنامه‌ي 598ي شووڕاي ئه‌منييه‌تي نه‌ته‌وه‌‌يه‌كگرتووه‌كان ئاوربه‌سي راگرتني شه‌ڕ له‌ نێوان سپاي ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته‌ راگه‌يه‌ندرا و به‌كرده‌وه‌ شه‌ڕ كۆتايي پێ‌هات به‌ڵام قه‌ت رێككه‌وتننامه‌ي ئاشتي له‌ نێوان ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته‌دا كه‌ سه‌دام حوسێن له‌ لايه‌ك و خومه‌يني له‌ لايه‌كي ديكه‌ي هه‌ڵكه‌وتبوون، ئيمزا نه‌كرا و هه‌تا ئێستاي له‌گه‌ڵ بێ، بڕيارنامه‌ي شووڕاي ئه‌منييه‌ت ته‌نيا به‌ڵگه‌يكي نيودەوڵەتي‌يە كه‌ شه‌ڕي 8 ساڵه‌ي له‌ نێوان ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته‌ي پێ‌راگيرابێ وهيچ بەڵگەيكي ديكە چ لە سەردەمي سەدام حوسێن‌دا و چ لە دواي رووخاني حكوومەتەكەي ناوبراو‌دا لە پێوەندي شەڕي هەشت ساڵە‌دا لەگەڵ كۆماري ئيسلامي لە گۆڕێ‌دا نييە.
شه‌ڕي ئێران و عێراق له‌ روانگه‌ي ستراتيژي‌يه‌وه‌ يه‌كێك له‌ گرينگترين شه‌ڕه‌كاني مێژووي هاوچه‌رخه‌ كه‌ به‌رژه‌وه‌نديي هه‌موو وڵاتاني دونياي به‌ جۆرێك له‌ جۆره‌كان خستبۆوه‌ مه‌ترسي‌يه‌وه‌، چونكە ئه‌و شه‌ڕه‌ له‌ ناوچه‌يه‌ك رووي دا كه‌ زۆرترين پاشه‌كه‌وتي نه‌وتي لێ‌هه‌ڵكه‌وتووه‌ و ئه‌گه‌ر چاو له‌ مێژووي شه‌ڕي 8 ساڵه‌ي ئێران-عێراق بكه‌ين و تێڕوانين و بۆچووني هێندێك له‌ خاوه‌ن‌ڕايان له‌ سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ له‌ ته‌نيشت يه‌كتر دابنێين، ده‌رده‌كه‌وێ وڵاتاني زلهێز و ته‌نانه‌ت وڵاتاني ناوچه‌كه‌ش هه‌وڵيان نه‌داوه‌ هيچ كام له‌و دوو ده‌وڵه‌ته‌(ئێران-عێراق) له‌و شه‌ڕه‌‌دا سه‌ربكه‌ون. چونكه‌ پێيان وابوو سه‌ركه‌وتني هه‌ر لا‌يه‌ك به‌ سه‌ر لايه‌كه‌ي ديكه‌دا هاوسه‌نگي هێز له‌ ناوچه‌كه‌ تێك ده‌دا بۆيه‌ ده‌بينين له‌ ماوه‌ي 8ساڵه‌ي شه‌ڕدا هيچ كام له‌و دوو ده‌وڵه‌ته‌ له‌ مه‌يداني شه‌ڕدا نه‌يانتواني يه‌كتر بشكێنن. به‌ڵام هه‌ر ئه‌و زڵهێزانه‌ و وڵاتاني ناوچه‌كه‌ هه‌وڵيان ده‌دا شه‌ڕه‌كه‌ كۆتايي پێ بێنن بێ ئه‌وه‌ي سه‌ركه‌وتووي شه‌ڕ دياري كرابێ و له‌ راستي‌دا هيچ كام له‌و دوو ده‌وڵه‌ته‌ سه‌ركه‌وتووي شه‌ڕه‌كه‌ نه‌بوون و هه‌ر دوو ده‌وڵه‌ت له‌ دواي شه‌ڕ به‌ده‌ست ئاسه‌واره‌كاني به‌جێ‌ماوه‌ له‌ شه‌ڕ و، ئه‌و برينه‌ قووڵه‌ي له‌ جه‌سته‌ي كومه‌ڵگاي هه‌ر دوو لا ببوو، ده‌ناڵێنن.
بڕيارنامه‌ي 598ي شووڕاي ئه‌منييه‌ت له‌ 29ي پووشپه‌ڕي ساڵي 1366ي هه‌تاوي به‌ مه‌به‌ستي كوتايي‌هێنان به‌ شه‌ڕي ئێران-عێراق له‌ لايه‌ن ئه‌و شووڕايه‌وه‌ په‌سند كرا. هه‌ر ئه‌و كات له‌ لايه‌ن ده‌وڵه‌تي عێراقه‌وه‌ قبووڵ كرا به‌ڵام له‌ لايه‌ن ئێران دواي ساڵێك له‌ رێكه‌وتي ده‌رچووني بڕيارنامه‌كه‌ واته‌ 27ي پووشپه‌ڕي 1367 نێوه‌رۆكي بڕيارنامه‌كه‌ي قبووڵ كرد و خومه‌يني له‌ رۆژي 29ي پووشپه‌ڕي هه‌مان ساڵ‌دا په‌يامێكي ئاراسته‌ي خه‌ڵكي ئێران و هێزي نيزامي ئه‌و وڵاته‌ كرد و داني به‌ شكاني خويان‌دا هێنا كه‌ له‌ مێژوو‌دا به‌ “خواردنه‌وه‌ي جامي ژه‌هر” له‌ لايه‌ن خومه‌يني‌يه‌وه‌ نێوبانگي ده‌ركرد. به‌ قبووڵ كردني بڕيارنامه‌ي 598ي شووڕاي ئه‌منييه‌ت له‌ لايه‌ن ئێرانه‌وه‌ به‌كرده‌وه‌ شه‌ڕي 8 ساڵه‌ي نێوان ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته‌ كۆتايي پێ‌هات.
هه‌ر وه‌كي پيشتر باس كرا له‌و شه‌ڕه‌دا هيچ كام له‌و دوو ده‌وڵه‌ته‌ تێيدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و نه‌يانتواني ئامانجه‌كاني خۆيان وه‌ده‌ست بێنن كه‌ ئامانجي هه‌ر‌كام له‌و دوو ده‌وڵه‌ته‌(ئێران و عێراق) له‌ يه‌ك خاڵ‌دا كۆ نابێته‌وه‌ و به‌ واتايه‌كي ديكه‌ ئامانجه‌كان كه‌ هه‌مان هۆكاري ده‌سپێكي شه‌ڕه‌كه‌ بوون، خۆ له‌ چه‌ندين هۆكار‌دا دبينێته‌وه‌ كه‌ هيچ كام له‌و دوو ده‌وڵه‌ته‌ له‌ كۆتايي شه‌ڕدا نه‌يانتواني ئه‌و ئامانجانه‌ي خۆيان بپێكن و يا ته‌نانه‌ت لێيان نزيك ببنه‌وه‌. ئه‌و هۆكارانه‌ ده‌توانن به‌ شێوه‌ي خواره‌وه‌ و به‌ كورتي ده‌ست‌نيشانيان بكه‌ين:
– شه‌ڕي ئێران و عێراق ته‌نيا كێشه‌ي خاك نه‌بوو، به‌ڵكو زياتر خۆسه‌پاندني هێز بوو له‌ ناوچه‌كه‌دا و له‌ هه‌مان كات‌دا په‌ره‌پێداني بير و باوڕ و ئه‌نديشه‌ي لايه‌نه‌كان بوو به‌ سه‌ر يه‌كتري‌دا.
– سه‌دام حوسێن و خومه‌يني وه‌ك رێبه‌راني عێراق و ئێران هه‌تا سنووري يه‌كتر فه‌وتاندن وهه‌ڵايساني شه‌ڕ يه‌كتريان ناخۆش ده‌ويست.
– كۆماري ئيسلامي تازه‌دامه‌زراوي دواي رووخاني نيزامي پاشايه‌تي به‌ رێبه‌ري خومه‌يني درووشمي هه‌نارده‌‌كردني شۆڕشي ئيسلامي بۆ ده‌ره‌وه‌ي سنووره‌كاني ئێراني هه‌ڵگرتبوو و ته‌نانه‌ت له‌ نێوه‌رۆكي قانووني بنه‌ره‌تيي ئێرانيش‌دا چەسپاندبووي.
– سه‌راني حيزبي به‌عس و شه‌خسي سه‌دام حوسێن كاتێك ده‌سه‌ڵاتي عێراقيان به‌ده‌سته‌وه‌ گرت ئاره‌زوو و بيرۆكه‌ي ئه‌وه‌يان هه‌بوو كه‌ رێبه‌ري جيهاني عه‌ره‌ب به‌ده‌سته‌وه‌ بگرن.
– سه‌دام حوسێن پێي وابوو كه‌ له‌ رێكه‌وتننامه‌ي “الجزاير‌”دا، غه‌در له‌ عێراق كراوه‌ و ده‌بێ ئه‌و غه‌دره‌ نه‌مێني و مافي عێراق بێته‌وه‌ ‌سه‌ر جێ خۆي، هه‌ر بۆيه‌ له‌به‌ر چاوي راگه‌يه‌نه‌ گشتي‌يه‌كان‌دا رێككه‌وتننامه‌ي “الجزاير”ي دڕاند و گوتي: له‌وه‌ به‌ دواوه‌ عێراق پابه‌ندي ئه‌و رێككه‌وتنامه‌يه‌ نابێ.
– خومه‌يني له‌ دوو نوتقي خۆي له‌ 19 و 28ي خاكه‌لێوه‌ي 1359 له‌ دوو بۆنه‌ي جياواز‌دا هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر سه‌دام حوسێن و به‌ پياوي ئه‌مريكاي داده‌نێ و له‌ كردار و رەفتاردا به‌ مه‌غوولي ده‌شوبهێنێ و خه‌ڵكي عێراق و سپاي ئه‌و وڵاته‌ هان ده‌دا كه‌ به‌ دژي رێژيمي به‌عس راپه‌ڕن و كوديتا به‌دژي سه‌دام حوسێن بكەن.
هه‌موو ئه‌وانه‌و ده‌يان ره‌فتاري ديكه‌ له‌ لايه‌ن هه‌ردوو ده‌سه‌لاته‌وه‌(تاران و به‌غداد) بوونه‌ هۆكاري سه‌ره‌كيي هه‌ڵايساني شه‌ڕێك كه‌ ماوه‌ي 8 ساڵ درێژه‌ي كێشا و خوێني هه‌زاران لاوي هه‌ردوو وڵات به‌بێ سوود و قازانج و ته‌نيا له‌به‌ر هه‌وا‌و‌هه‌وه‌سي چه‌ند كه‌سێك له‌ هه‌ر دوو لا رژايه‌ سه‌ر زه‌وي و دنيايه‌ك ماڵوێراني و كاولكاري بۆ گه‌لاني ئێران و عێراق له‌ دواي خۆي به‌جێ‌هێشت.
به‌ پێ ئامارێك كه‌ “ايرانا” له‌ ساڵي 1393 بڵاوي كردۆته‌وه‌ باس له‌ راده‌ي به‌شداريي هێزه‌كانيان و كوژراو و بريندار و نقوستان و بەديلگيراوي ئێران ده‌كا له‌ ماوه‌ي 8 ساڵ‌دا؛ “ايرانا” له‌ راپورته‌كه‌دا ده‌ڵێ: 217 هه‌زار ئه‌رته‌شي و دوو ميليۆن و 130 هه‌زار به‌سيجي و 200 هه‌زار سپا و شاره‌باني و ژاندارمري به‌شداريي شه‌ڕيان كردوه‌ له‌و راده‌يه‌ 190 هه‌زار كه‌س له‌ هێزه‌كاني ئێران كوژراون و 673 هه‌زار كه‌س نوقستان و 42 هه‌زار كه‌س لە لايه‌ن عێراقەوە بە ديل گيراون و به‌ پێي هه‌ڵسه‌نگاندني كارناساني رێكخراوي نه‌ته‌وه‌‌يه‌كگرتووه‌كان زيان و زه‌ره‌ري ماددي ئێران به‌ 97 ميليارد دوڵار خەمڵێندراوه‌، كه‌ ئه‌و ئامارانه‌ له‌ هێندێك له‌ راگه‌يه‌نه‌كاني ديكه‌ راده‌ي كوژراو و بريندار زۆر له‌وه‌ زياتر باس ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌وه‌ زۆر له‌ مه‌سه‌له‌كه‌ ناگۆڕێ چونكە ده‌سه‌ڵاتداراني ئێران به‌ستێني شه‌ڕه‌كه‌يان خۆش كرد ودرێژيان پێدا ته‌نيا به‌ مه‌به‌ستي مانه‌وه‌ي ده‌سه‌ڵاتي خويان كه‌ ئاسه‌واري ئه‌و شه‌ڕه‌ ئێستاش به‌ جه‌سته‌ي برينداري ئێرانەوە دياره‌ و ئێستاش خه‌ڵكي بێ تاواني ئه‌و وڵاته‌ باجه‌كه‌ي ده‌ده‌ن.
شه‌ڕي 8 ساڵه‌ي ئێران- عێراق ئه‌گه‌ر بۆ گه‌لاني ئێران بوو به‌ مايه‌ي ماڵوێراني و ئاواره‌يي و چێشتني تامي گازي شيميايي و نوقستاني و هه‌ژاري و بێكاري، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ بۆ ده‌سه‌ڵاتداراني كۆماري ئيسلامي نيعمه‌تێكي گه‌وره‌ بوو چونكه‌ له‌ رێگه‌ي شه‌ڕ توانيان زۆر به‌ ئاساني لە نێوخۆ به‌سه‌ر دژبه‌راني خۆيان‌دا زاڵ بن و له‌ ژێر سێبه‌ري شه‌ڕدا سيستمي ويلايه‌تي فه‌قيه جێگير بكه‌ن و به‌ بيانووي شه‌ڕ سپاي پاسداران رۆژ‌به‌‌رۆژ به‌هێزتر بكه‌ن و له‌ رێگاي ئه‌و سپايه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتي خۆێان زياتر بسه‌پێنن و دەرگاي بازاري تداروكات و دابين كردني كه‌ره‌سه‌ي شه‌ڕيان، بۆ فه‌رمانده‌راني سپاي پاسداران و ده‌سه‌ڵاتداراني كۆماري ئيسلامي ئاوه‌ڵا كرد كه‌ ببنه‌ ميلياردێر و خاوه‌ن سه‌رمايه‌ي نجومي. شه‌ڕي 8 ساڵه‌ي ئێران-عێراق رێگاي بۆ سپاي پاسداران خۆش كرد له‌ هێزێكي نيزامي‌يه‌وه‌ ببێته‌ داموده‌زگايه‌كي ئابووري، كه‌ ده‌ست به‌ سه‌ر به‌شي زۆري ئابووريي ئێران‌دا بگرێ.
له‌ كۆتايي‌دا ده‌توانين بڵين راسته‌ ماوه‌ي 28 ساڵه‌ شه‌ڕي ئێران – عێراق راوه‌ستاوه‌ به‌ڵام كۆمه‌ڵگاي ئێران ئێستاش به‌ ده‌ست ئاسه‌واره‌كاني ئه‌و شه‌ڕه‌وه‌ ده‌ناڵێنێ. سه‌رده‌شت به‌ هه‌زاران برينداري شيميايي كه‌ نيازيان به‌ ئاگا لێ‌بوون و تيمار‌كردن هه‌يه‌، خوره‌مشار بەدەست وێراني و كاولكاري سەردەمي شەڕدا دەناڵێني، له‌ سه‌رانسه‌ري ئێران به‌ هه‌زاران بريندار و نوقستاني شه‌ر پێويستيان به‌ ده‌رمان و په‌ره‌ستاري هه‌يه‌، به‌ هه‌زاران كه‌س كه‌ له‌ مه‌يداني شه‌ڕدا به‌شداريان كردوه‌ و تووشي نه‌خۆشي روحي بوون و پێويستيان به‌ دوكتور و ده‌رمان و دابين كردني سه‌ره‌تايي‌ترين كه‌ره‌سه‌ي ژيان هه‌يه‌ كه‌ به‌ هۆي كه‌مته‌رخه‌ميي كاربه‌ده‌ستاني كۆماري ئيسلامي و به‌فيڕۆداني ساماني ئێران بۆ قه‌يران‌خۆڵقاندن له‌ ناوچه‌كه‌دا، نه‌توانراوه‌ بە هيچ كام لەوانە رابگەن و چارەسەريان بۆ بدۆزنەوە و هەتا رادەيك ئاسه‌واري شه‌ڕيان لە سەر لابچێ و بە دۆخه‌ نالەبارە ئابووري و سياسي و ئەمنييەتي‌يه‌ي كە دەسەڵاتداراني كۆماري ئيسلامي خولقێنەرين، ده‌توانين بڵێين له‌ كۆمه‌ڵگاي ئێران‌دا شه‌ڕ هه‌ر به‌رده‌وامه‌ و گه‌لاني ئێران ده‌سته‌چيله‌ي ئه‌و شه‌ڕه‌ن و ده‌سه‌ڵاتداران له‌به‌ر سێبه‌ري ئه‌و شه‌ڕه‌دا زياتر هەوڵ ده‌ده‌ن بۆ ئەوەي جێ پێي خۆيان قايمتر بكه‌ن.



برچسب: ،
ادامه مطلب
امتیاز:
 
بازدید:
+ نوشته شده: ۳ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت: ۰۱:۱۰:۳۴ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب ميباشد. موضوع:

دكتۆر گەناوي: نابێت كورد ببێتەوە قورباني خەلافەت و ويلايەت

دكتۆر گەناوي: نابێت كورد ببێتەوە قورباني خەلافەت و ويلايەت

ڕۆژنيوز – ناوەندي هەواڵەكان   لە شيكردنەوەيەكدا لەسەر دۆخي ئەمڕۆي ڕۆژهەڵاتي ناوەراست و دەستێوەردادانەكاني وڵاتاني ديكە تێيدا، نوسەرو چاودێري سياسي دكتۆر محمرد گەناوي دەڵێت: ئەگەر ئەم سستەم و حوكمڕانيەي هەرێمي كوردستان زوو گۆڕاني  ريشەيي بەسەرا نەيەت،  ئەوا كورد ئەبێتەوە قورباني شەڕي  نێوان خەلافەت و ويلايەت.

 

  دكتۆر محمەد گەناوي نوسيويەتي:"دواي هەڵوەشانەوەي يەكێتي سۆڤيەت، كۆتايي بەجەنگي ئايدۆلۆژي هات، كە جيهاني كردبوو بە دوو بەرەو دوو بلۆكي دژبەيەك، بەكۆتايي هاتني جەنگي ئايدۆلۆژي، وڵاتان و ميللەتان گەڕانەوە سەر جەنگي سروشتي، كە بريتيە لەجەنگ بۆ بەرژەوەندي ميللي و نيشتماني خۆيان ئيتر لەبري هاوپەيماني ئايدۆلۆژي، هاوپەيماني بەرژەوەندي ئابوري، شارستاني، ئايني ،نەژادي، بوونە پێوەري پەيوەندي هاوپەيمانيان".

 

  گەناوي دەڵێت:"لەگەڵ ڕوخاني سەدام و قەزافي و لاوازبوني سوريا، بۆشايي هێز لەناوچەكە درووستبوو، كە هەموو لايەك هەوڵ دەدەن ئەم بۆشاييە پڕبكەنەوە، لە ڕۆژهەڵاتي ناوەڕاست بەهۆي لاوازي و كەنەفت بووني وڵاتاني عەرەبي، هەريەكە لە توركيا بە پاشخاني خەلافەتي سوننەي ئيسلامي و خەوني ژيانەوەي دەوراني عوسماني، ئێران بە پاشخاني شۆڕشي ئيسلامي و هيواي دروستبووني ويلايەتي فقيە لەسەربنەماي مەزهەبي شيعي، هەروەها ئيسرائل و ڕۆژئاواش بەپاڵنەري ڕاگرتني هاوسەنگي هێزو ئاسايش و پاراستني هێڵەكاني وزە، بەگەرمي لەپێشبڕكێدان و چالاكانە كار ئەكەن بۆ دروستكردني پايەكاني خۆيان لە سوريادا".

 

  هەر لەو ڕووە وەها درێژەي پێدەدات:"يەكەم خاڵي نەبەردي يەكلابونەوەي زۆرانبازي هێزي توركي و ئێراني و ئيسرائلي لەگەڵ ڕۆژئاواييەكان ئێستا لەسوريا و عێراقە، هەرچي ئێرانە بەهێزو بازووي ئابوري نەوت و گروپە شيعەكان و تواناي سەربازي و هەواڵگري لەحاڵي بەرگري دايە لە سوريا و لوبنان و عێراق، لە يەمەن لە حاڵي هێرشدايه، ئێران بۆ بەهێزكردني بەرەي سوريا و عێراق راستەوخۆ لەدەرەوەي سنورەكاني خۆي لەجەنگدايە لەگەڵ توركياي سونني، بەڵام لەگەڵ ئيسرائل و ڕۆژئاوا لە ڕێكەوتندايە، چونكە لە هەندێك شوێن بەرژەوەنديان يەكە، وەك لە عێراق، بەڵام لەيەمەن و لوبنان بەپێچەوانەوە، هەرچي توركياي عەلەم داري دنياي سوننەو خەلافەتە، پشتيواني قوڵي ستراتيژي گەورەي دنياي سوننەي هەيە، توركيا هەموو تواناي خۆي بەكاردەهێنێ بۆئەوەي بەشۆڕشي ئيسلامي دنياي سوننە بتوانێ شكۆي خەلافەتي عوسماني ئيسلامي بۆخۆي بگێڕێتەوە، كە ئەمساڵ دەبێتە ٩٠ ساڵەي نەماني خەلافەتي ئيسلامي سوننەي عوسماني".

 

  دكتۆر گەناوي لەسەر ئەم باسە شيكردنەوەي زياتر دەكات و دەنوسێت:"توركيا بەهۆي ئەندامبوني لە ناتۆ ناتوانێت وەك ئێران لە بريارداندا سەربەخۆ بێت، بەڵام هيچ گوماني تيانيە كەبووني گروپە سونيەكان لەوڵاتاني ئيسلامي بۆ توركيا هيوايەكي زێڕينە و دەستابەرداري نابێت، چونكە توركيا تەنها لە ڕێگەي گروپە سوننە ئيسلاميەكانەوە ئەتوانێ نفوزي خۆي فراوان بكات و خەونەكاني بێنێتەدي، بۆيە لە راستيدا گروپە ئيسلاميەكان لە جيهاني سوننەي ئيسلاميدا تەنها گروپێكن كە توركيا متمانەيان پێ بكات، ئەوانيش زەخيرەي ستراتيجي توركيان، توركياش لەپێناو ئەم گروپانەدا ئامادەيە هەموو ئەم دەوڵەت و تاقمانە بكاتە قورباني كە لە وڵاتاني ئيسلامي دەسەڵاتدارن، بەڵام بۆ توركيا جێگاي متمانە ني".

 

  لەدرێژەتي وتارە شيكاريەكەيدا بۆ دۆخي سوريا و ڕۆژهەڵاتي ناوەڕاست، گەناوي ئاماژە بەوەدەكات:"ئيسرائيل وەك تەنها وڵاتێك بەفەرهەنگ و بەهاي ڕۆژئاواييەوە لەناوچەكەدا ڕاستەوخۆ لەگەڵ هەردوو هێزي خەلافەتي توركيا و ويلايەتي فقهي ئێرانيدا لە ڕووبەرووبونەوەدايە، بەڵام لەكاتي ئێستادا هەم هێزي خەلافەت و هەم هێزي ويلايەت، هەروەها ئيسرائيليش لەگەڵ هەردووكيان لەقۆناغي پەيوەندي تاكتيكي دان، چونكە هيچيان بۆ يەكتر جێگاي متمانە نين".

 

  هەروەها ئەوە دەڵێت:"ئەوەي گرنگە تا ئێستا روسياو چين وەك دوو هێزي گەورەي جيهاني زياتر ڕۆڵي سەيركەري هەستيار ئەبينن، ئەشێت لەهەر گۆڕانكاريەكي چاوەڕواننەكراو ئەوانيش بە گەرمي بۆ بەرژەوەندي خۆيان بێنە ناو هاوكێشەي هێزو بەرژەوەنديەكانەوە بەدژايەتي خەلافەت و ويلايەت يان پشتگيري يەكێكيان دژي ئەمي تر، ئەوەي جێگەي باس و لێكۆڵينەوەو شرۆڤە بێت ڕۆڵي گەلي كوردە لە نێوان خەلافەت و ويلايەتدا، ئايا كورد هەمان رۆڵي كۆن ئەبينێتەوە كە لەسەدەي سازدە دا بينيويەتي، واتە دابەش بوون بە سەر هەردوو هێزي خەلافەت و ويلايەتدا".

 

  لەسەر باشوري كوردستان و كورد گەناوي وەها درێژە بە نوسينەكەي دەدات:"تائێستا گەلي كورد بەتايبەت ئەوەي پێي ئەڵێن دەسەڵات و حكومەت لە باشوري كوردستان بەهۆي هەژاري فكري و قاتي بوون لەهەموو عەقڵێكي دروست، نەيان توانيوە ناسنامە بۆ دەسەڵات و حكومەت دروستبكەن، بۆيە بۆ هيچ كام لەهێزەكان وەكو لايەني خاوەن فكرو ئايدياو سياسەت و ئامانج سەير ناكرێت، بەڵكو وەكو ڕاگوزەرێكي بازرگاني قاچاخ سەيري هەرێم و حكومەتي هەرێم دەكرێت، كە بە گوێرەي بەرژەوەنديان مامەڵەي لەگەڵدا ئەكەن بەڵگەش بۆ ئەمە ئەمەيە: لەعێراق تەنها كورد دژي داعش ئەجەنگێ و قورباني ئەدا وەكو ميلەت، بەڵام هەموو مامەڵە سياسي و ئابوري و ستراتيجيەكان لەگەڵ بەغداو ئە نقە رە و تاراندا دەكرێت، هەر  وەك ئيستا دەبينين لە ئەمريكا كۆنفڕانس ئـەكرێت به بەشداري ٦٦ ولات و ٤٦ وەزيري  بەرگري بۆ بەرەنگابونەوه‌ي داعش، بەڵام كور بەشداري پێناكرێت، ئەمەش شكستێكە بۆ دەسەڵات و حكومەتي ميليشيايي گەندەڵ و بێباك بەرامبەر داهاتووي گەل و وڵات".  

دكتۆر محەمەد گەناوي بەمشێوەيە كۆتايي بەوتارەكەي هێناوە:" نەبووني بەرپرسياريەتي واي كردووە كە بەپێي جوگرافيا ميليشاي كوردي دەوري جاشايەتي ببينێت بۆ خەلافەتي عوسماني نوێ يان ويلايەتي فەقهي ئێراني، بۆيە ئەگەر ئەم سستەم و حوكمڕانيەي هەرێمي كوردستان هەرچي زوتر گۆڕاني  ريشەيي بەسەرا نەيەت، ئەوا كورد ئەبێتەوە قورباني شەڕي  نێوان خەلافەت و ويلايەت، كە هەردووكيان بۆ كورد يەك تێڕوانينيان هەيە، ئەوەش ئەمەيە كە كورد وەك مرتەزەقە-جاش، بەكاربێنن بۆ بەرژەوەندي خۆيان، وە وەك هەميشە كورد ببێتەوە قورباني جەنگێك كە خێري بۆ كورد نيە".



برچسب: ،
ادامه مطلب
امتیاز:
 
بازدید:
+ نوشته شده: ۳ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت: ۰۱:۱۰:۳۳ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب ميباشد. موضوع:

فڕۆكە جەنگييەكاني ئەرتەشي توركييە چياي گارەي سەربە هەرێمەكاني مێديا و قەنديل بۆردمان دەكەنەوە

بە پێي ڕاپۆرتێك كە بە كۆمەڵەي مافي مرۆڤي كوردستان گەێشتوە، لە كاتژمێر ٠٦:٣٥ي ئەم ئێوارەيەوە فڕۆكە شەڕكەرەكاني ئەرتەشي توركييە، چياي گارەي سەربە هەرێمەكاني پاراستني ميديا و بناري قەنديل بۆمباران دەكەن.

بەهۆي بەردەوامبووني بۆمبارانەكەوە كە تا ئامادەكردني ئەم هەواڵە بەردەوامە، زەرەرو زيانە گياني و ماددييەكان نەزاندراوە.

شاياني باسە لە دواي كودتا و گرژي وئاڵۆزيەكاني وڵاتي توركييە، بۆردمان كردني بناري قەنديل و تۆپباران كردني ناوچەي سيدەكان لە باشوري وڵات بەشێوەيەكي بەرچاو ڕوي لە زيادي كردوە.



برچسب: ،
ادامه مطلب
امتیاز:
 
بازدید:
+ نوشته شده: ۳ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت: ۰۱:۱۰:۳۲ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب ميباشد. موضوع:

مامۆستا سەييد جەلالەددين حسێني كێ بوو؟

مامۆستا سەييد جەلالەددين حسێني كێ بوو؟

مێژووي گەلاني جيهان پڕە لە مرۆڤي شياوي ستايش كە لەبوارە جياجياكاندا شوێنەواري هەتاهەتاييان لەخۆيان بە جيهێشتووە و بە يادكردنەوەيان و مونۆمێنت دروست كردن و نووسين لەسەريان ڕێزيان لێدەگێڕێ و شانازييان پێوە دەكرێ.

لەمێژووي گەلي كورديش كەم نين ئەو مرۆڤانەي كە بە كردوە و بەرهەم و خزمەتەكانيان خۆشەويستن و جێگەي شانازين و هێماي نەتەوەيين. نەتەوەي كورد بە هۆي ئەوي كە ساڵيانێكي دورودرێژە لە ژێر زوڵم و ستەمي ستەمكاران و داگێڕكەران دايە، بەشێكي زۆري وزە و تين و هەوڵ و مێژووي تەرخان كراوە بۆ نەهێشتني ستەمي ستەمكاران.  بەشێكي بەرفراوان لە ژياني گەلەكەمان تايبەت بەخەبات و بەرخودان و شۆڕشگێري بووە و ديرۆكي نەتەوەكەمان پڕە لەداستاني ڕاپەرين و شۆڕش و خۆڕاگري و شكست و نوشووستي و هەستانەوە و تێهەڵچوونەوەي دووبارە بەرەو ئامانجي ڕزگاري يەكجارەكي.

 ئەو حەقيقەتە وايكردووە زۆربەي هەرە زۆري كەسايەتيە هەڵكەوتوو و شياوي پەسنەكانمان لە مەيداني خەباتي ڕزگاريخوازنەدابن. مێژوي گەلە چەساوەكەمان پڕە لەو كەڵەپياوانەي كە وەك ئەستێريەكي پڕشنگدار لەئاسماني كوردستان دەركەوتوون و بەكردەوە و هەڵسوكەوتيان بوونەتە هێماي نەتەوەيي و ڕووگەي هيوا و ئاوات و هێماي خۆڕاگري و بەرخودان  و جێي شانازي و گرينگي پێدان. يەك لەو كەڵەپياوە هەڵكەوتووانەي نەتەوەكەمان، ماوەيەك لەمەوپێش دڵە گەورەكەي لە وێستان كەوت و بە كۆچي دڵـتەزێني، زامێكي جەرگبڕي خستە سەر دڵي زۆربەي دانيشتوواني كوردستان.

بەڵێ، مامۆستا سەيد جەلالەددين حسێني كە تەمەني ٨٢ ساڵي تێپەڕ كردبوو و مێژووي٦٠ ساڵ خەبات و ڕەنج و مەينەتي لەپێناو بايەخەكاني نەتەوەي كورد لە كوردستاني ئێران هەبوو، مەرگ زياتر لەوە مەوداي نەدا و لەسۆز و لەناخي پڕ لەخەمخۆريي ئەو مرۆڤە بەرزە، بۆ هەتاهەتايە بێبەشي كردين.

مخابن، جەنابي مامۆستا تا ئەو كاتەي لەژياندا مابوو هەرگيز ئەو جۆرەي كە پێويست بوو ئەو ڕێزەي شايەني كەسايەتي و گەورەيي بوو، لێي نەگێڕا و وەك پێويست كەڵك لەو مەكۆيە لە مەعريفەت و زانين و تێگەيشتنەكاني وەرنەگێڕا و مەزنايەتيي ئەو مرۆڤە بليمەتمان هەست پێنەكرد و پێي نەزاندرا. ئاوابووني ئەو خۆرە پڕتيرێژە، يەكجار دڵتەزين و زيانبار بوو، بەڵام ڕەورەوەي ژيان ناوێستێ و بەردەوام لەجووڵە دايە، ئەوە ڕاستيەكە و ئێمە هاوبيران و ڕيبواراني ڕێبازە پيرۆزەكەي دەبێ خۆي لەگەڵ هاوڕەنگ و ئەو حەقيقەتە تاڵە قەبووڵ بكەين. ڕاستە لە وجوودي جەستەيي مامۆستا بێبەش بووين و ئيتر مامۆستا بە جەستە لەناومان دا نييە، بەڵام هزر و ڕوانگە و هەڵويستەكاني مامۆستا لەناو نەچوون و لەناويش ناچن. بێ گومان ڕوحي مەعنەويي مامۆستا بۆ هەتا هەتايە لەناو دڵماندا دەمێنێ و وەك جاري جاران وەك قەڵايێكي قايم، پشت و پەنامان دەبێ و دەبێتە چۆلەچرا و ڕووناككەرەوەي ڕێبازي خەباتمان لەپێناو ڕزگاريي نيشتماني داگێڕكراومان. پێويستە لەسەرمان بە ڕووناكي خستنە سەر كەسايەتي بەرزي مامۆستا زياتر ڕوانگە و كەسايەتي و بۆچوونەكاني مامۆستا بخەينە بەرچاوي جەماوەري كوردستان و نەوەي نوێي پێ ئاشنا بكەين و هەوڵي ڕاهێنان و بارهێنان و گۆشكردنيان لەسەر ئەو بيروباوەڕ و ئاكارانەي مامۆستاي نەمرمان بدەين.

 تيشك خستنە سەرسەرجەم لايەنەكاني ژياني مامۆستاي نەمر، هەرگيز لە تواناي ئەو بابەتە و دەيان و سەدان بابەتي ديكەدا نييە و پێويستي بە دەيان كۆڕ و سمينار و لێتوێژينەوەي زانستي و پسپۆڕييە. بەڵام من بە نۆرەي خۆم هەوڵ دەدەم چەند لايەن لە تايبەتمەندييەكاني مامۆستا كە جێگەي سەرسامي و دەرخەري مەزني مامۆستا سەيد جەلالن بخەمە بەر ڕاڤە و بە پێي توانا بەشێك لەحەقيقەتە نەدركاوەكاني بخەمە بەر ديدي خوێنەران.

سەرەتا بۆ چوونە ناو باسەكەمان، چاوێك بە مێژووي  ژياني جەنابي مامۆستا و چوونيەتي ئاوێتەبووني لەگەڵ دۆزي نەتەوەكەي و هەوڵدان بۆ گەيشتن بە ڕزگاري و بەسەرهاتەكانيدا دەخشێنين كە لەناو ئەو مێژووە پڕ هەوراز و نشێوەدا، زياتر كەسايەتيي مامۆستامان بۆ دەردەكەوێ. مامۆستا لەبنەماڵەيێكي ئايين پەروەر و خوێندەوار كە باوكي  قازي بوو، چاوي بە دونياي پر لە زوڵم و نابەرابەري هەڵێنا. لەسەرەتاي منداڵيەوە لەگەڵ بەشێكي بەرچاو لە زانستەكاني ئەو كات كە لەلايەن جەنابي باوكي، قازي مەلا شێخ ساڵحي واژەيي ـ بەرزەنجي، پێي گوترا ئاشنا دەبێ، بەڵام مەوداي بەختەوەريي مامۆستا لە بووني باوكێكي وا زانا و تێگەيشتوو و بليمەت زۆر ناخايەنێ و بەداخەوە لە تەمەني ١٣ ساڵيەوە لە نيعمەتي باوك بێبەش دەبێ. ماڵاوايي كردني باوكي زەبرێكي قورس بوو بۆ جەنابي مامۆستا لەو تەمەنەدا. ئەو كارەساتە خولياي فێربوون و زانين لە جەنابي مامۆستا كەم ناكاتەوە و بۆ فيربووني باقي زانستەكان و بەتايبەت زانستە دينيەكان لە خزمەت مامۆستاياني زۆر گەورەي ئەوكاتدا درێژە بە خوێندن و فيربوون دەدات. چارەنووس مامۆستا دەخاتە ناو هەل و مەرجێك كە هاوتەمەنەكاني چ ئەوكات و چ ئێستا كەمتر بەرەوڕووي دەبن و هەر زوو لەگەڵ دونياي دەوروبەري ئاشنا دەبێ و چاو و گوێي دەكرێتەوە و لەكڵ دەردێ. ئەويني خوێندن و مەعريفە، مامۆستا سەيد جەلال پەلكێش دەكا بۆ ناوچەكان و شار و دێهاتەكاني كوردستان، وانەي مەلايەتي دەخوێني و ئەزمووني زۆر پڕبايەخ كۆ دەكاتەوە و لە ڕێگاي ئاشنا بوون لەگەڵ زۆر كەسايەتي ناودار و شۆڕشگێڕي كوردستان  و هەروەها كاريگەريي كەسايەتي ينيشتمانپەروەري  قازي مەلا شێخ ساڵحي باوكي لەسەر جەنابي مامۆستا سەيد جەلال،  لەگەڵ كێشەي نەتەوە زوڵملێكراو و چەوساوەكەي ئاشنا دەبێ و هەستي نەتەوەيي تێيدا چەكەرە دەكا و گەشە دەستێنێ.

لەتەمەني ١٨ ساڵيەوە وێڕاي جەنابي مامۆستا شێخ عيزەدين حسێني براي و بەهانداني ٢ كەسايەتيي شۆڕشگێڕي ناوچەي موكريان،  پەيوەستي ڕيزەكاني كۆمەڵەي ژيانەوەي كورد دەبێ و سوێندي نەتەوەيي بۆ خزمەت بە گەل و نيشتمان دەخوا و بۆ يەكەمين جار تێكەڵ بە كاري سياسي و خەباتي نەتەوەيي دەبێ. مامۆستا بەو پەڕي دڵگەرمي و دڵخۆشي و ئيمانەوە ئاوێتەي خەبات بۆ ڕزگاري لە دەست زولم و زۆريي داگێڕكەراني كوردستان دەبێ و لەو تەمەنەدا بە شێوەي هۆنينەوەي شيعر و پەخشاني شۆڕشگێڕانە هەست و ناخي سارێژ لە نەتەوەيي و ئاييني خۆي دەردەبڕێ. لەپاش كوژانەوەي مۆمي تەمەني كۆمەڵەي ژێكاف و لە دواييدا ڕووخاني كۆماري كوردستان، لەسەر كار و چالاكيي شۆڕشگێڕانەي بەرەوام دەبێ و بە تێپەڕكردني كات بە فێربوون و سەوداي تيگەيشتن لە كێشەي نەتەوەەكەي، ڕوحي نەتەوەيي زياتر و زياتر تێدا باڵا دەكا و گەشە دەستێنێ. لەماوەي ساڵەكاني ١٣٢٤ تا ١٣٥٧ ي هەتاوي بەهۆي زاڵبووني هەل و مەرجي لەڕادەبەري سەركوت و گوشاري ڕژيمي پاشايەتي، بەشێوەي نەهێني ئەركە نەتەوەييەكاني بەجێ دێنێ و داڵدە و پشت و پەناي شۆڕشگێران دەبێ و بۆ بەرزڕاگرتني هەستي نەتەوايەتي، لەناو جەماوەر هەڵدەسوورێ و لەو پێناوەدا دەيان جار تووشي مەترسي و لێپێچينەوەي مەئمووراني دەوڵەتي پاشايەتي دەبێتەوە، بەڵام بەو حاڵەش مامۆستاي كۆڵنەدەر لەخەبات و كاري شۆڕشگێڕي پاشگەز و سارد نابێتەوە و تەنانەت زياتر لەجاران سوورتر دەبێ لەسەر حەوجێي بەرخودان و بەبەرەكانيي زوڵمي داگێڕكەران.

ئاكار و هەڵس و كەوت و لێدوانەكاني مامۆستا دەبێتە هۆي ئەوە كە لەنێو خەڵكدا بەسيمايێكي شۆڕشگێر و ڕيێبەرێكي لێبڕاو وخەباتكار بناسرێ و متمانەي جەماوەر لە شارە جياجياكاني كوردستان وەدەست بێنێ، هەر بۆيە لە بەرەبەري گەرم بووني خەبات دژي ڕژيمي پاشايەتي، جەنابي مامۆستا سەيد جەلال چالاكيەكاني بەرفراوانتر دەكا و چاونەترسانە و ڕاستەوخۆ دەست دەكا بە دژايەتي ڕژيمي شا و بە وتارەكاني لە ميتينگەكان و لە بۆنە جياجياكان، هێرشي سەخت دەكاتە سەر دەسەڵاتي شا و ڕژێمە گەندەڵەكەي و كورەي خەبات دژي پێكهاتەي دەسەڵاتي ديكتاتۆري گەرمتر دەكا. لە يەكێك لە لێدوانەكاني ساڵي ١٣٥٧ ي هەتاوي لە گۆڕستاني سەقز لە ڕێورەسمي بەخاك ئەسپاردني شەهيداني ڕێپێواني سەقز، لە كاتێكدا كە هێزەكاني ڕژيمي شا دەسەڵاتي تەواويان لەدەستدا مابوو،  زۆر بەتوندي دژي شا لێدوان دەدەا و نووكي هەرەمي دەسەڵات دەكاتە ئامانجي هێرشەكاني و لەگەڵ ئەو هێرشە تووندە بۆسەر شا،  ژمارەيێك لەو كەسانەي لە قەراغەوە بوون شوێنەكەيان جێ هێشتووە و هەروەها چەند بەناو سياسەتمەدارانێكيش كە ئێستا لەدەرەوەن و خۆيان بە قەيوم و دەمڕاستي خەڵكي كورد دادەنێن، لەرزە دايگرتبوون. مامۆستا هەر بەو ڕوحيەتە ئازا و خۆنەبوێرانەي، سەركردايەتي شۆڕشي دژي سەڵتەنەتي لەشاري بانە دەگرێتە ئەستۆ و بەهۆي كەسايەتي خۆشەويستي و متمانەي گشتي بەرانبەري هێزەكاني ڕژيمي شاهەنشاهيدا وێستايەوە و لە ئاكامدا كۆنترۆڵي شار دەكەوێتە دەستي جەماوەر و شۆڕشگێران.

يەكێك لە تايبەتمەندييەكاني كاركردني مامۆستا ئەوە بوو كە ئەرك و كارەكاني بە ڕا و تەگبير ئەنجام دەدا. هەر بۆيە لەكاتێكدا دەسەڵاتي ئيدارەي شاري بانەي بەتەواوي لە ئەستۆ بوو و جەماوەر لەقسەي دەرنەدەچوون، بەوحاڵەش كوميتەيەكي بۆ بەڕێوەبردني شاري بانە پێكهێنا كە جەنابي مامۆستا كاروباري ئيداري و كۆمەڵايەتي و سياسيي شاري بانەي بە ڕا و تەگبير لەگەڵيان بەڕێوەدەبرد. لە دواي هاتنە سەر كاري خومەيني و پێكهاتني هەيئەتي نوێنەرايەتي كورد و شكڵ گرتني ڕێكخراو و حيزبەكان، مامۆستا سەيد جەلالەددين لەو قۆناغەدا خۆي لە ناو ڕێكخستني دەفتەري مامۆستا شێخ عيزەدين حسێني برا گەورەكەي دەبينێتەوە و وەك ئەندامێكي دەفتەري مامۆستا شێخ عيزەدين كە لە سەرانسەري كوردستان خاوەن ڕێكخستن بوو، كار دەكا و جەماوەري شارەكاني كوردستان لە هەلومەرجي كوردستان و داواكاني ئاگادار دەكاتەوە و تەبليغي كوردايەتي دەكا. لەشاري بانەش جەنابي مامۆستا لەوپەڕي ژيري و سياسەتمەدارييەوە ئەركەكەي سەرشاني ڕادەپەڕێنێ و ئەوشارە دەكاتە قەڵايێكي قايم لە بەرانبەر دژمنان و لەو سەردەمەدا هيچ شارێك بەڕادەي بانە ڕێكخستن بەخۆيەوە نابينێ. مامۆستا بەزانيني ئەوەي كە مانەوەي بەرگي سەركەوتن لە دەستي شۆڕشگێڕان، پێويستي بە هێز هەيە، لەهەمان كاتدا كە پێش بە تاڵان چووني پادگاني شاري بانە دەگرێ، لەهەوڵي دەستخستني چەك و چۆڵ بۆ پارێزگاري و كەڵك لێوەرگرتني لەكاتي پێويست دا دەبێ. مامۆستا كە نايهەوێ پادگاني شار بە تاڵان بچێ و بەشێوەيێكي هەڕەمەكي بەتاڵ بكرێ لەچەك و چۆڵ، پێش بە هەڵكوتانە سەر پادگان دەگرێ و لەهەمان كاتيشدا بەشێوەيەكي لێزانانە  ٤٠٠ بڕنەو لە مێهدي بازەرگان سەرۆك وەزيري كاتيي دەسەڵاتي نوێ وەردەگرێ و بە سەر دێهات و ناوچەي بانەي دابەش دەكا، تا لە كاتي مەترسي و نەبەرد لە بەرانبەر دژمناندا كەڵكيان لێ وەرگێڕێ.

 ئاكامي ئەو تەدبير و سياسەتي مامۆستاي نەمرمان كاتێك دەردەكەوێ كە لە ڕۆژي ١٠ي خەزڵوەري ساڵي ١٣٥٨ ي هەتاوي، كاتێك كە هێزي قودسي تەيار بە چەك و چۆڵي پێشكەوتوو و بە ژمارەي زۆري ڕژيم ڕەوانەي كوردستان دەكرێن، بۆ بەناو پاك كردنەوەي هێزە شۆڕشگێڕەكان لەگەڵ خۆڕاگرييەكەي كەم وێنەي ئەو پێشمەرگانەي دەفتەري مامۆستا كە دوايي خۆيان لە ڕيزي سازماني خەبات دا بينييەوە، بەرەوڕوو دەبن و ئەو هێزە زۆرە كە ژمارەييان نزيك بە ٥٠٠ چەكدار و زياترلە ٧٠ ماشێن و ٢ تانك و ئيسكۆرتيي ٢ هێليكۆپتەر بەتەواوي تەفروتونا دەكرێن، كە بەداخەوە ٨ پێشمەرگەي سازماني خەبات لەو حەماسە كەم وێنەيەدا گياني پاكيان بەختي گەلەكەيان دەكەن.

 لەدواي ئەو زەبرە قورسە، خومەيني لە ڕاگەيەندراوێكدا دەڵێ:”مردم كورد من صداي شما ڕا شنيديم» و لە پاش ئەو شكستەي هێزەكانيان لەبانە، وتووێژەكان لەگەڵ هەيئەتي نوێنەرايەتي كورد دەست پێدەكا. يەكێكي ديكە لە هەڵويستە دروستەكاني جەنابي ماموستا لەو سەردەمە، كاتێكە كە شاندي وتووێژكاري ڕژيم بە سەرپەرشتيي داريوشي فروهەر بە مەبەستي درزخستنە ناوڕيزەكاني گەلي كورد ڕەوانەي بانە دەكرێن و داوا لە جەنابي ماموستا دەكەن كە بۆ گوێگرتن لە ويست و داواكارييەكاني نەتەوەي كورد، چاويان بەجەنابي بكەوێ، مامۆستاي نەمر زۆر ژيرانە و وردبينانە پيلاني شومي شاندي ڕژيم لەمەڕ لێكنرازاني يەكێتي ڕێزەكاني كوردي بۆ دەردەكەوێ و وەڵاميان بۆ دەنێرێ كە ويست و داواكاري ئێمە گشتيە و هيئەتي وتووێژكاري كوردستان بە تێكرا وەڵامدەرە و بێجگە لەو چوارچێوەيە ئێمە ووتەێكمان نييە لەگەڵ ئێوە.

مامۆستا سەيد جەلال كە خاوەن كەسايەتيەكي يەكجار بەرز بوو،  لە شۆڕشگێري و هەستي مرۆڤدۆستي و نەتەوەييشدا لە لووتكەدا بوو. لە بەڵگەيێكي ديكە بۆ ئەو ڕاستيە، لەكاتي هێرشي هێزەكاني ڕژيم بۆسەر كوردستان و فەرماني جيهادي خومەيني، خەڵخاڵي جينايەتكار چەندين جار، كەسايەتي و مەلاكاني شاري سەقز و بانە دەنێرێ و بە نامە داوا لەجەنابي مامۆستا دەكا كە بگەڕێتەوە و ببێتە خاوەن دەسەڵاتي كوردستان، بەڵام مامۆستاي خەباتكارمان هەروەك چۆن لەو سەردەمەي خەڵخاڵي لێقەوماو بوو و دوورخرابۆوە بۆ شاري بانە جەنابي مامۆستا بە هەستي مرۆڤ دۆستي و شۆڕشگێرانەي داڵدەي دابوو، هەر بەو ڕوحە مرۆڤانە و نەتەوەييە وەڵامێكي زۆر سەختي پێدەداتەوە و دەڵێ: «ئەتۆ كە دەستت تا ئەنيشك بە خوێني ڕۆلەكاني نەتەوەكەم سوورە چۆن دەتواني داوا لەمن بكەي و پێم بڵێي بۆ پلە و پايە بگەرێمەوە لاي بكوژ و كاولكەراني گەل و خاكەكەم، بەو پەروەردگارەي ئێوە باوەرتان پێ نييە هەتا وەرنەگرتنەوەي حەقي هەموو ئەو خوێنانەي ئێوە بوونە هۆي ڕشتني و ستاندني مافەكانمان ڕێزەكاني شۆڕش دژي ئێوە بە جێ ناهێڵم».

مامۆستا سەييد جەلال كە وەك ڕێبەرێك هەرەكاريگەر لە كوردستان دەردەكەوێ و بەهۆي لێهاتوويي و پشتيواني و متمانەي لەرادەبەدەري جەماوەريي دەتوانێ  كاريگەري زۆر باش دابنێ لەسەر ڕەوتي جولانەوەي كورد، لەوسەردەمە بەمەبەستي ڕێكخراوتر كردني ڕيزەكاني كورد و خستنە ناوچوارچێوەي هەوڵەكاني لە تەشكيلاتێكي ڕێك وپێك و بەفيڕۆ نەداني وزە و پوتانسيەلي بەشێكي زۆر لە جەماوەري كوردستان و چەندين فاكتەري ديكە، بەڕێزيان بير لە دامەزراندني ڕێكخراوێكي سياسي-نەتەوايەتي و ئيسلامي دەكاتەوە.  لە فاكتەرەكاني ديكەي گەڵاڵەبووني ئەو بيرە لە مێشكي مامۆستادا دەتوانين ئاماژە بەو بۆشاييە بكەين كە بە هۆي نەبووني ڕێكخراوەيەكي لەو شێوەيە كە بتوانێ خاوەن باوەڕاني ئەو جۆرە لە خەبات لە دەوري خۆي كۆ بكاتەوە و هەروەها ئەو هێزي پيشمەرگەيەي لەژێر ڕێبەريي جەنابي مامۆستا دا و لەچوارچێوەي دەفتەر هەڵدەسووڕان و قارەمانانە حەماسەي جێژني قوربانيان خوڵقاندبوو تووشي بێ هيوايي و لێك هەڵپرژان نەبن و هەروەها بۆ سەڵماندني ئەوەي كە تۆمەتەكاني خومەيني و دارودەستەكەي لەسەر ئەوەي كە كورد كافرن و جيهادي لەدژ كردن، لەپاش ڕاوێژ لەگەڵ جەنابي مامۆستا شێخ عيزەدين و كەسايەتي شۆڕشگێڕ و نيشتمانپەروەر و ئايينيي ديكەي كوردستان بەردي بناغەي سازماني خەبات ـي نەتەوايەتي و ئيسلامي كوردستاني ئێراني لە ٥ي خەرماناني ١٣٥٩ دامەزراند و بە وزە و تينێكي تر و لەقاڵبي ڕێكخراوێكي سياسي و نەتەوەي خەباتي گەلي كوردي بەرەوپێش برد.

مامۆستاي كۆڵنەدەر، بەدامەزراندني سازماني خەبات، ئەركي شۆڕشگێڕانەي قورستر دەبێ و خزمەت بە ئاو و خاكەكەي لە چوارچێوەي ئەو تەشكيلاتە ڕەسەنە كە لە ناخي كۆمەڵگاكەي هەڵقوڵيوە و لەسەر دەستي خەباتكاران و نيشتمانپەروەراني كورد بە بێ دەستێوەرداني لاوەكي و بە پرۆگرام، سياسەتێكي خۆماڵيانە دامەزراوە درێژە پێدەدەا. پێشوونە و سيماي ديار و خۆشەويستي مامۆستا لە گەشەسەندن و پەلوپۆ هاويشتني سازمان لە بەرينايي كوردستان، دەورێكي بنەڕەتي دەبێني و هەر بەو هۆيەوە و لێبڕاويي و قارەمانەتي پێشمەرگەكاني سازمان لە ماوەێكي كەمدا سازماني خەبات ناووناوبانگ پەيدا دەكا و وەك هێزێكي كاريگەر لە هاوكێشەكاني كوردستاندا دەوري دەبێ.

دەبێ ئاماژە بەو كەسانەي كە هاوكاريي ماموستاي نەمريان كرد بۆ دامەزراندني سازماني خەبات و گەشەسەندني بكەم كە بريتين لە: شەهيدان مامۆستا ئارام و شەهيد مامۆستا خەليلي شەريفيان  و مەرحووم مامۆستا مەلا خدري عەبباسي و مەرحووم ماموستا مەلا كەريمي سەييادي (ساردەكۆستاني).

جێگەي داخە كە لەدواي دامەزراني سازمان، هيزە كاني ديكەي كوردستان كۆسپ و تەگەرە بۆ سازماني خەبات و جەنابي مامۆستا دروست دەكەن كە ئەو كۆسپانە يەكێك لە كێشە گەورەكان لەبەردەم كار و هەڵسووراني سازمان و گەشەسەندني بوو. بەڵام سەرەراي هەموو گوشار و لەمپەرەكاني لايەنەكان و هەروەها پيلانەكانەكاني ڕژيمي ئێران، ماموستا ي بەڕێز بۆ ساتێكيش لە ڕێبەري كردن و بەشداري لەخەباتي نەتەوەيي سارد و ماندوو نەدەبۆوە و بەوپەڕي لێبڕاوي و بەكەمترين ئيمكاناتەوە ئەركي حەق ويستي و يەكسانيخوازي و دژە ديكتاتۆري لەسەر بناغەي بير و بۆچون و ئاكار و كردەوەي دروست و پەسەندي بە جێ دەگەياند.

مامۆستا تا دوايين ساتەكاني ژيانيشي لەپيناو گەل و باوەرەكەي هەڵسووڕا. يەكێك لە ديارترين و جێگەي شانازيترين تايبەتمەندييەكاني مامۆستا ئەو ڕوحيەي خۆنەويستي و لێبڕاوييەي بۆ شۆڕش و خزمەت بە كوردستان بوو. پێوانەي هەڵسەنگاندني گەورەيي شۆڕشگيڕان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەي كە ئەو كەسە شۆڕشگێڕە ئامادە بووە چەندە نرخ و باج لەپێناو شۆڕشدا  بدا. بەڕاستي بە پێوانە گرتني ئەو وتەيە، دەبێ بڵێين ماموستا گەورەترين و بەرزترين پلەي شۆڕشگێري هەيە.

لە ديرۆكي نەتەوەكەماندا كەم نەبوون ئەو قارەمانانەي كە ئامادەي خۆبەختكردن بوون لەپيناو بيروباوەڕ و نەتەوەەكەيان، بەڵام دەگمەن بوونە ئەو كەسانەي كە تەنانەت دەستيان بە جگەرگۆشە و ماڵ و كەسەكانيشيانەوە نابێ بۆ ديفاع لەنيشتمان و گەلەكەيان. سرووشتي مرۆڤە كە ئامادەي هەموو ڕەنج و مەينەتێكە لەپێناو حەسانەوەي ساتێكي بنەماڵە و ڕۆڵە و جگەرگۆشەكەي و تەنانەت ئامادەي خۆبەختكردنە لەپيناويدا. بێ گومان زۆر زەحمەتە مرۆڤ بەسەر ئەو هەستە سروشتيە دا زاڵ بي. بەڵام ماموستاي ڕێبەرمان ئەو كاتە دڵخۆش بوو كە ڕۆڵەكاني لە ڕيزي پێشەوەي شەڕەكاندا بوون و فەرماندەيي خۆڕاگرييەكانيان كردووە كە هەر لە ئاكامي خۆنەويستي و شۆڕشگێري مامۆستا و كور و كەسەكاني، كورێكي قارەماني بەناوي كاك سيد عەبدولكەريمي حوسێني شەهيد بوو. هەروەها ڕۆڵەيێكي ديكەشي كە بەريز كاك بابەشێخي حسێني يە، شهيدي زيندووە و دەيان جار لەمەيدانەكاني نەبەرد لەبەرانبەر داگێڕكەران دا و بە كردەوەي ترۆريستي ترۆريستاني ڕژيم بەسەختي زمدار بووە. ئەوە لەكاتێكدا بوو كە كە هەتا ئەو دواييانەش كاتێك جەنابي مامۆستا بيرەوەري شەهيدي نەمر كاك سەييد عەبدولكەريمي دەگێرايەوە نەيدەتواني پێش بە هەستي سارێژ لە جەرگ خۆشەويستيەكەي بگرێ و بەوپەري شانازييەوە فرمێسك لەچاوە پڕسۆزەكاني دەهاتنە خوارەوە.

بەڵێ ماموستاي هەردەم زيندوومان دەيفەرموو ڕۆڵەكانم لەپيناو ڕزگاري و عيزەت و كەرامەتي نەتەوەيي فيداكاريان كرد و هەرگيز دەستم وەبەرنەنان و هەروەها دەيفەرموو چۆن دەتوانم بە ڕۆڵەي خەڵكي بڵێم خۆتان فيدا بكەن و نەهێڵم ڕۆڵەكاني خۆم بچنە مەيداني نەبەرد. ماموستا ئەو تايبەتمەندييانەي، ئەو ڕوحە پڕ لەسەداقەت و خۆنەويستيەي هەبوو كردبووي بە خۆشەويستي خەڵك، بۆيە دەڵێين خەسارەت و زيانێكي قەرەبوونەكراوەمان لێ كەوت،بۆيە دەڵێين ڕێبەر و خەباتكار و شۆڕشگێري بێ پەڵە و لێهاتوومان لەدەست دا.

لەتايبەتمەندييە ديارەكاني ديكەي مامۆستا ئەو هەستە بەرزە نەتەوەييەي جەنابيان بوو، ڕازي نەبوو تەنيا لەپێناو بەشێك لەگەلەكەي  لەكوردستاني ئێران بە سەر و ماڵ و گياني خەبات بكا، بەڵكو هەستي نەتەوەييەكەي سنوورە دەستكردەكاني داگێڕكەرانيشي بەزاندبوو و بەدەيان جار لەپێناو مەسڵەحەت و قازانجي كوردستانيان و بەتايبەت كوردستاني عێراق خۆي خستە مەترسيەوە. لەكاتێكدا كە عێراق بەهۆي هەل و مەرجي سياسي و هاوسەنگي هێز ئەوپەري يارمەتي هێزەكان ئۆپۆزسيۆني ئێراني دەدا، سازماني خەبات بەرێبەرايەتي مامۆستاي ڕێبەرمان بەحەشاردانەوەي پێشمەرگە و داڵدەداني شۆڕشگێڕان، يارمەتي بەريني پێ دەكردن و جەنابيان و سازماني خەباتي دەخستە مەترسيەوە. ئەو هەستە لێوانلێو لەنيشتمان خۆشەويستيەي بوو، بۆيە نەدەترسا و بوێرانە و بەوپەري بروابەخۆبوون و سەربەرزييەوە خزمەتي بەگەل و نيشتمان و نەتەوەكەي دەكرد.

لەتايبەتمەندييە جێ ستايشەكاني ديكەي مامۆستا سەداقەت و ڕاستگۆيي ئەو زاتە پاكە لەگەڵ نەتەوەكەي بوو، لەگەڵ ئەوەي كە ڕێبەرانمان چەندە پێويستە بە زانست و مەعريفە و ئەزموون تەياربن دەبێ ئەوەندەش خاوەن ئەخلاق و ڕەوشتي بەرز بن، ئەگەر بانگەوازي ڕەواترين و باشترين سيستەمي حوكمرانيي بكەي كاتێك ڕەوشتي بەرز و ڕاستگۆ و سادق نەبي، خەڵك بە ڕادەي نووكە دەرزيێكيش ووتەكاني بە هێند وەرناگرن. مامۆستا سەييد جەلال ئەو كەسايەتيە بوو كە وێراي زانايي و شارەزايي لەكاروباري سياسي و ئەزمووني زۆر بەنرخ خاوەن بەرزترين ڕەوشت و خووخدەي بەرز بوو. هەميشە دەيفەرموو ئەگەر مەبەست لەكاري سياسي درو و فريو بێ ، هەرگيز ئامادە نيم درێژە بەخەبات و كاري سياسي بدەم. پێناسەي ماموستا بۆ كاري سياسي و خەبات بريتي بوو لە سەداقەت و ڕاستگۆيي و لێبراويي و فيداكاري و خۆنەويستي و هەست بە بەرپرسايەتي. ماموستاي نەمرمان هەرلەسەرەتاي تێكەڵبوون بەكاروباري سياسي بەو تيروانينەوە دەستي پێكرد و هەر بەو تيروانينەش ماڵئاوايي لە ڕێزي خەباتكاران و كاري سياسي كرد.

هەزاران داخ بۆ كۆچي دوايي مامۆستاي بليمەت و زانا و خۆنەويستمان، بەراستي زياني لەكيس چووني ئاوا كەسايەتيێك هەرگيز قەرەبوو ناكرێتەوە. لەوە زياتر درێژەي پێنادەم و هيوادارم لەداهاتوو دا زياتر تيشك بخريتە سەر ژيان و تايبەمەندييەكاني جەنابي ماموستا سەييد جەلال حسێني. ڕوحي بە بەهەشتي بەرين شاد بێ و ئاكار و بيرو بۆچوونەكاني ڕووناكەرەوەي ڕێگەمان بێ.



برچسب: ،
ادامه مطلب
امتیاز:
 
بازدید:
+ نوشته شده: ۳ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت: ۰۱:۱۰:۳۱ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب ميباشد. موضوع:

مادكوچك(آزربايجان)، سرزمين كوردها يا تورك‌ها ؟

نويسنده : دكتر ذكريا قادري (هێرش)


برچسب: ،
ادامه مطلب

امتیاز:
 
بازدید:
+ نوشته شده: ۳ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت: ۰۱:۱۰:۲۹ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب ميباشد. موضوع:

كودتاي تافرجام تركيه و چند نكته

كودتاي تافرجام تركيه و چند نكته
نخست: كودتا مناسب ترين فرصت را براي اردوغان به وجود آورده است كه با بهره جستن از فضاي هيجاني پس از كودتا عمده ترين مخالفان خود را كنار بگذارد. اين مخالفان در ارتش و نظام قضايي، بزرگترين موانع در برابر سياست هاي اردوغان بوده اند. فضاي رواني ايجاد شده پس از كودتا همچنين سبب خواهد شد احزاب مخالف نيز نتوانند آنچنان كه بايد به انتقاد از سياست هاي دولت بپردازند.
دوم: به نظر مي رسد دوران توسل جستن به اقدامات غير دمكراتيك از سوي ارتش، در تركيه، به پايان رسيده باشد به دليل آنكه اكثريت طرفدار حزب حاكم، با انگيزه هاي گوناگون، نسبت به سيستم، تعهد پيدا كرده اند اولا و همچنين پشتيباني جامعه ي بين الملل از روند فعلي تركيه و محكوميت كودتا نشان مي دهد كه هيات حاكمه با وجود اتهاماتي كه با آن روبروست همچنان از مشروعيت و حمايت برخوردار است. 
سوم: به نظر مي رسد ارتش تركيه در مورد وضعيت جديد فضاي سياسي و افكار عمومي تركيه يا چاش شناخت روبرو شده است. شايد نظاميان كودتاگر وزنه هايي چون ركود اقتصادي، سياست هاي متباين با لائيسيته، بحران هاي منطقه اي مرتبط با تركيه، ناامني هاي اخير و چالش با حزب كارگران كردستان را كارت هاي برنده ي خود براي اقدام به كودتا و تغيير وضعيت سياسي ارزيابي مي نمودند اما از محاسبه ي وزن حمايت عمومي متاثر از ايدئولوژي غافل ماندند و همين موضوع، به عامل اصلي شكست كودتا منجر شد.
چهارم: تسويه عمومي ارتش و سركوب مخالفان از راه‌هاي قانوني از مهمترين برنامه‌هايي است كه پس از برقراري ثبات در تركيه، در كانون برنامه‌هاي اردوغان قرار خواهد گرفت.
پنجم: مهم ترين برگ برنده ي حزب عدالت و توسعه از زمان روي كار آمدن تاكنون، تطابق فرهنگي با متن اجتماعي و اسلامي جامعه و نشان دادن انعطاف‌پذيري در برابر فشارهاي رسمي و غيررسمي نيروهاي لائيك و طرفدار آتاتورك بوده است. 
ششم: به نظر مي رسد اردوغان با حمايت مردم، مشروعيت بيشتري به دست خواهد آورد و به سوي اعتماد سازي بيشتر هم در داخل و هم در عرصه ي منطقه اي و بين المللي حركت خواهد نمود. اعتماد سازي در داخل بيشتر با هدف انسجام دروني بيشتر در حزب حاكم خواهد بود.
هفتم: سخن گفتن از سناريوي كودتا و طراحي آن از سوي اردوغان، بيشتر پيروي از ذهنيت توهم توطئه است چرا كه اولا حزب عدالت و توسعه از بيشترين حمايت در عرصه ي داخلي برخوردار است و دوما كودتا چه به نتيجه برسد و چه بي فرحام بماند هزينه هاي مستقيم و غير مستقيم زيادي به دنبال خواهد آورد كه با توجه به وضعيت موجود سيستم، بسيار بعيد به نظر مي رسد.
هشتم: مهم ترين پرسش هايي كه اكنون و پس از گذار از كودتا بايد به طرح آن پرداخت سياست هاي پس از اين دوران است:
تسويه حساب هاي درون سيستمي تا چه مقدار، پيش خواهند رفت؟
آيا پس از تصفيه ها در ارتش و نظام قضايي، احزاب رقيب در تركيه نيز هدف قرار خواهند گرفت؟
آيا سياست حزب عدالت و توسعه، در مسير حركت به سوي انحصاري كردن تمامي دستگاه هاي قدرت پيش خواهند رفت؟
آيا كودتاي نافرجام، تلاش اردوغان براي قانوني كردن نظام رياستي را تشديد خواهد نمود؟
وضعيت كردها در تركيه و همچنين "نظام رويارويي با پ.ك.ك" به كدام سو خواهد رفت؟ 
كودتاي نافرجام در تركيه چه تاثيري بر سياست هاي منطقه اي اين كشور خواهد داشت؟
تنش زدايي با اسراييل و روسيه ، آيا با هدف افزايش دوستان و كاهش دشمنان است يا اهداف ديگري را دنبال مي كند؟
تركيه با مساله ي سوريه چگونه برخورد خواهد كرد؟ و اساسا آيا كودتاي نافرجام تاثيري بر سياست هاي تركيه در سوريه خواهد گذارد؟
و آيا لغو مجازات اعدام در اين كشور، صورت عملي به خود خواهد گرفت؟
تركيه ي پس از كودتاي نافرجام با تركيه ي پيش از آن، تفاوت هاي بسياري خواهد داشت....
(بهزاد خوشحالي)



برچسب: ،
ادامه مطلب
امتیاز:
 
بازدید:
+ نوشته شده: ۳ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت: ۰۱:۱۰:۲۸ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب ميباشد. موضوع:

گفتماني بر"ضرورت مبارزه مسلحانه و رد تئوري بقا"

گفتماني بر"ضرورت مبارزه مسلحانه و رد تئوري بقا"

هشدار يكم: اين نوشته ممكن است طولاني باشد،در نتيجه توصيه ميشود آن دسته از افراد كه دنبال جملات قصار هم نوع "مينيمالهاي براي زندگي" ميگردند، زحمت خواندن اش را به خود ندهند.
هشدار دوم: اين نوشته به شدت قلب مركزگرايي نوع ايراني آريايي را نشانه گرفته است لذا نگارنده توصيه مينمايد كساني كه خود را در دايره ي ايران آريايي بزرگ تعريف ميكنند،از خواندنش پرهيز نمايند!
هشدار سوم: دوستاني كه به نوشته انتقادي وارد مينمايند خواهشا قبل از نوشتن انتقاد خود را از چهارچوب سانتيمانتاليزم نوع غربي رها سازند و به ديكتاتوريت و واكنش به ديكتاتوريت كاملا واقعگرايانه بنگرند!
***
1:چرا اسلحه؟: 
"دشمن براي رفتار خود معيارهاي كاملاً مشخصي دارد. او مي‌گويد: "با من كنار بياييد تا باقي بمانيد، سلطه من را بپذيريد تا از يورش مرگبار من در امان باشيد". هر كانون فعاليت كه به اين تسليم بلاشرط گردن نگذارد - حوزه عملش هر چه مي‌خواهد باشد - يك كانون خطر محسوب مي‌شود، و اگر نتواند بقاي خود را بر دشمن تحميل كند كاري جز اين ندارد كه در انتظار حمله نابودكننده بنشيند. هيچ چيز براي دشمن خوشحال‌كننده‌تر از اين نيست كه ما قرباني بي‌آزاري باشيم. به هر كسي كه در سنگر مانده است شليك مي‌كند، يا بايد به هر ضربه با ضربه‌اي پاسخ داد يا از سنگر بيرون آمد و پرچم برافراشت. هيچ مرگي بيش از در سنگر ماندن و شليك نكردن زودرس نيست."( ضرورت مبارزه مسلحانه و رد تئوري بقا- چريك فدايي امير پرويز پويان)
***
مهدي بازرگان در محاكمه نظامي خود در سال 1342 گفته بود: «ما آخرين گروهي هستيم كه با زبان قانون و به شيوه مسالمت‌آميز با شما سخن مي‌گوييم. با محكوم كردن ما، ملت خاموش نمي‌شود بلكه با زبان ديگري با شما سخن خواهد گفت... .»
سالها از محاكمه نظامي بازرگان گذشته است، حكومت پهلوي توسط انقلابي مردمي سرنگون شد اما انقلاب به دليل كج فهمي اجتماعي و خوانش نادرست نيروهاي پيشرو توسط ديكتاتوريت وحشتناك اسلامي مصادره به مطلوب گشت. ديكتاتوريتي كه روي ديگر ارتجاع از نوع اسلامي آخوندي را نشان داد. در همان حال جمهوري اسلامي از همان آغاز سركار آمدنش با جنبش كوردستان به دليل ماهيت آزادي خواهانه ي جنبش كورد دچار تضاد ماهيتي گشت. تضادي كه تا هم اكنون هم به قوت خود باقي است.
احزاب سياسي فعال جنبش با وجود خواسته هاي برحقشان و به دليل خصلت توتاليتر جمهوري اسلامي مجبور به دفاع مشروع گشتند و اين دفاع مشروع تا هم اكنون هم به خودي خود باقي است. 
اما چرا اسلحه؟ 
دست بردن به اسلحه را قبل از هرچيزي بايد درماهيت و خصلت رژيم توتاليتر تحليل كرد. 
در واقع مي توان سياست توتاليتر را به مجموعه ويژگي هاي مبتني بر چهار استدلال اصلي تقليل داد. استدلال هايي كه مشخصه اصلي ساختار اجتماعي ـ اقتصادي و توجيه ايدئولوژيك يك سيستم هستند:
الف) نوعي نگاه ايدئولوژي رسمي انحصارطلب و تماميت خواه بر طرد تمام ديدگاه ها و جريانات ديگري و مخالف استوار است.
ب) يك حركت و جنبش سراسري كه خواهان برابري تمام اقشار و طبقات اجتماعي است اما خود بر محوريت يك رهبريت تماميت خواه و انحصار طلب شكل گرفته است كه خصلتي اقتدار گرا هم دارد
ج) كنترل همه جانبه بر وسايل ارتباطي و ابزارهاي سركوب.
د) هدايت بوروكرايتك اقتصاد و روابط اجتماعي از طريق كنترل دولتي يا جامعه پذيري.
در چنين رژيمي به دليل كاركرد ماهوي كه دارد همه ابزارهاي ممكنه براي تغيير گفتمان رژيم به بن بست ميرسد لذا نيروي مخالف به جز اسلحه راه ديگري را در پيش رو نخواهد ديد! 
رژيم توتاليتر امكان هرگونه ديالوگ و گفت‌وگويي را با مخالفانش از ميان برداشته است و هيچ زباني جز زبان سلاح اين مونولوگ را بدل به ديالوگ نمي‌كند! 
دكتر قاسملو در اين رابطه معتقد است: "مبارزه مسلحانه حاصلِ به بن بست رسيدن گفتمان و ديالوگ با رژيم جمهوري اسلامي، به ضرورت تبديل شد!" 
2: فصل سكوت اسلحه:
مبارزات سياسي جنبش كوردستان شاخصه اي چند وجهي دارد كه مبارزه مسلحانه يكي از وجه هايش به حساب مي آيد. 
بعد از سركار آمدن دولت اصطلاحات در چهارچوب رژيم توتاليتر جمهوري اسلامي،جنبش كوردستان به دليل كم كردن ميزان خسارت جنبش و بهانه ندادن به دستگاه سركوب حاكميت تصميم به مسكوت كردن صداي اسلحه گرفت، احزاب مشاركت كننده در جنبش تا عمق خاك اقليم كوردستان عقب نشيني كرده و مبارزه ي خود را در بعدهاي مدني تعريف نمودند. سكوتي كه به فاصله ي زماني بيست ساله اي انجاميد. اما رژيم جمهوري اسلامي به دليل ماهيت توتاليتر و اقتدارگرايش به هيچ عنوان توانايي استفاده از امتياز داده شده از طرف جنبش كوردستان را نداشت،لذا از نبود راديكاليزم مسلحانه بر عليه خود، شروع به قلع و قمع تمام مخالفين اش علي الخصوص در جنبش كوردستان نمود، حاصل اين بيست سال سكوت چيزي نبود جز ترورهاي كور، تماميت خواهي بيشتر رژيم( تماميت خواهي كه با صدور انقلاب و ايدئولوژي شيعي-ايراني به مرحله اجرا در آمد) امنيتي شدن بيشتر فضاي كوردستان و همچنين سلطه بيشتر نيروهاي امنيتي بر تمام شاكله قدرت و سيستم اجرائي حاكميت. جمهوري اسلامي از سكوت نيروهاي راديكال چنان پا را فرا گذاشت كه حتي بانگ تمام شدن جنبشي در كوردستان را در بوق و كرنا كرد! در همان حال با نبود نيروهاي رهايي بخش در جغرافياي سياسي كوردستان دستگاه امنيتي حاكميت تصميم به:
الف) اسميلاسيون فرهنگي كوردستان
ب) اجير نيروهاي بومي بر عليه مردم كوردستان
ج) امنيتي كردن بيشتر فضاي كوردستان 
گرفت.
جمهوري اسلامي هر صداي ممكن را با بهانه ي امنيتي در نطفه خفه نمود. بيست سال سكوت اسلحه حاصلي نداشت جز افسارگسيختگي بيشتر توتاليتاريزم. 
3:زمان چيدن ميوه توتاليتاريزم! :
رژيم توتاليتر به دليل ماهيتي كه دارد در امنيت كيانش سعي ميكند تمام نيروهاي مخالفش را حذف نمايد، همچنين در اين امنيت شروع به گسترش مرزهاي تحت سلطه ي اش ميكند حتي مرزهايي بيرون از چهارچوب جغرافيايي خويش، در همان حال سيستم جامعه پذيري را دنيال مينمايد، رژيم توتاليتر به شدت با ابزار رسانه و همچنين آموزش اجتماعي افكار عمومي جامعه را به سوي نيازها و منافع خويش سوق ميدهد،همچنين رژيم توتاليتر با ارائه آپشنهاي خاص خود دست به معامله ديپلوماتيك با جامعه جهاني ميزند، معامله اي دو سر برد! امتياز دادن به خارج در قبال سكوت در برابر سركوب.
جمهوري اسلامي تا هم اكنون در پيش برد اين ماهيت موفق عمل نموده است!
الف) جمهوري اسلامي در اين چند سال توانسته است افكار عمومي مركز را تحت شعاع قرار دهد و مركز جغرافياي ايران را هم سو با سياستهاي سلطه آميزش قرار دهد.( براي نمونه فقط كافي است به هم انديشي طيف وسيعي از به نام اپوزسيون ايراني جمهوري اسلامي با سياستهاي جمهوري اسلامي بنگريد يا همگرايي تفكر امثال عليزاده، نگهدار و غيره... با سياستهاي سركوبگرانه جمهوري اسلامي، يا ميتوانيد حجم استقبال ايرانيان با شخصيت تروريستي به نام قاسم سليماني را در نظر بگيريد يا نگاه فراگير ايرانيان به موضوع كوردستان و هم سو بودن تفكرشان با جمهوري اسلامي)
ب) رژيم توتاليتر جمهوري اسلامي در سطح منطقه اي به دليل امنيت كيان اش توانسته است صدور انقلابش را تا مرزهاي سعودي،لبنان،فلسطين،بحرين، افغانستان، عراق، سوريه، سومالي، نيجريه و غيره به مرحله اجرا بگذارد. 
ج) جمهوري اسلامي با حل موضوع هسته اي خويش توانسته است افكار عمومي غرب را به سوي خود جلب نمايد و همچنين در قبال حل موضوع هسته اي سكوت جوامع غربي را در برابر نقص حقوق بشر به دست آورد. 
در چنين فضايي و چنين امنيتي، ساده انگارانه است انتظار داشته باشيم جمهوري اسلامي در برابر مبارزه اي صرف مدني شروع به عقب نشيني خواهد كرد. ضرورت اسلحه براي تبديل منولوگ به ديالوگ اصلي ترين هدف جنبش رهايي بخش كوردستان از مبارزه مسلحانه بايد در اين مقطع زماني باشد. يك مبارزه راديكال ميتواند هم افكار عمومي جامعه مركز را از يوغ همسان سازي توتاليتاريزم رها سازد، هم امنيت ماهوي رژيم را به چالش كشد هم در همان حال صدور انقلاب رژيم را دچار كشيدگي سياسي نمايد. 
در چنين فضايي ميتوان اميد داشت اسلحه منولوگ را به ديالوگ تبديل نمايد.



برچسب: ،
ادامه مطلب
امتیاز:
 
بازدید:
+ نوشته شده: ۳ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت: ۰۱:۱۰:۲۷ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب ميباشد. موضوع: