چۆن هزري قاسملوو بكه‌ينه به‌رنامه‌ي كار؟
مسته‌فا شه‌ڵماشي
له كه‌سمان شاراوه نييه كه شه‌هيدي رێبه‌ر دوكتور عه‌بدولڕه‌حماني قاسملوو كاريگه‌ري‌يه‌كي گه‌وره‌ي له سه‌ر بزاڤي رزگاريخوازيي كورد له هه‌موو كوردستان به‌گشتي و له رۆژهه‌ڵاتي كوردستان به‌تايبه‌تي هه‌بووه و تائێستاش هه‌يه. به‌تايبه‌ت له نێو ريزه‌كاني بنه‌ماڵه‌ي گه‌وره‌ي دێموكرات‌دا ئه‌وكاريگه‌ري‌يه زۆر به‌رچاوه و هزري قاسملوو له راستي‌دا به سه‌ر رێڕه‌وي خه‌باتي دێموكراته‌كاني رۆژهه‌ڵاتي كوردستان‌دا زاڵه.
ئه‌وه‌نده‌ي په‌يوه‌ندي هه‌بێ به مه‌سه‌له‌ي كورده‌وه به‌گشتي، له نێو رێڕه‌وي خه‌باتي چه‌ندين ساڵه و شێوه‌ي لێكدانه‌وه و سياسه‌تسازي و رێبه‌ري كردني دوكتور قاسملوو‌دا وانه‌ي زۆر گه‌وره هه‌ن كه ده‌كرێ رێبه‌راني كورد له هه‌موو پارچه‌كاني كوردستان‌دا لێيان فێر بن و بيانكه‌نه چراي رووناك‌كه‌ره‌وه‌ي قۆناغه تاريك و به‌رته‌سكه‌كاني خه‌باتي خۆيان بۆ مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ريان و بۆ زاڵبون به‌سه‌ر پلاني نه‌ياراني كورد‌دا، كه به داخه‌وه هه‌ر چوار ده‌وريان ته‌نيوه.
يه‌كێك له ئاسته‌نگه‌كاني به‌رده‌م هه‌موو رێبه‌راني كورد له هه‌ر چوار پارچه‌ي كوردستان ئه‌وه‌يه كه به هۆي دابه‌شكراني كوردستان به سه‌ر چوار وڵاتي ناوچه‌ي پڕكێشه و ئاڵۆزي رۆژهه‌ڵاتي نێوه‌ڕاست‌دا، به‌داخه‌وه له هه‌ريه‌ك له‌و به‌شانه‌ي كوردستان‌دا له خه‌بات‌دا بي، هه‌ر چوار ده‌ورت دوژمني فكري و هزري مه‌سه‌له‌كه‌ي تۆيه. هيچ كام له‌و وڵاتانه‌ي كه به‌شێك له كوردستانيان به سه‌ردا دابه‌ش كراوه، له راستي‌دا موافقي چاره‌سه‌ري مه‌سه‌له‌ي كورد له هيچ يه‌ك له‌و وڵاتانه‌دا نين. رێژيمه‌كاني حاكم به‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌دا له باش‌ترين حاڵه‌ت‌دا به هۆي ركه‌به‌ريي ناوچه‌يي ره‌نگه له قۆناغێك له قۆناغه‌كاني خه‌بات‌دا به قازانجيان بێ به هۆي جووڵانه‌وه‌ي كورده‌وه فشارێك بۆ وڵاته‌كه‌ي دراوسێيان بێنن و له كۆتاييش‌دا مامه‌ڵه‌ي پێوه بكه‌ن. هونه‌ري رێبه‌راني كورد له‌وه دايه كه چۆن بتوانن پارسه‌نگێك بدۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ي هه‌م له ناكۆكي نێوان دژبه‌ره‌كانيان كه‌ڵك وه‌رگرن و هه‌م به‌كرده‌وه نه‌چنه ژێر باري داخوازي‌يه‌كاني ئه‌و وڵاتانه كه له كۆتايي‌دا به زياني هه‌موو نه‌ته‌وه‌ي كوردن. دوكتور قاسملوو له‌و په‌يوه‌ندي‌يه‌دا فۆرمولێكي زۆر كاري و به‌هێزي ديبۆوه. له فۆرمولي دوكتور قاسملوو‌دا فاكته‌ري هێزي كورد بۆخۆي رۆڵێكي گه‌وره‌ي پێ‌درابوو و له راستي‌دا به‌ده‌ستهێناني ئه‌نجامي هاوكێشه سياسي‌يه‌كه درابوو به هێزي جووڵانه‌وه‌ي كورد. بۆ وێنه سه‌ره‌ڕاي په‌يوه‌ندي حيزبي دێموكرات له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تي عێراق، هيچ كاتێك دوكتور قاسملوو تاي ته‌رازوي دۆستايه‌تي به‌لاي حكوومه‌تي ئه‌و وڵاته‌دا نه‌شكانده‌وه، هه‌ميشه دۆستايه‌تي له‌گه‌ڵ جووڵانه‌وه‌ي كورد له باشوور راگرت و ته‌نانه‌ت يارمه‌تي دا و هيچ كات قبووڵي نه‌كرد كه له رێگاي ئه‌و و حيزبه‌كه‌يه‌وه بچوكترين فشار بۆ جووڵانه‌وه‌ي كورد له باشوور بێ. مه‌سه‌له ئه‌وه نه‌بوو كه داواي لێ‌نه‌كرێ، به‌ڵام وه‌ڵامي ئوسوولي هه‌بوو، ئه‌و هێزي جووڵانه‌وه‌ي كوردي ده‌برده ته‌شكي ئاسمان له به‌رامبه‌ر نه‌ياران‌دا. له كاتي فشارهێنان‌دا ئه‌و مه‌رجي بۆ نه‌ياران دياري ده‌كرد و به ئاشكرا پێي راده‌گه‌ياندن كه ئه‌گه‌ر فشار بێنن خه‌باتي رۆژهه‌ڵات و باشوور لێك‌گرێ ده‌ده‌ن. هاوكێشه‌ي قاسملوو ئه‌وه بوو كه به‌رده‌وام داوا بكا كه مه‌سه‌له‌ي كورد به شێوه‌ي سياسي چاره‌سه‌ر بكه‌ن و ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره نه‌كه‌ن، كێشه‌ي خۆيانه و، كوردي رۆژهه‌ڵات ئاماده نييه دژي خوشك و براكاني بوه‌ستێته‌وه. ئه‌و سياسه‌ته نه‌ته‌وه‌ييه‌ي به جۆرێك جێ‌گير كردبوو كه له كۆتايي‌دا واي لێهاتبوو به نێو ريزه‌كاني حيزبي دێموكرات‌دا خه‌باتگێڕاني باشوور ده‌هاتن و زه‌ڕبه‌يان له حكوومه‌تي به‌عسي فاشيست ده‌دا و به نێو بنكه و باره‌گاكاني دێموكرات‌دا ده‌گه‌ڕانه‌وه، به‌ڵام ده‌وڵه‌تي عێراق هه‌ر باسيشي نه‌ده‌كرد، چونكه وه‌ڵامه‌كه‌ي ده‌زاني.
ده‌رسێكي گه‌وره‌ي ديكه بۆ هه‌موو كورد كه قاسملوو هێنايه به‌رباس، په‌يوه‌نديي ديپڵۆماسي بوو له سه‌ر بناغه‌ي قازانجي هاوبه‌ش. ئه‌و ده‌رسي داين كه سه‌رده‌مي په‌يوه‌ندي كۆڵۆنيالي، يا به‌زه‌يي مرۆڤايه‌تي، يا برايه‌تي ئيد‌ئۆلۆژيكي به‌سه‌ر چووه. كورد نابێ ته‌سليمي په‌يوه‌نديي كۆڵۆنيالي بێ و ته‌نيا بۆ پاراستني گياني ببێته دارده‌ستي هێزي ده‌ره‌كي، يا بچێ وه‌ك قورباني‌يه‌ك بپاڕێته‌وه يارمه‌تي بده‌ن، يا خۆي به ئيد‌ئۆلۆژيه‌كه‌وه ببه‌ستێته‌وه و چاوي داخا و هه‌رچي پێي ديكته كرا بيڵێته‌وه. به‌ڵكوو ده‌بێ به‌رژه‌وه‌ندي‌يه‌كاني خۆي هه‌ڵسه‌نگێنێ، له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌نديي لايه‌ني به‌رامبه‌ر تاووتوێي بكا و هاوكێشه‌يه‌ك بدۆزێته‌وه كه به‌رژه‌وه‌نديي هه‌ردووك لا بگرێته‌وه و به‌م جۆره مامه‌ڵه و دۆستايه‌تي بكا.
سێهه‌م هزري گه‌وره‌ي قاسملوو له په‌يوه‌ندي له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ي كورد‌دا ئه‌وه بوو كه هه‌رچه‌ند كوردستاني به يه‌ك وڵات و نه‌ته‌وه‌ي كوردي به يه‌ك نه‌ته‌وه ده‌زاني، به‌ڵام جياوازي‌يه‌كاني هه‌ر چوارپارچه‌ي كوردستاني ده‌خوێنده‌وه و پێي وابوو كه هه‌ر پارچه‌يه‌ي ده‌بێ بۆخۆي به پێي ههلومهرجي خۆي خه‌بات بكا و قۆناغه‌كاني خه‌باتي خۆي دياري بكا. پێي ره‌وا نه‌بوو هيچ پارچه‌يه‌كي كوردستان له پارچه‌كه‌ي ديكه‌ي كوردستان‌دا ده‌ستێوه‌ردان بكا. نه‌زه‌ري ئه‌وه بوو كه پێويسته دۆست و هاوكاري يه‌كتر بن، به‌ڵام نابێ ده‌ست له كاروباري يه‌كتر وه‌رده‌ن. سه‌رده‌مانێك له ژێر رێبه‌رايه‌تيي ئه‌ودا حيزبي دێموكراتي كوردستان، گه‌وره‌ترين حێزي كوردي و، جووڵانه‌وه‌ي رۆژهه‌ڵاتي كوردستان، گه‌وره‌ترين جووڵانه‌وه‌ي كوردي بوو. به‌ڵام تا ئێستاشي له‌گه‌ڵ بێ نه حيزبي دێموكرات و نه جووڵانه‌وه‌ي كوردي رۆژهه‌ڵات بچوكترين ده‌خاله‌تيان له به‌شه‌كاني ديكه‌ي كوردستان‌دا نه‌كرد. ده‌ستێوه‌رداني هێزي پارچه‌يه‌ك له پارچه‌كاني ديكه‌دا له نێوان پارچه‌كاني كوردستان‌دا كێشه دروست ده‌كا و ئه‌مه‌ش مه‌ترسي‌يه‌كه له سه‌ر پرسي كورد به گشتي.
چواره‌م وانه‌ي گه‌وره‌ي قاسملوو ئيمان به چاره‌سه‌ري ئاشتيخوازانه، پێكه‌وه‌ژياني مرۆڤانه‌ي نێوان گه‌لاني ناوچه، وه‌لاناني رق و تۆڵه و كاركردن بۆ سه‌قامگيريي دێموكراسي و ئاشتي بوو. كه به‌داخه‌وه گياني خۆشي له سه‌ر دانا. له روانگه‌ي دوكتور قاسملووه چه‌ك ته‌نيا بۆ به‌رگري به‌كار ده‌هات، به توندوتيژي هيچ كێشه‌يه‌ك چاره‌سه‌ر نه‌ده‌كرا و كۆتايي هه‌موو گرفتێك له سه‌ر ميزي وتووێژ ئيمكاني هه‌بوو. كه مخابن له وڵاتاني ديكتاتۆري‌لێدراو و تا سه‌ر ئێسقان پربوغز و غه‌ره‌زي ناوچه‌ي رۆژهه‌ڵاتي نێوه‌ڕاست‌دا، ئه‌و رێڕه‌وه جارێ زه‌مينه‌ي زۆر كه‌مه و به‌داخه‌وه زۆر جار لايه‌نگراني ده‌بنه قوربانيي بيروبۆچوونه ئينساني و دێموكراتيكه‌كاني خۆيان. به‌ڵام گومان له‌وه‌دا نييه كه داهاتوو هه‌ر هي ئه‌و بۆچوونه ئينسانيانه‌يه.
له رێبازي پڕسه‌روه‌ري قاسملوو‌دا و له هزري ده‌وڵه‌مه‌ند و پڕزانستي ئه‌ودا ده‌كرێ ده‌يان وانه‌ي ديكه‌ش هه‌ڵێنجين، به‌ڵام لێره‌دا به‌و چوار وانه گرنگه به‌سنده ده‌كه‌م و ده‌چمه سه‌ر ئه‌و به‌شه‌ي كه ئێمه‌ي دێموكرات ده‌بێ چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هزر و كه‌له‌پوورێك بكه‌ين كه قاسملوو بۆي هێناوينه نێو گۆڕه‌پاني خه‌بات.
سه‌ره‌ڕاي ئه‌وه‌ي كه ئه‌و چوار وانه‌يه پێويسته بكه‌ينه رێبازمان، ده‌بێ له ژياني سياسيي رۆژانه‌شمان‌دا وريا بين كه له كۆتايي‌دا به جۆرێك هزر و بيره‌كاني قاسملوو به‌كار بێنين كه كاريگه‌ريي ئه‌رێني له‌سه‌ر خه‌باتي ئه‌مڕۆ و داهاتوومان دابنێن. ئه‌وكاته‌يه كه نرخي ته‌واويشمان داوه به‌و كه‌له‌پووره سياسي‌يه ده‌وڵه‌مه‌نده‌ي كه بۆي به‌جێ‌هێشتووين. ئه‌وه‌ش چه‌ند ميتۆد و ميكانيزمێكي پێويسته.
يه‌كه‌م: پێويسته هه‌موومان له‌وه خۆ بپارێزين كه موزايه‌ده‌ي سياسي به هزر و بيروبۆچوونه‌كان و شێوه‌ي رێبه‌ري‌كردني شه‌هيد قاسملووه بكه‌ين. قاسملوو به‌شي هه‌موو كوردي تێدايه وه‌ك ئه‌ندامێكي به‌رهه‌مهێن له نه‌ته‌وه‌يه‌ك. هه‌روه‌ها رێبه‌ري هه‌موو ئه‌ندامێكي دێموكرات بووه وه‌كوو رێبه‌رێكي كاريزماتيك كه تاكوو ئێستاش و دواي شه‌هيد‌بوونيشي له سه‌ر هه‌موان باندۆري هه‌يه. كه وابوو له كوردستاني گه‌وره‌دا هيچ به‌شێك ناتوانێ قاسملوو ته‌نيا به هي خۆي بزانێ و له نێو بنه‌ماڵه‌ي دێموكراتيش‌دا هيچ كه‌س ناتوانێ ته‌نيا خۆي به درێژه‌ده‌ري رێگاي قاسملوو پێناسه بكا و ئه‌واني دي به دژبه‌ري ئه‌و رێگايه. قاسملوو بۆخۆي درێژه‌ده‌ري رێگايه‌ك بووه كه پێش خۆي شه‌هيدي وه‌ك پێشه‌وا قازي محه‌ممه‌د و ده‌يان شه‌هيدي پايه‌به‌رزي ديكه‌ي پێشكه‌ش به نه‌ته‌وه‌كه‌ي كردووه. هه‌موو ئه‌ندامان، پێشمه‌رگه‌كان و لايه‌نگراني رێبازي دێموكراتيش له رابردوو، له ئێستا و له داهاتوش‌دا هه‌ر رێبواري ئه‌و رێگايه‌ن. بنه‌ماڵه‌ي گه‌وره‌ي دێموكرات ئه‌گه‌ر ببێته سه‌د ماڵيش هه‌مووي هه‌ر رێبواري ئه‌و رێگايه‌ن، كه دياره شه‌هيدي رێبه‌ر قاسملوو باش‌ترين رێ‌نيشانده‌ري ئه‌و بنه‌ماڵه‌يه بووه و وانه‌ي زۆر به نرخي بۆ به‌جێ هێشتووين.
دووه‌م: مه‌سه‌له‌ي گرينگ ئه‌وه‌يه كه هيچمان هه‌وڵ نه‌ده‌ين بير و هزره‌كاني شه‌هيدي رێبه‌ر قاسملوو بكه‌ينه جۆرێك مه‌زهه‌ب يا ئيدئۆلۆژي نه‌گۆڕ. كه قابيلي پێداچوونه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن نه‌بن، يا نه‌كرێ ئاڵوگۆڕيان به سه‌ردا بێ و له‌گه‌ڵ ههلومهرجي تازه نه‌گونجێندرێن. هه‌رچۆنێك بێ هزر و سياسه‌ت و ته‌نانه‌ت زانستي هه‌موو بليمه‌ته‌كاني دنيا له سه‌ر بناغه‌ي داتاكاني سه‌رده‌مي خۆيان داڕێژراون و ره‌نگه (به‌شێك له)ئه‌و زانياري و داتايانه له كاتي ئێمه‌دا گۆڕابن. كه وابوو هيچ تيوري‌يه‌كي سياسي و ته‌نانه‌ت هيچ تيوري‌يه‌كي زانستيش نه‌گۆڕ نييه و ده‌كرێ به پێي هه‌لومه‌رج گۆڕاني به‌سه‌ر‌دا بێ.
سێهه‌م: له هه‌ڵسه‌نگاندني مێژوومان‌دا غه‌دره پارێزراويي بۆ كه‌س دانێين، به رێبه‌راني گه‌وره‌ي وه‌ك، پێشه‌وا قازي محه‌ممه‌د، دوكتور قاسملوو يا دوكتور شه‌ڕه‌فكه‌نديشه‌وه. رووداوه ميژووييه‌كان ده‌بێ وه‌ك خۆيان هه‌ڵسه‌نگێنين، بێ له‌به‌رچاوگرتني ئه‌وه‌ي كێ رۆڵي سه‌ره‌كي تێدا هه‌بووه. ئه‌گه‌ر له‌و رووداوانه‌دا ته‌نانه‌ت رێبه‌رێكي كاريزماي وه‌ك شه‌هيد دوكتور قاسملووش نه‌خشي سه‌ره‌كي هه‌بووبێ، پێويسته بابه‌تيانه شرۆڤه‌يان بكه‌ين.
چواره‌م: نابێ به دايم دووباره‌ي بكه‌ينه‌وه كه ئيدي قاسملوويه‌كي ديكه ناتوانێ له دايك ببێته‌وه. ئه‌گه‌ر ئێمه ئاوا له‌و سيمبۆله به‌نرخه‌ي گه‌له‌كه‌مان بكه‌ين، ئه‌وه بێگومان به باري نه‌رێني‌دا به‌كارمان هێناوه. نابێ رێبه‌راني ئێستامان به سه‌روه‌راني پێشوومان بشكێنين. نابێ رێگاي بڕياردان له رێبه‌راني ئێستامان به‌ربه‌ست بكه‌ين و به‌دايم له‌گه‌ڵ رابردوو به‌راورديان بكه‌ين. به‌هه‌رحاڵ ئێمه له سه‌رده‌مێكي جياواز‌دا ده‌ژين، مه‌جبورين به پێي ئيمكانات و ههلومهرجي ئه‌مڕۆ سياسه‌ت داڕێژين و هه‌نگاو هه‌ڵێنين.
پێنجه‌م: خه‌يانه‌تێكي گه‌وره‌مان به سيمبۆله‌كاني خه‌باتمان كردووه ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێ وه‌ك ئامرازێك له دژي ئه‌و كه‌سانه به‌كاريان بێنين كه جياوازي بۆچوونيان له‌گه‌ڵ ئێمه هه‌يه. يه‌كێك له به‌هاكاني كه دوكتور قاسملوو زۆري هه‌وڵ دا بيهێنێته نێو سياسه‌تي كوردي‌يه‌وه، پلۆراليزمي سياسي و قبووڵكردني جياوازي‌يه‌كان بوو. ئێستا زۆر غه‌درێكي گه‌وره ده‌بێ له خودي ئه‌و، ئه‌گه‌ر هه‌وڵ بده‌ين جيابيران بكوتين به‌وه‌ي كه گۆيا له رێبازي قاسملوو لايان داوه، دژي بۆچونه‌كاني قاسملوون. سه‌نگه‌ر گرتن له پشت سيمبۆله نه‌ته‌وه‌يي و حيزبي‌يه‌كان له بايه‌خي ئه‌وان كه‌م ده‌كاته‌وه. ئه‌وان ده‌بێ به پانتايي نه‌ته‌وه و حيزب و رێكخراوه جۆراوجۆره‌كان و بيروبۆچوونه جۆراوجۆره‌كان، كارتێكه‌ري‌يان بمێنێ. ئه‌وه‌يه رێزلێناني راسته‌قينه له‌وان، به‌رده‌وامي دان به رێبازيان و كه‌ڵكي ئه‌رێني وه‌رگرتن لێيان.
با له وته و تيۆري‌يه‌كانيان بۆ كوتاني جيابيرانمان كه‌ڵك وه‌رنه‌گرين كه له هه‌لومه‌رجێكي جياواز‌دا له لايه‌ن ئه‌و سيمبۆله نه‌ته‌وه‌ييانه‌وه داڕێژراون. با هه‌ر مه‌سه‌له‌يه‌ك له زه‌مان و مه‌كاني خۆي‌دا هه‌ڵسه‌نگێنين و ئه‌گه‌ر ده‌ليلي قانيعكه‌رمان به ده‌سته‌وه نه‌بوو له پشت رێبه‌راني وه‌ك شه‌هيد قاسملوو سه‌نگه‌ر نه‌گرين.
ئه‌وه‌ي بۆ ئێمه گرينگه ئه‌وه‌يه كه هزر و بيري قاسملووه‌كان به پێي ههلومهرجي ئه‌مڕۆ هه‌ڵسه‌نگێنين و له تاقيكردنه‌وه‌كانيان كه‌ڵك وه‌رگرين. له هێڵه گشتي‌يه‌كاني رێبازي ئه‌وان‌دا كه له سه‌ره‌وه ئيشاره‌يان پێكرا بمێنينه‌وه و به پێي ويسته‌كانيان، به‌ڵام به ميكانيزمي ئه‌مڕۆيي كه له‌گه‌ڵ ههلومهرجي سه‌رده‌م‌دا يه‌ك بگرنه‌وه، به‌رنامه‌ي كارمان داڕێژين.
له 27 ساله‌ي شه‌هيدكراني رێبه‌ري شه‌هيدمان قاسملوو‌دا سڵاو ده‌نێرم بۆ رووحي پاكي و، هيوادارم بتوانين ئامانجه‌كاني وه‌دي بێنين.
برچسب: ،
ادامه مطلب