چوارساڵ بەندكران بەبێ سەرداني كەس و كار بەندكراوێكي سياسي كورد خەڵكي بۆكان كە ماوەي ٤ ساڵە لە بەنديخانەيە تا ئێشتا لە سەرداني كەس و كار و گواستنەوەي بۆ بەنديخانەي شارەكەي خۆي بێبەش كراوە.
بەپێي هەواڵي ئاژانسي موكريان، يووسف رەحماني پوور ٤ ساڵە باند كراوە و ماوەي ٣ ساڵي لە بەنديخانەي شاري ئيسفەهان بەڕێكردووە و لەم دواييەدا گوازراوەتەوە بۆ بەنديخانەي شاري ورمێ.
شاياني باسە يووسف رەحماني لە لايەن دادگاي شاري مهابادەوە بە تاواني حەولدان بە دژي ئەمنيەتي ميللي و ئەندامەتي لە حيزبێكي كوردي دژ بە رێژيم بە پێنج ساڵ بەندكران حوكمدراوە كە ٤ ساڵي تێپەڕ كردووە و لەو ماوەيەدا ئيزني سەرداني كەس و كاري پێنەدراوە.
برچسب:
،
ادامه مطلب
بازدید:
+ نوشته شده:
۳ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت:
۰۱:۰۷:۱۴ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب ميباشد. موضوع:
2012-06-18
دوێنێ 60 كەس و ئەمڕۆش 19 كەس بەدەستي هێزەكاني بەشار ئەسەد كوژراون
دهستهى گشتى شۆڕشى سوريا رايگهياند ئهمڕۆ 19 كهس به گولهى هێزهكانى سوپاى رژێم كوژران و زۆربهشيان له دير ئهلزور بوون.
ههروهها چالاكوانانى سوريا رايانگهياند ژمارهى كوژراوانى دوێنێى سوريا كه لهلايهن هێزهكانى رژێمى ئهسهد كوژراون گهيشته 60 كهس كه 20 كهس له حمس و 14 كهس له ديمهشق و دهوروبهرى و پێنج كهس له ديرئهلزور و چوار كهس له حهلهب و سێ كهس له ئيدلهب و دوو كهس له دهرعا و ئهوانى ديكهش له لازقيه و رقه و حهما بوون.
هاوكات چهند گهڕهكێكى شارى حمس و حهلهب روبهڕوى تۆپبارانى چڕى سوپاى رژێم بونهوه كه بههۆيهوه ژمارهيهك كوژرا و بريندارى لێكهوتهوه. ههروهها فڕۆكه جهنگيهكانى سوپاى رژێم بۆردومانى گوندهكانى عهكۆ و تعومهيان له دهوروبهرى لازقيه كرد، لهلايهكى ديكهوه يورى ئۆكاشۆف ياريدهدهرى سهرۆكى روسيا رايگهياند كه ئهمڕۆ فلادمێر پۆتين سهرۆكى روسيا و باراك ئۆباما سهرۆكى ئهمهريكا له مهكسيك له پهراوێزى لوتكهى گروپى بيست گفتو گۆ دهربارهى رهوشى سوريا دهكهن.
ههروهها ئۆكاشۆف ئاماژهى بهوهشدا لهبارهى رهوشى سوريا ناكۆكى گهوره له نێوان ههردوو وڵاتدانييه، دهمانهوێت ئاشتى لهسوريا بهرقهرار بێت وهاولاتيان بهڕێگايهكى ديموكراتى ئايندهيان ههڵبژێرن.
برچسب:
،
ادامه مطلب
بازدید:
+ نوشته شده:
۳ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت:
۰۱:۰۷:۱۱ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب ميباشد. موضوع:
دۆزينەوەي ئۆرانيۆمي٢٧% لە ئێرانباش يەك رۆژ لە كۆتايي هاتني وتوێژەكاني بەغدا، ئاژانسي نێودەوڵەتي وزەي ئەتۆم لە دامەزراوە ئەتۆميەكاني فێردەو لە ئێران رەگێكي ئۆرانيۆميان دۆزيوەتەوە كە زياترە ٢٠%.بەپێي هەواڵي ئاسۆشويتد پرێس كە لە زاري ديپلۆماتێكەوە هەواڵەكەي راگەياندووە رێژەي پيتاندني ئەو رەگە تا ٢٧%ە بەرز بووەتەوە.شاياني باسە بۆ دەست كەوتني چەكي ناوەكي دەبێ ئەتۆم بە رێژەي ٩٠% بپيتێنرێ و ئەو رێژەيە واتە ٢٧% زۆري دەوێ تا بگاتە رێژەي پێويست، بەڵام خودي ئەو نيشانەي حەولداني ئێران بۆ بەرز كردنەوەي ئەو رێژەيە بۆ ٩٠%، دادەنرێ.
برچسب:
،
ادامه مطلب
بازدید:
+ نوشته شده:
۳ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت:
۰۱:۰۷:۰۵ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب ميباشد. موضوع:
خوێندكارێكي كوردي خەڵكي دەورووبەري شاري ماكۆ بەهۆي لێداني هەورەتريشقە گياني لەدەست داوە.بەپێي راپۆرتي هەواڵنێري ئاژانسي كوردپا، رێكەوتي 20ي بانەمەڕ خوێندكارێكي كورد بەناوي قوتبەدين ئيبراهيمي كوڕي بەكر و دانيشتووي گوندي "كەهريز"ي سەر بە شاري ماكۆ لە كاتي باريني باراني بەخوڕدا هەورەتريشە لێي داوە و هەر ئەوەش بۆتە هۆي گيان لەدەست داني.قوتبەدين ئيبراهيمي خوێندكاري تێرمي 4ي رشتەي ئەدەبياتي زانكۆي پەيام نووري شاري ماكۆ بووە.بەپێي ئاماري تۆمار كراو لە ناوەندي ئاماري ئاژانسي هەواڵدەريي كوردپا، لە ماوەي نزيك بە 2 مانگي رابردوودا لە ناوچە كوردنشينەكاني ئێران 13 هاووڵاتيي كورد بەهۆي رووداوي جۆراوجۆر گيانيان لەدەست داوە.ئەو ئامارە بە پشت بەستن بە ناوەندي ئاماري ئاژانسي كوردپا بڵاو كراوەتەوە و بێگومان ئاماري راستەقينە لەو رێژەيە زياترە.
برچسب:
،
ادامه مطلب
بازدید:
+ نوشته شده:
۳ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت:
۰۱:۰۷:۰۰ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب ميباشد. موضوع:
بەهۆي تەقەي هێزەكاني رێژيمەوە ژنێكي دووگيان بريندار دەبێ PAZADIK: بەهۆي دەسرێژي گوللەي هێزە ئينتيزامييەكاني رێژيم بۆسەر تڕۆمبێلێكي تايبەت، ژنێكي دووگيان بريندار دەبێ.بەپێي هەواڵي ئاژانسي موكريان، كاتژمێر 12 شەوي 15 گوڵان، بەهۆي تەقەكردني يەكێك لە مەئموريني هێزي ئينتيزامي هەنگي سنووري پيرانشار بۆسەر تڕۆبێلي هاووڵاتييەك بەناوي سلێمان دوورباش كە خەڵكي شاري مهابادە، هاوسەرەكەي كە دووگيان بوو، بريندار كرا.
بەپێي راپۆرەتەكە، پاش روداوەكە كە لەسەر شەقامي سەرەكي مهاباد - پەسوە روويدا، لاوين ئەلفي هاوسەري دووگياني سلێمان دوورباش بۆ نەخۆشخانە گوێزرايەوە و بەهۆي توندي برينەكەيەوە چووەتە كۆماوە.
برچسب:
،
ادامه مطلب
بازدید:
+ نوشته شده:
۳ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت:
۰۱:۰۶:۵۸ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب ميباشد. موضوع:
ئۆپێك: كەم بوونەوەي هەناردەكردني نەوتي ئێران بە هۆي كاريگەري گەمارۆكان :ئۆپێك بە بڵاوكردنەوەي راگەياندراوێك ئاشكراي كرد كە هەناردەكردني نەوتي بەڕێژەي ٩%كەم بوونەوەي بە خۆيەوە ديتووە و ئەوەش ئاكامي كاريگەريي گەمارۆكانە لەسەر ئەو وڵاتە.شاياني باسە لەگەڵ ئەوەي ئۆپێك دەڵێ هەناردەكردني نەوتي ئێران كەم بوەتەوە، مەجليسي شۆراي ئيسلامي كۆماري ئيسلامي ئێران بڕيارێكي نوێ دەركرد كە كەرتي تايبەت بۆي هەيە نەوتي بفرۆشتە بازاڕەكاني جيهانەوە و ئەوەش واتاي ئەوەيە كە ئێران دەيەوێ رێگاچارەيەك بۆ كەم كردنەوەي زيانەكاني گەمارۆكان بگرێتە بەر.
برچسب:
،
ادامه مطلب
بازدید:
+ نوشته شده:
۳ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت:
۰۱:۰۶:۵۵ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب ميباشد. موضوع:
ئيتلاعات و فەرمانداريي مەريوانەوە پێش بە بەڕێوەچووني چواردەيەمين ساڵڕۆژي دامەزراني ئەنجومەني سەوزي چيا و خولي سێيەمي هەڵبژاردني لێژنەي بەڕێوەبەريي ئەو ئەنجومەنە لەو شارە گيرا. بەپێي راپۆرتي ئاژانسي هەواڵدەريي كوردپا، بەرێوەبەراني ئەنجومەني سەوزي چيا، بۆ يادي چواردەيەمين ساڵڕۆژي دامەزراني ئەو ئەنجومەنە بە تەما بوون رێكەوتي 21 بانەمەڕ بەرنامەيەكي بەرفراوان بەڕێوە ببەن كە تێيدا شۆراكاني چەندين گوندي مەريوان و چالاكاني ژينگەپارێز بەشدار بن، بەڵام بە بڕياري فەرمانداريي مەريوان و ئيدارەي ئيتلاعاتي ئەو شارە رێگەيان پێ نەدان و رێوڕەسمەكەيان هەڵوەشاندۆتەوە.لە درێژەي ئەو راپۆرتەدا هاتووە بڕيار بووە ئەمڕو پێنجشەممە وێڕاي بەڕێوەبردني خولي سێێەمي هەڵبژاردني لێژنەي بەڕێوەبەري و چاوەديڕي لە كۆمەڵەي فەرهەنگيي مەريوان كۆبوونەوەيەكي بەرفراوان بەڕێوە ببەن ك ماوەي نزيك بە ١٠ رۆژ دەبێت كايان بۆ ئەو كۆبوونەوە كردبوو كە لەناكاو لەلايەن فەرمانداري و ئيدارەي ئيتلاعاتەوە بە بەڕێوەبەراني ئەنجومەن راگەيەنراوە بۆيان نييە ئەو رێوڕەسمە بەڕێوە بەرن.هەواڵنێري كوردپا لە درێژەدا ئاماژەي بەوەش كردووە، بڕيار بووە لە رێوڕەسمي يادي چوارە ساڵەي دامەزراني ئەنجومەني سەوزي چياي مەريواندا بۆ زياتر هانداني خەڵك بۆ پاراستني ژينگە و هەروەها بۆ رێزگرتن لە چالاكاني بواري ژينگەپارێزي بەرنامەيەكي شياو بەڕێوە بچێت هەتا فەرهەنگي پاراستني ژينگەي كوردستان بە فەرمي جێگا بگرێت، بەڵام بەبێ هيچ هۆيەك بە بڕياري دەزگا حكوومەتييەكان لە مەريوان پێشيان بەو رێوڕسمە گرتوووە.ئەنجومەني سەوزي چيا لەلايەن كۆمەڵێك لە چالاكاني ژينگە پارێز چواردە ساڵ لەمەوبەر دامەزراوە و يەك لە ئەنجومەني چالاكەكاني بواري ژينگەپارێزييە و توانيويە لەو ماوەيەدا گەلێك كار لەم بوارەدا ئەنجام بدات.ئه نجومەني سەوزي چيا يه ك له چالاكترين ئه نجومەنەكاني شاري مەريوانە كه به وەرگرتني ئه ندامێكي زۆري لايانگر و پارێزەري ي سروشت، بو پاراستني ژينگەي شاري مەريوان و سەڵااوا و ناوچەكاني دەورووبەري هەوڵێكي زۆري داوه بەتايبەت له كاتي سووتاندني دارستانەكاني شاري مەريوان.تا ئيستاكه چەند جار لەلايەن هيزەكاني ئيتلاعاتي شار و ئۆرگانه ئەمنيەتييەكانەوە تەگەره خراوەته بەردەم كارهكاني ئەنجومەن بو ئەوەي رێ له چالاكيي ئەم ئەنجومەنه بگيرێ. هاويني ساڵي 1390 چەند كەس له چالاكاني ئەنجومەني سەوزي چيا دەستبەسەر كران و بۆ ماوەيەكي زۆر له ئيتلاعاتي شاري مەريوان بە گيراوي مانەوە.
برچسب:
،
ادامه مطلب
بازدید:
+ نوشته شده:
۳ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت:
۰۱:۰۶:۵۵ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب ميباشد. موضوع:
بێكاري هۆكاري سەرەكيي فرۆشياراني گورچيلەيە لە ئێران.موستەفا قاسمي، لێپرسراواني ئەنجومەني خێرخوازيي پشتيواني لە نەخۆشاني گورچيلە لە وتووێژ لەگەڵ رۆژنامەي تاران رايگەياندووە، لە ئێران بە شێوەي نێونجي لە بەرامبەر هەر يەك كەس كە خوازياري پێوەندي گورچيلەيە، چوار كەس خوازياري فرۆشي گورچيلەكانيانن.ناوبراو ئاماژەي بەوەش داوە كە كەساني خاوەني جۆري گرووپي خوێنيي A+ حازرن تەنانەت گورچيلەي خۆيان بە نرخي كەمتر لە 6 ميليۆنيش بفرۆشن و وتيشي: زۆربەي فرۆشياران هۆكاري سەرەكيي ئەو دياردەيە دەگەڕێننەوە بۆ دەستەنگيي بنەماڵەيي و نەبووني دەرەتاني كار كە ئەو رێژەيە نزيك بە 90%ي ئەو كەسانە پێك دێني كە رۆژانە سەرداني ئەنجومني پشتگيري لە نەخۆشاني گورچيلە دەكەن.مستەفا سەليمي ئاماژەي بەوەش كردووە، زۆرينەي فرۆشياراني گورچيلە لە شارەكاني دەرەوەي تاران و بەتايبەت ناوچە هەژار و دواكەوتووەكانەوە دەست دەدەنە فرۆشي گورچيلەكانيان.ماوەي زياتر لە 10 ساڵە دياردەي فرۆشتني گورچيلە لە ئێران رووي لە زياد بوون كردووە و پسپۆڕاني كۆمەڵايەتي و تەندروستي ئەو دياردەيە وەك قەيرانێ:ي پڕ مەترسيي كۆمەڵايەتي وەسف دەكەن كە هۆكاري سەرەكييەكەي دەگەڕێننەوە بۆ بێكاري، گراني و خەسارە كۆمەڵايەتييەكاني ديكە.
برچسب:
،
ادامه مطلب
بازدید:
+ نوشته شده:
۳ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت:
۰۱:۰۶:۵۳ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب ميباشد. موضوع:
دوو ئەندامي سوپاي پاسداران لە لوڕستان مردن
فەرماندەي پۆليسي رێگەي سلسلە و دولفان، رايگەياندووە كە فەرماندەي سوپاي ناوچەي سلسلە لە روداوێكي هاتووچۆدا مردووە.لە لێدوانێكدا بۆ هەواڵنێريي دەوڵەتيي فارس، گوتي: بەهۆي روداني رووداوي هاتووچۆ لە ناوچەي خورەم ئاوا و سلسلە دوو كەس مردن و پێنج كەسي ديكەش بريندار بوونە.
ناوبراو رايگەياندووە كە ئەو دوو كەسەي مردوون لەم رووداوەدا ئەندامي سوپاي پاسدارني كۆماري ئيسلامي بەناوەكاني سەرهەنگي پاسدار نەجەف عەلي خەيروڵڵايي و سەرهەنگي پاسدار نەسيرپوور فەرماندەي پاراستن و زانياري سوپاي لە ناوچەي سلسلە.
برچسب:
،
ادامه مطلب
بازدید:
+ نوشته شده:
۳ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت:
۰۱:۰۶:۵۲ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب ميباشد. موضوع:
ناوي قۆڵبەستكراوني رۆژي جيهاني كرێكار لە سنە ئاشكرا بوو لە رۆژي جيهاني كرێكار دا لە شاري سنە خۆپيشاندانێك رێكخرا كە لە خۆپيشاندانەكەدا شەش هاووڵاتي قۆڵبەست و رەوانەي زيندان كران.
لە وتووێژێكدا لەگەڵ ئاژانسي موكريان، چالاكێكي كرێكاري شاري سنە سەرەڕاي پشتڕاست كردنەوەي هەواڵەكە، رايگەياندووە: لەكاتي بەڕێوەچووني رێورەسمي يەكي ماي رۆژي جيهاني كرێكار لە 12 گوڵاني ئەمساڵدا لەم شارە و هێرشي هێزە ئينتيزامييەكان بۆسەر رێورەسمەكەدا، چەند هاووڵاتييەكي ئامادەبوو لە شوێنەكە لە لايان هێزە ئەمنييەكانەوە قۆڵبەست و رەوانەي زيندان كران.
لە درێژەي قسەكانيدا كورش بەخشندە، گوتي: ناوي ئەو شەش هاووڵاتييە قۆڵبەستكراوە كە ئێستا لە زيندان دان، بريتيە لە: حەميد تاري مورادي، فەرهاد زەندي، زاهيد بەنەفشي، فەرزاد حوسێن پەناهي، محەمەد لوتفي و شێركۆ كوردي.
لە كۆتايي قسەكانيدا ناوبراو رايگەياندووە كە ئەو كەسانە سەر بە هيچ حيزب و لايەنێك نين و داواي ئازادكردني بێ ئەملاوئەولايان دەكهن
برچسب:
،
ادامه مطلب
بازدید:
+ نوشته شده:
۳ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت:
۰۱:۰۶:۵۱ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب ميباشد. موضوع: