پرسي به‌دەوڵەتبووني كوردستان ... حسەين يەزدانپەنا
پرسي به‌دەوڵەتبووني كوردستان ... حسەين يەزدانپەنا
PAZADIK: له‌و كاته‌وه به‌ڕێز مه‌سعود بارزاني، له كۆنگره‌ي 13ي حيزبه‌كه‌يدا رايگه‌ياند كه له‌وه به دوا "مافي چاره‌ي خۆنووسين ده‌بێته ئه‌جنداي كاري" ، بۆ من قابيلي پێشبيني بوو كه كۆنسێپت و گوتاري كورد ده‌چێته ئاستێكي ديكه‌وه.
فستيڤاڵي 66 ساڵه‌ي دامه‌زراني ده‌وڵه‌تي جمهووري كوردستان به‌به‌شداري حيزب و لايه‌نه‌كاني هه‌ر چوارپارچه‌ي كوردستان و وته‌كاني سه‌رۆكي هه‌رێمي كوردستان له‌و فستيڤاڵه‌دا، گوڕ و تينێكي تازه‌ي به‌خشي به‌و گوتاره. بارزاني له زنجيره بۆنه‌يه‌كي ديكه‌ي وه‌ك كۆنفرانسي لاواني چوارپارچه‌ي كوردستان و نه‌ورۆز، پێي له سه‌ر پرسي به ده‌وڵه‌تبوون و ته‌نانه‌ت يه‌كگرتنه‌وه‌ي كوردستان داگرت. هاوكات، لايه‌ني هاوپه‌يماني، واته يه‌كێتي نيشتماني كوردستان هه‌ر چه‌ند سكرتێري يه‌كێتي سه‌ركۆماري عێراقه و ئه‌وه كۆمه‌ڵێك ده‌ربه‌ستيي سياسي لێكه‌وتوه‌ته‌وه بۆي، به‌ده‌ر نه‌بوو له‌و كه‌ش و هه‌وا تازه‌يه. وته‌كاني به‌رێز. د. به‌رهه‌م ساڵح له فستيڤاڵي 66 ساڵه‌ي كۆمار له ئاماژه به " ئازادي سه‌رتاسه‌ري و هه‌تاسه‌ري وڵاته‌كه‌مان" ، هاوكات بڵاو كردنه‌وه‌ي " ديدارێك بۆ مێژوو" له ته‌له‌فزيۆني گه‌لي كوردستان كه به‌ڕێز مام جه‌لال كاتي خۆي پێي له سه‌ر مافي چاره‌ي خۆ نووسيني كورد داگرتبوو و هه‌روه‌ها په‌يامه نه‌ورۆزييه‌كه‌ي كه باسي له مافي چارەي خۆنوسين وه‌ك پرێنسيپێك كرد، ئه‌مانه هه‌مووي بوونه هۆي ئه‌وه‌ي پرسي دامه‌زراندني ده‌وڵه‌تي كوردستان، ببێته پرسي رۆژ و له ئاكامدا له مانه‌وه له حاستي سه‌ركرده‌كان و نوخبه‌ي سياسي بترازێ و شۆر بێته‌وه بۆ ناو هه‌موو چين و تۆێژه‌كاني كورده‌واري له هه‌موو پارچه‌كاني كوردستان و ره‌وه‌ندي كوردي له ده‌ره‌وه‌ي وڵات. هه‌روه‌ها سه‌رنجي ده‌وڵه‌تان و ناوه‌نده سياسييه‌كاني ناوچه‌كه و جيهان جارێكي ديكه بۆ لاي كورد رابكێشرێ.
من لە سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌م سه‌رۆكي هه‌رێمي كوردستان له‌م گوتار و ئه‌جندايه‌ي دا، واته به‌ده‌وڵه‌تكردني كوردستان، پشتي به كۆمه‌ڵێك فاكته‌ري گشتي و تايبه‌تي پۆزه‌تيڤ و نێگه‌تيڤ به‌ستووه. به كورتي ئاماژه به‌گرينگتريني ئه‌و فاكته‌رانه ده‌كه‌م:
1- له جيهاني ئه‌مڕۆدا، ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه ده‌سكرده‌كان تووشي قه‌يران بوون. بۆيه له لايه‌ك ئه‌م ده‌وڵه‌تانه چيديكه تواناي مانه‌وه‌يان نييه و له لايه‌كي ديكه‌وه كۆمه‌ڵێك ده‌وڵه‌تي نوێ داده‌مه‌زرێن و به ژماره‌ي ده‌وڵه‌تاني ديكه زياد ده‌بن. له 1991ه‌وه ره‌وتي هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ي ئه‌م جۆره ده‌وڵه‌تانه به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ي يه‌كێتي سۆڤيه‌ت ده‌ستي پێكرد. پاشان گه‌يشته چێكۆسڵۆواكيا و يوگوسڵاويا و ئه‌ندۆنێزيا و سوودان و... هتد . عێڕاق و ئێران و سوريا و تركيا ده‌چنه خانه‌ي دەوڵەت- نەتەوە دەسكردەكان.
له جيهاني ئه‌مڕۆدا سنووره سياسييه‌كان ئه‌و پيرۆزييه ڤێستڤالياييه‌يان نه‌ماوه و له به‌ر ده‌م ناسنامه و ئيراده‌ي نه‌ته‌وه‌يي نه‌ته‌وه‌كاندا هه‌ڵده‌ته‌كێن. ئاڵمانيا بۆ 4 ده‌يه ، نه‌ته‌وه‌كه‌ي دوو كه‌رت كرا و ديوارييان له نێواندا هه‌ڵچنرا، به ئيراده‌ي نه‌ته‌وه‌كه‌ي هه‌ڵگيرا و ئه‌و نه‌ته‌وه‌يه يه‌كي گرته‌وه. نه‌ته‌وه‌كاني ناو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ي ناوم هێنان بۆ چه‌ندين ده ساڵ به زۆري له چوارچێوه‌ي سنوورێكي سياسيدا پێكه‌وه لێكێندرا بوون، كه چي به ئيراده‌ي نه‌ته‌وه‌كانيان هه‌ڵوه‌شانه‌وه و هه‌ر كاميان ده‌وڵه‌تي نه‌ته‌وه‌يي خۆيان چێ كرد. كه واته، له‌م سه‌رده‌مه‌دا، نه‌ته‌وه بێده‌وڵه‌ته‌كان ده‌رفه‌تي ئه‌وه‌يان بۆ ره‌خساوه ئه‌گه‌ر خۆيان ئيراده‌يان هه‌بێ، خۆ رزگار بكه‌ن و ببنه خاوه‌ني ده‌وڵه‌ت. ئه‌وانه‌ش كه دابه‌شكراون يه‌كبگرنه‌وه.
بۆيه ديسكۆرسي به‌ده‌وڵه‌تبووني كورد له گه‌ڵ پارادايمي جيهاني ئه‌مرۆ گونجاو و ته‌بايه.
2- كورد هه‌موو مه‌رجه ياساييه‌كاني به ده‌وڵه‌تبووني تێدايه. هه‌ر ده‌وڵه‌تێك له سەر سێ بنه‌ماي سه‌ره‌كيي پێدێ كه بريتين له : هه‌ڕێمێك، واته خاك و نيشتمان، خه‌ڵكێك واته دانيشتوان و ده‌سه‌ڵاتێكي سياسي. هه‌موو ئه‌م مه‌رجانه ئه‌مڕۆ له باشووري كوردستان هه‌ن.
3- ئه‌زمووني پێكه‌وه ژياني سياسي كورد لە گەڵ عه‌ره‌ب و فارس و ترك، له ناو يه‌ك سيسته‌مي سياسيدا، نه‌ك هه‌ر ئه‌زموونێكي سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه ونييه، به‌ڵكوو بۆ كورد كاره‌سات و ماوڵوێراني بووه. ئێستا له 2003 بەوڵاوە، جۆرە سيستەمێكي هاوبەشي ديكەش لە عێڕاق تاقي دەكرێتەوە. لەو كاتەوە كورد و عه‌ره‌ب له عێراقي به ناو فيدڕاڵدا پێكه‌وه له سيسته‌مێكي سياسيدا ده‌ژين. له ته‌واوي ئه‌و ماوه‌يه‌دا، ده‌سه‌ڵاتداراني عه‌ره‌بي ئه‌م ده‌وڵه‌ته، خۆيان له جێبه‌جێ كردني ئه‌و ماده دستووري و رێككه‌وتنانه‌ي پێوه‌ندييان به‌كورده‌وه هه‌يه بواردووە. هه‌روه‌ها پلان بۆ ئه‌وه داده‌نێن كه له سه‌ڵاحييه‌ته‌كاني" هه‌رێمي كوردستان" كه‌م بكه‌نه‌وه و ده‌سه‌ڵاتي ناوه‌نديي به سه‌ردا بسه‌پێنن. ده‌شبيستين كه به ته‌ماي هاتني فرۆكه‌ي شه‌ڕكه‌رن كه جارێكي ديكه كوردستاني پێ بۆردومان بكه‌نه‌وه.
له وه‌ها هه‌لومه‌رجێكدا، تێپه‌ڕيني كات ناتوانێ له قازانجي كورد بێ. كورد تا دوو ده‌يه له‌مه‌وبه‌ر گيرۆده‌ي ده‌ستي سياسه‌تي جيهاني و رێككه‌وتنامه نێوده‌وڵه‌تييه‌كان بوو. دۆخي كورد به جۆرێك ناسكه كه گۆڕانكارييه‌كي جيهاني ده‌توانێ به چاك يان خراپ زوو كاري تێبكا. هيچ زه‌مانه‌تێك له گۆڕێ‌دا نييه‌كه هه‌لومه‌رجي جيهاني هه‌تا سه‌ر ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ي تيا بمێنێته‌وه كه كورد تێيدا هه‌ناسه بدا و ئه‌م قه‌واره‌يه‌ي باشوري كوردستان به‌مجۆره بمێنێته‌وه. بۆيه زۆر به جێ و دروسته كه سه‌رۆكي هه‌رێمي كوردستان نه‌هێڵێ كوردستان و قه‌واره سياسييه‌كه‌ي بكه‌ونه حاڵه‌تي بنبه‌ست و ديفاعيه‌وه. حاڵه‌تي ئه‌وتۆ مه‌رگي قه‌واره‌كه‌يه. بۆيه رێگاي رزگار بوون لە به‌ره‌و ده‌وڵه‌ت چووندايە. ئه‌مڕۆ هێشتا ده‌رفه‌تي ئه‌وه بۆ كورد ماوه كه به‌ره‌و پێش هه‌نگاو بهاوێ. جيهان، ناوچه‌كه و ناوخۆ، كۆمه‌ڵێك ده‌رفه‌تي گه‌وره‌ي بۆ كورد تێدان. به‌ڵام كه ئه‌و ده‌رفه‌تانه نه‌مان، كورد و قه‌واره سياسيه‌كه‌ي ده‌كه‌ونه به‌ر هه‌ڕه‌شه.
زۆر جێگاي داخ بوو كه ئه‌وانه‌ي تا دوێنێ ره‌خنه‌يان له سه‌ركردايه‌تي كورد ده‌گرت كه عێراقچێتي ده‌كه‌ن و سه‌ربه‌خۆيي راناگه‌يه‌نن، پاش ئه‌وه‌ي سه‌رۆكي هه‌رێمي كوردستان، پرسي به ده‌وڵه‌تكردني كوردستاني ورووژاند، هاوسه‌نگي خۆيان له ده‌ست دا و به دژي گوتاري به ده‌وڵه‌تبوون قۆڵيان لێهەڵماڵي و هه‌موو تواناي خۆيان خسته گه‌ڕ. ئه‌وانه‌ي ئه‌م رێگايه‌يان گرتووه‌ته به‌ر يه‌كده‌ست نيين و ده‌كرێ دابه‌شي چوار ده‌سته‌يان بكه‌ين كه به هه‌مووشيانه‌وه كه‌مايه‌تيه‌كي پچووكي دانيشتواني باشوري كوردستان له سه‌ر ئه‌م پرسه پێكده‌هێنن:
1- ئه‌وانه‌ي كه باوه‌ڕيان به دێموكڕاسي عێڕاقي و ژيان له ناو ئه‌م سيسته‌مه دێموكراتييه‌دا؟! كردوه و پێێانوايه هه‌ر به راست ئه‌م وڵاته له سه‌ر بنه‌ماكاني دێموكڕاسي رێكخراوه. ئه‌م ده‌سته‌يه له بيري ده‌كه‌ن، كه هه‌م ده‌ستووري عێڕاق و هه‌م دۆخي ئێستاي ئه‌م وڵاته به‌رهه‌مي پارسه‌نگي هێزه له نێوان كورد و ئه‌واني ديكه‌دا، نه‌ك باوه‌ڕ و قه‌ناعه‌تي سه‌ركرده سياسييه‌كاني عه‌ره‌ب به دێموكڕاسي و پێكه‌وه ژيان. ماليكي تۆزێكي ديكه هێز له خۆي‌دا شك ببا، ده‌ستووري ئێستا هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و گوێ به هيچ رێسا و ياسايه‌كيش نادا.
2- ئه‌وانه‌ي كه بۆ مڵملانێ له گه‌ڵ بارزاني ئاماده‌ن سنووره نه‌ته‌وه‌ييه‌كانيش ببه‌زێنن و به مردني خۆيان رازيين، به مه‌رجێ زيان به‌و بگه‌يه‌نن.
3- ئه‌وانه‌ي پێيانوايه، كورد كاتێ ده‌توانێ ده‌وڵه‌ت رابگه‌يه‌نێ كه له ده‌ره‌وه وه‌ك دياريي پێشكه‌شي بكه‌ن و له ناوخۆشدا، هيچ كێشه و كه‌مووكوڕييه‌ك نه‌بێ و هه‌موو مه‌رجه‌كان سه‌ت له‌سه‌ت حازر كرا بێ. ئه‌م ڕوانگه‌يه هيچ حيسابێك بۆ مه‌ترسيه‌كاني ئێستا و ئه‌گه‌ره مه‌ترسيداره‌كاني داهاتوو و ئيراده‌ي نه‌ته‌وه‌يي كورد ناكا. ئه‌مه روانگه‌يه‌كي ئايدياليستيه و شتي وا هه‌رگيز مومكين نابێ. بۆيه ده‌رنجامي ئه‌م تێگه‌يشتنه ئه‌وه‌يه كه كوردستان هه‌تا هه‌تايه، نابێ ده‌وڵه‌تي خۆي هه‌بێ.
4- ئه‌وانه‌ي كه فه‌رماني تاران و دوژمناني ديكه‌ي كورد بۆ دژايه‌تي كردني سه‌ربه‌خۆيي و به ده‌وڵه‌تبووني كوردستان به جێ ده‌گه‌يه‌نن و ئه‌م به‌رفه‌رمانيه‌ش به تيۆري و بيانووي جۆراوجۆره‌وه داده‌پۆشن.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕاي هه‌بووني ئه‌م ده‌نگانه به دژي گوتاري به ده‌وڵه‌تبوون، ئه‌و گوتاره، له لايان زۆربه‌ي زۆري دانيشتواني باشوري كوردستانه‌وه پشتگيري ده‌كرێ، هه‌روه‌ها نه‌ته‌وه‌ي كورد له پارچه‌كاني ديكه‌ي كوردستانيش پشتگيري لێده‌كه‌ن و هيوايان پێبەستووە.
* ئەم بابەتە لە فەيسبووكي تايبەتي بەڕێز حسەين يەزدانپەنا، وەرگيراوە.
برچسب: ،