?>
شیشه بالکن      -      +      سانا رسانه      -      +      بیسیم موتورولا      طلایاب      +      دانلود تراست والت      -      *      +      -      قیمت خرید بیسیم      -      -      بلوک سبک      -      آموزش تعمیرات موبایل      +      -      *      استخر پیش ساخته      ردیاب موتور      *      صرافی تتر      بروکر فارکس      +      خرید کتاب تاپ ناچ      +      *      تحلیل اتریوم      -      فیلم هندی      *      -      -      .      +      -      +      -      /      حواله وسترن یونیون      خرید ماینر      -      دکتر زنان مشهد      خرید لایسنس نود 32      کسب درآمد      خرید رپورتاژ      فروش آنتی ویروس      سیگنال فارکس      لایسنس رایگان نود 32      یوزر پسورد نود 32      سئو سایت      لایسنس نود32      آپدیت نود 32      بهترین بک لینک     
شێعر بۆپ شەهيد سەعيد يەزدانپەنا دامەزرێنەري يەكێتي شۆرشگێڕاني كوردستان  تفريحي سرگرمي تفريحي سرگرمي .

تفريحي سرگرمي

شێعر بۆپ شەهيد سەعيد يەزدانپەنا دامەزرێنەري يەكێتي شۆرشگێڕاني كوردستان

من هەرگيز شێعر بۆ پادشا و بۆ سوڵتان و
بۆ سەرۆك و بۆ رابەر ناڵێم
من هەرگيز شێعر لە بەرۆكي پياوكۆژ نادەم
شێعر ناكەم بە گۆچاني گەدايي و
سەر بە دەرگاي هيچ گەورە ماڵێكا ناكەم

بەڵام بۆ گوڵ،
بۆ پەپوولە و بۆ ئەستێره
تا بتوانم ئەچريكێنم
شەهيد گوڵە
شەهيد ئەستێرەي ئاسماني نيشتمانە
شەهيد پەپوولەي رەنگيني باڵي
باغي گەلە و ...
رۆحي هەڵۆي بەرزەفڕي...
شاخەكاني كوردستانە.
***
ئەي پەپوولەي ئەوينداري –
- شيلەي گوڵزاري سەربەستي
ئەي ئەستێرەي ئاسماني تەمتوماني وڵاتەكەم
ئەي نەو گوڵي باغي ئاوات
ناوت ئەكەم بە ملوانكە
بۆ گەردني كام شاخ بەرزە
ناوت ئەكەم بە تووي ئوميد
بۆ نێو دڵي چەوساوەكان
ئەي پەڵەنگي كۆڵنەدەري "سەقزلوو"
ئەي شەهيد سەعيد.
تۆ نەمردووي...
ها . زايەڵەي تفەنگەكەت
هەر شاخ بە شاخ دەچيت و هەر نابڕيتەوە.
وشە وشەي ناوە پيرۆزەكەت دەڵێي
كەوە مووروي ملوانكەيەكي زێڕينە و
لە گەردني چياي شاهۆ، پيرەمەگروون، قەنديل و ئاگري ئاڵاوە
خوێنت چۆمێكي بە خوڕە...
لە دەماري يەك بە يەكي پێشمەرگەكانا دەجمێت .
كوڕي ڕەشي كوردستاني گەورەو مەزن
تۆ تووي شۆڕشت بۆ گەيشتن بە ئاواتي مێژينەي كوردان چاندووە
ئەو تفەنگە بەزيوانەي
لە هەوراز بۆ نشێو دەچن
ئەو لووتكانەي
سەريان بەرەو بنارەكان شۆڕ كردووە
قەت نازانن
ئەم دايكە نەزۆك نييە
ئەم ئاسمانە بە بێ‌ هەڵۆ قەت هەڵ ناكا
بووي بە تانە و كەوتيتە سەر گلێنەي چاويان
بووي بە دڕك و رۆچويتە ناو دڵ و دەروون و هەناويان
هەموو چوون و
نيشتمانيان بە جێهێشت و
لە ژێر تيشكي چلچراي نێو مەيخانەكاني لەندەن و بۆن و پاريس و ئۆپساڵا
كوردايەتي رشايەوە
بەڵام تۆ توند باوەشت كرد بەم دايكە خەمبارەدا و ...
وەك مەولانا ئەنبەر خاتووني دڵبەرت جێنەهێشت و
وەك دێوانە
لە ناو گڕي عەشقي شەمدا توايتەوە
دارەبەنێكي عەشقێكي پاك نەبێ‌ چلۆن
سيامەندێ ئەچێ‌ بە گژ كوێستانێكا؟
ئەي خەزاڵێ‌ نەبێ‌ چلۆن كاكە لاسێ‌
بۆهێناني گوڵي مەبەست
هەڵدەزني بە هەڵاڵانێ‌ سەر كەشا
تۆ لە خاكي دڵي شەيداي ئەوينداراني كوردستان
تۆ لە تۆرمەي كەڵە پياواني ئوستورە و
تۆ لە زنجيرەي قەقنەس و
تۆ لە سرتەي باڵي پەپوولە خولقابووي.
چۆن دڵيان هات
چراي دڵي تۆ خامۆش كەن
چۆن دڵيان هات
رۆحي پەپوولە بكوژن و
خوناو لە گوڵ بسڕنەوە.
چۆن دڵيان هات
مەولانا لە عەنبەر خاتوون دوور خەنەوە.
ئەيان زاني، پەريخاني كوردستاني بە تۆ نەبێ‌
لە قەڵاچەي دێوي داگيركەري بەدخوو رزگار نابێ‌ .

مامۆستا جه‌لال مه‌له‌كشا



برچسب: ،
امتیاز:
 
بازدید:
+ نوشته شده: ۳ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت: ۰۱:۰۷:۳۰ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب ميباشد. موضوع:

ارسال نظر
نام :
ایمیل :
سایت :
آواتار :
پیام :
خصوصی :
کد امنیتی :