?>
شیشه بالکن      -      +      سانا رسانه      -      +      بیسیم موتورولا      طلایاب      +      دانلود تراست والت      -      *      +      -      قیمت خرید بیسیم      -      -      بلوک سبک      -      آموزش تعمیرات موبایل      +      -      *      استخر پیش ساخته      ردیاب موتور      *      صرافی تتر      بروکر فارکس      +      خرید کتاب تاپ ناچ      +      *      تحلیل اتریوم      -      فیلم هندی      *      -      -      .      +      -      +      -      /      حواله وسترن یونیون      خرید ماینر      -      دکتر زنان مشهد      خرید لایسنس نود 32      کسب درآمد      خرید رپورتاژ      فروش آنتی ویروس      سیگنال فارکس      لایسنس رایگان نود 32      یوزر پسورد نود 32      سئو سایت      لایسنس نود32      آپدیت نود 32      بهترین بک لینک     
باسێك لە ململانێي نێوان باڵەكاني كۆماري ئيسلامي ئێران لە ئێستا و رابردوودا-(بەشي دووهەم)  تفريحي سرگرمي تفريحي سرگرمي .

تفريحي سرگرمي

باسێك لە ململانێي نێوان باڵەكاني كۆماري ئيسلامي ئێران لە ئێستا و رابردوودا-(بەشي دووهەم)

 لە دەورەي سەركۆماري هاشمي رەفسەنجاني دوو چەمكي " چەپ موديڕن" و" ڕاستي مودێڕن" هاتە ئاراوە. چەپي مودێڕن ڕەوتێك بوو كە بەهەر هۆكارێك بووبێ پێداچوونەوەي بە ڕوانگەكان و بير و بۆچوونەكانيدا كردەوە. دەسكەوتي ئەم بيروبۆچوونە وەرچەرخان لە هێندێك ڕاوبۆچووني ڕاديكاڵ و گۆڕانكاري لە درووشم و ئامانجەكانيان بوو. كەش و هەواي ئازادي سياسي و كەلتوري، گەشەي ئابووري، پێداچوونەوە و لابردني ناكۆكييەكان لە ئاست سياسەتي دەرەكي بوون بە درووشمي چەپ مودێڕنيسمەكان. ئەم گرووپە لايەنگري ئازادي ڕادەربڕين و گەشەدان بە ئازادي سياسي كۆمەڵگا بوون. هەروەها لە بەرانبەردا باڵي ڕاستيش هێندێك گۆڕاني بەسەردا هات، كە ئاكامەكەي لێك هەڵبڕان و جيابوونەوەي ڕەوتێك بوو كە جاروبار وەك ڕاست مودێرن و جاروباريش بەناوي تێكنۆكڕات يان مەسڵەحەتخوازەكان ناويان دەهات. ئەم ڕەوتە پێكهاتوو لە ئەنداماني ناوەندي باڵەكاني ڕاست و چەپ بوون كە ڕوانگەي هابەشي زۆريان لەگەڵ چەپ مودێڕن هەبوو و بە شێوەي گشتي خوازياري چاكسازي ئابووري و سياسي و فەرهەنگي و پەرەپێداني كەرتي تايبەت و بەڕێوەبەرايەتي زانستي و تێكنۆكڕاتي كۆمەڵگا بوون. سەرەكي ترين پێكهاتەي ئەم گرووپە، كارمەنداني ئاوەداني" كارگزاران سازندگي" بوون كە لە مەجليسي پێنجەمدا ڕۆڵێكي بەرچاويان هەبوو. ئەم گرووپە لەگەڵ باڵەكاني چەپ مودێڕن لە هەڵبژاردني ساڵي 76 دا پاڵيان وێكدا.

لە ساڵي 1363 بەم لاوە بە هۆي ناكۆكي نێوان باڵي شۆڕشگێڕ كۆماري ئيسلامي باڵێك بە ناوي ڕەوتي بەرژەوەندي خوازاني نەتەوەيي" پراگماتيسم" يان ناوەندي ناسرا و ناوي دەركرد. ئەم باڵە لەگەڵ هێندێك سياسەتي ڕاديكاڵي نێودەوڵەتي ناكۆك بوون و ئەوەيان لە قازانجي بەرژەوەندي ئيستڕاتيژي شەڕي ئێران و ئێڕاق نەدەزاني. لە نێواني دەيەي حەفتاوە " كارمەنداني ئاوەداني" گرينگترين گرووپي ناوەندي دەناسرا. چاپەمەنييەكاني هاوشاري" همشهري" و ئێران زمانحاڵي ئەم گرووپە بوون بە شێوەي نافەرمي. حيزبي بەرەي هاريكاري ئێراني ئيسلامي كە بناغەكاني دامەزراني دەگەڕێتەوە بۆ بەر لە هەڵبژاردني دەورەي حەوتەمي سەركۆماري لە ئێران، بەم شێوەيە كە هاوبيراني خاتەمي لە شوێنەكاني بانگەشەي هەڵبژاردن لە يەكتر كۆدەبوونەوە بۆ ئەوەي يارمەتي بدەن لە هەڵبژاردنەكان سەركەوتوو بێ. دواي سەركەوتني خاتەمي 110 كەس لە ئەنداماني حيزبي بەرەي هاريكاري"جبهە مشاركت" بە شێوەي فەرمي لە ڕەزبەري ساڵي 1377 دا ئەم حيزبەيان دامەزراند.
دەفتەري پتەوكردني يەكگرتوويي ئەنجومەني ئيسلامي زانكۆ" دفتر تحكيم وحدت دانشگاە" ، مێژووي ئەم ئەنجومەنانە دەگاتەوە دەيەي بيست. لە دەيەي سي كەش و هەواي بەستراوي سياسي وڵات بوو بە هۆكاري ئەوەي لە چالاكييەكانيان كەم بكەنەوە. لە دەيەي جل، پێكهاتني سەرهەڵداني خومەيني وردە وردە جوڵەي خستەوە بەر ئەم ئەنجومەنانە لە زانكۆكان، بەشێوەيەك كە ڕٶڵي سەرەكي شۆڕشي ساڵي 1357 يان گێڕا. دەوري يەكەمي چالاكي  لە نێووان ساڵەكاني 68 – 58 بە  فەرمان و بەڕێوەبەري خومەيني دا تێپەڕ كرد ، هەروەها وەك يەكەم پێكهاتەي زانكۆيي ، بە گرتني سەفارەتي ئەمريكا، شۆڕشي فەرهەنگي، بەشداري لە هەڵبژاردن و يارمەتيداني لايەني دڵخوازيان" ئيسلامي و شۆڕشگێڕ" ڕۆڵێكي بەرچاويان هەبوو.
دەوري دووهەمي چالاكييان ساڵاني 72 – 68 هەڵوێست نواندن سەبارەت بە سازبووني پێكهاتەي هاوشێوە و پشتيواني لە مونتەزيري لە گرينگترين چالاكيەكانيان بوو. لە دەوري سێهەمي خۆي ياني ساڵي 76 – 72 ئەم ئەنجومەني پتەوكردني يەكگرتووي زانكۆ پەستاني كەوتە سەر و كەوتە ژێر گووشاري سياسي و گۆشەگير كرا. هەر بۆيەش گۆڕانكاري بەسەر هێندێك درووشمي وەك " عەداڵەت" بۆ" ئازادي"  ڕوو دەدا.
هەروەها پشتيواني كردنيان لە ويلايەتي فەقيە كە پێشتر يەكەم مەرجي ئەندام بوونيان بوو كاڵ دەبێتەوە و هێندێك ڕەخنە و گازندە دخەنە سەر هاشمي ڕەفسەنجاني. دەوري چوارەم 80 – 76 هەروەك باڵي چەپ ، جەخت لەسەر ياسا و وتووێژ و ئينتقادي سياسي و نەرمي نواندن لە بەرانبەر ئەمريكا دەكەنەوە تا لە ئاكامدا لە دەوري شەشەمي مەجليسدا ڕوانگەكانيان دەخەنە ڕوو و داواي لابردني گووشار لەسەر لاوان و گەنجان دەكەن لە پێوەنديان پێكەوە، چاكسازي لە ياساي چالاكيە سياسيەكاندا، سياسي و كلتووري ژنان، گۆڕانكاري لە ياساي چاودێري چالاكي كلتوري، لابردني پاڵاوتني سياسي ، دژايەتي ئابووري پاوانكراو، پاوانكراني تەلفزيۆن و ڕاديۆ ، ئازادي ئايينەكان لەم درووشمانەن كە بەرزيان كردنەوە.
ڕێكخراوي موجاهيديني شۆڕشي ئيسلامي ئێران پێكهاتەيەكي سياسي و ئايدئۆلۆژيكە، لەسەر ئيمان بە خوا وزەرورەتي شەڕي دژي كفر بنياد نراوە و چالاكي دەكا و ويلايەتي فەقيە لە سەرەوەي مەڕامنامەكەيانە. ئامانجەكاني بريتين لە : 1- پاراستني شۆڕشي ئيسلامي 2- بڵاوكردنەوەي شۆڕشي ئيسلامي ئێران لە ناوخۆ و دەرەوەي وڵات 3- ئاوەداني كۆمەڵگا
كۆمەڵەي هێزەكاني ڕێگاي ئيمام" جمعيت نيروهاي خط امام" سەيد هادي خامنەيي و رەحمەتوڵلا خوسرەوي و ئەحمەد تەوەكولي پور لە خەزەڵوەري 1377 دا بە وەرگرتني بڕوانامەي كۆموسيوني مادەي 10 وەزارەتي ناوخۆ ئەم گرووپەي خۆيان ڕاگەياند. ئەم كۆمەڵە بە هاوكاري دەفتەري پتەوكردني يەكگرتوويي ئيسلامي زانكۆ و ڕێكخراوي موجاهيديني شۆڕشي ئيسلامي ئێران، حيزبي ئيسلامي كار، حيزبي بەرەي هاريكاري ئيسلامي، ماڵي كارگەر، بەرەي دووهەمي جۆزەردانيان پێكهێنا " جبهە دوم خرداد" . بەڵام ئەم هاوپەيمانييە فەرمي نەبوو و لە لايەن دامەزرێنەراني ئەم گرووپ و حيزبانەوە دانەمەزرابوو و خۆي سەربەخۆ سەري هەڵدابوو. بەڵام باشترە مەڕامنامەي ئەم بەرەيە بزانين . 1- ئيمان بە خوا و ئيسلام و باوەرەكاني خومەيني 2- دامەزراندني حكوومەتي ئيسلام و پاراستني كۆماري نيزام 3- شەڕ لەگەڵ ئەمريكا و پەرەپێداني ئازاديي سياسي و لە ناو بردني هەژاري .
سەرهەڵداني ئازادي" نهضت آزادي"  دەسپێكي ليبڕاڵ بوو، لە مەڕامنامەي دا هاتووە كە " ئێمە موسوڵمانين، ئێرانين، فەرمانبەرداري ياساي بنەڕەتي وڵاتين. دين لە ناو سەهەڵداني ئازادي دا پێگەي دووهەمي هەبوو لە دواي ئێراني بوون بوو و بۆ خزمەت بە ئێراني كەڵكي لێ وەردرگيرا ، دەتوانين بڵێين نوێنەري ئەم بيرۆكەيە موسەديق بوو و بەردەوام حەولي نزيك بوونەوەي دەدا بۆ وتووێژ لەگەڵ ئەمريكا، هەروەها خوێندنەوەي واقع گەرايانەي هەبوو بۆ دين و بە وتەي ئيسلامييەكان ئەوە بوو كە بناغەي موجاهيدني خەڵقي لە ئێران داڕشت كە نزيكتر بوون لە كۆمۆنيسم. هەروەها پێوەندي خۆيان لەگەڵ بەشێك لە ڕووحانيەت پاراستبوو " شەريعەتمەداري" و ئەويان بە پێشەواي بيرۆكەكانيان دادەنا و خومەينيان وەك پێشەواي ديني قبوول نەبوو. لە كاتي شەڕي ئێران و ئێڕاق ئەم گرووپە خومەينيان بە شەڕ خواز دەناساند و هيچ كات پشتيوانيان لە شەڕ نەكرد. سەڕەڕاي هەموو ناكۆكۆكييەكان لە ئاست بەڕێوەبەري وڵات و ياسا و  دژايەتي كردني سوپاي پاسداران و درووشمي نە ڕۆژئاوا و نە ڕۆژهەڵاتەكەي خومەيني ئەوەي بەرەندەي مەيدانەكە بوو ليبڕاڵەكاني سەرهەڵداني ئازادي نەبوون و خومەيني بەسەريان دا زاڵ بوو و هەر ئەوەش بو بە هۆكاري دەست لە كار كێشانەوەي بازرگان و لە ساڵي 1360 بەم لاوە حيزبوڵلا دەسەڵاتي سياسي لە ئێران گرتە دەست.

ئەم دەستەبەندييەش كە لە دەوراني سەركۆماري هاشمي ڕەفسەنجانييەوە ڕەنگي خۆي لە دەست دا و لە هەڵبژاردني دووي پووشپەڕي 1376 لە پڕاكتيكدا لە كايەي سياسي ئێران دەرچوو، ئەوە زۆرتر لە دامەزراني كۆماري ئيسلامي تاكوو مردني خومەيني بەكار هاتووە و ئەم دەستەواژانە ئێستا ناويان و ناوەڕۆكيان بە تەواوي جگە لە هێندێك شتي سەرەكي دا گۆڕاون.
جگە لەم پێوەرانەي كە تا ئێستا باسمان لێوە كردن هێزە سياسييەكاني ناو دەسەڵات دەتوانين بە چەند باڵي بچووكتر دابەش بكەين:
كۆماري يان ئيسلامي
لەگەڵ ئەوەي كە دەسەڵات و باڵەكاني دەيانهەويست هەرچي زياتر دەنگي خەڵك ڕاكێس بكەن و كاريگەري زياتر دابنێن و بتوانن سەركۆماري لە باڵەكاني خۆيان دەستنيشان بكەن ، دوو ڕوانگەي جياوازيان پەيدا كردووە و لايەنێكيان هاوكات لەگەڵ ئەوەي ڕژيم بە ئيسلامي دەزانێ بە ڕژيمێكي كۆماري قبووڵە بەڵام لە بەرانبەردا لايەني تر بە جەخت كردنەوە لەسەر ئيسلاميەت تا ئەو جێگايە دەچۆ پێش كە لە جياتي " كۆماري ئيسلامي "  باسي لە حكوومەتي ئيسلامي كردووە.
ئەوەش دەتوانين بە هەمان كێشەي رێفۆرمخوازان و محافەزەكارەكان بزانين كە دووبارە سەري هەڵدابێتەوە.
ڕاديكاڵ و مام ناوەند" تندرو و ميانەرو"
ئەم پێوەرە بە تايبەت لە دەورەي سەركۆماري هاشمي رەفسەنجاني باو بوو، هەرچەند ئەمڕۆش هەر بەكار دێت. ئەم دەستەواژانە بۆ ناساندني لايەنەكاني ناو محافەزەكارەكان يان بناژووخوازان" اصولگرايان" يان بە واتايەكي تر هەمان باڵي راست بە كار دێت كاتێك ڕووبەڕووي باڵي چەپ و رفۆرمخوازان و نەيارانيان دەبنەوە.
ڕۆژنامەي " كيهان" و گرووپي وەك حيزبوڵلا لە نموونە هەرە بەرجەستەكاني ئەم پێناسەيەن . لە بەرانبەريشدا كەسانێكي وەك هاشمي ڕەفسەنجاني و محەمەد خاتەمي و گرووپەكاني وەك " حزب كارگزاران سازندگي و حزب اعتدال و توسعە وەك مام ناوەندي سەيريان دەكرێ. هەروەها گرووپەكاني وەك " حزب مشاركت و سازمان مجاهيدين انقلاب اسلامي، دفتر تحكيم وحدت و سازمان دانش آموختگان ايران اسلامي "وەك لايەني ڕاديكال و توندرەو ناسراون.
هەروەها باڵەكاني ڕاست و چەپ دابەش دەبن بە نەريت پەرەست و مودێرن .
ئيستاش كاتي ئەوەيە كە بچينە سەر باسي ئەوەي ئەم باڵانە بۆ هەڵبژاردني سەركۆماري ساڵي 1392 هەڵسەنگێنين و پێناسەيەكي نوێيان بۆ بدۆزينەوە.
لايەنەكاني ناو حكومەت و نوێنەرانيان لە هەڵبژاردني سەركۆماري 1392
لايەن و گروپە سياسييەكاني ئێران، كۆڕ و كۆبوونەوە و ڕاپرسي  و پڕوپاگەندەي خۆيان بۆ هەڵبژاردنەكاني سەركۆماري 1392 دەست پێكردووە . دەبێ بزانين هەركام لەو لايەن و گروپانە لە چ شوێنێكي دەسەڵات و هێز و ململاني سياسيدان، بە چ را و بۆچوونێكەوە هاتوونەتە ناو هەڵبژاردنەكانەوە، ڕوانگەيان لە مەر هەڵبژاردني داهاتووي ئێران چييە، چ داواكارييەكان هەيە و نوێنەريان كێيە؟ ئايا ئيمكاني هاوپەيمانييەتي لە نێوانياندا هەيە يان نا؟
كێبڕكێي دەسەڵات
دواي ئەوەي لە لايەن دارودەستەي ڕێبەرايەتي كۆماري ئيسلامييەوە دواي لاساري ئەحمەدينژاد لە بەرانبەر خامنەيي بە لاڕێ و لادەر تۆمەتبار كران ، هەل و هەڵكەوتێكي باش بۆ لايەني روحاني و ئاخوندي ناو دەسەڵات ڕەخسا( كۆمەڵەي فێركاري و كۆمەڵەي رووحانياني شۆڕشگێر) كە خۆيان ئامادە بكەن بۆ بەدەستەوە گرتني پۆستي سەركۆماري لە ساڵي 1392 دا. هەروەها بۆ دڵنيا بوون لەوەي كە دارودەستەي ئەحمەدينژاد وەك ئيسفەنديار ڕەحيم مەشايي سەركەوتوو نەبێ بۆ ئەوەي خۆي بۆ هەڵبژاردن ئامادە بكا، ئەوان توانيان لاني زۆري مەجليسي هەشتەم و نۆهەم بەدەستەوە بگرن ئێستا زۆر بە دڵنياييەوە خۆيان ئامادەي وەرگرتني پۆستي سەركۆماري ئێران كردووە، بەڵام لەسەر ئەوەي كە كێ ونەر بێ لە نێوانياندا هچ ڕێككەوتنێكي بەم چەشنە نابينرێت لە نێوانياندا ( لە عەلي لاريجاني و عەلي ئەكبەر ويلايەتي تاكوو مەنوچێهر موتەكي و محەمەد باقر قاليبافەوە)
هێڵي دايمي و ناسەركەوتووي سێهەم
موحسيني رەزايي و هاوڕێكاني نزيكەي سێ دەيەيە كە دەيانهەوێ بێ لايەن و بە دوور لە راست و چەپ ، نە گوڕانخواز و نە موحافەزە خواز ، نە لەبەرەي خۆڕاگري  ونە لەبەرەي يەكگرتۆوە هێزي بەڕێوەبەري و ياسادانان و پاڕلمان بگرنە دەست. كۆمەڵەي پاراستني پرنسيپەكان( رێي شە هري  وپورنەجاتي) لە دەسپێكي دەيەي حەفتاوە بە پشت بەستن بە ڕابردووي كار خۆيان لە وەزارەتي زانياري دەسەڵات بگرنە دەست.
رەزايي و هاوڕێكاني لە نزيك هەردووك بەرەي ڕاست و چەپ درێژەيان بە چالاكييەكانيان داوە . ( موحسين رەزايي لە لايەك لە كۆڕي توێژينەوەي بەرژەوەندييەكاني رژيم دا كار دەكا و هەم لە لايەكي ترەوە پێوەندي خۆي لەگەڵ مێهدي كەني پاراستووە، هەم دواي هەڵبژاردني خاتەمي بۆ وتووێژ سەرداني ناوبراو دەكا و هەم لە كۆڕ و كۆبوونەوەكاني لاريجاني و قاليباف بەر لە هەڵبژاردنەكاني دەوري نۆهەمي سەركۆماري بەشداري كردووە، بەڵام سەربەخۆيي و توانايان و هەروەها لە لايەن ڕێبەريشەوە وەفاداري و توانەوەيان لە ناو ويلايەتيشدا جێگەي متمانە و پشت بەستن نەبووە.
بەردەوامي كەش و هەواي ناسەقامگير
بەرەي خۆڕاگري دواي سەرنەكەوتن لە هەڵبژاردني مەجليسي نۆهەمي سەركۆماريدا لە ساڵي 1390 خۆي بۆ كێبڕكێيەكي تر ئامادە كردووە . ئەم بەرەيە كە زۆربەي ئەنداماني لە تيمي ڕابردووي ئەحمەدينژادن بە دواي ئەوەدا دەگەڕێ كە لەژێر چەتري دەوڵەتي ئەحمەدي نژاد بێتە دەر و سەربەخۆ ڕٶڵي بەرچاوي هەبێ لە سياسەتي ئێراندا. ئەم بەرەيە كە بە پشت بەستن بە باوكي ڕووحي خۆي ياني ميسباحي يەزدي چالاكي دەكا بە تەواوەتي ڕيگەي خۆي لە ڕێگەي ڕووحاني و ئاخوند خوازان بە ڕێبەرايەتي مەهدەوي كەني جيا كردۆتەوە.
ئەنداماني بەرەي خۆڕاگري بە هەڵبژاردني كەسێكي وەك سەعيد جەليلي كە لە بەڕێوەبەراني تايبەتي كاروباري خامنەييە خۆيانيان لێ نزيك كردۆتەوە بەڵكو بتوانن متمانەي دەزگاي ڕێبەري وەدەست بێنن. سياسەتيان خۆ نزيك كردنەوەيە لە مەڵبەندي دەسەلەت و لابردني ڕەكەبەرانيان لە سەر ڕێگايان. كەسانێكي وەك باقر لەنكەراني ( لە وەزيراني دەوڵەتيئەحمەدي نژاد لە دەوري يەكەمي سەركۆماري) زۆرتر بۆ پڕوپاگەندەي هەڵبژاردن ناويان دێتە ناو كايەي سياسييەوە. هەروەها بۆ ئەوەي شوێنەواري ئيسلام لە ناو بەرەكەيان ديار بێ شۆڕايەكيان بە ناوي فقهي خستۆتە ناو بەرەكەوە كە ميسباحي يەزدي خۆي پەسەندي كردووە و سياسەتي گشتي لە لايەن ئەم شۆڕايەوە بەڕێوە دەچێ . ميسباحي يەزدي و خۆشوەخت( كە فەرماني قەتلە زنجيرەييەكانيان دەركردبوو لە گەڵ يەكێكيتر ئەم شۆڕايەيان پێكهێناوە.
ويستي بەڕێوەبەراني حكوومەتي بۆ بەدەستەوە گرتني ناڕەزايەتييەكان

ماڵي كرێكار كە لە گروپەكاني نزيك لە هاشمي ڕەفسەنجانين لە ئێستادا بە تەماي ئەوەن حوسێن كەماڵي وەزيري كاري كابينەي رەفسەنجاني و خاتەمي وەك نوێنەري سەركۆماري دێننە ئاراوە تاكوو لە سەرلێشێواوي رفۆرمخوازەكان كەڵك وەرگرن و هەلەكە بقۆزنەوە بۆ خۆيان و دەنگي دەنگدەرانيان بۆ خۆيان رابكێشن. ئەم تەشكيلاتە كە ناوي كرێكاري لەسەر خۆي داناوە و بەردەوام پشتيواني لە سەركوتكردني كرێكاران كردووە و يان بەرانبەر بە پێشێلكارييەكان بێدەنگي نواندووە وادەزانێ كە دەتوانێ دەنگي ئەو كەسانەي لە سياسەتەكاني ئەحمەدي نژاد بێزار بوون و لە بارودۆخي ئابووري وڵات بێزار بوون بە لاي خۆيدا بكێشێ.



برچسب: ،
امتیاز:
 
بازدید:
+ نوشته شده: ۳ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت: ۰۱:۰۷:۳۵ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب ميباشد. موضوع:

ارسال نظر
نام :
ایمیل :
سایت :
آواتار :
پیام :
خصوصی :
کد امنیتی :