وێنە و راپۆرت: ئاگركەوتنەوە لە قوتابخانەيەكي كچان لە پيرانشار
بەهۆي ئاگركەوتنەوە لە قوتابخانەيەكي سەرەتايي كچان بەناوي شيناوێ لە پيرانشار، 45 خوێندكار لەنێو ئاڵقەي گڕدا گيردەخۆن و بەو هۆيەوە پتر لە 30 قوتابي دووچاري سووتان دەبنەوە و پاشان رەوانەي نەخۆشخانەي خومەيني شاري ورمێ دەكرێن.
بەپێي راپۆرتەكان تەندروستيي هەشت لەو خوێندكارانە نالەبارە و بۆ چارەسەري دەرماني زياتر رەوانەي ناوەندي پارێزگاي ورمێ كراون.
رووداوە بەهۆي خراپي جۆري چراي گەرمكردنەوەي پۆلەكەوە بووە، بەڵام مورتەزا رەئيسي جێگري عومراني وەزارتي پەروەردە و فێركردني لەم بارەيەوە رايگەياندووە كە چراي ئەو پۆلە ئيستاندارد بووە و ئێمە حەولمانداوە كەلوپەلەكاني خوێندنگاكان ئيستاندارد بكرێن و ئەم چرايەش لە جۆري چرا ئيستانداردەكان بووە.
هەروەها ناوبراو ئەوەشي ئاشكرا كردووە كە لەكاتي گڕگرتني چراكە، مامۆستاكە كارمەنداني قوتابخانەكەي بانگكردووە و لەباتي ئەوەي خوێندكارەكان بباتە دەرەوە، چراكەي بردووەتە و پاشان لە دەستي كەوتووە و پۆلەكە ئاگري گرتووە.
هەروەها لە لاي خۆيەوە رەسوڵ خزري لەگەڵ ئاماژەكردن بە ئاگركەوتنەوەكە لە قوتابخانەي "شيناوێ" بە هەواڵنێريي فارسي راگەياندووە: بەنووسراوە ئاگاداركردنەوەم بە وەزير داوە و پرسياريشم كردووە و دەبێ وەزيري پەروەردە و فێركردن وەڵامدەر بێ.
ناوبراو ئەوەشي راگەياندووە كە رووداوەكە بەهۆي گڕگرتني چراي پۆلەكەوە بووە و ئێستا بارودۆخي 8 خوێندكاري كچ نالەبارە و گوتوويەتي: وەزيري پەروەردە و فێركردن دەبێ پێداچوونەوە بە وەزارەتەكەيدا بكا، پەروەردە و فێركردن بودجەي باشي بۆ كەلوپەلي قوتابخانەكان وەرگرتووە و نابێ شايەتي ئەمجۆرە رووداوانە بين.
ناوي بەشێك لەو خوێندكارانە بەمشێوەيەي خوارەوەيە كە ئاژانسي موكريان بڵاويكردووەتەوە:
1- فخر الدين خضري آموزگار
2- خضر راه خاركش سرايدار
3- مبينه پركم
4- ناديه صالح
5- مهناز محمدپور
6- كوثر احمدزاده
7- آمينه راك
8- آسيه ابوبكري
9- شادي ابراهيميان
10- اسرين معروفي
11- سيما شادكام
12- اسما دروي
13- ستاره عاليه
14- آمنه اسماعيل پور
15- آرزو طاهر آريايي
16- كاني شريفي
17- سيما مرادي
18- ساريا رسول زاده
19- ليلا كريمي
20- سوزان ملاميني
21- يادگار مصطفي نژاد
22- نگار پري موزه
23- سميرا اسماعيلي
24- سميرا معروفي
25- ناهيده شريفي
26- مرواريد حمزه
27- فائزه ملو
28- فريده اميدوار
29- آسيا رسولي
برچسب: ،