به‌همه‌ن قوبادي: ده‌بێت وه‌ك وڵاتاني دراوسێ سينه‌ماكه‌مان به‌هێزبكه‌ين
3/2/2013
به‌همه‌ن قوبادي له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ قوتابياني به‌شي سينه‌ماي زانكۆي سه‌لاحه‌دين رايگه‌ياند، ئێستا سينه‌ماي وڵاتاني توركيا، ئێران و عه‌ره‌بي به‌ره‌و به‌هێزبوون دەچن، ده‌بێت شان به شاني سينه‌ماي ئه‌و وڵاتانه ئێمه‌ش به‌ره‌و پێشه‌وه بڕۆين و سينه‌ماكه‌مان به‌هێز بكه‌ين.
سينه‌ماكاري ناوداري كورد به‌همه‌ن قوبادي رۆژي پێنجشه‌ممه‌ي رابردوو، له كۆلێژي هونه‌ره جوانه‌كاني به‌شي سينه‌ماي زانكۆي سه‌لاحه‌دين ئاماده‌بوو و بۆ قوتابياني سينه‌ما و هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ي كه هۆگري سينه‌مان چه‌ند وته‌يه‌كي پسپۆڕانه‌ي له‌سه‌ر هونه‌ري سينه‌ما پێشكه‌ش كرد و له درێژه‌دا به وردي وه‌ڵامي پرسياري ئاماده‌بوواني دايه‌وه و بۆ هاوكاري كردني قوتابياني به‌شي سينه‌ماي زانكۆي سه‌لاحه‌دين جيهازه ته‌كنييه‌كاني فيلمي سينه‌مايي "وه‌رزي كه‌ركه‌ده‌ن" و هه‌روه‌ها به‌رهه‌مي داهاتووي پێشكه‌ش به به‌شي سينه‌ماي كۆلێژي هونه‌ره جوانه‌كاني زانكۆي سه‌لاحه‌دين كرد.
قوبادي له سه‌ره‌تاي قسه‌كانيدا سه‌باره‌ت به خۆئاماده‌كردني قوتابييه‌كي به‌شي سينه‌ما بۆ ده‌رهێناني به‌رهه‌مێك هاته ئاخاوتن و گوتي: ده‌بێت به‌رده‌وام كتێب بخوێننه‌وه و هه‌موو رۆژێك فيلم ببينن و ئاگاداري به‌شه ته‌كنيكييه‌كاني سينه‌ما بن بۆ نموونه ده‌بێت شاره‌زايي ته‌واتان له سێت ئاپي كامێرا، كاله‌ركۆلێكشێن، ئێديت، داناني ده‌نگ، موزيك، شێوه‌كاري، فۆتۆگرافي و به‌شه‌كاني ديكه‌ي سينه‌ما هه‌بێت.
گوتيشي: ده‌بێت به‌رده‌وام له‌سه‌ر پێي خۆتان راوه‌ستن و چاوه‌ڕێي حكومه‌ت مه‌بن هاوكاريتان بكات. له ناو پۆله‌كه‌تاندا پێكه‌وه پێنج كه‌س گرووپێك دابمه‌زرێنن و هاوكاري يه‌كتري بكه‌ن و له ته‌واوي قۆناغه‌كاني به‌رهه‌مهێناني كورته فيلمێكدا هاوكاري يه‌كتري بكه‌ن و ته‌نيا پشت به خۆتان ببه‌ستن، ئه‌وه‌نده به‌هێزبن كه بۆخۆتان به به‌رهه‌مه‌كانتان حكومه‌تێك بن.
ئه‌وه‌شي خسته‌ڕوو: ئێستا سينه‌ماي وڵاتاني توركيا، ئێران و عه‌ره‌بي به‌ره‌و به‌هێزبوون ده‌ڕوات و ئێمه وه‌ك سينه‌ماكار، په‌يامێكي گه‌وره‌مان له‌سه‌ر شانه و ده‌بێت شان به شاني سينه‌ماي ئه‌و وڵاتانه ئێمه‌ش به‌ره‌و پێشه‌وه بڕۆين و سينه‌ماكه‌مان به‌هێز بكه‌ين.
ده‌رهێنه‌ري فيلمي سينه‌ما "كێسه‌ڵه‌كانيش ده‌فڕن" له به‌شێكي قسه‌كانيدا گوتي: ئێستا سينه‌ما مێديۆمێكي زۆر زۆر به‌هێزه كه حكوته‌كان له سه‌رانسه‌ري دنيا پێويستيان پێيه‌تي و هه‌ر كامتان ده‌توانن تريبۆنێكي گه‌وره بن و به به‌رهه‌مه‌كانتان ده‌نگي كورد به دنيا رابگه‌يه‌نن.
ده‌رهێنه‌ري فيلمي سينه‌مايي "كاتێك بۆ مه‌ستي ئه‌سپه‌كان" گوتيشي: من بۆ سازكردني يه‌كه‌مين فيلمم چوومه ناو ژياني كه‌سايه‌تييه‌كاني فيلمه‌كه‌مه‌وه و ئێوه‌ش بۆ ئه‌وه‌ي كه فيلمه‌كه‌تان له‌سه‌ر بينه‌ر كاريگه‌ري ئه‌وتۆي هه‌بێت، ده‌بێت بچنه ناو ژياني كه‌سايه‌تييه‌كاني فيلمه‌كه‌تانه‌وه.
قوبادي ئه‌وه‌يشي ئاشكرا كرد: ده‌بێت فيلم بۆ فيستيڤاڵه‌كان سازنه‌كه‌ن و ته‌نيا بۆ دڵ و ناخي خۆتان فيلم سازبكه‌ن، گرفتي ئێستاي سينه‌ماي كوردي ئه‌وه‌يه كه هه‌موو كه‌س هه‌وڵده‌دات به خێرايي يه‌كه‌مين فيلمي بڵندي سينه‌مايي خۆي سازبكات.
ده‌رهێنه‌ري فيلمي سينه‌مايي "نيوه مانگ" له درێژه‌ي ئه‌م كۆبوونه‌وه پسپۆڕانه‌يه‌دا به وردي وه‌ڵامي پرسياري ئاماده‌بوواني دايه‌وه و بۆ هاوكاري كردني قوتابياني به‌شي سينه‌ماي زانكۆي سه‌لاحه‌دين، جيهازه ته‌كنييه‌كاني فيلمي سينه‌مايي "وه‌رزي كه‌ركه‌ده‌ن" و هه‌روه‌ها به‌رهه‌مي داهاتووي پێشكه‌ش به به‌شي سينه‌ماي كۆلێژي هونه‌ره جوانه‌كاني زانكۆي سه‌لاحه‌دين كرد و هه‌روه‌ها ئاماده‌يي خۆي نيشاندا كه هه‌ر مانگ جارێك له به‌شي سينه‌ماي زانكۆي سه‌لاحه‌دين ئاماده‌بێت و هه‌ر جارێك ته‌وه‌رێكي پسپۆڕانه‌ي هونه‌ري سينه‌ما پێشكه‌ش به قوتابياني كورد بكات.
له‌م كۆبوونه‌وه‌يه‌دا كه به ئاماده‌بووني سه‌رۆكي كۆلێژي هونه‌ره جوانه‌كاني زانكۆي سه‌لاحه‌دين دكتۆر مه‌هدي قادري و سه‌رۆكي به‌شي سينه‌ماي ئه‌م كۆلێژه دكتۆر ئيبراهيم مه‌حموود، مامۆستاياني به‌شي سينه‌ما و شانۆ و به‌شه‌كاني ديكه و هه‌روه‌ها قوتابياني سينه‌ما و هۆگراني هونه‌ري سينه‌ما له به‌شي سينه‌ماي كۆلێژي هونه‌ره جوانه‌كاني زانكۆي سه‌لاحه‌دين به‌ڕێوه‌چوو.
PNA
برچسب: ،