هەڕەشەي تيرۆر و كوشتار، وێكچوويي لەگەڵ ناوەڕۆكي ڕێژيمي ئێران، جەماڵ ڕەسوڵ دنخه
پێناسەي ڕێژيمي ئيسلاميي ئێران لە چوارچێوەي هيچ چەمك و دەستەواژەيەكي سياسيدا بە واتاي حكوومەت خۆ نابينێتەوە و ئەوە دەكەوێتە دەست و مێشكي هەر كەسێك
كە تەنيا دەسەڵاتێكي تەواو ميليشايي لە جوگرافيايەكي دياريكراودا بە ناوي "ئێران" و ئاڵايەك بە شوناسي "عەرەبي"ييەوە كە ئەويش خۆي لە هەر بوارێكدا قسە و باسي خۆي لەسەرە، خۆ دەردەخات و ئاشكرا دەبێت.
لە ماوەي نزيك بە سێ دەيە لە دەسەڵاتداريي "كۆماري ئيسلاميي ئێران" كە هيچ واتايەكي نيە جگە لە تيرۆر و كوشتن، بەرپرساني ئەو ڕێژيمە يەك لە دواي يەك لە هەموو كۆڕ و كۆبوونەوەيەكي خۆياندا لە هەر ئاستێكي سياسيدا، تەنيا باس لە وێران كردن و سڕينەوەي دوژمناني دەرەوە دەكەن كە ئەويش پێناسەي بۆ نەكراوە، كامەيە دوژمن و لەبەرچي دۆژمنايەتي؟. لە دەسەڵاتي ئێستاي ڕێژيمي ئێراندا، ئەوەي كە جڵەوي دەسەڵاتداريي لەدەستە، گرووپێك يان باشتر وايە بگوترێت تاقمێكي دياريكراون كە لە بازنەيەكي تەواو داخراو و ئەمنييەتيدا كار دەكەن و لە ڕەوتي كارەكاندا تەنيا مۆرەكاني جێگۆڕكێيان پێ دەكرێت و هيچيتر. ئەوگرووپە يا تاقمە لە ئێران گرووپێكي تەواو سەربازي و سەكوتكەرە كە بۆ ڕاگرتني دەسەڵاتەكەي خۆي لە هيچ كارێك ناپرينگێتەوە و ئەوەي لە بەرژەوەندي و قازانجي خۆيدا بێت ئەنجامي دەدات، ئەوەش ناوي "سپاي پاسداراني ئێران"ـە كە لە نێو هەموو وڵاتاني جيهاندا بە ئاژاوەچي، شەڕئەنگێزي، تيرۆزيزمي نێودەوڵەتي و پشتيواني لە گرووپە توندڕەوەكان و دەستێوەردان لە كاروباري وڵاتاني ناوچەكەدا دەناسرێتەوە. سپاي پاسدراني ئێران، هێزێكي نيزامي و خوێنڕێژە كە بە كەڵك وەرگرتن لە هێز و كەرەستەي نيزامي، بە زۆر و كوشتوبڕ خۆي لە جوگرافياي ئێراندا بەسەر هەموو نەتەوەكاني ئێراندا سەپاندووە و هيچ جۆرە ئوسوول و ياسايەكي لە بواري ئاسايش و گوزەران و مافي نەتەوەكاني ئێراندا قبووڵ نيە و باسكردن لە ماف و ئازادي بە هاوردەي ئيستكبار و ڕۆژئاوا دەزانێت و كەسانێك يا ئەو نەتەوانەي نێو ئێران باس لە هەر مافێكي ميللي، ئاييني و ڕەگەزي بكەن، بە توندترين شێوە سەركوتيان دەكات.
سپاي پاسداراني ڕێژيمي ئێسلاميي ئێران، ساڵي ١٣٥٩ لەسەر بڕياري خومەيني بەشێوەي "جيهادي" دامەزرا و تا ئێستا خۆي بە نوێنەر و جێبەجێكەري بڕيارەكاني خومەيني دەزانێت و لە كاروباري خۆيدا چەند قسەي خومەيني كردووەتە سەردێڕي كارەكاني و لە ڕوانگەي ئەو هێزە ميليشاييەي سپاي پاسدارانەوە، هەر كەسێك يان لايەنێك ڕووي لە سياسەتەكاني ئێران وەرسووڕێنێت، تيرۆريست و سەهيۆنيستە، تەنانەت ئەگەر ئەو كەس يان لايەنە پێشتر هاوكاري بە ئەمەگي ئەو ڕێژيمە بووبێتن.
سپاي پاسداران ئەگەر زۆر بە ساكاري و ئاساني هەڕەشەي لەناوبردن و كوشتوبڕ و شەڕ دەكات، زۆر ئاساييە و ئەوەش بۆ چەند هۆكار دەگەڕێتەوە كە هەر لە سەرەتاوە ئەو ڕێژيمە بەمجۆرە هەڵسوكەوتي كردووە و هيچ بۆي گرينگ نەبووە.
يەكەم هۆكار بۆ لابردني توندتيژي لە ئەدەبياتي خومەينيدا دەگەڕێتەوە، خومەيني ئەدەبياتي توندوتيژ، گوتاري پڕ لە شەڕ و هەڕەشە و لەناوبردني هەموو ڕوانگە جياوازەكاني بەكار هێنا و بۆ شەڕ دژي جيابيران و هەموو ئازاديخوازن، خۆي لە ناو ئاييني شيعه و ديني ئيسلامدا وەك نوێنەري خودا لە سەر زەوي دياري كرد و بە كەيفي دڵي خۆي و لە ڕووي ڕوانگەي شەڕئەنگێزي و ئاژاوەچييەتي و جينايەتكارانەدا شرۆڤەي ديني و ياساكاني ديني دەكرد و خەڵك و نەتەوەكاني ئێراني كوشتوبڕ دەكرد.
بەشێكي ديكە كە بەرپرساني ڕێژيمي ئێران لە هەموو دام و دەزگا ئەمنيەتي و نيزامييەكاني خۆيان بە ساكاري و ڕاشكاوانە هەڕەشەي سەربازي لە خەڵكي خۆيان و هەموو وڵاتاني جيهان دەكەن، بۆ پێوەنديي چڕ و پڕي ئەو ڕێژيمە لەگەڵ گرووپە توندڕەوكان وەك "جەماعەتي ئيسلامي لە ميسر، ڕێكخراوي تيرۆريستيي ئەلقاعيدە، داعش و حيزبوڵڵاي لوبنان، حوسييەكاني يەمەن" و هەموو ئەو تاقم و لايەنە توندڕەوانە لە جيهان و بەتايبەت وڵاتاني دراوسێ دەگەڕێتەوە.
ئەوەي كە ڕوونە و ناوەرۆك و فەلسەفەي بووني ڕێژيمي ئيسلاميي ئێران دەردەخات و سەرجەم بەرپرساني ئەو ڕێژيمە بە هەموو هێز و تواناوە درێژە بە سياسەتي كوشتار و تيرۆر لە نێوخۆ و دەرەوەي وڵاتاني ديكەدا دەدەن، سەلمێنەري ئەوەيە كە ئەو ڕێژيمە بە هيچ ياسايەكي نێودەوڵەتي و تەنانەت ياساي داڕێژراوي خۆيان پابەند نين.
ئەو ڕێژيمە تەنيا وڵاتێكە لە جيهاندا كە سيستمێكي كاري و ئيداري بۆ خۆي داڕشتووە و پێڕەوي لێ دەكات كە هێزێكي لە تيرۆريستاني فيرقەگەرا و ميليشايي چەكدار پێكهێناوە و گەورەترين جينايەتەكاني لەژێر ناوي وەك پشتيواني لە هەژاراني جيهان، هەناردەكردني شۆڕش كە بيرۆكەي چەوت و دزێوي خومەينە، ئەنجام دەدات، بەرپرساني ئەو ڕێژيمە لەو باوەڕەدان كە ئەنجامداني ئەو كار و ئەو كردەوە جينايەتكارانە لە ئيمامي زەمانيان نزيكتر دەكاتەوە.
لە دوايين هەڕەشەكاني ڕێژيمي ئێران بۆ لە ناوبردني كوردستان و تۆپبارانكردني هەرێمي كوردستان و هەروەها لە نێوبردني وڵاتي ئيسراييل، لێدوانێكي تيرۆريستانە بوو كە هەر كام لە بەرپرساني ئەو ڕێژيمە باسيان لێ دەكرد و لە دواي بەرپەرچدانەوەي يەكدەنگي گەلي كورد لەهەمبەر ئەو لێدوانانەي بەرپرساني ڕێژيمي ئێران، بەرپرساني نيزامي و ئەمنييەتي ئەو ڕێژيمە، ئاسانتر لەوە بە چۆكدا هاتن كە تەنانەت خۆشيان باوڕيان بێت. ئەوەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە گەلي كورد و خەڵكي كورد ئەمڕۆ وشيارتر لە سەردەمي پێشوو لە پيلان و كردەوەكاني ڕێژيمي ئێران ئاگادارە و پرسي كورد لە ئاستي جيهاندا ڕۆژەڤي كۆڕ و كۆبوونەوە سياسييەكاني جيهان.
برچسب: ،