بۆ يادي 27 ساڵه‌ي تێرۆري د. قاسملوو
كاك دو‌كتور باش ئاشنابووني به سياسه‌ته‌كاني حيزبي دێموكراتي كوردستان و به په‌يوه‌ندي‌كردن به تێكوشه‌راني سياسي ئه‌و سه‌رده‌مي حيزب، ويستگه‌ي ژياني سياسي دێنێته‌وه نێو بزاڤي ميللي دێموكراتيكي رۆژهه‌ڵاتي كوردستان به رێبه‌رايه‌تي حيزبي دێموكراتي كوردستان و هه‌ر زۆر زوو به هۆي هه‌ڵسووڕان و تێكۆشاني ده‌بێت به ئه‌ندامي چالاك و هەڵسووڕو ديار له نێو حيزب‌دا.
دو‌كتور قاسملوو ئينسانێكي بيرتيژ و ستراتيژزانێكي به‌هێز بوو بۆ ئه‌و سه‌رده‌مي كه سه‌رو %90 خه‌ڵك نه‌خۆێنده‌وار بوون، خه‌ڵك به گشتي وه‌رزێر بوو، سيستمي عه‌شيره‌يي هه‌بوو ئاغا و دەرەبه‌گ رۆڵي ئه‌ساسيان ده‌گێڕا، له‌م بارودۆخه سه‌قه‌ته‌دا پرسياري زۆري له مێشكي دا موتوربە ده‌بن كه بێ وه‌ڵامن. بۆيه ده‌ست به خۆيندنەوەي سۆسيۆلۆژي، ئابووري، سياسي كۆمه‌ڵگاكه‌ي ده‌كات و له كۆتايدا به‌و قه‌ناعه‌ته ده‌گات كه هۆكاري هه‌ر هه‌موو ئه‌م نه‌هامه‌تيانه سيستمي به‌رێوبه‌ري وڵاته(پاشايەتي).
كاك دو‌كتور ئيسانێكي زمان‌زان، سياسه‌تڤان، ديپلۆماتكارێكي باشي سه‌رده‌مي خۆي بوو. به تايبه‌ت له نێو جوڵانه‌وه‌كاني سه‌رده‌مي خۆي به سه‌ركرده‌يەكي خاوه‌ن بڕياري واقعبينانه ده‌ناسرا. پاش گيران و ئاشكرا بووني تێكۆشه‌راني حدك له سه‌رده‌مي پاشايەتي‌داو، هه‌ڵوه‌شا‌ني رێكخسته‌كاني حيزب و به نهيني كاركردني ئه‌و ئه‌ندامانه‌ي مابوونه‌وه، كاك دو‌كتور له‌سه‌ر بڕياري بنه‌ماڵه‌كه‌ي ده‌نێردرێتە ده‌روه‌ي وڵات بۆ درێژه‌پێدان به خۆێندن، به‌ڵام له‌وێيش له تێكۆشان ناوه‌ستێت؛ كتێبي بيرمه‌نداني وه‌ك لاك، هابز، مۆنتسكيۆ و زۆري‌تر ده‌خوێنێته‌وه و ده‌رسيان لێ وه‌رده‌گرێت تاكو بتوانێ له‌و ئاراسته فكريه‌ي ئه‌وان پێشكه‌شيان كردوە ژيانێكي نۆي بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ي به‌رهه‌م بێنێت. پاش وەرگرتني دوكتۆراكه‌ي، ده‌ست ده‌كات به وانه وتنه‌وه‌ي له زانكۆكاني ئورووپا‌و له‌و سه‌رده‌مەدا كتێبه به‌ناوبانگه‌كه‌ي”كوردستان و كورد” دەنووسێت. مانه‌وه‌و وانه‌گوتنه‌وه‌ي له زانكۆكاني ئورووپا‌و خۆپێگه‌ياندني له بواري هزري رۆشنبيري‌يه‌وه پۆخته‌تري ده‌كات بۆ بوون به قاره‌مانێكي وه‌ك نێلسۆن ماندێلا و مهاتما گاندي و چێگوارا له پێناو نه‌ته‌وه‌كه‌ي دا.
تا ئه‌و كاته‌ي شۆڕشي گه‌لاني ئيران دژي رێژيمي حه‌مه‌ره‌زا شاه ده‌ست پێ ده‌كا و كاك دو‌كتور به په‌له خۆي ده‌گه‌يەنێته‌وه ناو بازنه نهێني‌يه‌كاني حيزبي دێموكرات تاكو تاكتيك و ستراتيژيكي باش و واقعبينانە بۆ بزووتنەوەي خەڵكي كوردستان دابڕێژن و گه‌لي كورديش به مافە رەواكاني بگات. بۆيه هه‌ر زۆر زوو شۆعاري”دێموكراسي بۆ ئێران و خودموختاري بۆ كوردستان” ي هه‌ڵگرت. چوون كاك دو‌كتور باش ده‌يزاني تاكوو ئيران وڵاتێكي دێموكراتيك نه‌بێ، خود موختاري له كوردستان پياده ناكرێت، بۆيه پاش رووخاني رێژيمي پادشايه‌تي له كاتي دانووستاندن داوا ره‌واكاني گه‌لي كورديان بۆ ده‌خاته روو،به‌ڵام بەڕێوەبەراني رێژيمي تازە بە دەسەڵات گەيشتوو تا ئه‌و كاته‌ي ئاشيان به باشي نه‌ده‌گه‌ڕا، دژايه‌تيان له دژي مافه‌راوه‌كاني گه‌لي كورد ده‌رنه‌بڕي و بۆ كات‌به‌فيڕۆدان و كات‌كڕين هه‌نگاوبه‌هه‌نگاو له گه‌ڵ داخوازييه‌كاني كورد به بێ ئه‌وه‌ي باوه‌ڕيان پێي هه‌بێ ده‌ڕۆشتنه پێش.
كورد و حيزبي ديموكرات باوه‌ڕيان به خه‌باتي ئاشتيخوازانه له نێو خۆي ئيران‌دا هه‌بووه و تا ئێستايش هه‌ێه، بۆيه له يه‌كه‌م هه‌لبژاردني مه‌جليسي خوبره‌كان د. قاسملوو خۆي پاڵاوت، ده‌نگي پێويستي هێنا به‌ڵام كاتێك له پيلانگێڕيه‌كه‌ي خومه‌يني و رێژيمه‌كه‌ي تێگه‌يشت و نه‌چوو، خوميني (پياوي ناخ ره‌ش و دڵ پر له قينه‌كه‌ي دژي كورد) سه‌باره‌ت به دو‌كتور قاسملوو ده‌لێت: “اي كاش مي‌آمد”. ئه‌م وته قيزه‌ونه، سه‌رچاوه‌ي گرتوو له ناسيني باشي كاك دو‌كتور لاي خومه‌يني گه‌ياند، چوون باش ده‌يزاني قاسملوو بير و باوه‌ڕه‌كه‌ي له گه‌ڵ جه‌هل و خورافات و ديكتارويه‌تي خومه‌يني هه‌ڵناكات. به‌و هه‌ره‌شه‌يش گه‌لي كورد حيزبي دێموكرات و رێبه‌ري شه‌هيدمان وازي له خه‌باتي ئاشتيخوازانه نه‌هێنا و سه‌ر له نۆي به‌شداري هه‌لبژاردنه‌كاني مه‌جليسي نوينه‌ران كرد‌و له كوردستان هه‌موو به‌ربژێره‌كاني بزاڤي نه‌ته‌وه‌يي كورد بۆ مجليس له لايه‌ن خه‌ڵكه‌وه ده‌نگي متمانه‌يان پێ درا. به‌ڵام حكومه‌تي كۆماري ئيسلامي له جياتي پياده‌كردني بنه‌ماكاني دێموكراسي له ئێران‌دا هه‌ر زوو بڕياري شه‌ڕي دژي كورد و به‌تايبه‌تي حيزبي دێموكرات و دو‌كتور قاسملوو دا. بۆيه حيزبي دێموكرات و دو‌كتور قاسملوو مه‌جبوور به شه‌ڕ له گه‌ڵ حكومه‌ت بوون، شه‌ڕێك كه به سه‌ر ميلله‌تي كوردسو حئيزبي دێموكرات دا سه‌پێندرا.
دو‌كتور قاسملوو پاش كۆنفڕانسي سێهه‌م و له كۆنگره‌ي سێهه‌م دا كه وه‌ك سكرتێري گشتيي حيزبي دێموكراتي كوردستان هه‌ڵبژێردرا، خه‌باتي دژ به رێژيمي پاشايه‌تي و دواي شۆرشي گه‌لاني ئێرانيش دژ به ده‌سه‌ڵاتي سه‌ررۆي كۆماري ئيسلامي ئێران دريژه پێدا. شه‌هيد دو‌كتور قاسملوو هاوكات له گه‌ڵ رێبه‌رايه‌تي كردني جووڵانه‌وه‌يه‌كي چه‌كداري ، ديپلۆماتكارێكي به‌توانا و لێزان بوو. ئه‌و كاته‌ي كه له گه‌رمه‌ي شه‌ڕي چه‌كداري دا بوو، ديسانيش پێي وابوو ئاشتي و مافه‌ره‌واكاني خه‌ڵكي كوردستان له لووله‌ي تفه‌نگ‌دا به‌دي نايه‌ت. بۆيه له يه‌كێك له ڤيديۆكاني دا كه بۆ پۆليك له پيشمه‌رگه‌كان قسه ده‌كات ده‌لێت: “ئيمه باش ده‌زانين كۆماري ئيسلامي به هێرشه‌كاني ئێمه ناروخێت، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ي سه‌رئێشه بۆ درووست ده‌كه‌ين تاكوو ده‌ڵێت چيتان ده‌وێت؟ ئه‌وكات ئێمه‌ش له سه‌ر مێزي وتووێژ باسي مافه زه‌وتكراوه‌كاني خۆمانيان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ين.” ليره‌دا جورێك له فه‌لسه‌فه‌ي دانووستاندن دێنێته نێو شێوازه‌كاني خه‌بات.
كاك دو‌كتور شورشگێڕێكي نه‌ته‌يي و عه‌داڵه‌تخوازێكي واقعي بوو. بۆيه له رێبه‌رايه‌تي حيزبێكي نه‌ته‌وه‌يي وه‌ك حيزبي دێموكراتي ده‌كرد. عه‌داله‌تخواز بوو بۆيه باسي سۆسياليزمي ديمۆكراتيكي هينايه نيو پێره‌و و پرۆگرامي حيزبه‌كه‌يه‌وه. ئه‌و كاته‌ي هه‌موو ئۆپۆزيسيوني كورد‌و ئێراني هه‌ر جاره‌و به‌لايه‌ك‌دا ده‌يانشكانده‌وه: (يا به‌ره‌و ئيمپراليزم يا به‌ره‌و سۆسياليزم) به‌ڵام به بۆچووني من تێكه‌ڵكردني جيهانبيني و خوێندنه‌وه‌و فكري حيزبي دێموكرات و رێبه‌ره‌كه‌ي له گه‌ڵ هه‌ركام له‌م دوو به‌ره‌يه هه‌ڵه‌يه. شه‌هيد قاسملوو پێي وا بوو ئه‌و دونيايه‌ي سۆسياليزم داواي ده‌كات (يوتوپايه)، يا وه‌ك ئه‌رستوو ده‌ڵێ: (مه‌دينه‌ي فازله)يه. كاك دو‌كتور پێي وا بوو ئاويته‌بووني هه‌ر حيزبێك به ئايدۆلوژيه‌كه‌وه ئه‌و حيزبه له قالب ده‌داو تووشي جۆرێك له داخراوي فكريي ده‌كات. بۆيه خۆي له هه‌ر ئايدئۆلۆژييه‌ك بۆ حيزبه‌كه‌ي ده‌پاراست و سياسه‌تي به پێي “ئه‌مري واقيع” ده‌كرد.
كاك دو‌كتور باوه‌ڕي به جودايي دين له ده‌وڵه‌ت هه‌بوو. بۆيه له حيزبه‌كه‌شي‌دا هه‌م پێشمه‌رگه‌ي سوفي تێدابوو هه‌م خه‌ڵكي لاييه‌ك و باوه‌ڕمه‌ند به ئايين و ئاينزاكاني ديكه. هه‌مووشياني له ژێر چه‌تري حيزبي دێموكراتي كوردستان دا پێكه‌وه كۆ كردبۆوه. له روانگه‌ي ئازدي تاكي‌شه‌وه(فردي) مرۆڤێكي ليبراڵ بوو، باوه‌ڕي بو ئازادي تاكه‌كان هه‌بوو، تا ئه‌و ئاسته‌ي سنووري ئازاديه‌كاني لايه‌ني به‌رامبه‌ر پيشل نه‌كرێ. بۆيه ده‌توانيين بڵێين له ژياني تايبه‌تي خۆشي‌دا مرۆڤيكي فره‌ره‌هه‌ند بووه.
كاك دو‌كتور قاسملوو له بۆ ده‌سته‌به كردني مافه‌كاني گه‌لي كورد، درگاي هه‌موو ده‌وڵه‌تان،NGO، رێكخراوه نێو ده‌وڵه‌تييه‌كاني ده‌كوتا. يه‌كێك له‌و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تيانه، ئه‌نترناسيوناڵ سۆسياليست بوو. پێي وابوو ده‌بێ له رێگاي ئه‌و هێزه دێموكرات و پێشكه‌وتنخوازانه‌ي كه له نێو ئه‌م رێكخراوه‌دا فشار بخاته سه‌ر حكومه‌ته‌كانيان بۆ به ره‌سمي ناساندني مافه ره‌واكاني ميلله‌ته‌كه‌ي و هاوكات فشار بخه‌نه سه‌ر حكومه‌تي كۆماري ئيسلامي بۆ به‌ره‌سمي ناسيني مافي كورد.
يه‌كێكي تر له تايبه‌تمه‌ندييه به‌رچاوه‌كاني كه‌سيي و حيزبيي كاك دو‌كتور”سه‌ربه‌خۆيي سياسي”بوو. نمونه‌ي هه‌ره به‌ر چاو له‌م پێوه‌ندييه‌دا پێوندي حيزبي دێموكرات و كاك دو‌كتور له گه‌ل رێژيمي به‌عسي عێراق بوو. له سه‌رده‌مي خه‌باتي چه‌كداري حيزبي دێموكراتي كوردستان له گه‌ل كۆماري ئيسلامي كه هاوكات بوون له گه‌ڵ شه‌ڕي نێوان عێراق و ئێران. به‌ڵام حيزب و دو‌كتور قاسملوو سه‌ره‌راي ئه‌و په‌يوه‌ندييه هيچكات نه‌بوونه ئامرازێك بۆ رێژيمي عيراق كه به نيسبه‌ت شه‌ڕ له گه‌ڵ رێژيمي كۆماري ئيسلامي دا له يه‌ك به‌ره دابوون (بووني دوژمني هاوبه‌ش).
له لايه‌كي تريشه‌وه شه‌هيد دو‌كتور قاسملوو هيچكات باوه‌ڕي به ديكتاتوريه‌تي حيزبي نه‌بووه. بۆيه باش‌ترين هه‌وڵه‌كاني بۆ درووست كردني به‌ره‌يه‌ك له گه‌ڵ هێزه‌كاني دژبه‌ري كۆماري ئيسلامي ئێران بوو. كه بۆ جاري يه‌كه‌م تواني به‌ره‌يه‌ك ويران موجاهيدين خه‌لق و چه‌ند هێزيكي تر دژي
رژيمي ئيران درووست بكات، به‌ڵام مه‌خابن به‌رژه‌وندي ته‌سكي حيزبي و هێژموونيخوازيي لايه‌نێكي ديار و، جياوازي له ديد و بۆچوون بۆ خه‌باتي ئيستا و چۆنييه‌تي ئيداره‌كردني داهاتووي ئێران واي كرد(به‌ره)له‌به‌ر يه‌ك هه‌ڵوه‌شێته‌وه.
كۆماري تێرۆر و سێداره‌ي ئيسلامي ئێران وايزاني به تيروري كاك دو‌كتور قاسملوو يادو رێبازه‌كه‌ي فه‌راموش له نێو ده‌چێ و فه‌رامۆش ده‌كرێن و خۆي و حيزبه‌كه‌ي له يادي تێكۆشه‌راني شۆرشگێڕ و قوتابياني بيرو رێبازي ده‌چنه‌وه. به‌ڵام به خۆێندنه‌وه‌ي ئه‌مڕۆي حيزب و گه‌له‌كه‌ي ده‌بێ باش بزانێت كوره‌ي خه‌بات دژي زوڵم و ديكتاتۆريه‌ت له هه‌ر كات به تينتره، قه‌لاي جه‌هل و خورافه‌يان له هه‌موو كات زياتر له‌رزۆكتره و هه‌ر دلۆپه خۆێنێكي كاك دو‌كتور ئێستا مه‌شخه‌ڵي رێگاي تێكۆشانمانه.
له كۆتايي‌دا به بير و باوه‌ڕێكي چه‌سپاو و به وه‌ره‌ي پوڵايين به شه‌هيد كاك دو‌كتور قاسملوو ده‌ڵێين: كاك دو‌كتور گيان! تا به ده‌ستي پڕ له ئازادي له سه‌ر گۆڕي تۆي رێبه‌رمان و هه‌موو شه‌هيدان گوڵه شلێره نه‌ڕوێنين، له خه‌بات و تێكۆشان ناوه‌ستين. بڕياريش بێت له سه‌ر وه‌سيه‌تي خۆت: بۆ شه‌هيده‌كانمان نه‌گرين و درێژه به رێگا‌و رێبازيان بده‌ين. هه‌ور وه‌ك خۆت فه‌رمووت: “باش‌ترين پاداش بۆ شه‌هيدان درێژه‌پێداني رێگايانه” و وه‌ك به‌ڕێز مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده ده‌فه‌رمووي: ” كاك دو‌كتور قاسملوو گيان تۆ له وێژدانمان دا زيندووي”.
برچسب: ،