سەلاحەدين دەميرتاش: كورد دەيەوێت بۆخۆي خۆي بەڕێوە ببات
سەلاحەدين دەميرتاش: كورد دەيەوێت بۆخۆي خۆي بەڕێوە ببات
لە سيمينارێكدا كه 26/04/2012بۆ شاندي پارتي ئاشتي و ديموكراسي BDP لە واشنگتن ئامادەكرابوو، هەر يەك لە سەلاحەدين دەميرتاش و گوڵتان كيشاناك هاوسەرۆكاني BDP و ئەحمەد تورك، هاوسەرۆكي كۆنگرەي كۆمەڵگاي ديموكراتيك رونگەي خۆيان بۆ پرسي كورد بۆ بەشداربووان شي كردەوە.
سەلاحەدين دەميرتاش لە بەشێكي وتەكاني گوتي "كێشەي كورد تەنها كێشەي توركيا نيه، بەڵكو گرفتێكي گەورەي ناوچەيي و جيهانيه. كێشەي كورد، كێشەي نەتەوەيەكە كه دەيهەوێت بۆخۆي خۆي بەڕێوە ببا".
دەميرتاش گوتيشي "لەڕوانگەي ئێمه، كێشەي كورد لە توركيا لەنێوان كورد و تورك نيه، بەڵكو كێشەي نەتەوەي كورد و حكومەتي توركيايه".
ناوبراو سەبارەت به پەيوەندي نێوان BDP و PKK، گوتي "ئێمه بڕوامان بەوە نيه لە رێگاي توندوتيژيەوە مافەكانمان بەدەست بهێنين. ئێمە پارتي كرێكاراني كوردستان وەك رێكخراوەيەك دەبينين كه بەرگري لە مافەكاني كورد دەكا.
بەشێكي زۆري لايەنگراني پارتي كرێكاراني كوردستان دەنگيان به ئێمە داوە، ئێمە نوێنەري ئەو كەسانەين كه دەنگيان پێداوين و هيچ پەيوەنديەكي رێكخراو لەنێوان ئێمه و پارتي كرێكاراني كوردستاندا نيه و ناكرێ ئێمە وەك باڵي سياسي PKK سەير بكرێين".
گوڵتان كيشاناك لە بەشێكي قسەكاني رەخنەي لەسياسەتي نكۆڵي كردن لە زماني كوردي گرت و گوتي "بەكار هێناني زماني دايكي لە سەدەي بيست و يەكەم نابێ وەك داخوازيەك سەير بكردرێت، ئەمە مافێكي سروشتيه و نابێ زمانێك كه 40 مليۆن كەس قسەي پيدەكا قەدەغە بكرێ".
كيشاناك گوتيشي "بەبێ ديموكراسي كێشەكان چارەسەر نابێ. ئێمە لەسەر ئەو باوەڕەين ديموكراسي دەرماني توندوتيژيە و كێشەكان چارەسەر دەكات".
هاوسەرۆكي BDP سەبارەت به پەيوەندي پارتەكەي به PKKەوە گوتي "ئەو گرفتانەي ئێمه باسي لێوە دەكەين پارتي كرێكاراني كوردستانيش باسي دەكا. بە بڕواي ئێمه هەر كەسێك كار بۆ مرۆڤايەتي بكا و كاري باش بۆ كۆمەڵگايەكي ديموكراتيك ئەنجام بدا، جێگەي رێز و ستايشه.
ئەحمەد تورك، هاوسەرۆكي كۆنگرەي كۆمەڵگاي ديموكراتيك، پرسياري ئاڕاستەي بەشداربووان كرد و گوتي "ناوەڕۆكي كێشەكە لەوەدايە كە كورد هەلي بۆ نەڕەخساوە بيروڕاي خۆي ئازادانه دەرببڕێت و PKK هەر بۆ ئەوە دامەزراوە. پێويسته لەوە تێ بگەين ئاخۆ كوردە توندوتيژي بەكار دەهێنێ ياخود حكومەتي توركيا كه دان به هيچ مافێكي كورد نانێت و داواكاريە ئاشتيانەكەي به چەك ولام دەداتەوە".
ئەحمەد تورك راشيگەياند "من لە قوڵايي دڵەوە لەو بروايەدام ئەگەر توركيا دان به زمان و ناسانامەي نەتەوەيي كورد بنێت، كورد و تورك دەتوانن پێكەوە به ئاشتي بژين".
ماوەي چەند رۆژه، بە مەبەستي ديدار و چاوپێكەوتن لەگەڵ بەرپرساني ئەمريكايي و تاوتوێ كردني پرسي كورد، شاندێكي پارتي ئاشتي و ديموكراسي و كۆنگرەي كۆمەڵگاي ديموكراتيك سەرداني وڵاته يەكگرتووەكاني ئەمريكايان كردووە.
رۆژي سێ شەممه، شاندەكە لهگهڵ پيهليپ گۆڕدون، جێگري وهزيري دهرهوهي ئەمريكا و بهرپرسي دۆسيهي ئهوروپا و ئهڤڕاسيا كۆبوونەوە.
برچسب: ،