سەرۆكي تيمي چاودێران، داواي ڕاگرتني توندو تيژييەكان لە سووريە دەكا
سەرۆكي تيمي چاودێران، داواي ڕاگرتني توندو تيژييەكان لە سووريە دەكا
سەرچاوەكاني هەواڵ ڕايانگەياند، سەرۆكي تيمي چاودێراني ڕێكخراوي نەتەوە يەكگرتووەكان لە وڵاتي سوريا تايبەت بە چاودێريكردني پڕۆسەي ئاگربەستي نێوان سوپاي ڕژێمي بەشار ئەسەد و هێزەكاني ئۆپۆزسيۆن جەنەڕاڵ رۆبێرت مود لە فڕۆكەخانەي
ديمەشقەوە داواي لە سەرجەم لايەنەكاني ئەو وڵاتە كرد توندو تيژييەكان ڕابگرن بە مەبەستي سەرخستني پلاني نێردەي هاوبەشي نەتەوە يەكگرتووەكاني و كۆمكاري وڵاتاني عەرەبي بۆ سوريا بۆ ئەوەي بارودۆخي ناوخۆيي سوريا هێور ببێتەوە و سنورێك بۆ كوشتني هاووڵاتيان دابندرێ.
جەنەراڵ رۆبێرت مودي سەرۆكي تيمي چاودێران لە سوريا وتيشي، لە ئێستادا سي چاودێري نێودەوڵەتي لەخاكي سوريا ئەركەكاني تايبەت بە ئاگربەست جێبەجێ دەكەن و لەگەڵ ئەمەشدا ڕەوشي سوريا پێويستي بە چاودێري زياتر هەيە و هيوادارين لە ڕۆژاني داهاتوودا ئەو سێ سەد چاودێرە پێشنيار كراوە بە خێرايي بگەنە سوريا بۆ ئەوەي پلاني ئاگربەستي كۆفي ئەنان لە گوماني شكست خواردن ڕزگاري ببێ.
وێڕاي بڵاوبوونەوەي چاودێراني نێودەوڵەتي و ڕاگەياندني ئاگربەست لە سوريادا كوشتن و بڕين نەوەستاوە و تەنها لە ڕۆژي ڕابردوودا و لە شارە جياجياكاني ئەو وڵاتە نزيكەي بيست و نۆ كەس بونەتە قورباني و ڕێكخراوە نێودەوڵەتييەكانيش ئاشكراي دەكەن كە لە سەرەتاي خۆپێشاندانەكان و ڕووبەڕووبوونەوەي خۆپێشاندەران لەلايەن هێزەكاني بەشار ئەسەدەوە و تاوەكو ئێستا يانزە هەزار كەس گيانيان لەدەست داوە.
برچسب: ،