هەناسە كۆتاييەكاني گولي ورمێ
هەناسە كۆتاييەكاني گولي ورمێ
بە سەرنجدان بە وێنەيەكي گولي ورمێ كە لە نێوان ١٥٠ وێنە لە گرينگترين گۆڕانكارييەكاني گۆي زەويي لەلايەن ناساوە بڵاو كراوەتەوە، دەبينين كە گولي ورمێ بەرەو لە ناوچوون دەڕوا.
رێكخراوي ناسا لە وێنەكانيدا لە پەيجي ئينترنێتي خۆي بە ناوي State of Fluxدا وێنەي ئارشيوي خۆي و وێنەي نوێي گولي ورمێي بڵاو كردووەتەوە كە رووني دەكاتەوە گولي ورمێ لە دوا هەناسەكاني نێزيك بووەتەوە.
وێنەي يەكەم هي مانگي ئاگۆستي ١٩٨٥ە و وێنەي دووهەم مانگي ئاگۆستي ٢٠١٠يە كە بە ڕووني گۆڕانكارييەكان دەخاتە ڕوو.
بەپێ راپۆرتەكەي ناسا گريمانەي ئەوە دەكرێ ئەگەر بەوشێوەيە گۆڕانكاريەكان درێژەيان هەبێ ئەوا تا كۆتايي ساڵي ٢٠١٣ دوا هەناسەكاني گولي ورمێ بەچاو دەبينين.
شاياني باسە گولي ورمێ گەورەترين گولي رۆژهەڵاتي ناوەڕاستە و هاوكات سێيەمين گولي ئاوي سوێرە لەسەر گۆي زەوي.
برچسب: ،