Serial irani   دانلود آهنگ جدید   قاب آیفون   مکمل های بدنسازی   کفپوش بیمارستانی   دوچرخه ثابت طاهالند   اخبار ورزشی   سریال   آهنگ قدیمی   سایت دانلود آهنگ   دانلود موزیک جدید   دانلود اهنگ   سایت پیش بینی   دوربین تحت شبکه داهوا   خرید بکلینک   خرید اکانت اسپاتیفای   خرید سرور مجازی   خرید صندلی پزشکی   دوربین مداربسته   شیشه بالکن   سیگنال فارکس   لایسنس رایگان نود 32   یوزر پسورد نود 32   سئو سایت   لایسنس نود32   آپدیت نود 32   بک لینک   
يەكێتيي، وەك خاوەن پرۆژەي دەوڵەت  تفريحي سرگرمي تفريحي سرگرمي .

تفريحي سرگرمي

يەكێتيي، وەك خاوەن پرۆژەي دەوڵەت

يەكێتيي، وەك خاوەن پرۆژەي دەوڵەت عارف قورباني
رۆژانە لێرەو لەوێ‌ بە مەبەست و بە بێ‌ ئاگايي تۆمەتێكي زۆر دەخرێتە پاڵ (يەكێتيي نيشتماني كوردستان) كە گوايا لە پرسە نيشتمانيەكان پاشەكشێي كردووە، لەوەش زياتر تۆمەتبار دەكرێت كە دژي پرۆسەي ريفرانۆدمە بۆ سەربەخۆيي كوردستان. 

ئەمە لە كاتێكدا ئەگەر كەسێك توێژينەوەيەكي زانستي بێ‌ لايەنانە ئەنجام بدات دەربارەي ستراتيجي نەتەوەيي و ئامانجي سياسيي بزوتنەوەي رزگاريخوازي كورد لە باشووري كوردستان، بەرنامە و ستراتيژيي هەريەك لە هێزە سياسييەكان بەراورد بكات، دەگاتە ئەو ئەنجامەي كە يەكێتيي نيشتماني كوردستان خاوەن پرۆژەي دەوڵەت بووە، پێش هەر كەس و لايەنێكي تر.

لاني كەم لە دواي كەمتر لە دە ساڵي تەمەنييەوە لە ناوەڕاستي هەشتاكانەوە دروشمي سەرەكي (مافي چارەي خۆنوسين) بووە، ئەوكات بەشي زۆري هێزەكاني تري سەر گۆڕەپاني سياسي دروشمي ئۆتۆنۆميان بەرزكردبووەوە. لە دواي راپەڕين و يەكەم پرۆسەي هەڵبژاردن لە كوردستان، لە چوارچێوەي ئەو ستراتيژەدا، وەك بژاردەيەكي واقيعي بۆ قۆناغي دواي راپەڕين، (ي،ن،ك) لە كۆنگرەي گشتي، دروشمي (فيدراڵي) پەسەند كرد و كرديە ئامانجي سەرەكي و بەو دروشمەوە چووە هەڵبژاردنەوە، لەكاتێكدا هێزە ركابەرەكەي كە (پ،د،ك) بوو، ئەوكاتيش هەر داواي ئۆتۆنۆمي دەكرد.

لە هەريەك لە كۆنگرەكاني دووەم و سێهەمي يەكێتيي، پرسي دەوڵەتي سەربەخۆ تاوتوێ‌ كراوە وەك ئامانج و مافێكي نەتەوەيي گەلي كورد، بڕيار دراوە يەكێتيي پابەندێتي خۆي بە مافي چارەي خۆنوسين بپارێزێت وەك مافێكي رەواي خەڵكي كوردستان كە لە دەرفەت و هەلومەرجي گونجاودا كار بۆ بەديهێناني بكات. ساڵانەش لە يادي دامەزراندني و بۆنە نەتەوەيي و نيشتمانيەكاني تر، تەئكيدي لەسەر رەوايەتي بڕياردان لە مافي چارەنوسي گەلي كوردستان كردۆتەوە و چەندين جار پرسي دەوڵەتي سەربەخۆي وروژاندووە.

بەدەر لە دروشم و گوتاري ميديايي، بە كردەوەش بە درێژايي ئەو مێژووانە يەكێتيي قورباني زۆري لەو پێناوەدا داوە. لە پرسە نەتەوەيي و نيشتمانيەكاندا ئەگەر لە پێشي هێزە سياسيەكاني تريشەوە نەبووبێت، بواري ئەوەي نەداوە كەس پێشي بكەوێت. لە ئاست دۆزي كەركووك، لە ئاست مامەڵەو هەڵوێستي بەرانبەر بە خەباتي رزگاريخوازانەي پارچەكاني تري كوردستان، لە چەسپاندني فيدراڵي لە عيراق. يەكێتيي نيشتماني كوردستان درێغي نەكردووە. تەنانەت لە دوا بەلاغي سەركردايەتي هاوبەشي نێوان يەكێتيي و گۆڕان، تەئكيد لەسەر پێويستي رەخساندني زەمينەي ئەنجامداني ريفراندۆم بۆ سەربەخۆيي كوردستان كراوەتەوە.

ئەگەر تەماشاي (پارتي ديموكراتي كوردستان)يش بكەين كە ئێستا وەك خاوەني پرۆژەي دەوڵەتي سەربەخۆي كوردستان وێنا دەكرێت، بە درێژايي مێژوويي دروستبووني لە ساڵي 1946 تا كۆنگرەي سيانزە لە ساڵي 2011، دروشمي سەرەكي ئۆتۆنۆمي بووە. لە كۆنگرەي سيانزەوە ئەويش مافي چارەي خۆنوسيني كردە ئامانجي خۆي. واتا لەگەڵ ئەو هێزە ركابەرەي كە مێژوويەكيان لە ململانێ هەيە ماوەي پێنج ساڵە، هەڵگري يەك ئامانجي نەتەوەيين. 

بەڵام لەبەر ئەوەي هەر لە سەرەتاوە ئەم دوو هێزە ياخود ئەم دوو ئاراستەيە لەناو بزووتنەوەي رزگاريخوازي كورد لە باشوور لەسەر بنەماي (كار و كاردانەوە) درێژەيان بە ژياني سياسي خۆيان داوە، بۆيە لە دواي ئەوەي بۆ يەكەمجار پێكەوە دەبنە هەڵگري يەك ستراتيژ و ئامانجي نەتەوەيي، كە دەبوو پێويستي قۆناغەكە بيانكات بە هاوتەريب بۆ گەيشتن بەو ئامانجە، كەچي بە ئەندازەي دوو ستراتيژي دژ بەيەك، لێك دوور دەكەونەوە.

پرسيارەكە لێرەيە بۆچي يەكێتيي كە لە بنەڕەتەوە خاوەن پرۆژەي دەوڵەتي سەربەخۆ بووە بۆ كوردستان، لاني كەم زياتر لە 30 ساڵە دروشمي مافي چارەنوسي هەڵگرتووە، وە پارتي كە تەنها 5 ساڵە ئەو داوايەي هەيە، لە زهني خەڵكي كوردستاندا پارتي وەك خاوەن پرۆژەكە دەركەوتووە. دەبێت يەكێتيي نيشتماني كوردستان بە ووردي بە دواي وەڵامي ئەو پرسيارەدا بگەڕێت. چي و كێ‌ وايكردووە پرۆژەي دەوڵەت ببێتە موڵكي ماڵباتي بارزاني؟

لە رووي واقيعيەوە يەكێتيي و پارتيي پێكەوە دەتوانن ئەم ئامانجە بەدي بێنن، پێكيشەوە ئێستا ئەوە ستراتيژ و ئامانجي خەباتيانە، بەڵام بۆ لێدان لە پرۆژەي سەربەخۆيي كوردستان، ئەجندايەكي مەترسيدار كار لەسەر لێكترازاني پێويستي ئەو هاوخەباتيە دەكات، وە ئەوە بە پلان و بەرنامەيە كە كۆمەڵێك ميديا و ميدياكار دەيانەوێ‌ يەكێتيي لەو بەها نيشتمانيە دابماڵن و هەر سەركردەو كادرێكي يەكێتيش تەئكيد لەسەر ئەوە بكاتەوە كە يەكێتيەكەي خەبات بۆ بەديهێناني مافي چارەنوسي گەلەكەي دەكات، تەخوين دەكرێت. بە دياريكراوي لە سلێماني كەشێكي سياسيي و سايكۆلۆجي ئەو تۆيان دروستكردووە كە هيچ يەكێتيەك جورئەت نەكات بە دەنگێكي دلێرەوە بڵێت ميللەتەكەم شايستەي سەربەخۆييە، يەكسەر تۆمەتي ئەوەي دەخە پاڵ كە ئەوە بووە بە پارتي.

سيحري پيلانەكەش لەسەر يەكێتيي ئەم خاڵەيە، دەيانەوێ‌ رۆحي يەكێتيي لە پرسە نەتەوەيي و نيشتمانيەكان خاڵي بكەنەوەو لە رووي ستراتيژييەوە پارتي بكەن بەخاوەن پرسە نەتەوەييەكان. وەك چۆن ئێستا ئاڵاي كوردستان و پرسي سەربەخۆييان كردووە بە موڵكي پارتي.

لە كاتێكدا ساڵي 2002 حكومەتي هەرێمي كوردستان ئيدارەي سلێماني بڕياريدا ئاڵاي كوردستان لەسەر بينايەي دامەزراوە حكومەيەكان هەڵبكرێت، پارتي لەدژي ئەوە بوون و ئاڵاي عيراقيان بەرزكردبووەوە. بەڵام ئەگەر ئێستا كوڕە شەهيدێكي كادري يەكێتيي وێنەي پرۆفايلي فەيسبوكەكەي بكات بە ئاڵاي كوردستان، مێگەلێك پەلاماري دەدەن و تۆمەتي دەخەنەپاڵ كە بووە بە پارتي. ئەو خەڵكانە ئەگەر خۆشيان وەك نەيار و دوژمن بە پارتي نيشان ئەدەن، بەڵام روونە چي خزمەتێك بە پارتي دەكەن بەوەي كردوويانە بەخاوەن پرسە نەتەوەيي و نيشتمانيەكان. 

لە بنەڕەتدا ئەمە پرۆژەيەكە دژ بە سەربەخۆيي كوردستان و دەيانەوي لەو رێگەيەوە و بە فشار و تەخوينكردن، بە داماڵيني بەها نەتەوەييەكان لە رۆحي يەكێتيي و يەكێتيەكان، رێ‌ لە سەربەخۆيي بگرن. چونكە دەزانن بەبێ‌ يەكێتيي ئەو ئامانجە بەدي نايات. ئەركي يەكێتيي و يەكێتيەكانيشە رێگە لەو شەپۆلي تەخوينكردنەي بگرێت كە دەيانەوێ‌ مێژووەكەي و ئايندەي لەكەدار بكەن. وە پێويستە خۆي بكاتەوە بەخاوەن پرۆژەكەي خۆي كە پرۆژەي دەوڵەتي كوردستانە.

برچسب: ،
امتیاز:
 
بازدید:
+ نوشته شده: ۴ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت: ۰۱:۱۰:۴۲ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب ميباشد. موضوع:

ارسال نظر
نام :
ایمیل :
سایت :
آواتار :
پیام :
خصوصی :
کد امنیتی :