فڕۆكه جهنگيهكاني ئه‌مريكا له‌نزيك سنوورهكاني ئێران جێ‌گير كران
فڕۆكه جهنگيهكاني ئه‌مريكا له‌نزيك سنوورهكاني ئێران جێ‌گير كران
كهناڵي فۆكس نيوزي ئه‌مريكي له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ي به‌وه‌كرد هێزي ئاسماني ئه‌مريكا چه‌ندين فڕۆكهي جۆري ئێف 22 ي يه‌كێك له بنكه سهربازيهكاني خۆي له ئيمارات جێ‌گير كردوه كه 320 كيلۆمه‌تر مه‌وداي له‌گه‌ڵ ئێران هه‌يه.
رۆژنامه‌ي واشنتۆن پۆستيش له زاري چه‌ند به‌رپرسێكي هێزي ئاسماني ئه‌مريكاوه ئاشكراي كردوه چه‌ندين جۆر فڕۆكهي پێشكهوتووي ئه‌و وڵاته له ناوچه‌ي باشوري رۆژئاواي ئاسيا جێ‌گير كراون.
"فيل ڤينچۆرا" وته‌بێژي هێزي ئاسماني ئه‌مريكا به بێ ئه‌وه‌ي ئاماژه به ژماره‌ي فڕۆكه جهنگيهكاني جۆري ئێف 22 بدا رايگه‌ياندوه ئه‌و جمووجۆڵه له چوارچێوه‌ي هاوكاري سه‌ربازي وڵاتهكهي و هێزي سه‌ربازي وڵاتاني ناوچه‌كه و به‌رزكردنه‌وه ئاستي رێوشوێنه ئهمنيهكانه.
ڕه‌وانه كردني ئه‌و فڕۆكه جهنگيانه بۆ نزيك سنوري ئێران له كاتێكدايه له بڕياره له 23 ي مانگي ئايار خولي دووه‌مي دانوساني ئێران و وڵاتاني گروپي 6 له عێراق به‌ڕێوه‌بچێ كه تايبه‌ته بهدۆزينهوهي رێگه چارهيهك بۆ به‌رنامه ئهتۆميهكهي ئێران.
برچسب: ،