ناوي قۆڵبەستكراوني رۆژي جيهاني كرێكار لە سنە ئاشكرا بوو
ناوي قۆڵبەستكراوني رۆژي جيهاني كرێكار لە سنە ئاشكرا بوو
لە رۆژي جيهاني كرێكار دا لە شاري سنە خۆپيشاندانێك رێكخرا كە لە خۆپيشاندانەكەدا شەش هاووڵاتي قۆڵبەست و رەوانەي زيندان كران.
لە وتووێژێكدا لەگەڵ ئاژانسي موكريان، چالاكێكي كرێكاري شاري سنە سەرەڕاي پشتڕاست كردنەوەي هەواڵەكە، رايگەياندووە: لەكاتي بەڕێوەچووني رێورەسمي يەكي ماي رۆژي جيهاني كرێكار لە 12 گوڵاني ئەمساڵدا لەم شارە و هێرشي هێزە ئينتيزامييەكان بۆسەر رێورەسمەكەدا، چەند هاووڵاتييەكي ئامادەبوو لە شوێنەكە لە لايان هێزە ئەمنييەكانەوە قۆڵبەست و رەوانەي زيندان كران.
لە درێژەي قسەكانيدا كورش بەخشندە، گوتي: ناوي ئەو شەش هاووڵاتييە قۆڵبەستكراوە كە ئێستا لە زيندان دان، بريتيە لە: حەميد تاري مورادي، فەرهاد زەندي، زاهيد بەنەفشي، فەرزاد حوسێن پەناهي، محەمەد لوتفي و شێركۆ كوردي.
لە كۆتايي قسەكانيدا ناوبراو رايگەياندووە كە ئەو كەسانە سەر بە هيچ حيزب و لايەنێك نين و داواي ئازادكردني بێ ئەملاوئەولايان دەكهن
برچسب: ،
امتیاز:
بازدید:
+ نوشته شده: ۳ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت: ۰۱:۱۳:۰۶ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب ميباشد. موضوع: