خرید اپل ایدی   Serial irani   دانلود آهنگ جدید   قاب آیفون   مکمل های بدنسازی   کفپوش بیمارستانی   دوچرخه ثابت طاهالند   اخبار ورزشی   سریال   آهنگ قدیمی   سایت دانلود آهنگ   دانلود موزیک جدید   دانلود اهنگ   سایت پیش بینی   دوربین تحت شبکه داهوا   خرید بکلینک   خرید اکانت اسپاتیفای   خرید سرور مجازی   خرید صندلی پزشکی   دوربین مداربسته   شیشه بالکن   سیگنال فارکس   لایسنس رایگان نود 32   یوزر پسورد نود 32   سئو سایت   لایسنس نود32   آپدیت نود 32   بک لینک   
لاريجاني لە جياتي ئەحمەدي نژاد ياسا دەردەكا  تفريحي سرگرمي تفريحي سرگرمي .

تفريحي سرگرمي

لاريجاني لە جياتي ئەحمەدي نژاد ياسا دەردەكا

لاريجاني لە جياتي ئەحمەدي نژاد ياسا دەردەكا
وتەبێژي شوڕاي نيگابان ڕايگەياند: تاوتوێكردني ئەسڵي 113 ياساي بنەڕەتي لە شوڕاي نيگابان لە ئێستادا لە قۆناغي جێبەجێكردندايە و ئەم شوڕايە بەزووترين كات ڕاي خۆي بەرانبەر ئەو ياسايە دەردەبڕێ.
بە پێي ڕاپۆرتي ئيدارەي گشتيي پێوەندييە گشتييەكاني شوڕاي نيگابان، دوكتۆر عەلي كەدخودايي لە كۆنفرانسێكي ڕۆژنامەوانيدا، بۆ وەڵامي هەواڵنێرييەكان لەمەڕ پێكهێناني وەڤدي چاودێري بەڕێوەچووني ياساي بنەڕەتي وڵات، بۆ مێژووي ئەم تەوەرە گەڕايەوە و لە وەڵامدا گووتي: لە ساڵەكاني ١٣٥٩ و ١٣٦٥ شوڕاي نيگابان بە خستنەڕووي ڕوانگەكاني خۆي لەسەر ئەسڵي ١١٣ هەر چەشنە پێكهاتەيەكي چاودێر بۆ سەر ياساي بنەڕەتي وڵات ڕەت كردۆتەوە.
ئەوە لە كاتێكدا بوو كە بەر لە پێداچوونەوە بە سەر ياساي بنەڕەتي وڵات لە ساڵي ١٣٦٨،سەركۆمار دەسەڵاتي زياتري بوو و دواي پێداچوونەوەي ياساي بنەڕەتي لە ساڵي ١٣٦٨، بەرپرسيارەتي ڕێكخستني نێوان سێ دەسەڵاتي داد و دەوڵەت و مەجليس گەڕاوەتەوە بۆ ڕێبەري كۆماري ئيسلامي ئێران.
وتەبێژي شۆڕاي نيگابان بە ئاماژە كردن بۆ بڕياراتي پێشووي ئەم شۆڕايە ڕايگەياند: پێكهێناني هەر وەفد و دەستە و ئۆرگانێك بۆ چاودێري ياساي بنەڕەتي قەدەغەكراوە.
كاتێك هەواڵنێرەكان پرسياريان كرد كە بۆچي هيچ ئيجرائاتێكي ياسايي بەرانبەر دەوڵەت نەگيراوەتەبەر لە جوابدا وڵامي داوە: كە ئێمە لەسەرمانە ڕايبگەيەنين كە جوابمان ئەرێني دەبێ يان نا و ئەويتري كاري ئێمە نييە، كە بۆ ئەم بابەتەش جوابي ئێمە نەرێني بوو و بە سەڵاحمان نەزانيوە.
وتەبێژي شۆڕاي نيگابان بە ئاماژە كردن بە سەرقاڵي زۆري ئەم شۆڕايە بەتايبەت بە كاروباري هەڵبژاردن و چاودێري گەڵالەي بودجەي ساڵي ١٣٩١ ئەوەشي گووت كە لە ئێشتادا خەريكي تاوتوێكردني ئەم ئەسڵەين كە بيخەينە سەر ئەركەكاني تري ئەم شۆڕايە كە بێ گوومان لە سەر بنەماي بڕياراتي پێشوومان دەبێ،ئەوەش بە زووترين كات دەخرێتە بەر ڕاي گشتي خەڵك.
لە هەمان كاتدا يەكێك لە هەواڵنێران لەسەر ڕاسپاردني ئەو ئەركە لە لايەن سەرۆك كۆماري ئێران بە سكرتێرەكەي وەك چاودێري ياساي بنەڕەتي پرسياري كرد و ڕاوسرنجي ئەم شۆڕايەي لەسەر ئەم بابەتە پرسي كە لە وڵامدا جوابي داوەتەوە كە : ئەوەش هەر لەگەڵ پێداچوونەوەي ئەسڵي ١١٣ تاوتوێ دەكرێ و بە ئاگاداريتان دەگا.
جێگاي ئاماژەيە كە شۆڕاي نيگابان مافي چاودێري "استصوابي" ياني پەسەند كردن يان رەت كردنەوەي زۆر لە ئيجرائاتي ياسايي وڵاتي پێدراوە وەك : هەڵبژاردن، گەڵاڵە پەسەنكراوەكاني مەجليس و بودجەي گشتيي وڵات و ...هتد كە دەكرێ بە بازووي ڕێبەري كۆماري ئيسلامي بزانين لە ڕێكخستني كاروباري گشتيدا.
يەكێكيتر لەم دەسەڵاتانەي كە دراوەتە شۆڕاي نيگابان ئەوەيە كە لە كاتێكدا گەڵاڵەيەك لە مەجليسي ئێران پەسەند بكرێ ، سەرۆك كۆمار تا ٥ ڕۆژ كاتي ئەوەي هەيە واژووي بكا و ئەگەر دواي ٥ ڕۆژ واژووي نەكردبێ ، ئەوە شۆڕاي نيگابان لە ڕێگەي سەرۆكي مەجليسەوە دەتواني لە ئەگەري پەسەند كراني لە ڕێگەي سەرۆكي مەجليسەوە ڕاستەوخۆ بيخاتە بواري جێبەجێ كردن و لە ڕێگەي ڕاگەياندنەكانەوە بە ئاگاداري ڕاي گشتي بگەيەنێت.
هەر لەم پێوەندييەدا ئەمڕۆ بە پێي ڕاپۆرتي هەواڵنێري "آنا"، عەلي لاريجاني سەرۆكي مەجليسي ئێران بە پشت بەستن بە مادەي ١ ياساي مەدەني وڵات سێ ياساي لە جياتي ئەحمەدينژاد ڕاگەياندووە.
ئەم سێ ياسايە بريتين لە : " ياساي هاتوو چۆ و گواستنەوەي نێودەوڵەتي و مسافير لە نێوان كۆماري ئيسلامي ئێران و كۆماري پاكستان"، " ياساي زيادكردني سەرمايەي كۆماري ئيسلامي لە سندووقي ئۆپێكدا بۆ گەشەي نێودەوڵەتي" و ياساي لابردني گومرگ و پێشگيري لە خۆشاردنەوەي ماڵياتي لەسەر داهات و سەرمايە لە نێوان كۆماري ئيسلامي و كۆماري ئيسلۆني".
بەم شێوەيە جارێكيتر لە نێوان دەوڵەت و شۆڕاي نيگاباني و ڕێبەري كۆماري ئيسلامي كێشەكان زەق بوونەتەوە، جێگاي ئاماژەيە كە هەموو ئەم ياسايانەي باسمان لێوە كردووە پێشتر سەرۆك كۆماري ئێران بڕياري لەسەر دابوو و سەرجەميان لە لايەن شۆڕاي نيگابانەوە پێداچوونەوەي بەسەردا كراوەتەوە.



برچسب: ،
امتیاز:
 
بازدید:
+ نوشته شده: ۴ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت: ۰۱:۱۳:۳۱ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب ميباشد. موضوع:

ارسال نظر
نام :
ایمیل :
سایت :
آواتار :
پیام :
خصوصی :
کد امنیتی :