?>
-      خرید وسیله نقلیه      سانا خبر      اجاره ماشین      -      داروخانه اینترنتی دکتر دیلی      +      +      بیسیم موتورولا      طلایاب      +      -      *      +      -      قیمت خرید بیسیم      -      -      آموزش تعمیرات موبایل      +      -      *      *      صرافی تتر      +      +      *      تحلیل اتریوم      -      فیلم هندی      *      -      -      .      +      -      +      -      /      حواله وسترن یونیون      خرید ماینر      -      دکتر زنان مشهد      خرید لایسنس نود 32      کسب درآمد      خرید رپورتاژ      فروش آنتی ویروس      سیگنال فارکس      لایسنس رایگان نود 32      یوزر پسورد نود 32      سئو سایت      لایسنس نود32      آپدیت نود 32      بهترین بک لینک     
بەياننامەيەخوێندكاراني زانكۆكاني رۆژهه‌لاتي كوردستان  تفريحي سرگرمي تفريحي سرگرمي .

تفريحي سرگرمي

بەياننامەيەخوێندكاراني زانكۆكاني رۆژهه‌لاتي كوردستان

خوێندكاراني زانكۆكاني رۆژهه‌ڵاتي كوردستان  لە بەياننامەيەكدا داوايان لە سەرجەم خەڵكي هەر چوار بەشي كوردستان كرد كەلە رۆژي 19ي بانەمەڕدا رێز لە ئيرادە و ويستي مافخوازيي نەتەوەي كورد بگرن و لە هەمبەر لە سێدارەداني فەرزاد كەمانگەر، شيرين عەلەم هوولي ، فەرهاد وەكێڵي، مەهدي ئيسلاميان و عەلي حەيدەريان كلە رۆژي 19ي بانەمەڕي ساڵي 1389ي هەتاوي، بێدەنگ نەبن.
نوسخەيەك لە بەياننامەي خوێندكاراني كوردستاني ئێران بە ئاژانسي هەواڵدەريي كوردپا گەيشتووە.
دەقي بەياننامەكە:
خەڵكي بە شەرەفي كوردستان، بير ڕاي گشتي و رێكخراوە مەدەني و سياسيەكاني كوردستان و ئێران، وەك هەمووان ئاگادارين 19ي گوڵاني 1389ي هەتاوي وەبيرهێنەرەوەي دڕندەيي و ديكتاتۆريەتي كۆماري ئيسلامي ئيران بەرانبەر بە مرۆڤ و مێژووي مرۆڤايەتي و بەتايبەت خەڵكي كوردستانە، ئەمڕۆ دواي تێپەڕ بووني 2ساڵ لە سێدارەداني فەرزاد كەمانگەر و 4 هاوڕێي ديكەي بە ناوەكاني شيرين عەلەم هوولي ، فەرهاد وەكێڵي، مەهدي ئيسلاميان و عەلي حەيدەريان، هەنووكەش ئەو كارەساتە دڵتەزێنە و ئەو زامە لەسەر هزر و جەستەي دانيشتواني كوردستان و ئێران ماوە، با خەڵكي كوردستاني بندەستي ئێران ئەوە باش بزانن كە مێژووي مرۆڤايەتي و خەباتي ئازاديخوازانە ئەو كارەساتە قەد لەبير ناكات.

19ي گوڵان درێژەي پرۆسەي ديكتاتۆريي كۆماري ئيسلامي بۆ سەركوت، چەوسانەوە و ئيعدامي رۆڵەكاني يەكساني و ئازاديخواز بوو، پڕۆسەيەك بە درێژايي بە دەسەڵات گەيشتني كۆماري ئيسلامي لە ساڵي 1357وە هەتا ئەمڕۆ بەردەوام بووە، بە كوشتاري ساڵەكاني 57 و 58، ئيعدامە بەربڵاوەكاني جيابيراني ئەم رێژيمە لە ساڵي 1367، خولقاندني گۆڕستاني خاوەران وەك بەڵگەيەكي مێژوويي كوشتني بەكۆمەڵي ئينسانە بەرابەري و ئازاديخوازەكان و 19ي گوڵان وەك كارەسات هەستي پێكراوە و خۆي دەرخستووە و ئەوەشي بە كۆمەڵگاي مرۆڤايەتي ئێران و جيهان سەلماندووە كە ئەم رێژيمە لەگەڵ هيچ گۆڕانكارييەك و داني مافي گەلاني ئێران و بەتايبەتي گەلي كورد ناتەبايە و تا ئەو جێگايە دەستي بگات پێشێلكەري ئەو ئامانجانە و ئەو هەوڵانەيە كە دەيانەوێت دژايەتي بكەن و بيانەوێت دەسەڵاتێكي شاياني خۆيان هەڵبژێرن، ئەم دەسەڵاتە تۆتاليتێرە ئەوەشي سەلماندووە كە گوێ بيستي داخوازييەكاني خەڵكي نيە و رەتكەرەوەي پێشمەرج، قسە و پلاني وڵاتاني نێونەتەوەييەو بە ڕێكخراوە جيهانيەكاني مافي مرۆڤ بێڕێزي دەكات و خۆي بە دەسەڵاتێكي زلهێز دەزانێ، كاەرساتي 19ي گوڵان ئەوەي بەرچاو خست، راستە كە دوا بەدواي ئەو هەموو هەوڵ و هاوارەي كۆماڵاني خەڵك و ڕێكخراوە نێودەوڵەتييەكان بۆ پێشگرتن لە سێدارەداني ئەم هەڤاڵانەنەيتواني پێش لەم كارەساتە بگرێت، بەڵام وەك خاڵێكي رەش بە نێوچاواني دەسەڵاتداراني كۆماري ئيسلامي ئێرانەوەيە و مێژووي مرۆڤايەتي قەت لەبيري ناكات .

خەڵكي هەميشە لە مەيداني كوردستان، ئەگەر بمانەوێت تيشك بخەينە سەر هەوڵەكاني كۆماري ئيسلامي ئێران لەمەڕ دژايەتي كردني ئازادي و ئازاديخوازان بە درێژايەتي مێژووي سەر كارهاتني، لاپەڕە بەخۆوە دەگرێت. بەڵام 19ي گوڵان بۆ هەر مرۆڤ دۆستێك دەتوانێت ببێت بەو باوەڕەي كە كۆماري ئيسلامي دژ بە مرۆڤ و مافەكانيە.

ئێمە خوێندكاراني رۆژهەڵاتي وڵاتەكەمان كوردستان، وێڕاي مەحكووم كردني كارەساتي 19ي گوڵاني ساڵي 1389ي هەتاوي روو لە خەڵكي كوردستان، مامۆستايان و خوێندكاراني بە هەڵوێستي كوردستان دەكەين و داواكارين لەو رۆژەدا بە بەشداري نەكردنيان لە كلاسي دەرس و مەدرەسە و زانكۆكان بەتەواوي جيهان بەتايبەت بە كۆماي سێدارەي ئيسلامي بسەلمێنين كە مرۆڤ شياوي رێزگرتن و ژيانێكي ئينساني و ئازادە، نەك لە سێدارە بدرێت. ئێمە خوێندكاران وەك ئەركێكي نەتەوەيي و ئينسانيي خۆمان داوا لە خەڵكي چوارپارچەي كوردستان دەكەين بەپيري ئەم بانگەوازەوە بێن و ئەم خاڵانەي خوارەوە لەبەرچاو بگرن و هەوڵي بۆ بدەين:
ـ ناساندني رۆژي 19ي گوڵان وەك رۆژي مامۆستا لە رۆژمێري كوردستان
ـ ئامادە نەبووني مامۆستايان و خوێندكاراني كوردستان لەسەر كلاسي دەرس وەك ناڕەزايەتي بەم ئيعدامە 
ـ ناساندني مامۆستا فەرزاد كەمانگەر وەك هێماي مامۆستاي بەرخودان و لەخۆبردوويي
ـ كوژاندنەوەي گڵۆپي ماڵان لە شەوي 19ي گوڵان كاتژمێر 10 بۆ ماوەي 5 خولەك
ـ داواي پشتيواني نێونەتەوەيي ڕێكخراوەكاني مافي مرۆڤ بۆ ناساندني ئەم رۆژە وەك رۆژي مامۆستا
ـ پەيوەندي گرتن بە يەكەوە و كەڵك وەرگرتن لە sms و internet بۆ لەبير نەكردني ئەم كارەساتە و جێبەجێ بووني خاڵەكاني سەرەوە



برچسب: ،
امتیاز:
 
بازدید:
+ نوشته شده: ۳ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت: ۰۱:۰۶:۴۴ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب ميباشد. موضوع:

ارسال نظر
نام :
ایمیل :
سایت :
آواتار :
پیام :
خصوصی :
کد امنیتی :