?>
باما خبر      روز برفی      بیسیم موتورولا      طلایاب      -      اخبار فردا      +      -      دانلود تراست والت      -      *      +      -      قیمت خرید بیسیم      -      -      -      بلوک سبک      -      قرص تاخیری      آموزش تعمیرات موبایل      +      -      *      استخر پیش ساخته      ردیاب موتور      *      صرافی تتر      بروکر فارکس      +      خرید کتاب تاپ ناچ      +      *      تحلیل اتریوم      -      فیلم هندی      *      -      -      .      +      -      +      -      /      حواله وسترن یونیون      خرید ماینر      -      دکتر زنان مشهد      خرید لایسنس نود 32      کسب درآمد      خرید رپورتاژ      فروش آنتی ویروس      سیگنال فارکس      لایسنس رایگان نود 32      یوزر پسورد نود 32      سئو سایت      لایسنس نود32      آپدیت نود 32      بهترین بک لینک     
 تفريحي سرگرمي تفريحي سرگرمي .

تفريحي سرگرمي

ياساي نوێي ئێران سەبارەت بە ژنان

:ماڵپەڕي جێگري دادستاني گشتي شۆڕش لە ئەهواز بڵاويكردەوە كە بەپێ ياسا ئەو ژنانەي جلو بەرگي نەشياو و نارێك لەبەر بكەن لە ١٠ رۆژەوە تا ٢ مانگ بەند دەكرێن و لە ٥٠ ەوە تا ٥٠٠ هەزار تمەن جەريمەي نەقدي دەكرێن.

وەلي ئەڵڵا فەتاحيجێگري دادستاني گشتي شۆڕش لە ئەهواز دەڵێ : ئەو ژنانەي خۆيان داناپۆشن نابێ لە شوێنە گشتيەكاندا دەركەون.



برچسب: ،
ادامه مطلب
امتیاز:
 
بازدید:
+ نوشته شده: ۳ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت: ۰۱:۰۹:۳۰ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب ميباشد. موضوع:

هێرشي كاربەدستێكي رێژيم بۆ سەر عەرەبستان

هێرشي كاربەدستێكي رێژيم بۆ سەر عەرەبستان
 سەرۆكي فراكسيۆني رۆحانييەكاني مەجليسي هەشتەم بەرانبەر بە عەرەبستاني سعودي رايگەياندووە: بەداخەوە هەڵسوكەوتي عەرەبستاني سعودي زۆر دوژمنكارانە و دڕندانەيە و ئێمەش نابێ پشت بە هەڵوێست وەرگرتني زارەكي ببەستين.

محەمەد تەقي رەهبەر، رايگەياندووە: 18 زيارەتكەر مادەي هۆشبەريان پێبووە، ئەڵبەتە بڵاوكەرەوە نەبوو و بۆ بەكارهێناني شەخسي خۆيان بووە، هەرچەندە كارێكي ناپەسنديان ئەنجام داوە بەڵام ئايا دەوڵەتي ئەل سعود لە نەريتي نێودەوڵەتيدا مەجاز بووە ئەم كارە (ئێعدام) ئەنجام بدا؟ وەزارەتي دەرەوە دەبێ لە كۆمەڵگاي جيهاني رايبگەيەنێ كە تاوان كراوە و لە پاي ئەم مەسەلەيەشدا بووەستێ.
هەروەها رەهبەر، گوتي: ئێمە باوەڕێكي زۆرمان بە زيارەت و عومرە هەيە بەڵام ئەگەر بڕياربێ ئەم مەسەليە بۆ سووك كردني ئێرانييەكان بێ ديار نييە خودا رازييە دەبێ كە ميللەتي گەورەي ئێمە لەو ولاتەدا سووكايەتييان پێ بكرێ.

لە درێژەدا ناوبراو، رايگەياند: لە كاتي حەزرەتي ئيمامدا بەهۆي كوشتاري مەكە سێ ساڵ حەج كردن راگيرا چونكە گەورەيي و كەرامەتي ديندار سەرترە لەم قسانە



برچسب: ،
ادامه مطلب
امتیاز:
 
بازدید:
+ نوشته شده: ۳ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت: ۰۱:۰۹:۲۹ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب ميباشد. موضوع:

خوێندكارێك لە زانكۆي ورمێ دەركرا


خوێندكارێكي كارناسي باڵاي زانكۆي ورمێ بەناوي سەيد ئەحمەد حوسێني لە درێژەدان بە خوێندن بێبەش و لە كۆتاييدا دەركرا.

بەپێي هەواڵي هرانا، لە درێژەي گوشارە بەردەوامەكان بۆسەر خوێندكاراني زانكۆي ورمێ، سەيد ئەحمەد حوسێني خوێندكاري كارناسي باڵاي ئەو زانكۆيە پاش تێپەڕيني ساڵێك بەسەر قسەكردني دوو خولەكيي لە باڵەخانەي چەمران زانكۆ، بە بڕياري كۆميتەي ديسيپليني ئەو زانكۆيەوە لە درێژەدان بە خوێندن بێبەش و لە زانكۆش دەركرا.

ناوبراو كە پاش قسەكردنەكەي لە ساڵي 89 لە تريبوني ئازادي ئەو زانكۆيە، رووبەرووي دوو ساڵ هەڵپەساردن بووەوە؛ لە كۆتاييدا لە 12/4/2712 لە زانكۆ كرايە دەرەوە.



برچسب: ،
ادامه مطلب
امتیاز:
 
بازدید:
+ نوشته شده: ۳ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت: ۰۱:۰۹:۲۸ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب ميباشد. موضوع:

سعوديە: ئەمريكا هێرش دەكاتە سەر ئێڕان

سعوديە: ئەمريكا هێرش دەكاتە سەر ئێڕان
شازادەيەكي پلە بەرز لە دەوڵەتي عەرەبستاني سعووديە دەڵێ: ئەمريكا هێرش دەكاتە سەر ئێڕان.

بەپێ هەواڵي عەسري ئێران، شازادەيەكي سعوودي لە ئاماژە بە ناوەكەي نەكراوە دەڵێ ئەمريكا هێرش دەكاتە سەر ئيران بەڵام كاتەكەي دياري نەكراوە.ناوبراو وتويەتي نازانم هێرشەكە پاش يا پێش هەڵبژاردني سەركۆماري لە ئەمريكا دەكرێ بەڵام ئەمجارە بڕياري ئەمريكا زۆر جيدديە و تەنها كاتەكەي ناديارە.
ناوبراو دەڵێ: فرۆشتني نەوتي ئێران بەو پارەي جيا لە دۆلار هەمان هەڵە بوو كە سەدام حسەين لە ساڵي ٢٠٠٠دا كردي و ئەمريكا رێگا نادا نەوتي ئێران بێجگە لە دۆلار بە پارەيەكي ديكە بفرۆشرێ.



برچسب: ،
ادامه مطلب
امتیاز:
 
بازدید:
+ نوشته شده: ۳ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت: ۰۱:۰۹:۲۷ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب ميباشد. موضوع:

لاريجاني لە جياتي ئەحمەدي نژاد ياسا دەردەكا

لاريجاني لە جياتي ئەحمەدي نژاد ياسا دەردەكا
وتەبێژي شوڕاي نيگابان ڕايگەياند: تاوتوێكردني ئەسڵي 113 ياساي بنەڕەتي لە شوڕاي نيگابان لە ئێستادا لە قۆناغي جێبەجێكردندايە و ئەم شوڕايە بەزووترين كات ڕاي خۆي بەرانبەر ئەو ياسايە دەردەبڕێ.
بە پێي ڕاپۆرتي ئيدارەي گشتيي پێوەندييە گشتييەكاني شوڕاي نيگابان، دوكتۆر عەلي كەدخودايي لە كۆنفرانسێكي ڕۆژنامەوانيدا، بۆ وەڵامي هەواڵنێرييەكان لەمەڕ پێكهێناني وەڤدي چاودێري بەڕێوەچووني ياساي بنەڕەتي وڵات، بۆ مێژووي ئەم تەوەرە گەڕايەوە و لە وەڵامدا گووتي: لە ساڵەكاني ١٣٥٩ و ١٣٦٥ شوڕاي نيگابان بە خستنەڕووي ڕوانگەكاني خۆي لەسەر ئەسڵي ١١٣ هەر چەشنە پێكهاتەيەكي چاودێر بۆ سەر ياساي بنەڕەتي وڵات ڕەت كردۆتەوە.
ئەوە لە كاتێكدا بوو كە بەر لە پێداچوونەوە بە سەر ياساي بنەڕەتي وڵات لە ساڵي ١٣٦٨،سەركۆمار دەسەڵاتي زياتري بوو و دواي پێداچوونەوەي ياساي بنەڕەتي لە ساڵي ١٣٦٨، بەرپرسيارەتي ڕێكخستني نێوان سێ دەسەڵاتي داد و دەوڵەت و مەجليس گەڕاوەتەوە بۆ ڕێبەري كۆماري ئيسلامي ئێران.
وتەبێژي شۆڕاي نيگابان بە ئاماژە كردن بۆ بڕياراتي پێشووي ئەم شۆڕايە ڕايگەياند: پێكهێناني هەر وەفد و دەستە و ئۆرگانێك بۆ چاودێري ياساي بنەڕەتي قەدەغەكراوە.
كاتێك هەواڵنێرەكان پرسياريان كرد كە بۆچي هيچ ئيجرائاتێكي ياسايي بەرانبەر دەوڵەت نەگيراوەتەبەر لە جوابدا وڵامي داوە: كە ئێمە لەسەرمانە ڕايبگەيەنين كە جوابمان ئەرێني دەبێ يان نا و ئەويتري كاري ئێمە نييە، كە بۆ ئەم بابەتەش جوابي ئێمە نەرێني بوو و بە سەڵاحمان نەزانيوە.
وتەبێژي شۆڕاي نيگابان بە ئاماژە كردن بە سەرقاڵي زۆري ئەم شۆڕايە بەتايبەت بە كاروباري هەڵبژاردن و چاودێري گەڵالەي بودجەي ساڵي ١٣٩١ ئەوەشي گووت كە لە ئێشتادا خەريكي تاوتوێكردني ئەم ئەسڵەين كە بيخەينە سەر ئەركەكاني تري ئەم شۆڕايە كە بێ گوومان لە سەر بنەماي بڕياراتي پێشوومان دەبێ،ئەوەش بە زووترين كات دەخرێتە بەر ڕاي گشتي خەڵك.
لە هەمان كاتدا يەكێك لە هەواڵنێران لەسەر ڕاسپاردني ئەو ئەركە لە لايەن سەرۆك كۆماري ئێران بە سكرتێرەكەي وەك چاودێري ياساي بنەڕەتي پرسياري كرد و ڕاوسرنجي ئەم شۆڕايەي لەسەر ئەم بابەتە پرسي كە لە وڵامدا جوابي داوەتەوە كە : ئەوەش هەر لەگەڵ پێداچوونەوەي ئەسڵي ١١٣ تاوتوێ دەكرێ و بە ئاگاداريتان دەگا.
جێگاي ئاماژەيە كە شۆڕاي نيگابان مافي چاودێري "استصوابي" ياني پەسەند كردن يان رەت كردنەوەي زۆر لە ئيجرائاتي ياسايي وڵاتي پێدراوە وەك : هەڵبژاردن، گەڵاڵە پەسەنكراوەكاني مەجليس و بودجەي گشتيي وڵات و ...هتد كە دەكرێ بە بازووي ڕێبەري كۆماري ئيسلامي بزانين لە ڕێكخستني كاروباري گشتيدا.
يەكێكيتر لەم دەسەڵاتانەي كە دراوەتە شۆڕاي نيگابان ئەوەيە كە لە كاتێكدا گەڵاڵەيەك لە مەجليسي ئێران پەسەند بكرێ ، سەرۆك كۆمار تا ٥ ڕۆژ كاتي ئەوەي هەيە واژووي بكا و ئەگەر دواي ٥ ڕۆژ واژووي نەكردبێ ، ئەوە شۆڕاي نيگابان لە ڕێگەي سەرۆكي مەجليسەوە دەتواني لە ئەگەري پەسەند كراني لە ڕێگەي سەرۆكي مەجليسەوە ڕاستەوخۆ بيخاتە بواري جێبەجێ كردن و لە ڕێگەي ڕاگەياندنەكانەوە بە ئاگاداري ڕاي گشتي بگەيەنێت.
هەر لەم پێوەندييەدا ئەمڕۆ بە پێي ڕاپۆرتي هەواڵنێري "آنا"، عەلي لاريجاني سەرۆكي مەجليسي ئێران بە پشت بەستن بە مادەي ١ ياساي مەدەني وڵات سێ ياساي لە جياتي ئەحمەدينژاد ڕاگەياندووە.
ئەم سێ ياسايە بريتين لە : " ياساي هاتوو چۆ و گواستنەوەي نێودەوڵەتي و مسافير لە نێوان كۆماري ئيسلامي ئێران و كۆماري پاكستان"، " ياساي زيادكردني سەرمايەي كۆماري ئيسلامي لە سندووقي ئۆپێكدا بۆ گەشەي نێودەوڵەتي" و ياساي لابردني گومرگ و پێشگيري لە خۆشاردنەوەي ماڵياتي لەسەر داهات و سەرمايە لە نێوان كۆماري ئيسلامي و كۆماري ئيسلۆني".
بەم شێوەيە جارێكيتر لە نێوان دەوڵەت و شۆڕاي نيگاباني و ڕێبەري كۆماري ئيسلامي كێشەكان زەق بوونەتەوە، جێگاي ئاماژەيە كە هەموو ئەم ياسايانەي باسمان لێوە كردووە پێشتر سەرۆك كۆماري ئێران بڕياري لەسەر دابوو و سەرجەميان لە لايەن شۆڕاي نيگابانەوە پێداچوونەوەي بەسەردا كراوەتەوە.



برچسب: ،
ادامه مطلب
امتیاز:
 
بازدید:
+ نوشته شده: ۳ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت: ۰۱:۰۹:۲۵ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب ميباشد. موضوع:

قەدەخەكردني فرۆشتني خۆراك بە ئەفغانييەكان لە ئێران

قەدەخەكردني فرۆشتني خۆراك بە ئەفغانييەكان لە ئێران

چد كە راگەياندنە فەرميەكاني رێژيم باس لەوە دەكەن كە بەپێ بڕيارێكي نوێي رێژيم لەمە بەدواوە پێداني خۆراك و گواستنەوە و هاوكاريكردني ئەفغانييەكان لە ئێران قەدەخە كراوە.


بەرپرساني دەوڵەتي ئێران رايانگەياندووە كە نانوايي و تاكسي و سوپرماركێتەكان لەمە بەدواوە نابێ خزمەتگوزارييان هەبێ بۆ ئەفغانييەكان و نابێ خواردن و نانێان پێ بفرۆشرێ و هەر كەسيش لاساريي لەو بڕيارە بكا ئەوە بەپێ ياسا سزا دەدرێ.
لە بڕياري نوێ دەسەڵاتداراني ئێراندا هاتوو كە تەنانەت نابێ شوێن و جێگاي مانەوە بدرێتە ئەفغانييەكان و لەناو پارێزگا و شارەكاني ئێراندا ئەم چەند شارە بۆ ئەفغانييەكان قەدەخە كراوە: تاران، ئيسفەهان، مەشهەد، مازەندەران، كرمان، فارس، خوراسان، سمنان، قۆم، قەزوين، خووزستان، زەنجان، ئيلام، گيلان و لۆڕستان.
شاياني باسە نێزيكە ٣ مليۆن ئەفغاني بە شێوەي فەرمي و نافەرمي لەئێراندا ژيان بەسەر دەبە
ن

 

 



برچسب: ،
ادامه مطلب
امتیاز:
 
بازدید:
+ نوشته شده: ۳ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت: ۰۱:۰۹:۲۳ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب ميباشد. موضوع:

چوارساڵ بەندكران بەبێ سەرداني كەس و كار

چوارساڵ بەندكران بەبێ سەرداني كەس و كار 

بەندكراوێكي سياسي كورد خەڵكي بۆكان كە ماوەي ٤ ساڵە لە بەنديخانەيە تا ئێشتا لە سەرداني كەس و كار و گواستنەوەي بۆ بەنديخانەي شارەكەي خۆي بێبەش كراوە.

بەپێي هەواڵي ئاژانسي موكريان، يووسف رەحماني پوور ٤ ساڵە باند كراوە و ماوەي ٣ ساڵي لە بەنديخانەي شاري ئيسفەهان بەڕێكردووە و لەم دواييەدا گوازراوەتەوە بۆ بەنديخانەي شاري ورمێ.
شاياني باسە يووسف رەحماني لە لايەن دادگاي شاري مهابادەوە بە تاواني حەولدان بە دژي ئەمنيەتي ميللي و ئەندامەتي لە حيزبێكي كوردي دژ بە رێژيم بە پێنج ساڵ بەندكران حوكمدراوە كە ٤ ساڵي تێپەڕ كردووە و لەو ماوەيەدا ئيزني سەرداني كەس و كاري پێنەدراوە.



برچسب: ،
ادامه مطلب
امتیاز:
 
بازدید:
+ نوشته شده: ۳ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت: ۰۱:۰۹:۲۲ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب ميباشد. موضوع:

دوێنێ 60 كەس و ئەمڕۆش 19 كەس بەدەستي هێزەكاني بەشار ئەسەد كوژراون

2012-06-18 

دوێنێ 60 كەس و ئەمڕۆش 19 كەس بەدەستي هێزەكاني بەشار ئەسەد كوژراون

 ده‌سته‌ى گشتى شۆڕشى سوريا رايگه‌ياند ئه‌مڕۆ 19 كه‌س به‌ گوله‌ى هێزه‌كانى سوپاى رژێم كوژران و زۆربه‌شيان له‌ دير ئه‌لزور بوون.

هه‌روه‌ها چالاكوانانى سوريا رايانگه‌ياند ژماره‌ى كوژراوانى دوێنێى سوريا كه‌ له‌لايه‌ن هێزه‌كانى رژێمى ئه‌سه‌د كوژراون گه‌يشته‌ 60 كه‌س كه‌ 20 كه‌س له‌ حمس و 14 كه‌س له‌ ديمه‌شق و ده‌وروبه‌رى و پێنج كه‌س له‌ ديرئه‌لزور و چوار كه‌س له‌ حه‌له‌ب و سێ كه‌س له‌ ئيدله‌ب و دوو كه‌س له‌ ده‌رعا و ئه‌وانى ديكه‌ش له‌ لازقيه‌ و رقه‌ و حه‌ما بوون. 

هاوكات چه‌ند گه‌ڕه‌كێكى شارى حمس و حه‌له‌ب روبه‌ڕوى تۆپبارانى چڕى سوپاى رژێم بونه‌وه‌ كه‌ به‌هۆيه‌وه‌ ژماره‌يه‌ك كوژرا و بريندارى لێكه‌وته‌وه‌. هه‌روه‌ها فڕۆكه‌ جه‌نگيه‌كانى سوپاى رژێم بۆردومانى گونده‌كانى عه‌كۆ و تعومه‌يان له‌ ده‌وروبه‌رى لازقيه‌ كرد، له‌لايه‌كى ديكه‌وه‌ يورى ئۆكاشۆف ياريده‌ده‌رى سه‌رۆكى روسيا رايگه‌ياند كه‌ ئه‌مڕۆ فلادمێر پۆتين سه‌رۆكى روسيا و باراك ئۆباما سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا له‌ مه‌كسيك له‌ په‌راوێزى لوتكه‌ى گروپى بيست گفتو گۆ ده‌رباره‌ى ره‌وشى سوريا ده‌كه‌ن. 

هه‌روه‌ها ئۆكاشۆف ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا له‌باره‌ى ره‌وشى سوريا ناكۆكى گه‌وره‌ له‌ نێوان هه‌ردوو وڵاتدانييه‌، ده‌مانه‌وێت ئاشتى له‌سوريا به‌رقه‌رار بێت وهاولاتيان به‌ڕێگايه‌كى ديموكراتى ئاينده‌يان هه‌ڵبژێرن.
 

برچسب: ،
ادامه مطلب
امتیاز:
 
بازدید:
+ نوشته شده: ۳ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت: ۰۱:۰۹:۱۹ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب ميباشد. موضوع:

دۆزينەوەي ئۆرانيۆمي٢٧% لە ئێران

دۆزينەوەي ئۆرانيۆمي٢٧% لە ئێران

باش يەك رۆژ لە كۆتايي هاتني وتوێژەكاني بەغدا، ئاژانسي نێودەوڵەتي وزەي ئەتۆم لە دامەزراوە ئەتۆميەكاني فێردەو لە ئێران رەگێكي ئۆرانيۆميان دۆزيوەتەوە كە زياترە ٢٠%.
بەپێي هەواڵي ئاسۆشويتد پرێس كە لە زاري ديپلۆماتێكەوە هەواڵەكەي راگەياندووە رێژەي پيتاندني ئەو رەگە تا ٢٧%ە بەرز بووەتەوە.
شاياني باسە بۆ دەست كەوتني چەكي ناوەكي دەبێ ئەتۆم بە رێژەي ٩٠% بپيتێنرێ و ئەو رێژەيە واتە ٢٧% زۆري دەوێ تا بگاتە رێژەي پێويست، بەڵام خودي ئەو نيشانەي حەولداني ئێران بۆ بەرز كردنەوەي ئەو رێژەيە بۆ ٩٠%، دادەنرێ.



برچسب: ،
ادامه مطلب
امتیاز:
 
بازدید:
+ نوشته شده: ۳ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت: ۰۱:۰۹:۱۳ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب ميباشد. موضوع:

خوێندكارێكي كوردي خەڵكي دەورووبەري شاري ماكۆ بەهۆي لێداني هەورەتريشقە گياني لەدەست داوە.

  خوێندكارێكي كوردي خەڵكي دەورووبەري شاري ماكۆ بەهۆي لێداني هەورەتريشقە گياني لەدەست داوە.
بەپێي راپۆرتي هەواڵنێري ئاژانسي كوردپا، رێكەوتي 20ي بانەمەڕ خوێندكارێكي كورد بەناوي قوتبەدين ئيبراهيمي كوڕي بەكر و دانيشتووي گوندي "كەهريز"ي سەر بە شاري ماكۆ لە كاتي باريني باراني بەخوڕدا هەورەتريشە لێي داوە و هەر ئەوەش بۆتە هۆي گيان لەدەست داني.

قوتبەدين ئيبراهيمي خوێندكاري تێرمي 4ي رشتەي ئەدەبياتي زانكۆي پەيام نووري شاري ماكۆ بووە.

بەپێي ئاماري تۆمار كراو لە ناوەندي ئاماري ئاژانسي هەواڵدەريي كوردپا، لە ماوەي نزيك بە 2 مانگي رابردوودا لە ناوچە كوردنشينەكاني ئێران 13 هاووڵاتيي كورد بەهۆي رووداوي جۆراوجۆر گيانيان لەدەست داوە.

ئەو ئامارە بە پشت بەستن بە ناوەندي ئاماري ئاژانسي كوردپا بڵاو كراوەتەوە و بێگومان ئاماري راستەقينە لەو رێژەيە زياترە.

برچسب: ،
ادامه مطلب
امتیاز:
 
بازدید:
+ نوشته شده: ۳ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت: ۰۱:۰۹:۰۸ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب ميباشد. موضوع: