ئيتلاعات و فەرمانداريي مەريوانەوە پێش بە بەڕێوەچووني چواردەيەمين ساڵڕۆژي دامەزراني ئەنجومەني سەوزي چيا و خولي سێيەمي هەڵبژاردني لێژنەي بەڕێوەبەريي ئەو ئەنجومەنە لەو شارە گيرا. بەپێي راپۆرتي ئاژانسي هەواڵدەريي كوردپا، بەرێوەبەراني ئەنجومەني سەوزي چيا، بۆ يادي چواردەيەمين ساڵڕۆژي دامەزراني ئەو ئەنجومەنە بە تەما بوون رێكەوتي 21 بانەمەڕ بەرنامەيەكي بەرفراوان بەڕێوە ببەن كە تێيدا شۆراكاني چەندين گوندي مەريوان و چالاكاني ژينگەپارێز بەشدار بن، بەڵام بە بڕياري فەرمانداريي مەريوان و ئيدارەي ئيتلاعاتي ئەو شارە رێگەيان پێ نەدان و رێوڕەسمەكەيان هەڵوەشاندۆتەوە.لە درێژەي ئەو راپۆرتەدا هاتووە بڕيار بووە ئەمڕو پێنجشەممە وێڕاي بەڕێوەبردني خولي سێێەمي هەڵبژاردني لێژنەي بەڕێوەبەري و چاوەديڕي لە كۆمەڵەي فەرهەنگيي مەريوان كۆبوونەوەيەكي بەرفراوان بەڕێوە ببەن ك ماوەي نزيك بە ١٠ رۆژ دەبێت كايان بۆ ئەو كۆبوونەوە كردبوو كە لەناكاو لەلايەن فەرمانداري و ئيدارەي ئيتلاعاتەوە بە بەڕێوەبەراني ئەنجومەن راگەيەنراوە بۆيان نييە ئەو رێوڕەسمە بەڕێوە بەرن.هەواڵنێري كوردپا لە درێژەدا ئاماژەي بەوەش كردووە، بڕيار بووە لە رێوڕەسمي يادي چوارە ساڵەي دامەزراني ئەنجومەني سەوزي چياي مەريواندا بۆ زياتر هانداني خەڵك بۆ پاراستني ژينگە و هەروەها بۆ رێزگرتن لە چالاكاني بواري ژينگەپارێزي بەرنامەيەكي شياو بەڕێوە بچێت هەتا فەرهەنگي پاراستني ژينگەي كوردستان بە فەرمي جێگا بگرێت، بەڵام بەبێ هيچ هۆيەك بە بڕياري دەزگا حكوومەتييەكان لە مەريوان پێشيان بەو رێوڕسمە گرتوووە.ئەنجومەني سەوزي چيا لەلايەن كۆمەڵێك لە چالاكاني ژينگە پارێز چواردە ساڵ لەمەوبەر دامەزراوە و يەك لە ئەنجومەني چالاكەكاني بواري ژينگەپارێزييە و توانيويە لەو ماوەيەدا گەلێك كار لەم بوارەدا ئەنجام بدات.ئه نجومەني سەوزي چيا يه ك له چالاكترين ئه نجومەنەكاني شاري مەريوانە كه به وەرگرتني ئه ندامێكي زۆري لايانگر و پارێزەري ي سروشت، بو پاراستني ژينگەي شاري مەريوان و سەڵااوا و ناوچەكاني دەورووبەري هەوڵێكي زۆري داوه بەتايبەت له كاتي سووتاندني دارستانەكاني شاري مەريوان.تا ئيستاكه چەند جار لەلايەن هيزەكاني ئيتلاعاتي شار و ئۆرگانه ئەمنيەتييەكانەوە تەگەره خراوەته بەردەم كارهكاني ئەنجومەن بو ئەوەي رێ له چالاكيي ئەم ئەنجومەنه بگيرێ. هاويني ساڵي 1390 چەند كەس له چالاكاني ئەنجومەني سەوزي چيا دەستبەسەر كران و بۆ ماوەيەكي زۆر له ئيتلاعاتي شاري مەريوان بە گيراوي مانەوە.
برچسب:
،
ادامه مطلب
بازدید:
+ نوشته شده:
۳ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت:
۰۱:۱۳:۰۸ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب ميباشد. موضوع:
بێكاري هۆكاري سەرەكيي فرۆشياراني گورچيلەيە لە ئێران.موستەفا قاسمي، لێپرسراواني ئەنجومەني خێرخوازيي پشتيواني لە نەخۆشاني گورچيلە لە وتووێژ لەگەڵ رۆژنامەي تاران رايگەياندووە، لە ئێران بە شێوەي نێونجي لە بەرامبەر هەر يەك كەس كە خوازياري پێوەندي گورچيلەيە، چوار كەس خوازياري فرۆشي گورچيلەكانيانن.ناوبراو ئاماژەي بەوەش داوە كە كەساني خاوەني جۆري گرووپي خوێنيي A+ حازرن تەنانەت گورچيلەي خۆيان بە نرخي كەمتر لە 6 ميليۆنيش بفرۆشن و وتيشي: زۆربەي فرۆشياران هۆكاري سەرەكيي ئەو دياردەيە دەگەڕێننەوە بۆ دەستەنگيي بنەماڵەيي و نەبووني دەرەتاني كار كە ئەو رێژەيە نزيك بە 90%ي ئەو كەسانە پێك دێني كە رۆژانە سەرداني ئەنجومني پشتگيري لە نەخۆشاني گورچيلە دەكەن.مستەفا سەليمي ئاماژەي بەوەش كردووە، زۆرينەي فرۆشياراني گورچيلە لە شارەكاني دەرەوەي تاران و بەتايبەت ناوچە هەژار و دواكەوتووەكانەوە دەست دەدەنە فرۆشي گورچيلەكانيان.ماوەي زياتر لە 10 ساڵە دياردەي فرۆشتني گورچيلە لە ئێران رووي لە زياد بوون كردووە و پسپۆڕاني كۆمەڵايەتي و تەندروستي ئەو دياردەيە وەك قەيرانێ:ي پڕ مەترسيي كۆمەڵايەتي وەسف دەكەن كە هۆكاري سەرەكييەكەي دەگەڕێننەوە بۆ بێكاري، گراني و خەسارە كۆمەڵايەتييەكاني ديكە.
برچسب:
،
ادامه مطلب
بازدید:
+ نوشته شده:
۳ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت:
۰۱:۱۳:۰۷ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب ميباشد. موضوع:
دوو ئەندامي سوپاي پاسداران لە لوڕستان مردن
فەرماندەي پۆليسي رێگەي سلسلە و دولفان، رايگەياندووە كە فەرماندەي سوپاي ناوچەي سلسلە لە روداوێكي هاتووچۆدا مردووە.لە لێدوانێكدا بۆ هەواڵنێريي دەوڵەتيي فارس، گوتي: بەهۆي روداني رووداوي هاتووچۆ لە ناوچەي خورەم ئاوا و سلسلە دوو كەس مردن و پێنج كەسي ديكەش بريندار بوونە.
ناوبراو رايگەياندووە كە ئەو دوو كەسەي مردوون لەم رووداوەدا ئەندامي سوپاي پاسدارني كۆماري ئيسلامي بەناوەكاني سەرهەنگي پاسدار نەجەف عەلي خەيروڵڵايي و سەرهەنگي پاسدار نەسيرپوور فەرماندەي پاراستن و زانياري سوپاي لە ناوچەي سلسلە.
برچسب:
،
ادامه مطلب
بازدید:
+ نوشته شده:
۳ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت:
۰۱:۱۳:۰۶ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب ميباشد. موضوع:
ناوي قۆڵبەستكراوني رۆژي جيهاني كرێكار لە سنە ئاشكرا بوو لە رۆژي جيهاني كرێكار دا لە شاري سنە خۆپيشاندانێك رێكخرا كە لە خۆپيشاندانەكەدا شەش هاووڵاتي قۆڵبەست و رەوانەي زيندان كران.
لە وتووێژێكدا لەگەڵ ئاژانسي موكريان، چالاكێكي كرێكاري شاري سنە سەرەڕاي پشتڕاست كردنەوەي هەواڵەكە، رايگەياندووە: لەكاتي بەڕێوەچووني رێورەسمي يەكي ماي رۆژي جيهاني كرێكار لە 12 گوڵاني ئەمساڵدا لەم شارە و هێرشي هێزە ئينتيزامييەكان بۆسەر رێورەسمەكەدا، چەند هاووڵاتييەكي ئامادەبوو لە شوێنەكە لە لايان هێزە ئەمنييەكانەوە قۆڵبەست و رەوانەي زيندان كران.
لە درێژەي قسەكانيدا كورش بەخشندە، گوتي: ناوي ئەو شەش هاووڵاتييە قۆڵبەستكراوە كە ئێستا لە زيندان دان، بريتيە لە: حەميد تاري مورادي، فەرهاد زەندي، زاهيد بەنەفشي، فەرزاد حوسێن پەناهي، محەمەد لوتفي و شێركۆ كوردي.
لە كۆتايي قسەكانيدا ناوبراو رايگەياندووە كە ئەو كەسانە سەر بە هيچ حيزب و لايەنێك نين و داواي ئازادكردني بێ ئەملاوئەولايان دەكهن
برچسب:
،
ادامه مطلب
بازدید:
+ نوشته شده:
۳ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت:
۰۱:۱۳:۰۶ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب ميباشد. موضوع:
ئەنجۆمەني وێژەيي "وەرز"ي خوێندكاراني كورد لە زانكۆي نازلووي شاري ورمێ لەلايەن لێپرسراواني زانكۆوە داخرا.بەپێي هەواڵي ئاژانسي هەواڵدەريي كوردپا، لێپرسراواني زانكۆي نازلووي شاري ورمێ بە بەڕێوەبەراني ئەو ئەنجومەنەيان راگەياندووە، لەمەوبەدوا ناتوانن درێژە بە چالاكييەكانيان بدەن و هەرچەشنە كۆبوونەوە و سيمينارێكي وێژەيي لەگەڵ دژكردەوەي بەرپرساني زانكۆوە بەرەوڕوو دەبێتەوە.
يەكێك لە بەڕێوەبەراني ئەنجومەني "وەرز" بە هەواڵنێري كوردپاي راگەياندووە، ئێمە چەند رۆژ لەمەوبەر كۆڕێكي تايبەتيمان بە مەبەستي رێزگرتن لە "فەقێ تەيران" شاعيري نەتەوەيي كورد بەڕێوە برد و دواتر لەلايەن لێپرسراواني زانكۆوە پێمان راگەيەنرا كە ئەو ئەنجومەنە مافي چالاكيي كردني نيە.
ئەنجومەني فەرهەنگي ـ ئەدەبيي "وەرز" مانگي خەزەڵوەري ساڵي 1390 لەلايەن خوێنكاراني كوردي زانكۆي نازلووي شاري "ورمێ"وە دامەزراوە.
برچسب:
،
ادامه مطلب
بازدید:
+ نوشته شده:
۳ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت:
۰۱:۱۳:۰۴ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب ميباشد. موضوع:
سوپاي پاسداران دەڵێ چەند گرووپێكي تێرۆريستييان لە تاران قۆڵبەستكردووە فەرماندەيەكي پايەبەرزي سوپاي پاسداراني كۆماري ئيسلامي رايگەياندووە كە چەند هێرشێكي خۆكوژي و تێرۆركردنيان لە ناوچە گرينگەكاني تاران كە بڕيار بووە لە رۆژاني نەورۆزدا جێبەجێبكرێن، لە لايان سوپاي پاسدارانەوە پووچەڵكراونەتەوە.
رۆژي دووشەممە 18 گوڵان، موحسين كازمي يەكێك لە فەرماندەكاني سوپاي پاسداران بە هەواڵنێريي فارسي راگەياندووە: منداڵە ون ناوەكاني ئيتلاعاتي سوپاي لە ماوەيەك بەر لە جەژن كاريان لەسەر گرووپە تێرۆريستييەكان كردووە و توانيان لە ماوەي گونجاودا بە باشترين شێوە بەرەنگاري ئەوانە ببنەوە. ئەم كەسانە، بەنياز بوونە عەمەلياتگەلي تەقينەوە، خۆكوژي و تێرۆر لە ناوچە گرينگەكاني تاران جێبەجێبكەن.
هەروەها لە بەشێكي ديكەي قسەكانيدا ناوبراو گوتي ئيتلاعاتي سوپا درێژە بە كاري ئەمنيي خۆي دەدا و تەنانەت لەكاتي هەڵبژاردنيشدا چالاكانە بەشدارييان لە پاراستني ئاسايشدا كرد و كێشەيەكي تايبەت لە پێوەنديي لەگەڵ تێكداني ئاسايش لە تاران، بەرچاو نەكەوت
برچسب:
،
ادامه مطلب
بازدید:
+ نوشته شده:
۳ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت:
۰۱:۱۳:۰۴ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب ميباشد. موضوع:
هەناسە كۆتاييەكاني گولي ورمێ
بە سەرنجدان بە وێنەيەكي گولي ورمێ كە لە نێوان ١٥٠ وێنە لە گرينگترين گۆڕانكارييەكاني گۆي زەويي لەلايەن ناساوە بڵاو كراوەتەوە، دەبينين كە گولي ورمێ بەرەو لە ناوچوون دەڕوا.
رێكخراوي ناسا لە وێنەكانيدا لە پەيجي ئينترنێتي خۆي بە ناوي State of Fluxدا وێنەي ئارشيوي خۆي و وێنەي نوێي گولي ورمێي بڵاو كردووەتەوە كە رووني دەكاتەوە گولي ورمێ لە دوا هەناسەكاني نێزيك بووەتەوە.
وێنەي يەكەم هي مانگي ئاگۆستي ١٩٨٥ە و وێنەي دووهەم مانگي ئاگۆستي ٢٠١٠يە كە بە ڕووني گۆڕانكارييەكان دەخاتە ڕوو.
بەپێ راپۆرتەكەي ناسا گريمانەي ئەوە دەكرێ ئەگەر بەوشێوەيە گۆڕانكاريەكان درێژەيان هەبێ ئەوا تا كۆتايي ساڵي ٢٠١٣ دوا هەناسەكاني گولي ورمێ بەچاو دەبينين.
شاياني باسە گولي ورمێ گەورەترين گولي رۆژهەڵاتي ناوەڕاستە و هاوكات سێيەمين گولي ئاوي سوێرە لەسەر گۆي زەوي.
برچسب:
،
ادامه مطلب
بازدید:
+ نوشته شده:
۳ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت:
۰۱:۱۳:۰۳ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب ميباشد. موضوع:
9كەسي ديكە لە ئيران ئيعدام كران
سەرلەبەياني رۆژي رابردوو٦/٥/٢٠١٢، دەوڵەتي ئێران ٩ كەسي ديكەي لە شاري كەرەج ئيعدام كرد.
ماڵپەڕي جەهان نيوز كە سەر بە حكومەتي ئێرانە رايگەياند كە ٩ كەس بە تاواني قاچاخي مادەهۆشبەر لە سێدارە دراون كە لە دوو كەيسي جياوازن.
شاياني باسە چەند سەرچاوەيەك ئاماژە بەوەدەكەن كە بەند كراوەكان لە بەنديخانەي قەزەل حەساري كەرەج بوون و ٣ كەسيان برا بوون و تەمني ئەو نۆ كەسە لە نێوان ٢٦ تا ٣١ساڵدا بوو و تاوانەكەيان قاچاخ كردني مادە هۆشبەرە بووە.
شاياني باسە قورسايي گەمارۆكاني و گوێنەداني رێژم بە ژيان گوزەراني خەڵكي هەژار و كەم دەرامەت و گراني لە رادەبەدەري خورد و خۆراك و نەبووني كار واي كردووە كە زۆربەي گەنجان و و لاوان و پياون بۆ دەستختني بژێوي ژياني خۆيان دەس بدەنە قاچاخي پێكردني مادە هۆشبەر.
برچسب:
،
ادامه مطلب
بازدید:
+ نوشته شده:
۳ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت:
۰۱:۱۳:۰۲ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب ميباشد. موضوع:
بە تۆمەتي سيخوڕي هەواڵنێرێكي ئێراني لە ئەفغانستان قۆڵبەست كرا لە وتووێژێكدا لەگەڵ بەشي ئەفغانيي راديۆ يوروپاي ئازاد، كاربەدەستێكي باڵاي ئەفغانستان رايگەياندووە كە هەواڵنێرێكي ئێراني كە بۆ هەواڵنێريي فارس كاري كردووە، بەتۆمەتي سيخوڕي قۆڵبەستكراوە.ئەم كاربەدەستە ئەمنييەي ئەفغانستان بە مەرجي ئەوەي هيچ ناونيشانێكي بڵاونەكردێتەوە رايگەياندووە كە هەواڵنێرە ئێرانييەكە هێندێك بەڵگەنامەي نهێنيي رادەستي باڵوێزخانەي ئێران لە كابول كردووە.
لە هەمانكاتدا هەواڵنێريي فارس بڵاويكردەوە كە هەواڵنێر و سەرپەرستياري ئۆفيسەكەي لە كابول، رۆژي شەممە لە لايان ئيدارەي ئاسايشي نەتەوەيي ئەفغانستانەوە قۆڵبەستكراوە.
بەپێي ئەم هەواڵە، عەبدولواحيد حەكيمي سەر لەبەياني رۆژي شەممە بە مەبەستي سازكردني راپۆرتێك سەبارەت موزەي كابول جێي كارەكەي جێهێشتووە و نەگەڕاوەتەوە .
تاوەكوو ئێستا هيچ زانيارييەك سەبارەت بە شوێني راگرتني ئەم هەواڵنێرە لەبەردەستدا نييە.
برچسب:
،
ادامه مطلب
بازدید:
+ نوشته شده:
۳ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت:
۰۱:۱۳:۰۱ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب ميباشد. موضوع:
سەرۆك وەزيري ئيسرائيل لهراگەياندني كاتي بەڕێوە چووني هەڵبژاردني پاڕلەماني : پێويستە بايەخي زياتر بە دۆسييەي ئەتۆميي ئێران بدرێت."بنيامين نتانياهوو" وتيشي: بەرنامەي ناوكيي حكوومەتي ئيسلاميي ئێران جێگاي مەترسييە و هەتا ئەو جێگايەي پێي بكرێت زەخت و گوشاري زياتر دەخاتە سەر ئێران.سەرۆك وەزيري ئيسرائيل ئەوەشي خستە روو، حكوومەتي ئيسلاميي تاران سەرقاڵي كوشتني كاتە.
هەڕەشەكان لە پێوەنديي هێرشي نيزاميي بۆ سەر ئێران رووي لە زياد بوون كردووە.
چەند رۆژ لەمەوبەر لێپرسراوێك لە وەزارەتي بەرگريي ئەمريكا رايگەياندبوو، لە ماوەي سێحەفتەدا بە كەڵك وەرگرتن لە هێرشي هەوايي دەتوانين هێزە نيزامييەكاني حكوومەتي ئێران تێك بشكێنين.
برچسب:
،
ادامه مطلب
بازدید:
+ نوشته شده:
۳ ارديبهشت ۱۳۹۹ساعت:
۰۱:۱۳:۰۰ توسط: مينيس وبلاگي در زمينه علمي آموزشي و مطالب سرگرمي از قبيل بيوگرافي داستان و حكايت و مطالب خواندني جالب ميباشد. موضوع: